٢٧\٧\٢٠١٠ کۆمۆنیسته‌کانی دوو سه‌ده؛ له قوربانییه‌وه بۆ جه‌للاد!
تاهیر ساڵح شه‌ریف
عهدالاتخوازی قوتابخانه کۆمۆنیستی و سۆشیاڵیستییهکانی پێش مارکس، به تووندی کاریگه‌ری له‌سه‌ر مارکس و ئه‌نگڵس هه‌بوو، به جۆرێک که مارکس و ئه‌نگڵس، نه‌یانتوانی خۆیان دوور بگرن له ناوی سۆشیاڵیزم و کۆمۆنیزم . ئه‌وان هه‌مان ناوی کۆمۆنیزم و سۆشیاڵیزمیان ڕه‌تنه‌کرده‌وه، به‌ڵکو بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆیشیان ناونا بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و حیزبه‌که‌ی خۆشیان ناونا حیزبی کۆمۆنیست، به‌ڵام به‌م جیاوازییه‌وه که ئه‌وان به سۆشیاڵیستیکردن و به کۆمۆنیستیکردنی کۆمه‌ڵگه‌یان له چوارچێوه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا به مه‌حاڵ ده‌زانی . له‌به‌رئه‌وه، مارکس و ئه‌نگڵس، تێڕوانین و تیۆرییه‌کی دیکه‌یان بۆ به کۆمۆنیستیکردنی کۆمه‌ڵگه هێنایه‌کایه‌وه که جیاوازتر بوو له تیۆری و تێڕوانینی ئه‌ندێشمه‌ندانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و سۆشیاڵیستی پێش له خۆیان . له ناوبردنی " ڕژێمی کاری کرێگرته‌یی و ئابووری وه‌ستاو له سه‌ر کڕین و فرۆشتنی هێزی فیکر‌و هێزی کار، هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی وه‌ستاو له‌سه‌ر بنه‌مای خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و به‌گشتیکردنی هۆیه‌کان و ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی "، سه‌نته‌ر و ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی تیۆری سۆشیاڵیستی و کۆمۆنیستی مارکس و ئه‌نگڵس بوو . ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی هه‌موو هه‌ژاری و نا یه‌کسانی و بێ مافییه‌کانی مرۆڤی کرێکاریان له مه‌قوله‌ی " کۆیلایه‌تی کرێگهرتهیی و خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی"دا کورت کرده‌وه . له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، له‌ناوبردن و نه‌مانی سیسته‌می ئابووری و شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وه‌ستاو له سه‌ر ناکۆکی کار و سه‌رمایه و موڵکداری تایبه‌تی، له ئه‌نجامدا ده‌روازه‌ی به‌ڕووی سیسته‌می ئابووری وشێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانێکی نوێ‌دا ده‌کرده‌وه که له‌سه‌ر بنه‌مای " له هه‌ر که‌س به پێی توانا و بۆ هه‌رکه‌س به پێی پێویست "ییه‌که‌ی بینا ده‌کرا . له‌وشێوه به‌رهه‌مهێنانه نوێیه‌دا، چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ناوچوون و چیتر زۆربه‌ی کۆمه‌ڵ، بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به‌ژیانی خۆی بدات، ناچار نییه که به کرێیه‌کی مه‌مره‌و مه‌ژی کار بکات بۆ ژماره‌یه‌کی که‌م که خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی هه‌یه به‌سه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و ژیاندا . له سیسته‌می کۆمۆنیستی و سۆشیاڵیستییهکهی مارکس و ئه‌نگڵسدا، هه‌موو مرۆڤه‌کان، به‌پێی توانایی خۆیان کار ده‌که‌ن و به پێی پێویستییه‌کانی ژیانیشیان له به‌رهه‌م و سه‌روه‌تی گشتی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شی خۆیان به‌رده‌که‌وێت.
