٢٢\٣\٢٠١٠
کۆمۆنیسته‌کان چۆن
ده‌توانن له(پێداچوونه‌وه)دا، بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی به‌هێزتر بکه‌ن؟
ئامانج پیرۆت
پێشه‌کی.
هه‌موو نیشانه و به‌ڵگه‌داخه‌کانی ته‌رازووی هێزی نێوان به‌ره‌ی
پارێزه‌رانی سیسته‌می چینایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی سه‌رمایه‌داران
و توێژه مشه‌خۆره‌کان له‌لایه‌ک و به‌ره‌ی چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان
له‌لایه‌کی تره‌وه، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که هه‌ڵسوڕاوانی به‌ره‌ی دووه‌م
نه‌یانتوانیوه به‌پێی پێویست له‌و شه‌ڕه‌دا ده‌ور ببینن. ئێستا له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا که تێبینی کردنی ئه‌م ڕاستی یانه، جۆرێک له شپرزه‌یی یان
بۆ به‌شێک له کۆمۆنیسته‌کان دروست کردوه و له جیاتی پاراستنی سه‌نگه‌ره
به‌هێزه‌کانیان و هه‌نگاوهه‌ڵگرتن بۆ به‌ده‌سهێنانی سه‌نگه‌ری نوێ، خه‌ریکن
ئه‌م سه‌نگه‌رانه ته‌سلیم ده‌که‌ن و په‌نا بۆ به‌کارهێنانی ئه‌و چه‌ک
و سه‌نگه‌رانه ده‌به‌ن(که له ڕووی ناوه‌ڕۆک و ده‌ور و کارکرده‌وه،
هیچ جیاوازی یه‌کیان له‌گه‌ڵ چه‌ک و سه‌نگه‌ری بزوتنه‌وه‌کانی تردا نی
یه،که بۆ فریودان و شکست پێدانی ناڕه‌زایه‌تی چینی کرێکار و توێژه
به‌شخوراوه‌کان به‌کار ده‌هێنرێن) به‌ڵام به‌شێکی تریانی ناچار به
پێداچوونه‌وه کردوه و ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌نگیان هه‌ڵبڕیوه.
به‌ڕای من ئه‌م ئاماده‌یی یه بۆ پێداچوونه‌وه، هه‌ر له‌و کاته‌دا که
له‌وانه‌یه (له ڕواڵه‌تدا وه‌ک لاوازبوون و نه‌مانی چوارچێوه کۆنه‌کانی
ڕێکخراوبوونی کۆمۆنیسته‌کان بکه‌وێته‌وه و له کورت ماوه‌دا چ هه‌ندێک
له کۆمۆنیسته‌کان و چ ئه‌و کرێکار و ئینسانه ئازادیخواز و ناڕازی
یانه‌ی که که‌م تا زۆر سه‌رنجیان له‌سه‌ر ئه‌م ڕێکخراو و حزبانه بووه،
نیگه‌ران بکات) خۆی له خۆی دا ئاستێکه له گه‌شه‌ی بزوتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی( به‌ڵام له سیما سه‌ره‌کی یه‌که‌ی خۆیدا، که هه‌ڵسوڕانی
تاکه‌که‌سی یه) و گه‌یشتن به هه‌ر ئاستێکی تری بزوتنه‌وه‌که، به
ناچاری هه‌رده‌بوایه به‌م قۆناغه‌دا تێپه‌ڕیایه. به‌واته‌یه‌کی تر ئه‌گه‌رچی
پێداچوونه‌وه له ڕواڵه‌تدا به زیانی بزوتنه‌وه‌که ده‌که‌وێته‌وه و
چوارچێوه کۆنه مه‌وجوده‌کان لاواز ده‌کات و ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان
ده‌کات، به‌ڵام له‌لایه‌کی تره‌وه و له واقعدا، ئه‌و ته‌نیا قۆناغه‌ی
گه‌شه‌کردنی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی یه،که ده‌توانرێت ئاستێکی تری گه‌شه‌ی
له‌سه‌ر بنیاد بنرێت، چونکه له ڕاستیدا، ئه‌و چوارچێوانه(حزب و
ڕێکخراوه‌کان) با تا ئێستا ئه‌وه‌شیان له ئه‌ندامه‌کانیاندا جێجستبێت،
که ئه‌وان حزب و ڕێکخراون، به‌ڵام له واقعدا و به‌و پێوه‌رانه‌ی که
ئه‌مڕۆ به‌شێک له کۆمۆنیسته‌کان به‌کاری ده‌هێنن، ئه‌وانه ته‌نیا
چوارچێوه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک کۆمۆنیستن، که وه‌ک تاکه‌که‌س هه‌ڵسوڕاون.
به‌م جۆره له‌م پێداچوونه‌وه‌یه‌دا، ئه‌وه ئه‌م چوارچێوه(ده‌سته‌پاچه
و ڕواڵه‌تی) یانه‌ن که زه‌ره‌ر ده‌که‌ن و ئه‌وه بزوتنه‌وه واقعی یه‌که‌یه
که گه‌یشتوه‌ته ئاستێکی تر له گه‌شه‌کردن و فرسه‌تێکی تری بۆ ده‌سڕاگه‌یشتن
به چوارچێوه‌ی(کارا و واقعی) بۆ ده‌وربینین له شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌دا
ده‌سکه‌وتووه و به‌شوێن ئه‌وه‌وه‌یه که پێوه‌ره‌کانی خۆی
بۆ(کۆمۆنیست بوون و ڕێکخراوبوون) له ده‌ره‌وه‌ی خۆی و( له ئاستی کۆمه‌ڵگادا)
بدۆزێته‌وه و بچه‌سپێنێت.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت بێجگه له ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که من خۆم به یه‌کێک
له‌و کۆمۆنیستانه ده‌زانم ، له بواری پێداچوونه‌وه‌شدا گه‌یشتووم به‌م
ئه‌نجامگیری یانه‌ی خواره‌وه:
1. شه‌ڕی چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان له به‌رامبه‌ر پارێزه‌ره
جۆراوجۆره‌کانی سیسته‌می چینایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی سه‌رمایه‌داران
و توێژه مشه‌خۆره‌کاندا، تا ئێستا شه‌ڕێکی زانستی یانه و سه‌رده‌مانه
نی یه، به‌ڵکو شه‌ڕێکی زۆر هه‌ڕه‌مه‌کی و ته‌قلیدی یه.
2. به‌رپرسیارێتی گه‌وره له‌و نازانستی بوونی شه‌ڕه‌دا، ده‌که‌وێته
ئه‌ستۆی کۆمۆنیسته‌کان ( وه‌ک به‌شی پێشڕه‌وی بزوتنه‌وه‌ی چینی کرێکار).
3. پایه‌کانی ئه‌م نازانستی بوونی شه‌ڕی چینایه‌تی یه، بریتین له:
ـ نه‌بوونی خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستی و ڕۆشن بۆ وه‌زعیه‌تی شه‌ڕه
چینایه‌تی یه‌که،که تیایدا میکانیزمی چینه باڵاده‌سته‌کان له‌و شه‌ڕه‌دا
و توانایی یه‌کانی چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
ده‌سنیشان بکرێت.
ـ نه‌بوونی خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستی بۆ ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ی که دژی
سیسته‌می چینایه‌تی و دیارده‌کانی و سیاسه‌ت و کارکرده‌کانی پارێزه‌ره‌کانین.
ـ نه‌بوونی خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستی بۆ وه‌زعیه‌تی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی.
4. هه‌موو ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که:
ـ تا دێت سه‌قفی پێوه‌ره‌کانی کۆمۆنیست بوون له ئاستی تاکه‌که‌س دا
گیر بخوات و پێوه‌ره‌کانی(ڕێکخراوبوون وکۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه) پاڵی
پێوه نه‌نێن و به‌رزتری نه‌که‌نه‌وه.
ـ چه‌ک و سه‌نگه‌ره‌کانی کۆمۆنیسته‌کانیش له‌وه‌نده زیاتر و کاریگه‌رتر
نه‌بن که جگه له پاراستنی کۆمۆنیست بوونی تاکه‌که‌س، توانایه‌کی
تریان نه‌بێت.
ئه‌گه‌ره‌کانی پێداچوونه‌وه.
ده‌بێت به‌ر له‌هه‌ر شتێک ئه‌وه بزانین که پێداچوونه‌وه‌ش خۆی دیسان
ده‌بێته‌وه به مه‌یدانێکی تری ململانێی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی چین و
توێژه جۆراوجۆر‌و( ته‌نانه‌ت دژ به‌یه‌که‌کانیش) و ده‌سکه‌وته‌کانیش به‌پێی
چۆنێتی هه‌ڵسوڕانی نوێنه‌رانی به‌رژه‌وه‌وندی یه‌کانی هه‌ر لایه‌نێک
دابه‌ش ده‌بێته‌وه.
هه‌ربۆیه هێشتنه‌وه‌ی مانای پێداچوونه‌وه وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی( گشتی
و ناڕۆشن) که هه‌رکه‌س لای خۆیه‌وه و له مێشکیدا وێنایه‌کی بۆ کێشا
بێت، به یه‌کێکه له‌و مه‌ترسی یانه‌ی که هه‌ر له هه‌وه‌ڵه‌وه فرسه‌تی
زاڵبوونی چین و توێژه‌کانی تر له‌م مه‌یدان و هه‌له‌شدا، زیاد ده‌کات و
ده‌شیچه‌سپێنێت، چونکه له‌وانه‌یه هه‌ندێک له کۆمۆنیسته‌کان
پێداچوونه‌وه به‌وه تێبگه‌ن که ده‌بێت په‌ڕوباڵی خۆیان بکه‌ن و
تایبه‌تمه‌ندی یه کۆمۆنیستی یه‌کان له خۆیان بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
چین و توێژه‌کانی تر به ته‌یری دڵخوازی خۆیانیان بزانن، نه‌ک به‌وه‌ی
تێبگه‌ن که ده‌بێت ئه‌وان ئه‌و گرێ یانه بدۆزنه‌وه که ئه‌وانیان وا
لێکردوه نه‌توانن وه‌ک کۆمۆنیستێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و له واقعی شه‌ڕه
چینایه‌تی یه‌که‌دا وه‌ک پێویست ده‌ور ببینن. ئاشکرایه ئه‌مه‌ش هه‌ر
به ته‌نیا به‌وه ناکرێت، که هه‌وڵ بدرێت هه‌ندێک چه‌ک و سه‌نگه‌ر وه‌لا
بنرێت و هه‌ندێک چه‌ک و سه‌نگه‌ری نوێ به‌ده‌ست بهێنرێت، به‌ڵکو
پێویستی به‌وه‌شه که هه‌م ( پێوه‌ره‌کانی) ئه‌م بڕیاردانه ڕۆشن و
دیراسه‌کراو بن ، هه‌م به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ش پێداگری له‌سه‌ر
پاراستنی چه‌ک و سه‌نگه‌ره کۆمۆنیستی یه پێویسته به‌ده‌ستهاتووه‌کان(
که به بڕوای من حاڵی حازر له ئاستی تاکه‌که‌س دا هه‌ن) بکرێت.
