کۆمیته‌ی ئاشتی کوردستان یه‌کێک له کاردانه‌وه‌کانی کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته .
بێکه‌س به‌رواری : هیوادارین کوردستانیان به شیوه‌یه‌کی چالاکانه پشتگیریمان لێبکه‌ن و به‌تایبه‌ت به‌شداری له خۆپێشاندانی ڕؤژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 3 ی 11 دا بکه‌ن له ناوه‌ندی شاری ترۆندهایم. سازدانی دیمانه: زانا گه‌ڵاڵی له دوای هه‌ڕشه‌کانی تورکیا و گرژی بارودۆخ له نێوان کورد وتورکیا کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به شیوه‌یه‌کی یه‌کگرتوو به‌رچاو هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت وه کاردانه‌وه‌ی به‌رچاویان هه‌بوو ، توانیان تاڕاده‌یه‌ک پشتیوانی بۆ کوردستانیان به‌ده‌ست بێنن ، شێوه‌ی کاردانه‌وه‌کان جیا جیا بوون یه‌کێک له‌و کاردانه‌وانه خۆی له دامه‌زراندی کۆمیته‌یه‌ک بینییه‌وه که بۆ ئامانج و مه‌به‌ستی دیاری کراو پێکهینراوه ئه‌ویش کۆمیته‌ی ( ئاشتی کوردستان )ه له ناوه‌ڕاستی نه‌روێژ وه‌چه‌ند ڕۆژیک له دوای دامه‌زراندیان توانیان په‌یوه‌ندی و پشتگیریه‌کی به‌رچاو به‌ده‌ست بێنن وه میدیای نه‌رویژی گرنگیه‌کی پێداوه بۆیه به‌پێویستمان‌زانی چاوپێکه‌وتنیک له‌گه‌ڵ خاوه‌نی بیرۆکه‌ی دامه‌زراندن‌و ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌م کۆمیته‌یه ئه‌نجامبده‌ین ئه‌ویش کاک (بێکه‌س به‌رواری)ه.
زانا گه‌ڵاڵی : مه‌به‌ستتان له دامه‌زراندنی کۆمیته‌ی ئاشتی کوردستان چیه ؟ بێکه‌س به‌رواری : کۆمیته‌ی ئاشتی کوردستان کۆمیته‌یه‌کی فریا که‌وتنه که پێکهێنرا وه‌ک پێداویستیه‌ک بۆ بارودۆخی ئه‌مڕۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و هه‌رهه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆسه‌ر کوردستانیان به‌تایبه‌تی .هه‌وڵه‌کانمان هه‌مووی ده‌خه‌ینه گه‌ڕ له پێناوی به‌ده‌ست خستنی پشتگیری زیاتر بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتییانه و دیموکراسیانه بۆ کێشه‌ی نیشتیمانه‌که‌مان وه ئه‌مڕۆ بابه‌تی هه‌ره گرنگ که کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین ده‌ربڕینی ناڕازیبوونه به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا و وڵاتانی تر بۆسه‌ر کوردستانیان به‌گشتی و باشوری کوردستان به‌تایبه‌تی وه ڕوونکردنی ڕاستییه‌کان زۆرجار ده‌شێوێنرێت
زانا گه‌لاڵی : پێکهاته‌ی کۆمیته‌ی ئاشتی کوردستان چیه ؟ئایا له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سایه‌تیه‌که‌وه پێک هاتووه یان چه‌ند گروپێک ؟ بێکه‌س به‌رواری : دوای گرژبوونی بارودۆخه‌که له کوردستان زیاد بوونی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا به پێویستمان زانی که هه‌موو هێزه کوردستانیه‌کان به کۆمه‌ڵه‌و ڕیکخراو پارته‌سیاسیه‌کان وکه‌سایه‌تیه سه‌ربه‌خۆکانی هه‌رچوار پارجه‌ی کوردستان له ناو یه‌ک کۆمیته‌دا کاری هاوبه‌ش بکه‌ن بۆیه ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی کوردستان په‌یوه‌ندیمان به هه‌موو لایه‌نکان و که‌سه‌یاتیه‌کانه‌وه‌کرد وه دوای گفت و گۆیه‌کی زۆر بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌وکۆمیته‌یه په‌سه‌ندکرا .وه هه‌موو پارته سیاسیه‌کان وکۆمه‌ڵه‌وڕیکخراوه کوردستانیه‌کان جێیان گرت له ناو ئه‌م کۆمیته‌یه‌دا .
