٧\٩\٢٠١٣
کۆمێدیای
دیموکراسی بوونی ره‌وته ئیسلامییه‌کان.
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
له‌گه‌ڵ پاشه‌کشه‌کردنی ره‌وته ئیسلامییه‌کان له
رووی چه‌کدارییه‌وه تاوه‌کو له رێگه‌یه‌وه به ده‌سه‌ڵات بگه‌ن
ئیدی ئه‌و ره‌وته کۆنه‌په‌رستانه ستراتیژی خۆیان گۆڕی و له چه‌که‌وه
دروشمی دیموکراسییان به‌رزکرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگه‌یه‌وه
ده‌یانه‌وێ بگه‌نه ده‌سه‌ڵات که ساناترین فاکته‌ره بۆ گه‌یشتن به
ئامانجی هێزه ئیسلامییه‌کان که خه‌ونی
دروستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی کۆنه‌په‌رستیی
خه‌لافه‌تی ئیسلامییه، ئاخر له مێژووی
حوکمڕانی خه‌لافه‌ته ئیسلامییه‌کاندا تۆزقاڵیک دادوه‌ریی
به‌دی ناکرێ له کوشتار و تیرۆر و دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ولاوه،
که‌واته خه‌ونی ئیسلامییه‌کان مه‌ترسییه بۆ کۆمه‌ڵگه
و له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و ره‌وتانه
کۆمه‌ڵگه له مه‌ترسییه‌کانی هوشیار ده‌بێته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی تاک
ده‌که‌وێته به‌ر زه‌بری سیاسه‌تی کۆنه‌په‌رستانه‌یان.
ئه‌وه‌ی ئێستاکه ده‌بینرێ ره‌وته ئیسلامییه‌کان به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی
دیموکراسی ده‌که‌ن و دیموکراسییان ته‌نیا له هه‌ڵبژاردندا کورت کردۆته‌وه،
ئاخر دیموکراسی ته‌نیا هه‌ڵبژاردن نییه و یه‌کێکه له بنه‌ماکانی
دیموکراسی، ئاخر ئه‌گه‌ر تۆیه‌کی ئیسلامی قه‌بوڵی ئه‌وه‌ت نه‌بێ ژنان
به ئازادیی بسووڕینه‌وه
و سه‌رپۆشه‌کانیان به‌لاوه بنێن و ئازادی قسه‌کردنت به مه‌ترسی بۆ
سه‌ر ئایین هه‌ژمار کرد و داوای جێبه‌جێکردنی ته‌واوی شه‌ریعه‌تی
ئیسلامیت له کۆمه‌ڵگه‌دا کرد و فه‌توای کافربوونت بۆ که‌سانێک ده‌رکرد
که له‌گه‌ڵ ره‌وته ئیسلامییه‌کاندا نین و هه‌وڵی کۆنترۆڵکردنی کۆمه‌ڵگه‌تدا
له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژیای ئیسلامی.. ئه‌وکات دیموکراسی بوونی تۆیه‌کی
ئیسلامی سیاسی له کوێدایه، ئاخر دیموکراسی به‌رهه‌می
هزری مرۆڤە‌کانه بۆ خۆشبه‌ختکردنی خودی
مرۆڤە‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له سایه‌ی سیسته‌می
دیموکراسیدا هه‌ست بکا ئازادی قسه‌کردنی هه‌یه و له
لایه‌ن زۆرینه‌وه رێزی لێ ده‌گیرێ و
له‌به‌رده‌م یاسادا تاک وه‌ک یه‌ک سه‌یر ده‌کرێ
و جیاوازیی هزریی
و ئاینیی و سیاسی رێگرنین له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی
ژیانی ئاسایی خۆیدا، به‌ڵام کاتێک ره‌وتێکی ئیسلامی سیاسی دێ
و ده‌ویه‌وێ ته‌واوی کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژیای
ئیسلامیی کۆنترۆڵ بکا ئه‌وکات باسکردن له
دیموکراسی له کۆمیدیا نه‌بێ له هیچی تر ناچێ!
ماڵپه‌ڕی
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
|