١٢\٤\٢٠٢٠
کۆمەڵناسیی و
کۆرۆنا.

حیكمەت نامیق*
مرۆڤ کاتێ مەرگی ئەوانی تر دەبینێ ویژدانی تەواو ئازار دەکێشێ ئەوە ئەو
حەقیقەتەیە، کە ئێستا ھەموو مرۆڤایەتی پێیدا تێدەپەڕێت کەلەو پەڕی
ترۆپکی نائومێیەوە ژیان گوزەردەکات مرۆڤ وەختێ دەگاتە ترۆپکی نائومێدی
ئیدی ھیچ دەرچەیەک نابینێ تەواو پەرێشان و خەمناک دەبێ لەژیان نە
خوێندنەوەی کاتاب دادی دەدات نە گوێگرتن لە مۆسیقا .نە ھیچ شتێک چونکە
ھەمیشە لە خەم و ئازاری ئەوانی تر دەژیت ....مرۆڤ لە ئێستادا ڕوبەڕوی
دۆخێک بۆتەوە چەندە پێشوتر بێزار بوە لە حکومڕانی بەرپرسەکانی ئەوا
کوًڕۆنا بەیەکجاری شەکەت و ماندوی کردوە ،سایکۆلۆژیەتی بەجۆریک
شێواندوە ھەست دەکات تەنھاترین کەسە لەنێو ئەو جیھانەدا.
ئەو تارمایەی ،کەڕووی لە ھەموو دونیا کردوەسەیرە مرۆڤ لە ئاستی
دەستەوەستانە ئەقل ناتوانێت پەی پێببات وچارەی دۆخەکە بکات ئەگەر
ئەوروپا بەو ھەموو بیریارو زانسخوازو گەشەسەندنە ئەقلی و مەعریفەی
خۆیەوە نەتوانێ ڤاکسینی ئەو نەخۆشیە بدۆزێتەوە ئەوالەبەرامبەردا ئەقڵی
شەرقی و جیھانی ئیسلامی دەبێ چاوەڕێی ڕەحمەتی ئەوروپا بکات
لەوبارەیەوە... زۆرێک لەو گووتارە فیکرو زانستیانەی کە ڕۆژانە بڵاو
دەبنەوە لە توێژینەوە زانستیەکانی دونیا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو
نەخۆشیە لە ئاژەڵەوە گواستراوەتەوە بۆمرۆڤ بە دیاریکراوی لە
شەمشەمەکۆرە ھەروەک ھێندێکی تریان پێیان وایە دەستی کۆمپانیا
زەبەلاحەکانی سەرمایەداریە ھێندێکی تر پێیان وایە ، کە ئەوە دەرفەتێکە
بۆزیاتر چەسپین وزیاتر کۆنتڕوڵکردن ودووبارە ھەیمەنەی دەسەڵات بەسەر
خەڵکەوە.
ئەگەرچی کۆمەڵناسیی فێری ئەوەی کردووین ،کە دۆخی سەرمایەداری ھۆکارێکە
بۆ سەرھەڵدانی دیاردە ترسناکەکان لەو
بارەیەوە ئەو جۆرە لە نەخۆشیە کوشندانە ھەمیشە پێشبینی کراو
بووە لەلای زایانی کۆمەڵناسیی بەڵام ھەموو ئەو پاساوانە لۆژیکی بن یا
نا لۆژیکی ھیچ بایەخێکی نیە چونکە دواجار مرۆڤ لە
ھەموو شتێکی تر بە بایەختر و بەنرخترە... دەبێ زانست ھەمیشە لە
خزمەت مرۆڤایەتی بێت لەئایندە دەکرێ وەڵامی کۆمەڵیک پرسیاری
تایبەت بە بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشیە بدرێتەوە ...وەک بۆچی تا ئێستا
زانست بەو ھەموو ئامرازە پێشکەوتنەوە
نەیتوانی کۆنتڕۆڵی ئەو نەخۆشیە بکات؟ بۆچی
ھەر لە سەرەتاوە
نەتوانرا بەری پێبگیرێ؟ بەھەرحاڵ کۆمەڵناسیی
وەک بوارێک بۆ شیکردنەوەی دیاردە
و ڕووداوە گەورەکان قسە
و لێکدانەوەی خۆی ھەیە. کۆمەڵناسیی
ھەمیشە لە نێو ھەناوی کێشە
و ڕوداوە مێژوویەکان گەشەی کردوە سۆسێوڵوژیای پزیشکیی وەک بەشێک
لە کۆمەڵناسیی تایبەتە بەو کێشانە بە وردی
دەڕوانێتە پەیوندیی نەخۆَشیەکان بە کۆمەڵگا
و بڵاوبونەوەیان.