من بۆ ڕێگرتن له‌م ئه‌گه‌ره و نیشاندانی پایه و ئاسۆکانی ئه‌م
پێداچوونه‌وه‌یه له شوێنێکی ڕوناکدا، تا هه‌رکه‌س بتوانێت خاڵه
هاوبه‌ش و ناکۆکه‌کان به ڕوونی ببینێت و دۆزینه‌وه و ده‌سنیشانکردنی
سه‌ره‌داوه‌کانی ئه‌و پراکتیکه‌ی که ده‌توانێت مه‌وقعیه‌ت و ئه‌دا یه‌کی
تر بۆ بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و ده‌وری ئه‌و له شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌دا
ئاسان و فه‌راهه‌م بکات ، وای به باش ده‌زانم که لای خۆمه‌وه به
کورتی، خوێندنه‌وه‌ی خۆم بۆ هه‌ریه‌که له: دنیای ئێستا، وه‌زعیه‌تی
بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی، خوێندنه‌وه‌ی من بۆ قۆناغی ئێستا و وه‌زعیه‌تی
شه‌ڕی چینایه‌تی له کوردستان و عێراقدا، وه له‌مانه‌شه‌وه ده‌ستنیشانکردنی
ماتریاڵی سه‌رپێخستنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و چۆنێتی کۆمه‌ڵایه‌تی
بوونه‌وه‌ی له خلالی به‌شداریکردنی شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌دا، بخه‌مه
ڕوو. هیوادارم کۆمۆنیسته‌کانی تریش، یان هه‌مان کار ئه‌نجام بده‌ن وه‌یان
ڕاو بۆچونی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م خوێندنه‌وانه بخه‌نه ڕوو و ته‌کمیله‌ی
بکه‌ن.
هه‌ر لێره‌شدا ده‌مه‌وێت ته‌ئکید له‌سه‌ر دوو
خاڵ بکه‌م:
یه‌که‌م: ئه‌وله‌ویه‌ت به‌لای منه‌وه به‌شداری کردنه له شه‌ڕه
چینایه‌تی یه به‌رده‌وامه‌که‌دا به قازانجی چینی کرێکار و ڕزگاری به‌شه‌ریه‌ت،
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌م به‌سه‌ردا فه‌رز ده‌کات( وه‌ک مامه‌ڵه‌ی مه‌نتقی هه‌ر
که‌سێک له کات و ساتی شه‌ڕێکدا) که ئه‌وه‌نده‌ی بۆ خاڵه هاوبه‌شه‌کان
ده‌گه‌ڕێم له جه‌بهه‌که‌ی خۆم دا، ئه‌وه‌نده بۆ خاڵه ناکۆکه‌کان نه‌گه‌ڕێم.
دووه‌م: ڕاشکاوانه ( به هه‌موو ئه‌و کۆمۆنیستانه ده‌ڵێم که له
خاڵی یه‌که‌مدا هاوبه‌شیمان هه‌یه) من تا ئه‌و کاته ئه‌م خوێندنه‌وانه‌ی
خۆم و چه‌ک و سه‌نگه‌ره‌کانی خۆم بۆ گرنگه که چه‌ک و سه‌نگه‌ری باشتر
و کارامه تر و گرنگترم له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بێت، وه پێوه‌ری هه‌میشه‌ییشم
بۆ ئه‌و باشتر بوون و گرنگتر بوونه ده‌وری ئه‌و چه‌ک و سه‌نگه‌رانه‌یه
له خزمه‌تکردنی خاڵی یه‌که‌مدا. به واته‌یه‌کی تر تایبه‌تمه‌ندی یه‌که‌م
چه‌ند جێگیر و نه‌گۆڕ بێت و چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی یه‌کانماندا،
ئه‌وه‌نده تایبه‌تمه‌ندی دووه‌م( که هه‌بوونی خوێندنه‌وه‌ی جیاوازه
بۆ هه‌ر یه‌که له دنیای ئێستا و وه‌زعیه‌تی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و
ماتریاڵه‌کانی سه‌رپێخستنه‌وه‌ی و.. تد) قابیلی گۆڕین و سه‌نگ و سووک
کردنه.
خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورت بۆ:
1. دنیای ئێستا.
ـ من بڕوام به‌وه هه‌یه که هه‌موو چرکه‌یه‌ک، له هه‌موو گۆشه‌یه‌کی
ئه‌م دنیایه، له هه‌موو بوارێکی ژیاندا، له هه‌موو چالاکی یه‌کی
ئابوری، سیاسی، ئه‌ده‌بی ، هونه‌ری، سه‌ربازی، یاسایی، ئیداری، په‌روه‌رده‌یی،...
ئینسانه‌کاندا، شه‌ڕێکی چینایه‌تی ئاشکرا، یا نهێنی، ڕاسته‌وخۆ یان
ناڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر به‌ش و مه‌وقعیه‌ت و داهاتووی ئینسانه‌کان هه‌یه
و هیچ شتێک ئه‌و گومانه‌م لا دروست ناکات که ئه‌م به‌ش و مه‌وقعیه‌ت و
داهاتووه، په‌یوه‌ندی یه‌کی بێ ئه‌ملاولای له‌گه‌ڵ ته‌رازووی هێزی
چینه دژبه‌یه‌که‌کاندا هه‌یه.
ـ ته‌رازووی هێزی ئێستا، به‌ره‌نجامی شه‌ڕێکه که مێژوویه‌کی تێپه‌ڕاندووه،
له‌م مێژووه‌دا:
+ چینی کرێکار و ناڕازی یانی سیسته‌می چینایه‌تی سه‌رمایه‌داری و سیاسه‌ت
و کارکردی پارێزه‌ره‌کانی ، توانیویانه لێره‌و له‌وێ بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
وا به‌ڕێ بخه‌ن که: ده‌سکاری ڕێژه‌ی کرێ، سه‌عاتی کار، یاساکان، تێگه‌یشتن
له دیارده‌کان، مافه ئینسانی یه‌کان، خزمه‌تگوزاری یه گشتی یه‌کان،
په‌روه‌رده و فێر کردن، به‌شداری ئینسان له ده‌سڵاتدا بکات و ته‌نانه‌ت
زه‌وتکردنی ده‌سڵاتی سیاسی له چینه باڵاده‌سته‌کان بکات به واقعیه‌تێک.
+ ئه‌م بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه له لوتکه‌ی هێز و توانایی خۆی دا(
که ده‌سڵاتی سیاسی به‌ده‌سته‌وه بوو) له یه‌کێک له وڵاته گرنگه‌کانی
دنیادا شکستی خوارد و ئه‌م شکسته بێجگه له شپرزه کردن و سه‌رلێشێوانی
به‌شه ڕابه‌ری و جددی یه‌که‌ی( کۆمۆنیسته‌کان) شۆڕ بووه‌وه بۆ لاواز
کردن و به لاڕادێ چوونی باقی به‌شه‌کانی تریش.
ـ به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و ڕاستی یانه‌ی سه‌ره‌وه: شه‌ڕێکی هه‌مه
لایه‌نه‌ی به‌رده‌وام + به‌هێز بوونی بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی تا
ئاستی فه‌رزکردنی خواسته‌کانی و شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌سڵاتی سیاسی + شکستی
ئه‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه، ده‌توانین ئێستا به شێوه‌یه‌کی
وردتر ئاوا وه‌سف بکه‌ین:
+ ئێستا سه‌رده‌می هێرشی توندی چینی سه‌رکه‌وتوو( سه‌رمایه‌داران) و
پارێزه‌ره جۆراوجۆره‌کانیه‌تی بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی
که له وه‌زعێکی تایبه‌تی ته‌رازووی هێزدا، چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان
لێیان سه‌ندبوو( هێرش بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کرێ و زیادکردنی سه‌عاتکار و
ئیمتیازاته‌کان لای هه‌موان ئاشکرایه).
+ دوای شکستی بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار، هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
سه‌رمایه‌داران و پارێزه‌ره‌کانی بۆ گرتنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی
که بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌که‌ی چینه‌که‌ی به‌رامبه‌ر له خلالی
به‌هێز بوونی خۆیدا داگیری کردبوون( له ڕووی تیۆری یه‌وه: ڕێنوێنی یه‌کانی
مارکس و لینین و زۆرێک له ڕابه‌رانی به‌شه پێشڕه‌وو جددی یه‌که‌ی ئه‌و
بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ی به چه‌ندین شێوه ته‌زویر و ته‌رویج کرد)،
( له ڕووی ڕێکخراوه‌یی یه‌وه: حزب، سه‌ندیکاو نه‌قابه‌کانی ئیحتیوا
کرد) ، توانیویه‌تی به ڕاستکردنه‌وه و ڕێکخستنه‌وه و ئاراسته‌کردنیێکی
ئامانجدارانه‌ی ئایینه‌کان و بیر‌و باوه‌ڕه به‌سه‌رچووه‌کان و ده‌یان
داهێنانی نوێ سه‌رنجی به‌شێکی به‌رین له کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کان
له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌کانی ژیان و چه‌که‌کانی هاوپشتی و حه‌ساسیه‌تی
چینایه‌تی بگوێزێته‌وه و سه‌رنجیان بخاته سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که
ئینسانه‌کان به‌و ئاراسانه‌دا ده‌به‌ن که ده‌ست به‌رێت بۆ ئه‌و چه‌که
ڕزیوو کۆنانه‌ی که به‌کارهێنانیان جۆرێکه له ئینتحار و زیادکردنی
بڵێسه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی که ده‌یانسوتێنێت.
