کۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی راگه‌یاند.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٢٩\٧\٢٠٠٩ کۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی بیست‌وپێنجی ته‌مووزی به‌وشێوه‌یه‌ی خواره‌وه راگه‌یاند:
ا - رێژه‌ی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم: ١ - مه‌سعود بارزانی:٥٧ ،٦٩ ٪ ٢ - که‌مال میراوده‌لی: ٣٢, ٢٥ ٪ ٣ - هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: ٤٩, ٣ ٪ ٤ - سه‌فین شێخ محه‌مه‌د: ٤, ١ ٪ ٥ - حسێن گه‌رمیانی: ٠٩, ٠ ٪
ب - رێژه‌ی لیسته‌کان: ١ - کوردستانی: ٣٤, ٥٧ ٪ ٢ - گۆڕان: ٧٥, ٢٣ ٪ ٣ - چاکسازیی و خزمه‌تگوزاریی: ٨, ١٢ ٪ ٤ - بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی: ٤٥, ١ ٪
٥ - بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی
توركمانی كوردستان :
٩٩,٠ ٪
ئێمه وه‌ک (ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ) پیرۆزبایی له که‌س ناکه‌ین و ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ به رۆژێکی ره‌ش داده‌نێین له مێژووی ئازادیی راده‌ربڕین و ئازادیی ده‌نگدانی کۆمه‌ڵی کوردستان چونکه جگه له‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ساخته‌یه‌کی زۆری تێدا کراوه و خه‌ڵک له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی حیزب و لایه‌نه‌کان له ترسی نانبڕین ئازاد نه‌بوونه له ده‌نگدان و ته‌نانه‌ت لیسته به‌ناو به‌رهه‌ڵستکاره‌کانیش هه‌مان لۆژیکی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه له‌و هه‌ڵبژاردنه.. پێمانوایه هیچ یه‌کێک له‌و لیستانه نوێنه‌ری گه‌ل نین و ناشتوانن گۆزارشت له راوبۆچوون و ویستی خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تییش خه‌ڵکه هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێشه‌کان بکه‌ن یان گۆڕانێک بهێننه ئارا بۆ ئه‌وه‌ی ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵک پتر بچه‌سپێنن و ژیانێکی شایسته به مرۆڤ بۆ هه‌مووان بهێننه دی هه‌روا به‌هیچ جۆرێکش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێناکرێ بتوانن تاکه هه‌نگاوێک بنێن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕکراوه‌کانی کوردستان و دامه‌زرانی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ئه‌گه‌ر نه‌بنه رێگریش.
ئه‌مڕۆ ٢٩\٧\٢٠٠٩
|