.کۆمۆنە،
18ی
ئازاری 1871
رۆژنامەی کۆمۆنە
ئەزمونەکانی خەبات فێریانکردووین چۆن مامەڵە لەگەڵ دەسەڵاتی سەرمایەدا
بکەین. هەوڵەکانی سیستمی سەرمایەداری بەهەموو باڵەکانیەوە، هەوڵدانە بۆ
ملکەچ پیکردنی کۆمەل لەڕێگەی شیوازە جۆراو جۆرەکانیەوە: جۆرەکانی
دیموکراسیەت، گۆڕینی شێوەی دەستوپێوەندەکان، ڕوخاندن و ویرانکردن،
پەلاماردان، داگیرکردن! ئەمانەو گەلیکی تریش، هەولەکانی دەستەلاتن
بۆسەرکوتکردن و بەکیشکردنی زۆرەملێی دەستیکار بەرەو مەیدانی بەرهمهێنان
و کەڵکەکردنی سەرمایە.
کۆمەل لەمێژە لەوەگەیشتووە دەوڵەت بەهەمووشێوەکانیەوە سیستمێکی نەگۆڕە
بۆ چوساندنەوەی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە، لەوەش گەیشتوون سیستمی
بەکۆیلەکردن و چەوساندنەوە، بەڕیفۆرم و گوایە دامەزراندنی دەزگای –
نەزاهە - و چارەسەری گەندەڵی کۆتایی نایەت. کوشتن، ڕاوودونان، ڕەتاندن،
برسیکردن، گێلکردن لەڕێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندنی چەواشەکەرەوە .. وە
یان جارێک بەدیندارکردن، جارێکی تر بەبێدینکردن، جارێک بەنیشتمانپەروەر
کردن، سیفەتی بەردەوامی دەستەلاتە. دەستەلاتی دەوڵەت هەرچۆن کوتەکی
دەستی سەرمایەیە، هەرخۆیشی دەزگاو سیستمێکی سەرمایەدارییە، هەربۆیە
خەباتی کۆمەڵ، هەمیشە ئاراستەیە دژی دەستەلات، وە تەنیا بەلەناوچوونی
دەستەلات، بوار خۆشئەبێت بۆ هەڵتەکاندنی سیستمی سەرمایە بەگشتی و
کۆتایی هێنان بە سیستمی دەستەلاتی چینایەتی و خاوەندارێتی تایبەتی و
کاری کرێگرتە کە بڕ برە پشتیتی.
شۆرشی کۆمۆنە، راستەخۆ لە پیناوی هەلتەکاندنی دەستەلاتی سیاسی و دانانی
ئیدارەیەکی کۆمەلایەتیدا بوو. وەلیرەدا، لەیادی ئەو شۆرشەدا، هەندێک
لەڕووداوەکانی کۆمۆنە دەخەینە بەرچاو. ئەمەیش نەک بەنیازی دارشتنی
بەرنامەو کارنامە، بەلکو لەپێناوی ئامادەباشیەکی هەمیشەییدا بۆ هەستان
بەو ئەرکانەی میژوو پێمان ئەسپێرێت لەکاتی سەرهەڵدانەوەی خەباتیکی
کۆمۆنیدا. بەرنامەی کۆمۆنە هەڵوەشاندنەوەی هەموو بەرنامەکانە. کۆمۆنە
گڕە لافاوە لەتەووژمی یەکڕیزی کۆمەل دروست ئەبێت و بەلێکترازانی ئەو
ڕیزبەندییە، لەبەین ئەچێت. دیارترینی بەروارە زەمەنیەکانی کۆمۆنە لە
1871 دا، بریتیە لە:
•
28 ی کانونی دووهەم خۆبەدەستەوەدانی شاری پاریس لەو کاتەدا کە بە
دەست برسیتی و فرت و فێڵ و کەین و بەینەکانی حکومەتی نیشتمانی
تاوانکارەوە، دەنالینی.