زانا گه‌ڵاڵی : هیچ پارت و ڕێکخراوی نه‌روێژی له‌گه‌ڵتان به‌شدارن ؟ بێکه‌س به‌رواری : وه‌ک پشتگیر تا ئێستا 2 پارتی نه‌روێژی و ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ پشتگیری خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ کاره‌که‌مان ( یان ڤیند هایم ) دۆستی گه‌لی کورد و وته‌بێژی فه‌رمی و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی ژینگه‌ی سه‌وز وه‌ک ئه‌ندامێک له‌ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریدایه وه هه‌مان کات ڕاوێژکاره وه گروپی ڕاوێژکاری مافی مرۆڤ له ناوه‌ڕاستی نه‌روێژ به‌هه‌مان شیوه وه‌ک ڕاوێژکار پشتگیریمان لێده‌کات وه پارتی سۆسیالیستی چه‌پ پشتگیری خۆیان ده‌ربڕیوه .
زانا گه‌ڵاڵی : ئێوه وه‌ک کۆمیته‌ی ئاشتی چیتان له به‌رنامه‌دایه ؟ بێکه‌س به‌رواری : دوای ده‌ست به‌کار بوونی ئه‌م کۆمیته‌یه وه دابه‌شکردنی چالاکیه‌کان به‌سه‌ر 3 به‌ش به‌شی یه‌که‌م پارت و ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه نه‌روێژیه‌کان به‌شی دووه‌میش پارت و ڕێکخراوو کوردستانیان و نه‌ته‌وه‌کانی تر که له ناوچه‌که ده‌ژین به‌شی سێهه‌میش به‌شی ڕاگه‌یاندنی کوردستانی وه نه‌روێژی سه‌باره‌ت به به‌شی یه‌که‌مه‌وه نامه‌یه‌کی تێر‌و ته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به بارودۆخی کوردستان و هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا وه پێشنیار بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ئاڕاسته‌ی زۆربه‌ی دام و ده‌زگای نه‌روێژی کراوه بۆ نموونه سه‌رۆک وه‌زیرانی نه‌روێژ په‌رله‌مانی نه‌روێژ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری پارته سیاسیه‌کانی نه‌رویژ هه‌موو فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئاستی وڵات و له‌سه‌ر ئاستی نه‌وچه‌که هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی شاره‌وانی ترۆندهایم وه چه‌ندین دۆستی کورد له ناو پارت و ڕێکخراوه نه‌روێژیه‌کاندا هه‌روه‌ها نامه‌که به‌ده‌ست دراوه به‌چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێک له دیدارێکی کورت‌دا که به‌سه‌ردانێک له ناوچه‌که بوون . سه‌باره‌ت به به‌شی دووه‌م ئاماده‌کاریه‌کی باش کراوه بۆ خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری که ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو کاژمێر دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ له ناوه‌ڕاستی شاری ترۆندهایم ئه‌نجامده‌درێت وه چاوه‌ڕیی به‌شداری کردنێکی باشی کوردستانیه‌کان و نه‌رویجیه‌کانین وه 3 پارتی نه‌روێژیش به فه‌رمی بڕیاری به‌شداری کردنیان داوه سه‌باره‌ب به‌به‌شی سێهه‌م هه‌مان نامه که له‌سه‌ره‌وه باسمان لێیکرد بۆ هه‌موو داموده‌زگاکانی راگه‌یاندن نێردراوه وه ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ی( ئادرێس ئاڤیسن ) چاوپێکه‌وتنیکی له‌گه‌ڵ کۆمیته‌که‌مان و سه‌فاره‌تی تورکیا ئه‌نجامداوه . بێجگه له نامه نوسین و خۆپێشاندان به‌رنامه‌ی دیدارمان داناوه له‌گه‌ڵ پارته سیاسیه‌کان له ناوچه‌که .
زانا گه‌ڵاڵی : به نیازن له ئاینده کۆمیته‌ی ئاشتی کوردستان له ته‌واوی وڵاتی نه‌رویج لق بکاته‌وه؟ بێکه‌س به‌رواری : له ڕووی کاره‌وه هه‌ر یه‌که‌م چالاکیمان له‌سه‌ر ئاستی نه‌رویژ بوو به‌ڵام له ڕووی ڕێکخراوه‌ییه‌وه ئێمه ڕیکخراوێکی سیاسی یان کلتوری نین ته‌نها کۆبه‌ندێکین که هه‌موو کوردستانیان به لایه‌نی سیاسی و کلتوری و وڵات پارێزی له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه ته‌نها ئاشتی خوازکوردستانیه‌ت کۆمانده‌کاته‌وه به‌ڵام هیوادارین له‌سه‌ر ئاستی نه‌روێژ و ناوچه‌کان هه‌مان شیوه‌ی کۆبه‌ند پێکبهێنریت ئێمه له خزمه‌ت داین بۆ ئه‌نجامدانی کارێکی وا .