ـ هه‌روه‌ک چۆن هێز و توانای ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له گره‌وی هێز و
توانای به‌شه پێشڕه‌وه‌که ( کۆمۆنیسته‌کان) دایه، ئاواش گرێی ئه‌سڵی
و سه‌ره‌کی له شکستی ئه‌م بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌دا له‌و شکست و
زه‌ربه خواردنه‌دایه که ئه‌م به‌شه تووشی هاتووه و نه‌یتوانیوه
خۆی ڕاست بکاته‌وه، چونکه:
+ ئه‌م بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه تا ئه‌و کاته به‌هێز بوو، که ئه‌و
به‌شه کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هێز بوو وه ڕینوێنی و پێشڕه‌وایه‌تی یه‌که‌ی
به‌سه‌ر به‌شه‌کانی تری بزوتنه‌وه‌که‌دا زاڵ بوو( مه‌به‌ست بزوتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی یه).
+ شکستی بزوتنه‌وه‌ی چینی کرێکار له‌و کاته‌دا سه‌ری هه‌ڵدا که
ستراتیژی کۆمۆنیسته‌کان( واته دامه‌زراندنی ئابووری سۆسیالیستی دا
شکستی خوارد) و دواتر شۆڕبووه‌وه بۆ شکست خواردن و ته‌نازولاتی به‌شه‌کانی
تر و ئیحتوا کردنیان له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌کانی چین وتوێژه‌کانی تره‌وه.
ـ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕاستی یانه‌شدا، سه‌رپێ خستنه‌وه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تی یه مومکینه ، چونکه:
+ چینی زه‌وتکه‌ری سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا و هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان(چینی
سه‌رمایه‌دار)، له‌ڕێگای هه‌وڵ و دیفاعی به‌رده‌وامیه‌وه بۆ هه‌بوون و
پاراستنی موڵکایه‌تی بۆ به‌شێک له کۆمه‌ڵگا و لێسه‌ندنه‌وه و بێبه‌ش
کردنی هه‌رچی زیاتری به‌شێکی تری کۆمه‌ڵگا، تا دێت ئه‌و ناکۆکی یه زه‌قتر
و گه‌وره‌تر ده‌کاته‌وه و هه‌میشه ئاماده‌یی و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که
دره‌نگ یا زوو ده‌رک به‌م ناکۆکی یه ده‌که‌ن و له پرۆسه‌یه‌کدا ده‌بنه
دوژمنی هه‌تا سه‌ری ئه‌و سیسته‌مه و موڵکایه‌تی زه‌وتکراو ده‌گێڕنه‌وه
بۆ موڵکایه‌تی لێ زه‌وتکراوان و ئه‌مه‌ش ( واته ڕاگرتن وپاراستن و
ئیداره‌کردنی ئه‌م ناکۆکی یه) هه‌روا به ئاسانی مه‌یسه‌ر نابێت و
ناچاره به‌ره‌دوام له‌م نوقته مۆله‌قه‌دا هاوسه‌نگی خۆی ڕابگرێت.
+ له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا ئه‌م چینه توانی به‌هۆی چه‌ند
فاکته‌رێکه‌وه، تاڕاده‌یه‌ک له ئیداره کردن و ڕاگرتنی ئه‌م ناکۆکی
یه‌دا سه‌رکه‌وتوو بێته به‌رچاو، به‌ڵام ئێستا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هێز و
توانایی یانه وشکیان کردووه. له‌وانه:
* شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر و پاشانیش شکستی وڵاته به‌ناو سۆسیالیستی یه‌کان،
که یه‌که‌میان بوو به هۆی شکستی بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی
کرێکار و وای کرد که چینی سه‌رمایه‌دار و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی،
توانایی و بوارێکی زیاتریان هه‌بێت بۆ شکاندنه‌وه‌ی باجی ئه‌م ناکۆکی
یه به‌سه‌ر چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کاندا و نه‌خشه و پلانه‌کانیان
به شێوه‌یه‌کی ئاسان پیاده بکه‌ن و دووه‌میشیان بوو به مایه‌ی
هێرشێکی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ سه‌ر بیروباوه‌ڕی یه‌کسانیخوازی و مارکسیزم
و سۆسیالیزم.
* به‌دیهاتنی هه‌ر چل په‌نجا ساڵ جارێکی قۆناغێکی نوێی گه‌شه‌کردنی به‌رهه‌مهێنان،
بوو بوو به مایه‌ی ئه‌وه‌ی که سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئه‌و سیفه‌ته
به‌خۆی بدات که ده‌توانێت به به‌رده‌وامی ژیان هه‌رزانتر و ئاسانتر
بکات: قۆناغه‌کانی ماشینی هه‌ڵمی و ڕێگای ئاسن و سه‌رهه‌ڵدانی کاره‌با
و ئۆتۆمبیل و پیترۆشیمی و ... دوایینترینیان گه‌شه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری
هۆکاره‌کانی زانیاری گه‌یاندن، هه‌میشه بۆ به‌شێک له ئینسانه‌کان به
واقعی و بۆ زۆربه‌یان له ڕواڵه‌تدا ئه‌و ئومێده‌یان له ئینسانه‌کاندا
دروست کردووه، که تادێت به‌شی ئینسانه‌کان فرسه‌تی زیاتر بوونی هه‌یه
( به‌مه‌رجێک بتوانێت توانا شه‌خسی یه‌کانی زیاتر بخاته کار) ، ئه‌م
ئومێده له دوو که‌ناڵه‌وه خزمه‌تی خۆی به مانه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه
داوه، یه‌که‌میان له ڕێگای به‌شداری یه‌کی جددی چینی ناوه‌ڕاست له
ئیداره کردن و دیسانه‌وه شه‌رعیه‌تدان به ده‌سڵاته‌که‌ی له ڕیگای
هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه و دووه‌میان ته‌رکیز کردنی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری
ئینسانه‌کان له‌سه‌ر توانا شه‌خسی و فه‌ردی یه‌کان بۆ باشتر کردنی
ژیانیان ( ئه‌م ئومێده به ڕاده‌یه‌ک زاڵه، که ته‌نانه‌ت ئه‌و دایک
و باوکانه‌ش که به‌شێکی زۆری ته‌مه‌نیان له هه‌وڵدان بۆ باشتر کردنی
ژیانی ئینسانه‌کان له ڕێگای خه‌باتی جه‌ماعی یه‌وه سه‌رف ده‌که‌ن،
لێی ده‌رباز نابن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن مناڵه‌کانیان له‌ڕێگای به‌کارهێنانی
توانا شه‌خسی یه‌کانیان و له چوارچێوه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردنی سیسته‌مه‌که‌دا،
ژیانێکی باشتر بۆ خۆیان به‌دی بێنن). به‌ڵام سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م ئومێده
ئیتر خه‌ریکه وشک ده‌کات، ئه‌ویش له‌لایه‌ک به‌هۆی ده‌رنه‌که‌وتنی تا
ئێستای سه‌ره‌تای ئه‌و قۆناغه‌ی که پێویست بوو به دوای قۆناغی
زانیاری گه‌یاندن دا بهاتایه و ژیانی هه‌رزانتر و ئاسانتر بکردایه(
ئه‌مه له کاتێکدا که له‌م سه‌ده‌ی خێرایی یه‌دا ئه‌م قۆناغه سێ ده‌یه
له ته‌مه‌نی خۆی تێپه‌ڕاندووه، به مه‌رجێک له نێوان هه‌ر دوو قۆناغ
له قۆناغه‌کانی تردا سه‌ره‌تای قۆناغی دووه‌م پێش تێپه‌ڕینی ئه‌وه‌نده
ساڵ له ته‌مه‌نی قۆناغی یه‌که‌م ده‌رده‌که‌وت) و له‌لایه‌کی تریشه‌وه
ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر دوژمنایه‌تی ئه‌م سیسته‌مه بۆ سروشت و چاره‌نوسی به‌شه‌ریه‌ت
ده‌رده‌که‌وێت( ئه‌مه‌م له نوسینێکدا ڕوونکردوه‌ته‌وه).
* بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی توانیویه‌تی له‌هه‌ر کاتێک زیاتر سه‌نگه‌ر و
چه‌کی پێویست بۆ کۆمه‌ڵایه‌تی کردنه‌وه‌ی خۆی به‌ده‌ست بێنێت( که ده‌توانین
بڵێین زۆرترینیان له ئاستی ئه‌فراددان) و هیچ ساتێک تێناپه‌ڕێت به‌بێ
ئه‌وه‌ی له‌و میکانیزمه‌ش نزیک نه‌بێته‌وه که ئه‌م سه‌نگه‌ر و چه‌که
( تاکه‌که‌سی) یانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌نگه‌ر و چه‌کی جه‌ماعی و
کۆمه‌ڵایه‌تی به‌کار بێنێت.
2. ماتریاڵه‌کانی سه‌رپێ خستنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی
کرێکار.