به‌گشتی ئه‌وه ڕوئیاو تێڕوانینی مارکس و ئه‌نگڵس
بوو بۆ به کۆمۆنیستیکردنی کۆمه‌ڵگه، به‌ڵام بیرمه‌ندانی بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی پێش مارکس بڕوایان وابوو که به‌بێ له‌ناوبردنی شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داری و ئابووری وه‌ستاو له‌سه‌ر کاری کرێگرته‌یی، ده‌کرێت و
ده‌توانرێت دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌دیبهێنرێت . مارکس
و ئه‌نگڵس، به وه‌رگرتنی هه‌مان ناوی کۆمۆنیستی له ئه‌ندێشمه‌ندانی
کۆمۆنیست و سۆشێالیستی پێش له‌خۆیان و به‌دانانی هه‌مان ناو له‌سه‌ر
بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆیان، ده‌ستیان کرد به ڕه‌خنه‌گرتن له‌و کۆمۆنیزم و
سۆشیالیزمه. ئه‌وان له ڕه‌خنه‌گرتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆمۆنیزم و
سۆشیاڵیزمی پێش خۆیاندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌که ده‌یان خاڵ و تێزی پۆزه‌تیڤ
و عهدالهتخوازییان ده‌ستنیشانکرد، به‌ڵام له دواشیکردنهوهیاندا به‌و
ئه‌نجامه گه‌یشتن که هه‌مان کۆمۆنیزم به یۆتۆپیا و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک
ڕوویشه‌وه به کۆنه‌په‌رست له قه‌ڵه‌م بده‌ن . مارکس و ئه‌نگڵس، له
به‌شی سێیه‌می مانیڤێستی کۆمۆنیسته‌که‌یاندا (ئه‌ده‌بیاتی سۆشیاڵیستی و
کۆمۆنیستی – بڕگه‌ی 3 - سۆشیاڵیزم و کۆمۆنیزمی ڕه‌خنه‌گرانه و خه‌یاڵی
– بڕوانه وه‌رگێڕدراوی ووشک و ڕه‌کیکی کوردی مانیڤێست له‌م لینکه‌وه:
http://www.marxists.org/kurdi/marx
ئاماژه به دوو فاکته‌ری سه‌ره‌کی ده‌که‌ن له ناکام مانه‌وه و خه‌یاڵیبوونی ئامانجه یه‌کسانیخوازه‌کانی کۆمۆنیزم و سۆشیاڵیزمی پێش خۆیاندا؛ یه‌که‌میان سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و کۆمۆنیزمه له قۆناغێکدا که چینی کرێکار ساوا بووه و وه‌ک چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی - مێژوویی گه‌شه‌ی نه‌کردووه و دووه‌میان، بڕوابوونی ئه‌ندێشمه‌ندانی ئه‌و کۆمۆنیزمه به ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێکه‌وه سازانی چینه‌کان له چوارچێوه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی شۆڕش و هه‌موو کارێکی سیاسیی کرێکاران دژ به سه‌رمایه‌داران .
به‌شبه‌حاڵی خۆم هیچ گومانێکم له سه‌ر نییه‌ت پاکی، له دڵسۆزی، له گیانبازی، له ڕاستگۆیی و وه‌فاداری لینین بۆ چینی کرێکار، بۆ چه‌وساوه‌کان و بۆ کۆمۆنیزمی مارکس نییه، به‌ڵام ئه‌و وه‌فاداری و خڵوسییهتهی لینین بۆ ڕزگاری کرێکاران و به‌رامبه‌ر به کۆمۆنیزمی مارکس، له ئه‌نجامدا دووچاری ئه‌و هه‌ڵه کوشنده‌یه‌ی کرد که حیزبی تاک بۆچوونی و تاک مه‌یلی بهێنێته کایه‌وه و مه‌یل و بۆچوونی حیزب به‌سه‌ر گشت مه‌یل و بۆچوونه جیاوازه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و کومۆنیستی و " شۆڕش " دا بسه‌پێنێت . ئه‌مه له حاڵێکدا بوو که خودی بۆچوونی مارکس، له بواری کاری سیاسیی و ڕێکخراوه‌ییدا زۆر جیاوازتر بوو له‌و بۆچوونه شێوه مه‌زهه‌بییه‌ی لینین له بواری سیاسه‌ت و کاری حیزبایه‌تیدا. مارکس و ئه‌نگڵس، له‌سه‌ره‌تای کاری سیاسییاندا چوونه