زانا گه‌ڵاڵی : جیاوازی چییه له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی هاوکاری پارته سیاسیه‌کانی کوردستان ؟ بێکه‌س به‌رواری : وه‌ک ده‌زانرێت کۆمیته‌ی هاوکاری پارته سیاسیه کوردستانیه‌کان زۆرینه‌ی پارته کورستانیه‌کان له خۆ ده‌گرێت نه‌ک هه‌موو پارته‌کان وه زیاتر کاری سیاسی ده‌کات نه‌ک کاری کلتوری وه هیچ کۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراوی کلتوری وه که‌سانی سه‌ربه‌خۆ له کۆمیته‌ی هاوکاری جێناگرن وه ته‌نها پارته کوردستانیان له‌م کۆمیته‌یه کارده‌که‌ن ، به‌ڵام له کۆمیته‌ی ئاشتی کوردستاندا پارت و ڕیکخراوی سیاسی کوردستانی و نه‌روێژی و کۆمه‌ڵه‌و گروپی کلتوری که‌سایه‌تی بێلایه‌ن و بۆیان هه‌یه جێ بگرن له‌م کۆمیته‌یه‌دا چونکه ئه‌مه کۆمیته‌یه‌که نه‌ک ڕێکخراو وه جێگری هیچ کۆمیته‌یه‌ک و ڕێکخراوێکی تر نییه له نه‌روێژ وه ته‌نها کار بۆ ئاشتی و دیالۆگ ده‌کات .
زانا گه‌ڵاڵی : کۆمیته‌ی هاوکاری پارته سیاسیه‌کان ڕیکخراوو کۆمه‌ڵه و کلتوریه‌کانی له خۆ نه‌گرت له هه‌مانکاتتدا کۆمیته‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له وڵاتی نه‌روێژ ده‌ست پێشخه‌ر بوو بۆ کۆبونه‌وه‌ی به‌ره‌و کۆنفراسی دیالۆگی کورد وه بۆ دامه‌زراندنی فدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان دواتر به‌ڕیزیشت ده‌ورێکی به‌رچاوت هه‌بوو له‌م دوو کاره‌دا وه هیواشت هه‌بوو که فدراسیۆن بتوانێت ببێته لۆبی کوردی له‌نه‌رویژ به‌ڵام له کاتی دامه‌زراندنی فدراسیۆن کۆمیته‌ی یه‌کێتی نیشتیمانیی کاندیدی ده‌ست نیشان نه‌کردبوو ته‌نها به‌ڕێزت تۆش ڕاتگه‌یاند که وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی کوردستان به‌شداری نه‌ک وه‌ک یه‌کێتی له یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ش ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ت ڕاگه‌یاند هۆیه‌که‌ی بۆ چی ده‌گه‌ڕێنیه‌وه ؟ بێکه‌س به‌رواری : وه‌ک ده‌زانرێت که له کۆمه‌ڵگه‌ی سڤیل و دیموکراتیکدا ده‌کریت هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت له کار‌و چالاکی سیاسی و جه‌ماوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌شدار ببێت به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناگونجێت که‌کاره‌کان تێکه‌ڵاوی یه‌کتر بکرێن یان جێگه‌ی یه‌ک بگرن من وه‌ک که‌سێک که بیروبۆچوون و ئایدۆلۆژیای خۆمم هه‌یه وه‌ک که‌سێکی کوردستانی له هه‌مانکاتدا سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی کوردستانم که کاری جیاوازه له کاری پارته سیاسیه‌کان له هامانکاتیشدا پشتگیری ته‌واوی کاروچالاکیه کوردستانیه‌کان ده‌کاتن به‌لام پره‌نسیپی دامه‌زراندنی هه‌ر فدراسیۆنێک پێویستی به کۆمه‌ڵه‌و ڕیکخراوی په‌سه‌ندکراو به‌شیوه‌یه‌کی فه‌رمی له نه‌روێژ هه‌یه وه له هه‌مانکاتدا پێویسته ئه‌و کۆمه‌ڵه‌و ڕیکخراوانه به‌شیوه‌یه‌کی فه‌رمی وبه نوسراو داوای ئه‌ندامه‌تی له فدراسیۆنێک له‌م شیوه‌یه‌دا بکه‌ن وه به‌رئه‌ندامه‌تی خۆشیان بده‌ن ئه‌وکاته ئه‌وکۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراوانه ده‌توانن کۆنگره‌یه‌ک ببه‌ستن فدراسیۆنێک دابمه‌زرێنن به‌ڵام ئه‌وه‌ی له کۆتایی ساڵی ڕابردوو ڕوویدا