ئایا دوای زیاتر له سه‌د ساڵ له هاتنه‌مه‌یدان و ده‌سته‌ویه‌خه‌بوونی
بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار له‌گه‌ڵ چینه ده‌سڵاتداره‌کاندا
له‌سه‌ر ڕێژه‌ی کرێ، سه‌عاتی کار، سه‌لامه‌تی شوێنی کار، ئیجازه، بیمه
کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان و مافه ئینسانی یه‌کان و سه‌پاندنی زۆرێک له
داواکاری یه‌کان و ته‌نانه‌ت لێسه‌ندنی ده‌سڵاتی سیاسی و ده‌سبه‌سه‌ردا
گرتنی، دوای سه‌ده‌یه‌ک له هه‌رچی زیاتر پته‌وبوون و زیاتر بوونی پایه
ماددی و بابه‌تی یه‌کانی گۆڕینی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری به کۆمه‌ڵگای
سۆسیالیستی( هه‌ر له زیاتر دابه‌شبوونی کۆمه‌ڵگا بۆ دوو چینی سه‌ره‌کی
سه‌رمایه‌دار و کرێکاره‌وه بیگره تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی که مه‌ترسی یه‌کانی
ئه‌م سیسته‌مه له‌سه‌ر داهاتووی به‌شه‌ریه‌ت ئه‌وه‌نده زه‌ق بووه‌ته‌وه
که نه‌ک هه‌ر ناتوانن بیشارنه‌وه به‌ڵکو شکستی هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێکی
کۆبوونه‌وه و کۆنگره‌کانی چاره‌سه‌رکردنییشی ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌کی
ئاشکراتر بۆ بێکه‌ڵک بوونی ئه‌م سیسته‌مه و زه‌روره‌تی ژێره‌وژوور
کردنی) ، نه‌ک ته‌نیا له ئارادا نه‌بوونی هیچ هه‌وڵێکی چینی کرێکار بۆ
به‌ده‌ستهێنانی ده‌سڵاتی سیاسی ( له ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌دا)، به‌ڵکو
لێسه‌ندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی که له
ڕابردوودا به‌ده‌ست هاتبوون و ڕوو له‌سه‌ر بووونی هێرشی هه‌مه لایه‌نه‌ی
چینه دارا‌کان و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه دژی کرێکاری و دژی
ئینسانی یه‌کان، ئه‌وه ناسه‌لمێنن که ئه‌م چینه ئیتر له هه‌بوونی
بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی کاریگه‌ری تایبه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی
بێ به‌شه؟ ئایا ئه‌وه‌ش ناسه‌لمێنێت که بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی
تر( که نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی چین و توێژه‌کانی تر ده‌که‌ن
نه‌ک چینی کرێکار) به‌ته‌واوی ئه‌و چوارچێوه ڕیکخراوه‌یی یانه‌ی
کرێکارانیان کۆنترۆڵ کردووه، که ئه‌مڕۆ هه‌یانه و له‌وێش کرێکاران
درێژه به‌و ده‌وره‌یان ده‌ده‌ن که له‌به‌رهه‌مهێناندا قازانج بۆ سه‌رمایه‌داران
دروست ده‌که‌ن و له حزب و سه‌ندیکا و نه‌قابه‌کانیشدا خێر بۆ خزمه‌تکاره‌کانی
به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی سه‌رمایه‌دران ده‌ده‌نه‌وه و ته‌مه‌نی سیسته‌می
سه‌رمایه‌داری درێژ ده‌که‌ن؟ ئایا ئه‌م حه‌قیقه‌ته تاڵه ناچارمان
ناکات جارێکی تر به‌دوای ماتریاڵه‌کانی سه‌رپێ خستنه‌وه‌و هێنانه‌وه‌مه‌یدانی
بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار دا بگه‌ڕێین و له‌وه‌وه ده‌ست
پێ بکه‌ین که ماوه‌ته‌وه نه‌ک له‌وێوه ده‌ست پێ بکه‌ین که ده‌مانه‌وێ
یان له مێژوودا هه‌بووه؟ ئایا نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستنیشان کردن و
هه‌ڵسه‌نگاندنی چۆنێتی و ئاست و ڕاده‌ی ئه‌م ماتریاڵانه هۆیه‌ک
نه‌بووه بۆ شکست خواردنی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که ده‌یان ساڵه به
ئامانجی هێنانه‌وه مه‌یدانی ئه‌م بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه لێره‌و
له‌وێ گیراونه‌ته به‌ر؟
به‌ڵام سه‌ه‌تا ده‌بێت ئه‌و پرسیاره بکه‌ین که ئه‌وه چی بوو له‌م
نێوه‌دا ڕووی دا؟ بۆ ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی چینێک که ژماره‌که‌ی زیادی
کردبێت و به‌دیلی دوژمنه چینایه‌تی یه‌که‌ی خه‌ریک بێت سه‌ری به‌شه‌ریه‌ت
بخوات و سه‌رده‌مانێک ئه‌وه‌نده به‌هێز بووبێت که لانی که‌م له
وڵاتێکی گه‌وره‌ی دنیادا ده‌سڵاتی سیاسی له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان
داگیر کردبێت و له چه‌ندین وڵاتیشدا مه‌رجی خۆی به‌سه‌ر چینی سه‌رمایه‌دار
و بزوتنه‌وه‌و ده‌سڵاته‌کانیاندا فه‌رز کردبێت، که‌چی ئێستا بوبێت به
بزوتنه‌وه‌یه‌کی لاکه‌وته‌ی ده‌سته‌مۆ که هه‌ر ڕۆژه‌ی خزمه‌ت به
چینێکی تر و بزوتنه‌وه‌یه‌کی تر ده‌کات و سه‌نگه‌ر دوای سه‌نگه‌ر و چه‌ک
دوای چه‌ک له‌ده‌ست ده‌دات؟
ئایا مه‌سه‌له‌یه‌ک هه‌یه بێجگه له شکستی شێلگیرترین به‌شی بزوتنه‌وه‌ی
کرێکاری (واته کۆمۆنیسته‌کان) که ئه‌مه ڕوون بکاته‌وه؟ ئه‌ویش به‌و
ده‌لیله‌ی که بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار ڕێک له‌و کاته‌دا
شکستی گه‌وره‌ی خوارد و زه‌ربه‌ی کاریگه‌ری به‌رکه‌وت، که له ژێر
ڕابه‌رایه‌تی ئه‌م به‌شه‌دا و له هه‌نگاوی جێبه‌جێکردنی ستراتیژی ئه‌م
به‌شه دا بوو، که ئه‌ویش دامه‌زراندنی ئابوری سۆسیالیستی و سۆسیالیزم
بوو ( لێره‌دا ناچمه سه‌ر ورده‌کاری یه‌کانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، چونکه
زۆرێک له نوسه‌ره مارکسیسته‌کانی دنیا، که ئاشناترینیان لای ئێمه
مه‌نسور حیکمه‌ت و ئیره‌جی ئازه‌رینن، ئه‌م مه‌سه‌له‌یان به وردی
لێکداوه‌ته‌وه) ، هه‌روه‌ها به‌و ده‌لیله‌ی که تا کاتێک ئه‌م به‌شه
به‌هێز بوو، به‌شه‌کانی تری بزوتنه‌وه‌ی چینی کرێکاریش که موتاڵه‌باتی
بوون و به ئامانجی ناچار کردن و ڕازی کردنی سه‌رمایه‌داران و ده‌سڵاته‌که‌یان
به پێدانی به‌شێکی زیاتر، ئازادی یه‌کی زیاتر، یاسایه‌کی باشتر و...له
چوارچیوه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دا و نه‌ک به ئامانجی گۆڕینی ئه‌و
سیسته‌مه‌وه کرێکارانیان ڕابه‌رایه‌تی ده‌کرد و ئاڕاسته ده‌کرد، به‌هێز
بوون و له زۆر سه‌رده‌م و له زۆر شوێن و وڵاتی دنیادا توانی یان ده‌سکه‌وتی
باش و گرنگ به‌ده‌ستبێنن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و شکسته‌ی که بزوتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی به‌سه‌ری دا هات و گواستنه‌وه و شۆڕبوونه‌وه‌ی ئه‌م شکسته
بۆ زۆر وڵات و زۆر شوێن و زۆر مه‌یدانی جۆراوجۆر، ئه‌و به‌شانه‌ی تری
بزوتنه‌وه‌ی چینی کرێکاریش زۆرێک له سه‌نگه‌رو چه‌که‌کانی خۆیان له‌دستدا
و توانا و هه‌یبه‌ته‌که‌ی جارانیان نه‌ما و نه‌یانتوانی بزوتنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار ڕابه‌رایه‌تی و ڕێنوێنی بکه‌ن.
که‌واته له دوو ڕووه‌وه ناچارین یه‌که‌م جار سه‌رنجێکی وه‌زعی
کۆمۆنیسته‌کان بده‌ین و بزانین له‌م تسونامی یه‌دا چی یان له‌ده‌ستداوه
و توانیویانه چی بپارێزن؟ یه‌که‌م: چونکه له‌لایه‌ک به دۆزینه‌وه‌ی
گرێکانی ئه‌م به‌شه، ده‌توانین به‌شێکی گرنگ و کاریگه‌ر له گرێکانی
غیابی بزوتنه‌وه‌ی چینی کرێکار وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئاماده‌ی مه‌یدان بدۆزینه‌وه و ئه‌و سه‌نگه‌ر و چه‌کانه ده‌ستنیشان
بکه‌ین که له‌ده‌ستیان داوه، تا له هێنانه‌وه مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکاردا، له شوێنی دروسته‌وه ده‌ستمان پێ کردبێت
و له‌لایه‌کی تریشه‌وه گرنگی ئه‌م به‌شه و ڕۆڵی ئه‌و له هێنانه‌وه
مه‌یدانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا، ڕاده‌ی گرنگی ئه‌و سه‌نگه‌ر و چه‌ک و
ماتریاڵانه‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن که له‌م به‌شه‌دا مابنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
له نزیکترین فرسه‌تدا جارێکی تر له شه‌ڕی چین و توێژه‌کانی تر و
بزوتنه‌وه‌کانیاندا به کاری بێنین.