ناو " یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کان "ه‌وه که به واتای ئه‌نگلس :" له هه‌موو یه‌کێتییه‌که‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا که‌سێکت ده‌ست نه‌ده‌که‌وت که لانی که‌م کتێبێکی له باره‌ی ئابووری سیاسییه‌وه خوێندبێته‌وه، به‌لام به‌هه‌رحاڵ ئه‌و که‌موکوڕییه هیچ گرنگییه‌کی نه‌بوو2 ". له ناو یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کاندا تێڕوانین و بۆ چوونی جیاواز له باره‌ی شۆڕشی کرێکاری و کۆمه‌ڵگه‌ی سۆشیالیستییه‌وه هه‌بووه . ئه‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌نی تێڕوانین و بۆچوونی جیاواز بوون له یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کاندا، هیچ کاتێک له‌لایه‌ن مارکس و ئه‌نگڵسه‌وه سوکایه‌تیان پێنه‌کراوه و نه‌خراونه‌ته به‌ره‌ی بۆرژوازی و دوژمنه‌وه، بگره به چاوی خۆشه‌ویستی و ڕێزه‌وه ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته‌کراوه و جه‌ده‌لیان له‌گه‌ڵدا کردوون . بۆ نموونه؛ ئه‌نگڵس له باره‌ی که‌سانێکی وه‌ک وێتڵینگ و ئۆگۆست بێکر، کارڵ شاپر و هایریش بائور و ئه‌ندامانی دیکه‌ی یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کان و ڕۆڵی ئه‌وان له به‌ره‌وپێشبردنی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری ئه‌ڵمانیادا ده‌نووسێت :" له ساڵی 1843دا له له‌نده‌ن به‌و سێ که‌سه ئاشنا بووم. ئه‌وانه یه‌که‌مین پرۆلیتێره شۆڕشگێڕه‌کان بوون که له‌و سه‌رده‌مه‌دا بینیبوونم . سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا تێگه‌یشتن و ئه‌نجامگیرییه‌کانی ئێمه له زۆر لایه‌نه‌وه له‌یه‌کتری جیاواز بوو، بیرته‌سکی فه‌لسه‌فییانه‌ی من، کۆمۆنیزمی بیر ته‌سکی یهکسانیخوازنهی ئه‌وانی ڕه‌تده‌کرده‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانم ئه‌وه فه‌رامۆش بکه‌م که له سه‌رده‌می لاویمدا و له کاتێکدا که ته‌مه‌نم تازه به‌ره‌وسه‌ر هه‌ڵده‌کشا، ئه‌و سێ پیاوه چه‌نده کاریگه‌ییان له‌سه‌رم دانا بوو ". دیسان له باره‌ی کارڵ شاپرهوه ده‌نووسێت :" شاپر وه‌ک نموونه‌ی شۆڕشگێڕێکی پیشه‌یی، له ساڵی 1830دا ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی بینی . هه‌رچه‌نده مێشکی دره‌نگ شتی وه‌رده‌گرت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆڕانی ئه‌و له ئه‌کتیڤێکی خوێندکارییه‌وه بۆ کۆمۆنیستێک، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه که ئاماده‌یی وه‌رگرتنی فکری نوێی هه‌بووه . هه‌ر جارێک که به بۆچوون و بیرێکی تازه ده‌گه‌یشت، سه‌رسه‌ختانه به‌رگری لێده‌کرد و له‌به‌ر هه‌مان هۆکاریش بوو که هه‌ندێک جار هه‌ستی شۆڕشگێڕانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌قڵیدا زاڵ ده‌بوو، به‌ڵام هه‌رکه له‌وه تێده‌گه‌یشت بیر‌و بۆچوونه‌کانی عه‌یبدار و هه‌ڵه‌یه، به ڕاشکاوانه ددانی پێداده‌نا و ڕه‌تیده‌کرده‌وه. ئه‌و مرۆڤێکی ڕیالیستی بوو. ئه‌وه‌ی که پابه‌نده به به‌شداریکردنی ئه‌وه‌وه له بنیاتنانی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری ئه‌ڵمانیادا، هه‌رگیز فه‌رامۆش ناکرێت 4 ".