له هه‌موو شتێکده‌چوو ته‌نها له کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه کوردیه‌کان نه‌ده‌جوو وه‌ک ده‌زانرێت دوای ئه‌وه‌ی کۆمیته‌ی هاوکاری پارته سیاسیه‌کانی کوردستان کۆبونه‌وه‌یان کرد‌و وتاریان خوێند من داوام له کۆمیته‌ی هاوکاری کرد که وه‌ک میوان دانیشن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیج کاریگه‌ری بخه‌نه سه‌ر ڕه‌وتی کۆبونه‌وه‌که وه هه‌موو کۆمه‌ڵه‌کان به‌ڵگه‌ی نوسراو‌و په‌سه‌ندکراو پێشکه‌ش بکه‌ن به‌ده‌سته‌یه‌ک که له‌ناو کۆبوونه‌وه‌که هه‌ڵده‌بژێرێت وه دواتر ته‌نها نوێنه‌رانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌و ڕێخراوانه ببن به دامه‌زرێنه‌رو پێکهێنه‌ری فدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه ڕووی نه‌دا وه زیاتر کۆبونه‌وه‌که له له‌شکر کێشی سیاسی ده‌چوو وه دوای گفت و گۆو مشت‌ومڕ له نێوان ئاماده بوان لیستێکی زیاتر له 40 که‌سی دروستکرا وه دواتر سه‌رپه‌رشتیارانی کۆبوونه‌وه‌که که هه‌رهه‌موویان ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی هاوکاری بوون چه‌ند ناوێکیان ده‌ستنیشانکرد له‌م ناوانه وه من یه‌کێک بووم له‌م که‌سانه که ده‌ست نیشان کران وه هه‌ر له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا زۆر هه‌وڵی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌م دا به‌ڵام له ژێر فشاری هه‌ندیک له ئاماده بووان به بیانووی ئه‌وه‌ی که پێویسته من جێگه بگرم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زه‌مینه‌یه‌کی باش خۆشبکه‌ین بۆ فدراسیۆنه‌کی کارا به‌لام له یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی دوای کۆنفراسی دامه‌زراندن دا بۆم ئاشکرا بوو که زۆر به‌ی ئه‌وکه‌سانه به‌ڕێکه‌وتنی سیاسی له نێوان هه‌ندێ له لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌ست نیشانکرابوون وه له دابه‌شکردنی ئه‌رکه‌کان و شیوه‌ی به‌ڕیوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌که بۆم ده‌رکه‌وت که وه‌ک ئه‌ندامیکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان سه‌یر ده‌کرێم وه به ئاشکراش له ناو کۆبوونه‌وه‌دا 10 که‌س نوێنه‌رایه‌تی خۆیان ڕاگه‌یاند بۆ پارته سیاسیه‌کان ته‌نها له ناو هه‌موویاندا یه‌ک که‌س سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کارا بووخۆی به هیج لایه‌نی سیاسیه‌وه نه‌به‌ست وه کار گه‌یشته ئه‌مه که هه‌ڕه‌شه‌ی به گروپی سیاسی به‌جێهێشتنی کۆبوونه‌وه ده‌کرا بۆیه من بڕوایه‌کی ته‌واوم هه‌بوو که من ناتوانم کاری کۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سته‌یه‌دا ئه‌نجام‌بده‌م چونکه تێکهه‌ڵکێشیه‌کی یه‌کجار زۆر له‌نێوان ئه‌م کاره‌و حزبایه‌تیه‌کی ڕاشکاوانه هه‌بوو . وه‌ک هه‌ستکردنێک به‌به‌رپرسایه‌تی به‌رامبه‌ر به ئه‌ندامانن و په‌یڕه‌وو پڕۆهرامی کۆمه‌ڵه‌که‌مان بۆیه گه‌یشتمه ئه‌م بڕوایه‌ی که ده‌ست له‌کار بکێشمه‌وه هه‌ر ئه‌وکاته ده‌ست له کار کیشانه‌وه‌که‌م له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی تێروته‌سه‌لدا و هۆکاری ده‌ست له‌که‌رکێشانه‌وه‌که‌م ڕاگه‌یاند و وه ئێستاش هه‌ر له‌و بڕوایه‌م که بڕیاره‌که‌م له جێگه‌ی خۆیدا بوو .