هه‌روه‌ها ده‌بێت له وه‌زعی به‌شه‌کانی تری بزوتنه‌وه‌ی چینی کرێکار
ورد بینه‌وه‌و به دیاریکراوی ئه‌و هۆکارانه بدۆزینه‌وه که ئه‌م به‌شانه‌ی
وا لێکردووه که چیتر ڕێنوێنی و ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و به‌شه قه‌بوڵ نه‌کات
که سه‌رده‌مانێک ئه‌وپه‌ڕی هێزو ئینێرژی پێداوه، که‌چی ئێستا ئه‌مان
نه‌ک هه‌ر زۆرێک له‌و سه‌نگه‌ر و چه‌کانه‌ی که ئه‌و به‌شه بۆی په‌یدا
کردوون، به‌کار ناهێنن به‌ڵکو له زۆر شوێن و له زۆر مه‌یداندا هه‌ندێک
له سه‌نگه‌ر و چه‌که‌کانی خۆیان له دژی ئه‌و به‌شه به‌کار ده‌هێنن!
له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا ده‌بێت به‌دوای ئه‌و سه‌نگه‌ر و چه‌کانه‌شدا بگه‌ڕێین
که له‌م به‌شه‌دا ماوه و هه‌وڵ بده‌ین به عه‌مه‌لی نۆژه‌ن و پاکیان
بکه‌ینه‌وه.
پاشان ده‌بێت سوود له‌و ماتریاڵه وه‌ربگرین که ده‌کرێت ناوی بنێین
بێمتمانه‌یی هه‌ندێک له زانایان و ڕۆشنبیران و هه‌ندێک له ئه‌فرادی
ناڕازی چین و توێژه‌کانی تر له کارکرده‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری
و به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به به‌دیلی چینی کرێکار بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
کۆمه‌ڵگا به‌کاری بێنین.
ـ له بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی دا.
+ وجودی ژماره‌یه‌کی به‌رین له ئه‌فرادی کۆمۆنیست که سه‌رباری باجه
قورسه‌کانی کۆمۆنیست بونیان هه‌ریه‌که و به جۆرێک هه‌ڵگر و بره‌و
پێده‌ری بیروباوه‌ڕی یه‌کسانیخوازی و سۆسیالیزم و حه‌ساسیه‌ته به‌رامبه‌ر
هه‌ر جۆره جموجوڵێکی سه‌رمایه‌داران و پارێزه‌ره جۆراوجۆره‌کانیان،
ڕینوێنی یه‌کانی ڕابه‌ره کۆمۆنیستی و کرێکاری یه‌کان به‌تایبه‌تی
مارکس و لینین جێگه‌ی بایه‌خه بۆیان، پێ له‌سه‌ر زه‌روره‌تی هاوپشتی
کرێکاران داده‌گرن ، ده‌ستیان گه‌یشتووه به وه‌ڵامی ڕۆشن سه‌باره‌ت
به زۆرێک له هۆکاره‌کانی شکستی مێژوویی بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
چینی کرێکار و به‌شه پێشڕه‌وه‌که‌ی ( کۆمۆنیسته‌کان) ، هه‌ڵگر و
وروژێنه‌ری گه‌لێک له پرسیاره‌کانی به‌رده‌وامبوونی ئه‌م شکسته‌ن و ده‌گه‌ڕێن
به‌دوای وه‌ڵامدا و ...... ئه‌مانه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی یانه‌ن که ده‌توانرێت
وه‌ک جۆرێک له سه‌نگه‌ر و چه‌که پێویسته‌کانی ده‌ست ڕاگه‌یشتن به سه‌نگه‌ر
و چه‌کی کاریگه‌ر تر له ڕاستای دوباره کۆمه‌ڵایه‌تی کردنه‌وه‌ی به‌شه
کۆمۆنیستی یه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و سه‌رپێ خستنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار به‌کاربهێنرێن. به‌ڵام له‌مه گرنگتر ده‌سڕاگه‌یشتنه
به‌و میکانیزمه‌ی که ئه‌م ئاڵوگۆڕه به‌دی دێنێت، چونکه به‌ته‌نیا هه‌بوونی
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی یانه به‌بێ خستنه گه‌ڕی پرۆسه‌یه‌کی ماددی دیاله‌کتیکی
ته‌نیا وه‌ک که‌ره‌سه‌ی بینایه‌ک ده‌مێننه‌وه و له خۆیانه‌وه نابن
به بینا. هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ی لێره‌دا وتراوه ناتوانێت له‌ئه‌رزی
واقعدا ئیزافه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی مه‌وجوده بکات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌ده‌وری
خۆی پێویستی به ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و ڕێگری یانه هه‌یه که تائێستا
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ده‌رک کردن به زه‌روره‌تی ئه‌و ئاڵوگۆڕه پێویسته‌ی
که ده‌بێت به‌سه‌ر ماتریاڵی مه‌وجودی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی دا بێت و
ته‌نانه‌ت ئیقدامی جددیش بۆ گه‌یشتن به و شکڵ و شێوازانه‌ی که ئه‌و
ئاڵوگۆڕه بنوێنێت، وه‌ک ڕاگه‌یاندن و دروست کردنی چه‌ندین حزب و
ڕێکخراو، نه‌توانراوه ئه‌م ئاڵوگۆڕه( که مانا واقعی یه‌که‌ی تێپه‌ڕااندنی
بازنه‌ی هه‌ڵسوڕانی فه‌ردی کۆمۆنیستی یه بۆ هه‌ڵسوڕانی بازنه‌یه‌کی
فراوانتر، که خاوه‌نی توانایی و چه‌ک و سه‌نگه‌ری تری شه‌ڕی چینایه‌تی
بێت) به‌دی بکرێت، هه‌ڵبه‌ته ده‌بێت ئه‌وه بڵێین پێوه‌ره‌کان به‌پێی
بازنه‌که ده‌گۆڕێت، کاتێک که کۆمۆنیستێک بازنه‌یه‌کی فه‌ردی بۆ خۆی
کێشاوه، به پێوه‌رێک کۆمۆنیست بوونی ئه‌و ده‌پێورێت که ژماره‌ی ئه‌و
چه‌ک و سه‌نگه‌رانه‌ی که له خۆیدا پاراستوونی وه‌یان له‌شه‌ڕی فه‌ردی
خۆی دا به‌ده‌ستی هێناوه‌ته‌وه و ڕاده‌ی گرنگی و بڕشتیان جیاوازی هه‌یه
له‌گه‌ڵ پێوه‌رێکدا که کۆمۆنیست بوونی ڕێکخراوێک، حزبێکی پێ ده‌پێورێت.
به‌م پێ یه ده‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ک ماتریاڵی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی ته‌نیا ئه‌وه‌یه که له تاکه‌که‌س دا هه‌ن (جا چ به‌ته‌نیا
هه‌ڵبسوڕێن یان چوارچێوه‌یه‌کی حزبی یان ڕێکخراوه‌یشیان دروست کردبێت،
هیچ له‌مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت و بزوتنه‌وه‌که تا ئێستا له‌و سه‌نگه‌ر و
چه‌کانه بێبه‌شه که له واقعدا پێوه‌ری هه‌بوونی حزب وه‌یان ته‌نانه‌ت
ڕێکخراوێکیش بن) ئه‌وا له‌لایه‌کی تریشه‌وه هه‌بوونی بازنه‌ی تاکه‌که‌سی
و نه‌توانینی تێکشکاندنی شکڵی ئه‌و گرێ یه‌شه که ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی هه‌یه‌تی و نایه‌ڵێت بگات به ئاستێکی تر. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م
ناکۆکی یه ناتوانێت هه‌میشه به‌رده‌وام بێت و به‌داخه‌وه تائێستا
باجی یه‌کلابوونه‌وه‌که‌ی زۆر له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌که‌و ئه‌و ئه‌فرادانه‌ش
که‌وتووه. به‌ڵام مانه‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه و نه‌گۆڕینی به بازنه‌ی
فراوانتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆچی؟
به‌ڕای من ڕیشه‌ی ئه‌م دیارده‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ:
ـ ده‌رک نه‌کردنی تائێستای کۆمۆنیسته‌کان به‌و جیاوازی یه‌ی که له
ڕیزبه‌ندی به‌ده‌ستهێنان و له‌ده‌ستدانی سه‌نگه‌ره‌کاندا هه‌یه له هه‌ردوو
پرۆسه‌ی به‌هێز بوون و شکستی بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکاردا،
که له‌یه‌که‌میاندا پرۆسه‌که به ده‌ست به‌سه‌راگرتنی سه‌نگه‌ری سه‌ره‌تایی
و دوور له ئه‌و مه‌یدانه‌ی که شه‌ڕی کۆتایی تیادا یه‌کلا ده‌کرێته‌وه،
ده‌ست پێده‌کات و به‌کارهێنانی ئه‌مانیش بزوتنه‌وه‌که ده‌گه‌یه‌ننه
ئاستێکی تر که بتوانێت سه‌نگه‌ری نوێ و به‌هێز تر به‌ده‌ست بێنێت ، وه
به‌و شێوه‌یه... به‌ڵام کاتێک ( به‌تایبه‌تی له شه‌ڕه گه‌وره و
چاره‌نوس سازه‌کاندا، که حه‌تمه‌ن هه‌وڵ ده‌دات له دوایین سه‌نگه‌ری
به‌ده‌ستهاتووه‌وه، که گرنگترین سه‌نگه‌ریشه، گرنگترین چه‌ک به‌کاربێنێت)
تووشی شکست دێت و پرۆسه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نگه‌رانه ده‌ست پێده‌کات.