•
8 ی شوبات هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی کە زۆرینەی پێکهاتبوو
لەپیاوانی ئاینی، گەورە پیاوانی زەویوزار، پۆناپارتیەکان،
کۆماریخوازەکان.
•
17 ی شوبات هەڵبژاردنی تییر بۆ سەرکردایەتی حکومەتی تاوانکاری
نیشتمانی.
•
26 ی شوبات مۆرکردنی پەیمانی خۆبەدەستەوەدان لەنێوان فافر، تییر وە
بیسمارکدا.
•
1 ی ئازار هاتنەناوەوەی داگیرکەران بۆناو پاریس و خۆنمایشکردنیان
لە شانزلیزێدا.
•
3 ی ئازار پێکهێنانی گاردی فیدرالی نیشتمانی.
•
18ی ئازار 1871 هەوڵ و تواناکانی حکومەت بۆ چەککردنی کرێکارانی
پاریس، روِودانی ڕاپەڕین کە راسەتوخۆ یەکیتی کۆمەل و سوپای
لێکەوتەوە، هەڵهاتنی حکومەتی خیانەتکار بەرەو ڤێرسای.
•
20 ی ئازار یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گوند نشینان لە ڤێرسای.
•
22 – 26 ی ئازاری 1871 جاڕدانی کۆمۆنە لە لیۆن و مرسیلیاو گەلێ
جیگای تر..هەڵبژاردنی کۆمۆنەی پاریس.
•
28 ی ئازار جاڕدانی کۆمۆنەی پاریس و دامەزراندنی لە یانەی
شارەوانیدا.
•
30 ی ئازار فەرماندانی کۆمۆنە بە نەدانی کرێی خانوو،
هەڵوەشاندنەوەی دەزگای پۆلیس، هەڵوەشاندنەوەی سوپای هەمیشەیی،
داننان بەڕەوایەتی پەناهەندەکاندا، ئەوانەی هەڵبژێردرابوون بۆ
لیژنەکانی کۆمۆنە.
•
1 ی نیسان دەرچوونی فەرمانی کۆمۆنە بەیەکسان کردنی مووچەی
فەرمانبەر و کرێکار وەک یەک.
•
2ی نیسان بڕیاری کۆمۆنە بە جیاکردنەوەی کەنیسە لە ئیدارەی کۆمەل.
•
12 ی نیسان کۆمۆنە ئەو رەمزە شۆڤێنیستیەی شکاند کە سەرکەوتنی
ناپلیۆنی لە جەنگی 1809 و شەری خەلکیی بەرامبەر بەیەکتر، نیشان
ئەدا.
•
16 ی نیسان کۆمۆنە ستاتستیکی کارگە داخراوەکانی کرد و بریاری
کردنەوەیانیدا لەلایەن کریکاران خۆیانەوەو لەسەر بناغەی ریکخستنیکی
نوێ کە یەکیتیەکی هاریکارانە بوو، ئەو هاریکاریەیش لە یەکیتیەکی
گەورەتردا بەرەو ریکخستن دەچوو.
•
30 ی نیسان کۆمۆنە میقسەڵەکانی سووتاند.
•
21 - 28 ی ئایار خویناویترین هەفتە لەو میژوودا کە نزیکەی 75 تا
100 هەزار تێکۆشەری تیا قەتڵ و عام کرا، ئەمە سەرەڕای لێکەوتنەوەی
30 هەزار دوورخراوە.
•
25 ی ئایار دوایین کۆبوونەوەی کۆمۆنە لە بینای دائیرەی شارەوانی.
•
28 ی ئایار کۆتایی شەر لە بەرژەوەندی دەستەلاتداران.
•
1871 – 1874 دادگایی کردن و لە سیدارەدان و دوورخستنەوەی ئەو
شۆرشگیرانەی بەدیل گیرابوون.
|