زانا گه‌ڵاڵی : له وه‌ڵامی پێشوو باست کرد که ناکرێت تێکهه‌ڵکێشیه‌ک له نێوان کاری ڕیخراوه‌یی و کاری سیاسی بکرێت به‌ڵام له پێکهاته‌ی کۆمیته‌ی ئاشتی کوردستاندا ئه‌مه به‌ڕوونی به‌رچاوو ده‌که‌وێت بۆ؟ بێکه‌س به‌رواری : هه‌ریه‌ک له فدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان وه کۆمیته‌ی هاوکاری کار‌و ئه‌رکی جیاواز جیاوازیان هه‌یه هه‌رچه‌نده له هه‌ندیک خاڵ یه‌ک ده‌گرن به‌ڵام له کۆمیته‌ی ئاشتی کوردستاندا ئامانج و مه‌به‌سته‌کان ڕون و ئاشکران که ته‌نها کار بۆ ئاشتی و دیالۆگ و له‌یه‌کتر تێگه‌یشتن ده‌کات به‌هیج شێوه‌یه‌ک خۆی به‌کاری کلتوری یان به کاری حزبایه‌تی نابه‌ستێت ته‌نها کۆبه‌ندیکه بۆ ئه‌وکه‌س و لایه‌نانه‌ی پشتگیری له ئاشتی و دیالۆگ ده‌که‌ن به بێ ئه‌وه‌ی بکه‌ونه ناو بازنه‌ی یان رکیفی ڕیکخراوه‌یی وه ئه‌مه ته‌نها کۆبه‌ندیکه بۆ کارێکی هاوبه‌ش که ئه‌ویش ئاشتی و دیالۆگه نه‌ک بۆ هیچ کارێکی تر بۆیه هیچ کام له‌و لایه‌ن و که‌سانه مه‌رج نییه پابه‌ند بن به‌و کۆمیته‌یه ته‌نها ده‌توانن له‌ده‌وری مه‌به‌سته‌که کۆببنه‌وه نه‌ک ڕێکخراوه‌که چونکه تێکهه‌ڵکێشی دروست نابیت وه هه‌موو کاره‌کان به‌یه‌که‌وه ئه‌نجام ناده‌ین ته‌نها کار بۆ ئاشتی و دیالۆگ به‌یه‌که‌وه ده‌کرێت نه که‌م نه زیاتر ، وه هه‌موو ئه‌وپارتانه‌ی که له ئۆسلۆ له‌ناو کۆمیته‌ی هاوکاری پاسته سیاسیه‌کانی کوردستان دان یان له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمیته‌ی هاوکاری دان هه‌موویان به‌یه‌که‌وه له‌م کۆمیته‌یه دان وه‌ک پێشووتریش ئاماژه‌م پێداوه که ئێمه ته‌نها کۆمیته‌یه‌کی فریا که‌وتنین بۆ هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌شی ئاشتیانه‌و کوردستانیانه به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕوداویک وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌لته‌رناتیڤی هیچ ڕێکخراو و کۆمیته‌یه‌کی کوردستانی نین به‌ڵکوو کۆبه‌نده‌که‌مان ئه‌نجامی کارێکی هاوبه‌شه له نێوان ئه‌م هه‌مووانه .
زانا گه‌ڵاڵی : هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین سوپاس بۆ ئه‌م کاته‌ی بۆ ئێمه‌ت ته‌رخان کرد بۆ ئه‌م دیمانه‌یه دوا وته‌ی به‌ڕێزتان ؟ بێکه‌س به‌رواری : هیوادارین کوردستانیان به شیوه‌یه‌کی چالاکانه پشتگیریمان لێبکه‌ن وه به‌تایبه‌ت به‌شداری له خۆپێشاندانی ڕؤژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 3 ی 11 دا بکه‌ن له ناوه‌ندی ساری ترۆندهایم کاژمێر 12 نیوه‌ڕۆ وه هه‌روه‌ها به‌هیوای پشتگیری ئێوه‌و هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆده‌خوازین له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا وه زۆر سوپاس بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته .
نه‌روێژ
|