گومان له‌وه‌دا نی یه که دوژمنی سه‌رکه‌وتوو له‌پێشدا ناچێت ئه‌و سه‌نگه‌رانه
داگیر بکات که پێشتر لێی داگیرکراون و حه‌تمه‌ن له پشتی جه‌بهه‌وه‌ن
و له‌ڕووی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌وه که‌متر گرنگی یان هه‌یه، به‌ڵکو
هه‌م ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی بۆ گرنگه که دره‌نگتر لێی داگیر کراوه و هه‌م
له ڕووی عه‌مه‌لیشه‌وه نزیکترن. ئه‌م ڕێسایه وای کرد بزوتنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار، که له کاتی له‌ناو بردنی یه‌کجاری سیسته‌می
سه‌رمایه‌داری دا و له دوایین قۆناغی شه‌ڕدا شکستی خوارد و نه‌یتوانی
سه‌نگه‌ری سیسته‌می ئابووری داگیر بکات ، دوای ئه‌وه سه‌نگه‌ری ده‌سڵاتی
سیاسی له‌ده‌ست دا که پێشتر به‌ده‌ستی هێنابوو و دواتر سه‌نگه‌ره‌کانی
تر و به‌و شێوه‌یه....ئه‌نجامگیری مه‌نتقیش لێره‌دا ئه‌وه‌یه که له
پێشدا ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی که پێویستیان به هێزی جه‌ماعی و ڕێکخراوه
زووتر توشی له‌ده‌ستدان ببنه‌وه، چونکه پێویستیان به‌چه‌ند چه‌کێکی
تایبه‌ته، که بریتی یه له وشیاری پێویست بۆ به‌دیهێنانی هه‌ماهه‌نگی
و ڕێکخستنی نێوان جه‌نگاوه‌ره‌کان و هه‌ر کاتێک پایه‌کانی ئه‌م هه‌ماهه‌نگی
و ڕێکخراوی یه بڕوخێن، سه‌نگه‌ره‌که‌ش چه‌کی پێویستی پاراستن و مانه‌وه‌ی
خۆی له‌ده‌ست ده‌دات تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی که هه‌رکه‌س به‌پێی بڕیارێک
که ته‌نیا خۆی ده‌یدات و جێبه‌جێی ده‌کات تا پێی بکرێت به چه‌که شه‌خسی
یه‌کانی دیفاع له سه‌نگه‌ره‌که‌ی خۆی ده‌کات یان ته‌سلیم ده‌بێت. به
هه‌مان مه‌نتیق له‌کاتی ڕاست بوونه‌وه‌شدا پرۆسه‌که دیسان به به‌کارهێنان
وه‌یان به‌ده‌سهێنانی ئه‌و چه‌کانه ده‌ست پێده‌کاته‌وه که له ئاستی
ئه‌فراددا پارێزراون یان به‌ده‌سهاتوون، به‌تایبه‌تی له‌کاتێکدا که زه‌مینه
و دافعه‌کانی په‌نا بردنی ئه‌و بۆ چه‌که حازره‌کان یان دروستکردنی چه‌کی
نوێ، هه‌روه‌ک ئه‌و زه‌مینه و دافعانه بن که پێشتر ئینسانه‌کانی
ناچار کردووه، هه‌مان کار بکه‌ن. چینه دارا‌کان توانی یان هه‌موو سه‌نگه‌ره
به‌ده‌ستهاتووه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار داگیر بکه‌نه‌وه
و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی چه‌که‌کانیش تێک بشکێنن وه‌یان به‌قازانجی خۆیان
له دژی چینی کرێکار به‌کاری بێنن: هه‌ر له ده‌سڵاتی سیاسی یه‌وه تا
مارکس و لینین و حزبی کۆمۆنیست و مانای سۆسیالیزم و.... یان داگیر و ته‌زویر
کرد، به‌ڵام نه‌یانتوانی ئه‌و دافعانه له ئینسانه‌کان بسه‌ننه‌وه که
ئینسانه‌کان وا لێده‌که‌ن دیسانه‌وه مارکس و لینین و سۆسیالیزم وه‌ک
ئه‌و چه‌کانه په‌یدا بکه‌نه‌وه که شه‌ڕی چینایه‌تی پێویستی پێیه‌تی،
به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه که ئه‌مجاره‌یان په‌یدا کردنه‌وه‌که‌یان ده‌کاته
توانای جیاکردنه‌وه‌یان له ته‌زویرکراوه‌کان، که‌م نین ژماره‌ی ئه‌و
کۆمۆنیستانه‌ی که ئێستا له سه‌راسه‌ری دنیادا و له کوردستانیش
توانیویانه ئه‌م چه‌کانه په‌یدا بکه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌ڕاده به‌ده‌ریشن
ژماره‌ی ئه‌و کرێکار و زه‌حمه‌تکێشانه‌ی که به دوژمنی خۆیانیانی ده‌زانن!
یه‌کێک له مه‌رجه گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه‌ی کۆمۆنیسته‌کان
و سه‌رپێ خستنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار و چینه نه‌داره‌کان،
بریتی یه له ده‌سڕاگه‌یشتن به‌و میکانیزمه‌ی که به‌شێک له چینه
نه‌داره‌کانیش سه‌رنجیان بچێته‌وه سه‌ر هه‌مان ئه‌و چه‌کانه. ئه‌مه‌ش
پێویستی به به‌ده‌سهێنانی چه‌کی ڕێکخراوه‌یی و هه‌ڵسوڕانی به‌به‌رنامه‌ی
جه‌ماعی یه، که ئه‌میش له گره‌وی تێکشکاندنی بازنه ی هه‌ڵسوڕانی فه‌ردی
دایه ، که ئه‌مڕۆ تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م کۆمۆنیسته‌کانه.
به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نی یه که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کۆمۆنیسته‌کان
ڕه‌خنه‌یان له‌م تایبه‌تمه‌ندی یه نه‌بێت، یان ئاماده‌یی تێکشکاندنی
ئه‌م بازنه فه‌ردی یانه‌یان نه‌بێت! به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر ئێستا ده‌توانین
له دوو شێوه‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌خه‌و ئاماده‌یی یه له عه‌مه‌ل
دا ببینین: یه‌که‌میان: له‌و به‌شه‌دایه که سه‌رباری ڕه‌خنه‌کانی له
تایبه‌تمه‌ندی و میکانیزمی هه‌ڵسوڕانی چوارچێوه‌که‌ی ( حزب بێت ڕێکخراو
بێت) هه‌یه به‌ڵام بۆ دژایه‌تی کردنی هه‌ڵسوڕانی فه‌ردی وه‌یان وه‌ڵامدانه‌وه
به زه‌روره‌تی په‌یدا کردنی چه‌کی ڕێکخراوه‌یی و جه‌ماعی، ڕه‌خنه‌کانی
خۆی ناگه‌یه‌نێته ئاستی ده‌سبه‌رداربوون له چوارچێوه‌که‌ی، به‌ڵام ئه‌مه
له‌واقعدا شتێک نی یه جگه له درێژه‌دانی عه‌مه‌لی به هه‌ڵسوڕانی
تاکه‌که‌سی، چونکه حزب له که‌سانێک پێکهاتووه که له‌وانه‌یه ڕه‌خنه‌یان
له ئامانجه گشتی یه‌کانی نه‌بێت و نه‌شتوانن ڕه‌خنه له کۆپی کردنه‌وه‌ی
زمان و ئیعازه‌کانی حزبێکی کۆمۆنیستی کاریگه‌ر له مێژوودا بگرن، به‌ڵام
له‌ئه‌رزی واقعدا بڕشت و توانای ئه‌م حزبه له کۆکردنه‌وه‌یه‌کی
میکانیکی چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێکی فه‌ردی تێناپه‌ڕێت. هه‌رچی به‌شی دووه‌مه
ئاستی ڕه‌خنه‌که‌یان تا داترازان له‌هه‌موو چوارچێوه‌کان بردوه‌ته سه‌ر
و به‌ته‌نیا هه‌ڵده‌سوڕێن( له نوسینێکدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوڕانی
تاکه‌که‌سی، هه‌وڵم داوه، پایه‌کانیشی ده‌ستنیشان بکه‌م).
ده‌توانین بڵێین که ده‌کرێت تایبه‌تمه‌ندی هه‌ردوو به‌شه‌که بۆ
تێکشکاندنی بازنه‌ی هه‌ڵسوڕانی تاکه‌که‌سی بخرێنه گه‌ڕ( به‌ڵام ئه‌مه
مانای ئه‌وه نی یه که به کارکردنی ڕاسته‌وخۆ و به شێوه‌یه‌کی
دابڕاو له شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که، ده‌توانرێت دوای چه‌ند گفتوگۆ و
بیروڕا گۆڕینه‌وه‌یه‌ک، ئه‌مه بێته دی و بازنه‌ی هه‌ڵسوڕانی فراوانتر
دروست بکرێت) هه‌رچه‌ند ئه‌مانه ده‌وری خۆیان هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا
ئه‌و کاته‌ی که به‌شداری کردن له مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕه چینایه‌تی
یه‌که‌دا دافع و چاودێری بێت( که ئه‌میش پێویستی خوێندنه‌وه‌یه‌کی
زیندوو هه‌یه بۆ هه‌ریه‌که له: دنیای ئێستا و وه‌زعیه‌تی شه‌ڕه
چینایه‌تی یه‌که، وه‌زعیه‌تی شه‌ڕی چینایه‌تی له عێراق و کوردستاندا،
وه‌زعیه‌تی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی، ماتریاڵه‌کانی سه‌رپێخستنه‌وه‌ی ب.
ک و کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه‌ی، وردکردنه‌وه‌ی میکانیزمه‌کانی ئه‌نجامدانی
ئه‌م ئه‌رکانه،...)
+ له بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری دا.
