٣٠\٧\٢٠١٤
کۆمێنت.

بەنگین
پیرۆت
زۆر جار کۆمێنتەکان بە شێوەیەک دەنووسرێن خۆت لە ناویدا نابینیتەوە، بۆ
نموونە کەسێک شیعرێک بڵاودەکاتەوە بە بێ لەبەرچاوگرتنی شیعرەکە، رێک
مەدلوولەکانی شیعرەکە بە کەسەکەوە دەبەستنەوە وەک ئەوەی ناوەخنی
شیعرەکە ناوەخنی خودی شاعیرەکە بێ، نەک شیعرەکە شیعربێ بۆ شیعر.
راستە شیعر کەسێک دەینووسێت بەڵام دەبێ ئەوە بزانین ئەوە خودی
شیعرەکەیە ناخی شیعری نووسیوەتەوە نەک ناخی کەسێک.
ئایا شیعر عەشقە یان عەشق شیعرە؟ ئایا شیعر هەوێنە؟ ئایا شیعر دەتوانێ
وەڵامی پرسیارە فەلسەفییەکان بداتەوە؟ ئایا شیعر دەتوانێ میێژوو
بنووسێتەوە؟ هتد...
مەرج نییە شیعر عەشقە یان هەوێنە، چونکە شیعر جیهانبینی ئەو کەسەیە
شیعرەکەی نووسیوەتەوە، واتا لە رێگەی شیعرەوە پەی بە شتێک بردوە کە
ئێمە پەی پێ نابەین و نایبینین، بە واتایەکی تر لە رێگەی زمانی
کەسێکەوە دەیەوێ بدوێ کە ئەو ئەودیوی جیهانی بینیوە.
خۆ ئەگەر شیعر وەڵامی پرسیارە فەلسەفییەکان دەداتەوە، ئەی ئیشی فەلسەفە
چیە؟
ئەگەر لە جیاتی مێژوو بە کرۆنۆلۆژیای مێژوویی، مێژوو بنووسێتەوە، ئەوە
شیعر ناتوانێ مێژوو وەکو دەقی مێژووی لە ئاست مێژوودابێ، چونکە وەکو
گوتمان زۆر جار شیعر جیهانبینی کەسێکە ئەوەی ئەو بەشیر باسی دەکات،
رەنگە هێشتا لەسەر ئەرزی واقع رووی نەدابێ، بەڵام مێژوو.
بە راست و ناڕاست، رووداوێکە رووی داوە نەک شیعری شاعیرێک.
ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نوری
|