زاناکان ھەر لە دێرینەوە باسی ئەو رٍوداوانەیان کردوە بۆ نمونە دۆرکایم
باسی خۆکوشتنی و ھاریکاری کۆمەڵایەتی کردوە کاتێک کۆمەڵ رووبەڕووی کێشە
و بەڵا و پەتا دەبێتـەوە ھەروەک ئۆلریش بێک لە پەرتووکی (risk
society) بەوردی باسی کارەساتی کۆمپانیاکانی سەرمایەداری
کردوە لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی و چەکی کۆمەڵکوژی و پیس بونی ژینگەو شتی
تر ،باومان یەکێکی ترە لەو زانایانەی کە بە چڕی لە پەرتووکی مۆدێرنەی
شل و پۆست مۆدێرنەو جیھانگیری باسی کارەساتەکانی سەرمایەداری و
کۆمەڵگای دوای پیشەسازی و کێشەکان کردوە کردوەکە لەداھاتودا بەڕۆکی
مرۆڤ دەگرێ.
بە رای من کۆرۆنا گەورەترین رٍووداو بوو تا ئێستا مرۆڤایەتی بەخۆی
نەبینیەوە بەجۆرێک مرۆڤ نەک تەنھا لە بێمتمانەیی تەواو لە ترسی تەواو
دەژی بەڵکو ڕق و کینەی کۆمەڵایەتی بەرامبەر یەکتر بڵاو کردۆتەوە وای
کردوە ،کە تۆ ڕقت لەویتر بێت ئەو ڕووداوە بوە ھۆی ئەوەی ،کە پەیوەندی
کۆمەڵایەتی بەتەوای لێک ھەڵوەشێتەوە شتێک نەما بەناوی خۆشەویستی ئەویتر
. لەوبارەیەوە خۆشەویستی تەواو غائیبە ،ئەوڕوداوە مرۆڤی تووشی ھیستیریا
کردوە بەشێوەیەک حەزدەکات کەس نەبینێت دورکەوێتەوە، ڕەنگە خاڵی ئەرێنی
ئەو ڕوداوە بریتیبێت لەوەی دووبارە ژیانی خێزانی و لۆکاڵی
پەیوەندیەکانی جارانی گەڕاندەوە سەردەمی زوو .کۆرۆنا بیرکردنەوەی مرۆڤی
بەرامبەر بە کۆی پەیوەندیەکۆمەڵایەتیەکان و شتەکان گۆڕی ھەموو جیھان و
سروشت و مرۆڤایەتی خستە ژێرپرسیاری جدیەوە ھەرلە خێزانەوە تا دەزگاو
کایەکانی تری نێو کۆمەڵ ،بیرکردنەوەی گۆڕا بەرامبەر سەرمایەداری نی
لیبڕالێ ،مۆدێرنە ، زاست ، تێور ، ئازادی .شار ،مرۆڤ ،سروشت بەگشتی
دووبارە پێناسەی شتەکان بەگشتی دەکاتەوە.
_________________________________________________
*
حیکمەت نامیق:
خوێندکاری دوا ساڵی دکتۆرا لە زانکۆی باشووری فیدڕاڵی لە ڕووسیا.
hikmatnamiq@gmail.com
|