جگه له‌وه‌ش، له ناو ئه‌نته‌رناسیۆناڵیستی یه‌که‌مدا، که‌سانی ئانارشیستی وه‌ک باکۆنین، بلانکی و لاساڵیش خه‌ریکی چالاکی بوون، به‌ڵام هیچ کاتێک له‌لایه‌ن مارکس و ئه‌نگڵسه‌وه جیاوازی بیروڕاکان، نه‌بوونه هۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌و سه‌نگه‌رگرتن به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتری، به‌ڵکو به‌ڕه‌سمی ناسینی بۆچوونه جیاوازه‌کان بووه هۆی خه‌باتی هاوبه‌ش له دژی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری . بلانکیسته‌کان له کۆمۆنه‌ی پاریس‌دا، هاوکات له‌گه‌ڵ مارکس و ئه‌نگڵس و هاوڕایانی ئه‌واندا، ئه‌وپه‌ڕی قاره‌مانێتی و ئازایه‌تیان له‌خۆیان پیشاندا، به‌ڵام له هه‌مانکاتیشدا له‌لایه‌ن مارکس و ئه‌نگلسه‌وه به‌به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌یان لێده‌گیراو به‌رده‌وام بوون له جه‌ده‌لی فکری و سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ ئانارشیسته باکۆنین و بلانکییهکاندا.
به داخه‌وه هه‌ڵه‌ی لینین له‌وه‌دا بوو که له مه‌یدانی خه‌باتی سیاسیی و حیزبی‌دا لاسایی مارکس و ئه‌نگڵسی نه‌کرده‌وه !. مارکس و ئه‌نگلس هه‌میشه له‌گه‌ڵ مه‌یله جیاوازه‌کانی ناو چینی کرێکاردا هاوخه‌بات و هاوسه‌نگه‌ر بوون و به تووندی دژی سکتاریزم و گروپگه‌رایی بوون . ئه‌وان هه‌وڵیان ده‌دا که خه‌باتی کرێکاران به‌هۆی بیروڕا جیاوازه‌کانه‌وه که‌رت و په‌رت نه‌بێت. مارکس و ئه‌نگڵس، هه‌میشه ڕای نه‌یه‌ره‌کانیان له بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی کرێکاراندا به‌لاوه مه‌به‌ست بوو، به‌ڵام لێنین به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌فتاری ده‌کرد . لینین هه‌میشه خه‌ریکی ئینشقاق دروستکردن بوو له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و کرێکاریدا . لینین هیچ کاتێک خۆشی به‌و که‌سانه نه‌ده‌هات که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیرده‌که‌نه‌وه . ئه‌و هه‌میشه هاوڕاکانی خۆی له‌لا مه‌بست بوو . هه‌ر سێ کتێبی " ده‌بێت چی بکرێ ؟ "، " هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه و دوو هه‌نگاو بۆ دواوه " و " دوو تاکتیکی سۆشیاڵ دیموکراتی له شۆڕشی بۆرژوا- دیموکراتیک "ه‌که‌یدا، جه‌نگێکێکی سیاسیی و سایکۆڵۆژی ئاشکرایه دژی نه‌یاره‌کانی له ناوبزووتنه‌وه‌ی کرێکاری ڕووسیا و له ناوخۆی حیزب‌دا . لینین هه‌میشه شه‌یتانێکی له ناوخۆی حیزب یان له ده‌ره‌وه‌ی حیزب‌دا دروست ده‌کرد .