پێشتر ئه‌وه‌مان ڕونکرده‌وه که هه‌روه‌ک چۆن توانای به‌شه‌کانی تری
بزوتنه‌وه‌ی چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان په‌یوه‌ندی یه‌کی
ڕوونی به توانای بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و زاڵ بوونی ڕینوێنی و ڕابه‌رایه‌تی
ئه‌وانه‌و هه‌بوو به‌سه‌ر به‌شه‌کانی تری بزوتنه‌وه‌کانیاندا، ئاواش له‌گه‌ڵ
شکستی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و ته‌ریک که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌واندا، سه‌رجه‌م
به‌شه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و توێژه به‌شخوراوه‌کانیش توشی شکست و
ئیحتوا کردن هاتن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گومان هه‌ڵناگرێت ئه‌وه‌یه که
لێره‌ش به هه‌مان شێوه‌ی به‌شه کۆمۆنیستی یه‌که ئه‌فرادێک هه‌ن که
هه‌ڵسوڕانی خۆیان له شێوه‌ی تاکه‌که‌سی دا و به هه‌مان ئه‌و دوو
تایبه‌تمه‌ندی یه‌وه پیاده‌ده‌که‌ن که باسمان کردن: یه‌که‌میان به‌خاتری
هه‌بوونی چوارچێوه‌یه‌ک بۆ هه‌ڵسوڕانی جه‌ماعی چاوپۆشی له ناکارایی
نه‌قابه و سه‌ندیکاکان ده‌پۆشێت و دووه‌میشیان ڕه‌خنه‌کانی تا ئاستی
دابڕان ده‌باته سه‌ر و به‌دوای چه‌کی نوێ دا ده‌گه‌ڕێت. سه‌رپێ که‌وتنه‌وه‌ی
ئه‌م به‌شانه به‌توندی به‌ستراوه‌ته‌وه به سه‌رپێ که‌وتنه‌وه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی یه‌وه و هاوپه‌را و تێهه‌ڵكێش له‌گه‌ڵ ئه‌ودا
دێته‌دی و بواری کار و سه‌نگی مه‌حه‌کی سه‌رکه‌وتوویی ئه‌و به‌شه‌شه
له‌سه‌رپێ خستنه‌وه‌ی خۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تی کردنه‌وه‌ی خۆیدا له‌هه‌مان
کاتدا. ئێره ئه‌و مه‌یدانه‌یه که به‌شی پێشڕه‌و( کۆمۆنیسته‌کان) ده‌بێت،
شه‌ڕی هه‌مه لایه‌نه‌ی بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی تر زۆر
وشیارانه ئه‌نجام بده‌ن و چه‌ک و پێداویستی یه‌کانی و میکانیزمی به‌کارهێنانیان
فه‌راهه‌م و ڕۆشن بکه‌نه‌وه.
+ له کۆمه‌ڵگا دا.
سیسته‌مێک که شه‌رعیه‌ت و به‌رده‌وامی و زه‌مانه‌تی (قازانج په‌رستی)
چینێکی که‌م له‌سه‌ر حسابی تاڵ کردنی ژیان و ناهه‌موار کردنی گوزه‌ران
و به خه‌ون کردنی به‌خته‌وه‌ری و وشیاری و ساغ و سه‌لامه‌تی وکۆتکردنی
ئازادی و نه‌هێشتنی دڵنیایی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئینسانه‌کانی کۆمه‌ڵگه
و وێران کردنی سروشت و ژه‌هراوی کردنی ژینگه و که‌مکردنه‌وه‌ی ئاوی
خواردنه‌وه و خولقاندن و هێشتنه‌وه‌ی ده‌یان نه‌هامه‌تی و کاره‌ساتی
تر ده‌پارێزێت و فه‌رزی ده‌کات، له به‌رامبه‌ر خۆی دا گومان، نه‌فره‌ت،
ناڕه‌زایه‌تی و بێمتمانه‌یی و دوژمنایه‌تی ده‌خولقێنێت و هه‌موو ئه‌مانه‌ش
ئینسانه‌کان وا لێده‌که‌ن که هه‌ر کاتێک وه‌ک (ئینسان) بیر بکه‌نه‌وه،
چاوی ئومێد بخه‌نه سه‌ر ئه‌و به‌دیل و هێزانه‌ی که ده‌توانن کۆتایی
به‌م هه‌مو نه‌هامه‌تی یه دژی ئینسانی یه بهێنن. ئێستا له هه‌ر
کاتێکی تر زیاتر کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری پڕه له ماتریاڵی سه‌رپێ خستنه‌وه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار، چونکه ئه‌م سیسته‌مه له‌هه‌ر
کاتێکی تر زیاتر دوژمنایه‌تی خۆی بۆ به‌شه‌ریه‌ت و داهاتوی ئه‌و سه‌لماندووه
و ختووره‌ته‌که‌ی نیشان ده‌دات.
هه‌وڵدان بۆ ئاراسته کردنی ئه‌م بێمتمانه‌یی و نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تی
یانه به قازانجی بره‌و دان به به‌دیلی چینی کرێکار بۆ کۆمه‌ڵگا و
ڕوونکردنه‌وه‌ی زانستی یانه‌ی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی
دیارده و ناهه‌مواری یه دژی ئینسانی یه‌کان به سیسته‌می سه‌رمایه‌داری
و بنه‌ما ئابوری و سیاسی و ئیداری و فه‌رهه‌نگی و په‌روه‌رده‌یی و
یاسایی یه‌کانیه‌وه و نیشاندان و سه‌لماندی ئه‌وه‌ی که ته‌نیا هاتنه
مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار به ڕابه‌رایه‌تی
کۆمۆنیسته‌کان ده‌توانێت که‌میان بکاته‌وه و ته‌نیا ئه‌و کاته‌ش بنه‌بڕ
ده‌بن که ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌دیلی خۆی جێگیر بکات، ده‌توانن ببنه
مایه‌ی دابینکردنی ئنێرژی بۆ بزوتنه‌وه‌که و ئاسانکاری هه‌ڵسوڕان و
کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه‌ی.
چه‌ند تێبینی یه‌ک سه‌باره‌ت به عێراقی ئێستا.
1. پرۆسه‌ی تێکشکاندنی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی و دامه‌زراندنی بازاڕی
ئازاد به‌و جۆره تێده‌په‌ڕێت که له ڕووی به‌رهه‌مهێنانه‌وه عێراق
به قۆناغی که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه‌دا تێپه‌ڕ بێت و پرۆسه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی
سه‌روه‌ت و سامان له ده‌ستی سه‌رمایه‌داراندا بۆ دروستبوونی چینێکی به‌توانای
سه‌رمایه‌دار، زاڵترین سیمای سه‌رمایه‌داری بوونی(به‌رهه‌مهێنانه) و
سیمایه‌کی نۆرماڵی به‌رهه‌مهێنانی نی یه، به واته‌یه‌کی تر سه‌رچاوه‌ی
سه‌ره‌کی سه‌روه‌ت و سامان هێشتا کرێکار نی یه له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا،
به‌ڵکو تاڵان‌کردنی ئه‌و سامانه‌یه که له‌م جوگرافیادا هه‌یه ( ئه‌مه
ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌و به‌شه له داهاتی کۆمه‌ڵگاشی
نه‌گرتوه‌ته‌وه که به‌رهه‌می ڕه‌نجی ده‌یه‌کانی پێشوی چینی کرێکاره
و چینی کرێکار یه‌کێک نی یه له سه‌رچاوه‌کانی سامان) هه‌ربۆیه
پێداویستی یه سیاسی و ئیداری و سه‌ربازی یه‌کانی ئه‌م قۆناغه زیاتر
مافیایی و میلیشیایی بوو، تا ئه‌وه‌ی ئه‌رکی پاراستنی جوگرافیایه‌کی
نۆرماڵ بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی چینی کرێکار جێبه‌جێ بکات. هه‌ر ئه‌م واقعیه‌ته‌ش
گه‌وره‌ترین گورز بوو که له پێگه و جیگه‌وڕێگه‌ی چینی کرێکار درا و
ئه‌وی له شوێنه ئابووری یه‌که‌ی هه‌ڵکێشا و په‌راوێزی خست و پارێزه‌رانی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئه‌وه‌نده‌ی چاویان له‌وه بوو ئه‌فراده‌کانی
وه‌ک چه‌کدار، وه‌ک حیمایه، وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی دێرین، وه‌ک که‌سوکاری
شه‌هید و ئه‌نفالکراو، وه‌ک پۆلیس و ئاسایش، له به‌هێز کردنی توانا
مافیایی یه‌کانی خۆیاندا بیانخه‌نه گه‌ڕ( تا لێره‌شه‌وه ده‌سڵاتی
تاڵانکردنیان هه‌بێت) ئه‌وه‌نده به شوێن ئه‌وه‌وه نه‌بوون که هێزی
کاری ئه‌وان بکه‌نه سه‌رچاوه‌ی قازانج. ده‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
ده‌توانێت سه‌ره‌تا سیاسی یه‌کانی کۆتایی هاتنی ئه‌م قۆناغه (لانی که‌م
له کوردستاندا) ڕوون بکاته‌وه.
2. زاڵبوونی ئه‌و سیما مافیایی یه له ئاستێکی به‌ریندا، وای کردووه،
پارێزه‌رانی سیسته‌می چینایه‌تی( هه‌ر له سیاسه‌تمه‌دار و کاربه‌ده‌سته
گه‌وره‌کانی حکومه‌ت و داموده‌زگاکانی و سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان.... )
له‌م جوگرافیایه‌دا، ماف و ئه‌رکه‌کانیان به پله‌ی یه‌که‌م پارێزگاری
چوارچێوه‌ی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه نه‌بێت که چینی کرێکار ده‌کاته سه‌رچاوه‌ی
سه‌ره‌کی سه‌روه‌ت و سامان، به‌ڵکو هه‌لێک بێت بۆ تاڵان‌کردنی سامانه
سروشتی یه‌کان بۆ خۆیان و بۆ سه‌رمایه‌داران. هه‌بوونی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی
یه زاڵه یه‌کێکه له‌و هۆیانه‌ی که من ناچار ده‌کات( له زمانی ته‌حریزیمدا)
هه‌ندێک جار که‌ڵک له زاراوه‌ی چینه دارا‌کان و چینه نه‌داره‌کان وه‌ربگرم،
تا ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داران و چینی کرێکار به‌کاربێنم. ئه‌مانه ته‌نیا
ئه‌و زاراوانه‌ن که ده‌مه‌وێ تایبه‌تمه‌ندی یه‌کانی ئه‌و قۆناغه
نیشان بده‌م و ده‌ست به‌و حه‌ساسیه‌ته واقعی یه‌وه بگرم( که ئه‌م
واقعیه‌ته دروستی کردووه و له ڕاستیدا نزمتره له هه‌ستی چینایه‌تی
چینی کرێکار و حه‌ساسیه‌تی ئه‌و و زه‌مینه‌ی وشیاری یه‌کی چینایه‌تی
شۆڕشگێڕانه) به‌ڵام به‌ڕای من گه‌یاندنی ئه‌م هه‌ست و حه‌ساسیه‌ته به
ئاستێکی تر، که به قازانجی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و شه‌ڕی چیانیه‌تی
چینی کرێکار بشکێته‌وه نه‌ک به قازانجی به‌شێکی تری بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی و ئیسلامی یه‌کان و لیبراڵه‌کان و ئیحتوا بوونی ئه‌م حه‌ساسیه‌ته
( که به‌داخه‌وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دوایی یه ئه‌مه‌ی سه‌لماند) لانی
که‌م له‌م قۆناغه‌دا، ئه‌مه فاکته‌رێکی یارمه‌تیده‌ری گرنگ ده‌بێت له
پاڵ هه‌وڵدانماندا بۆ بینا کردنی وشیاری چینایه‌تی له‌سه‌ر هه‌ستێکی
چینایه‌تی و حه‌ساسیه‌تێکی چینایه‌تی تایبه‌ت به چینی کرێکار، چونکه:
3. له قۆناغێکی وادا ناتوانین شاهیدی ئه‌وه نه‌بین که (خۆناسین) ی
چینی کرێکار زه‌ربه‌ی کاریگه‌ر ناخوات. ڕێژه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و ئێستا له
به‌رهه‌مهێناندا نی یه، به‌ڵکو له ڕیزه‌کانی ژنی ماڵه‌وه، پێشمه‌رگه،
ئاسایش، پۆلیس، حیمایه، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ئه‌ندامی فڵانه حزبی
دینی و فیساره حزبی قه‌ومی و خزمانی فڵانه عه‌شیره‌ت و چی و چی دایه.
زۆربه‌ی ئه‌وان ئێستا وا هه‌ست ناکه‌ن که له به‌رهه‌مهێناندا ده‌چه‌وسێنه‌وه
وه‌یان زه‌مینه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌وان خۆش ده‌کرێت،( به‌ڵام له‌گه‌ڵ
به‌شێکی به‌رین له خه‌ڵکدا هه‌ست به‌وه ده‌که‌ن که سه‌روه‌ت و
سامانی کۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن به‌شێکی تره‌وه تاڵان ده‌کرێت.) ئه‌م زه‌ربه
خواردنه‌ی خۆناسینه ناتوانێت شۆڕ نه‌بێته‌وه بۆ شێواندنی هه‌ستی
چینایه‌تی ئه‌و وه‌ک کرێکارێک (ئه‌مه ئه‌و ڕاستی یانه‌یه که من وا
لێده‌کات گومانم هه‌بێت له مانه‌وه‌ی هه‌ستی چینایه‌تی له شوێنی
سروشتی و غه‌ریزه‌یی خۆیدا، ئه‌مه به‌جیا له‌وه‌ی که ئینسان وه‌ک
باڵنده نی یه که ته‌نیا گه‌رما و سه‌رمای سروشت بیگه‌یه‌ننه ئه‌و
هه‌ڵوێسته‌ی که ده‌بێت به جه‌ماعی کوێستان و گه‌رمیان بکه‌ن، ئینسان
که له کۆمه‌ڵگایه‌کدا بژی، که شه‌ڕێکی چینایه‌تی هه‌میشه‌یی و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
تیا بێت، ته‌نیا ئه‌و ئه‌گه‌ره نی یه که هه‌سته چینایه‌تی یه‌که‌ی
له ژیانی خۆیه‌وه ئاراسته‌ی بکات، به‌ڵکو ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش هه‌یه که
دوژمنه‌که‌ی ئه‌م هه‌سته‌ی لێبشێوێنێت و فریوی بدات و له جیاتی ئه‌وه‌ی
خۆی به کرێکار بزانێت و سه‌رنج و تێبینی یه‌کانی له‌سه‌ر مه‌سه‌له ئه‌سڵی
یه‌کانی ژیانی خۆی بێت، بۆی هه‌یه هه‌میشه بیر له‌وه بکاته‌وه چۆن
چۆنی ژیانی موسڵمانانی هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بکاته به‌ری
خۆی و چۆن چۆنی خوا و حسه‌ین و... له خۆی ڕازی بکات. بۆی هه‌یه سه‌رنجی
له‌سه‌ر گه‌وره‌یی و سه‌روه‌ری یه‌کانی نه‌ته‌وه بێت وه هه‌روه‌ها...
، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌شێکی به‌رین له خه‌ڵکدا هه‌ست به‌وه ده‌کات که
سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن به‌شێکی تره‌وه تاڵان ده‌کرێت و
هیچکام له‌و بزوتنه‌وانه نه‌یانتوانیوه ئه‌م ڕاستی یانه‌ی له‌بیر ببه‌نه‌وه،
به‌ڵام لێره‌دا پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا ئینکار کردنی ئه‌م ڕاستی
یانه و پێداگرتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م هه‌سته چینایه‌تی یه له
شوێنی خۆیدا ماوه، پرۆسه‌کانی وشیار کردنه‌وه و ڕێکخراوبوونی
کرێکارانیش هه‌روا پێیان له هه‌وادا نامێنێته‌وه و چه‌ندین ساڵی تریش
ناچێته سه‌ر دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو؟ ئایا کورتترین ڕێگا بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی
ئه‌م هه‌سته چینایه‌تی یه، بریتی نی یه له به‌کارهێنانی هه‌ر ئه‌و
ماتریاڵه‌ی که ئه‌م قۆناغه ده‌ریده‌دات و زه‌قی ده‌کاته‌وه، که ئه‌ویش
تاڵان کردن و که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگایه له ده‌ستی
سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆ و ناوچه‌که و جیهان و حزب و ده‌وڵه‌تدا و بێبه‌ش
کردن و فریودان و سه‌رکوتکردنی به‌شێکه، که پێکهاتووه له چینی
کرێکار و ژنانی ماڵه‌وه و کارمه‌ندان و پۆلیس و چه‌کدار و ئاسایشی
ساده وده‌سفرۆش و دوکانداره بچوکه‌کان؟ ئایا دروست کردنی ئه‌م حه‌ساسیه‌ته
حه‌ساسیه‌تێک نی یه به قازانجی بیروباوه‌ڕ و مه‌وقعیه‌تی چینی کرێکار
و کۆمه‌ڵایه‌تی کردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی؟ ئایا به‌مه زه‌مینه
بۆ وشیار کردنه‌وه و په‌روه‌رده‌کردنی به‌شێکی به‌رین له خه‌ڵک( به
چینی کرێکاریشه‌وه) که له ڕووی چینایه‌تی یه‌وه حه‌ساس بن به‌رامبه‌ر
به هه‌وڵ و هه‌نگاوه ئابووری و سیاسی و ئیداری و هه‌مه‌لایه‌نه‌کانی
سه‌رمایه‌داران و پارێزه‌ره‌کانیان؟ ئایا سبه‌ی که ئه‌م قۆناغه
کۆتایی دێت و سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆ( دزو تاڵانچی یانی ئه‌مڕۆ) ده‌که‌ونه
چه‌وساندنه‌وه‌ی کرێکاران، ئه‌و حه‌ساسیه‌ته چینایه‌تی یه گه‌وره‌تر
نابێت؟ به‌کورتی بۆ که‌سێک ده‌یه‌وێت له شه‌ڕی چینایه‌تیدا به‌شداری
بکات، ده‌بێت ده‌ست به‌و ماتریاڵانه‌وه بگرێت که هه‌ن، نه‌ک خه‌و به‌و
ماتریاڵانه‌وه ببینێت که پێویستن. شه‌ڕی چینایه‌تی له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و
جۆره له هه‌ستی داوه به به‌شێک له خه‌ڵک( به چینی کرێکاریشه‌وه)
که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ستێکی پوختی شۆڕشگێڕانه نی یه، به‌ڵام هه‌م
ماتریاڵی مه‌وجودی شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌یه و هه‌م قابیلی ئه‌وه‌یه
کۆمۆنیسته‌کان بۆ دروستکردنی فه‌زایه‌کی واقعی هه‌مه‌لایه‌نه بیخه‌نه
گه‌ڕ، که تیایدا ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ستی چینایه‌تی و بینا کردنی وشیاری
چینایه‌تی چینی کرێکار و ڕێکخراوبوونیان و سه‌لماندنی مه‌وقعیه‌تی
شۆڕشگێڕانه‌یان له تێکڕای بواره‌کاندا، به‌دی بێت. ئایا ئه‌م تێگه‌یشتنه
کۆمۆنیسته‌کان ناچار ناکات که خۆیان زیاتر به به‌رپسیار بزانن؟ ئایا
کۆمۆنیست بوون و چاوه‌ڕوانکردنی هاتنه‌ده‌ری ئه‌م ئه‌ژدیها خه‌وتووه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری( که گوایه مه‌وجوده و ته‌نیا ئه‌وه‌ی به‌سه
بانگی بکه‌یت) ناکات به دوو شتی ناکۆک و لانی که‌م به‌شێک له
کۆمۆنیسته‌کان ناچار نابن زانستی یانه تر و عه‌مه‌لی تر ڕێگای وشیار
کردنه‌وه و ڕێکخراوکردن و به‌هێز کردنی بزوتنه‌وه‌ی دژی سیسته‌می
چینایه‌تی و پارێزه‌ره‌کانی و به‌هێزکردنی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری بگرنه
به‌ر؟ به کورتی ئایا پێوه‌رێکی باڵا تر بۆ کۆمۆنیست بوون نایه‌ته
گۆڕێ؟
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که له داهاتوویه‌کی نزیکدا، به
شێوه‌یه‌کی کۆنکرێت تر قسه له‌سه‌ر: میکانیزمی شه‌ڕی پارێزه‌رانی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له دژی چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان و
هه‌ڵسوڕاوه‌کانیان و چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی کۆمۆنیسته‌کان له به‌رامبه‌ریدا،
وه‌زعیه‌تی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و ماتریاڵی سه‌رپێخستنه‌وه‌ی. ده‌خه‌مه
ڕوو.
18.03.2010
amang70@hotmail.de
|