په‌لاماردانی ڕۆزالگزهمبۆرگ، ژنه کۆمۆنیستی تا دوایین نه‌فه‌س شۆڕشگێر له کتێبی " مافی دیاریکردنی چاره‌نووس "ه‌که‌یدا، په‌له‌ماردانی پلیخانۆفی مارکسیست و ئیسترادکهری مارکسیزم بۆ ڕوسیا، له کتێبی " ماتریالیزم و ئهمپریکریتیزم "ه‌که‌یدا، په‌لاماردانی کاوتسکی و هیڵفریدنگ له هه‌ردوو کتێبی " ده‌وڵه‌ت و شۆڕش " و " ئیمپریالیزم به‌رزترین قۆناغی سه‌رمایه‌داری "یه‌که‌یدا، مشتێکه له خه‌روارێک له هه‌ڵوێستی سکتاریستی و ڕێکخراوپهرستی و ئایدۆڵۆژیپهرستی لێنیندا . هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌ته‌نها نه‌خۆشی سیاسیی لینین نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌و په‌تا سکتاریستی و ئایدۆیۆڵۆژیپهرستییه پلیخانۆف و ڕۆزایشی گرتبووه‌وه . هه‌م لینین و هه‌م ڕۆزالگزمبۆرگ و پلیخانۆفیش، به پێجه‌وانه‌وه‌ی مارکس و ئه‌نگلسه‌وه ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ برنشتاین و کاوتسکیدا کرد . له‌حاڵێکدا هه‌م کاوتسکی و هه‌م برنشتاین دوو نووسه‌ر و ئه‌کتیڤیزمی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و سۆشیاڵیستی ئه‌ڵمانیا بوون و له پێکهێنانی ئه‌نته‌رناسیۆناڵیستی کرێکاری و سۆشیاڵیستی دووه‌مدا ڕۆڵێکی گرنگیان بینی . ئه‌م دوو نووسه‌ره کۆمۆنیسته، کاتێک بیر‌و بۆچوونی خۆیان له باره‌ی سۆشیاڵیزم، ئیمپریاڵیزم و جه‌نگه‌وه گۆڕی، له‌لایه‌ن ڕۆزا و لینین (به‌ڕاده‌یه‌کیش پلیخانۆف) که‌وتنه به‌ر سوکایهتیپێکردنهوه و وه‌ک که‌سه لاده‌ر و مورته‌ده‌کان ناوزه‌دکران . لینین له کتێبی ئیمپریاڵیزم و له کتێبی ده‌وڵه‌ت و شۆڕشه‌که‌یدا زۆرترین سوکایه‌تی شه‌خسی به‌و دووکه‌سه (به‌تایبه‌تی به کارڵ کاوتسکی) ده‌کات . ئه‌م مه‌یلی به ئایدۆڵۆژی و به ئاینکردنهی کۆمۆنیزمی مارکس له لایه‌ن لینین و ئه‌وانی دیکه‌وه، نه‌ک هه‌ر بووه هۆی ئینشقاق له ئه‌نته‌رناسیۆناڵیستی دووه‌مدا، به‌ڵکو بووه هۆی ئه‌وه که له درێژ ماوه‌شدا، پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری 1917، دیکتاتۆرییه‌تی حیزبی به سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ڕوسیادا بچه‌سپێت و که‌سێکی دیکتاتۆری وه‌ک ستالینش به‌رهه‌م بهێنێت .
له پاش مردنی لینین و له‌سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی ستالین‌دا، ئه‌مجاره‌یان نه‌ک به قه‌ڵه‌م، به‌ڵکو به شمشێر ده‌ستکرا به پاکتاوکردنی بیروڕاجیاوازهکانی نێو حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤییه‌ت . ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی حیزب که تێڕوانینێکی جیاوازتریان له ستالین و باڵی زاڵی ناوحیزبی کۆمۆنیست هه‌بوو بۆ به سۆشیالیستیکردنی سیسته‌می ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی روسیا، له‌وانه‌یش ترۆتسکی، له حیزب کرانه‌ده‌ره‌وه و دواتریش ده‌ستکرا به ته‌سفیه‌ی جه‌سه‌دی ئه‌و که‌سانه . ترۆتسکی یه‌کێک بوو له‌و که‌سه چالاکانه‌ی که هه‌م له سه‌رده‌می کاری نهێنی حیزبی به‌لشه‌فیک و هه‌م له سه‌رده‌می شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی بینی و به واتای لینین" ئه‌گه‌ر من و ترۆتسکی نه‌بووینایه شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر به سه‌رکه‌وتن نه‌ده‌گه‌یشت " . ترۆتسکی له ڕێکخستنی ئه‌فسه‌ر و جه‌نراڵه‌کانی سوپادا ده‌ورێکی گه‌وره‌بینی بۆ په‌یوه‌ستکردنیان به حیزبی به‌لشه‌فیک و شۆڕشه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌که ڕۆڵێکی گرنگی ده‌بینی له ڕێکخسته‌نه کرێکارییه‌کانی ناوچه‌ی سیبریادا . ستالین له بێتوانایی فیکری له‌به‌رامبه‌ر ترۆتسکی و بۆچوونه‌کانی ئه‌و ده‌رباره‌ی سۆشیاڵیزم له یه‌ک ووڵاتدا، په‌نای برده به‌ر به شه‌یتانکردنی ترۆتسکی و له حیزب وهدهریناو پاشانیش له ڕێگای جاسوسێکییهوه له مه‌کسیک به ته‌ور تیرۆریکرد. له پرۆسه‌ی به پیشه‌سازیکردنی ڕوسیادا، به تایبه‌تی له پرۆسه‌ی پراکتیزه‌کردنی پلانی سیاسه‌تی ئابووری نوێ (New Economic Policy -NEP) به‌دواوه و گۆڕینی ئه‌و پلانه بۆ به‌رنامه‌ی 5 ساڵه‌ی به پیشه‌سازیکردنی ڕوسیا، ستالین و باڵێکی وورده بۆرژوازی ناوحیزبی کۆمۆنیست ده‌وڵه‌تیان له ده‌ستگرت و له ژێر ناوی سوشیاڵیزمدا خه‌ونی سه‌رمایه‌دارانه‌ی خۆیان به‌دیهێنا . ده‌وڵه‌ت بووه خاوه‌نی هه‌موو هۆیه‌کان و ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان . هێزی کاری کرێکاران له پێناوی گه‌شه‌کردنی په‌یوه‌ندییه‌کان و هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا خرایه ژێر چه‌وسانه‌وه‌یه‌کی تووندتر له سه‌رده‌می حکومه‌تی قه‌یسه‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به پێدانی هه‌ندێک پاداش، ماف و ئیمتیازاتی ئابوورییه‌وه . ئابووری روسیایه‌کی دواکه‌وتوو، به هێزی کاری کرێکاران گه‌یشته ئاستی یه‌کێک له ووڵاته هه‌ره پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان . له‌م پرۆسه‌یه‌دا، حیزب و ده‌زگای مخابراتی تۆقێنه‌ری ستالینی ده‌ستیانکرد به داسه‌پاندنی ترسناکترین فه‌زای سیاسیی به‌سه‌ر ئازادییه کۆمه‌ڵایه‌تی، فیکری و کڵتورییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕوسیادا . ئه‌و چاوه‌ڕوانی و خۆشخهیاڵیانهی که له سه‌رده‌می حکومه‌تی قه‌یسه‌ردا هه‌بوو به‌رامبه‌ر به دروشم و پڕوپاگه‌نده سیاسییه‌کانی به‌لشه‌فییه‌کان ده‌رباری ئازادییه سیاسیی، فیکری و کڵتوورییهکان و کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد و دیموکراتییکی پاش ڕوخانی قه‌یسه‌ر، له‌گه‌ڵ دیکتاتۆریه‌ت و ئیستبدادی نوێی ستالینیدا تێکه‌ڵ به بێ هیوایی و ڕه‌شبینی کرێکاران و خه‌ڵکی هه‌ژاری ڕوسیا بوو . حیزب که‌وته سه‌روی کۆمه‌ڵگه‌وه و ستالینیش که‌وته سه‌روی حیزبه‌وه . حیزبی کۆمۆنیست له حیزبێکی ئازدیخوازاوه گۆڕا بۆ حیزبێکی دژی ئازادی . شوراکان ده‌ستیان کۆتاکرا له بڕیاردان له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نووسازه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕوسیادا . له جیاتی شوراکان، حیزب و له‌سه‌روی حیزبیشه‌وه ستالین بڕیارده‌ری یه‌که‌م و دوایی بوو له سه‌ر کێشه‌و ڕووداوه چاره‌نووسسازه‌کانی سۆڤیه‌ت . دروستبوونی ئه‌م دیکتاتۆریه‌ته حیزبیه سه‌رمایه‌دارییه نوێیه ده‌وڵه‌تییه، جێگای دیکتاتۆری پرۆلیتاریای گرته‌وه که مارکس ده‌یشوبهاند به فراوانترین دیموکراسی بۆ کرێکاران و چه‌وساوه‌کان و دیکتاتۆریش بۆ سه‌رمایه‌داران .
لینین هۆکارێکی دروستکردنی ئه‌م دیکتاتۆرییه‌ته نوێیه سه‌رمایه‌دارییه بوو، چونکه پێش له ڕوودانی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا، ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی بینی بوو له به ئاینکردنی کۆمۆنیزمی مارکس و دوژمنایه‌تیکردنی تووندی گروپ و ڕێکخراوه و مه‌یله جیاوازه‌کانی ناو بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی و کرێکاری ڕوسیا وجیهاندا.
هه‌مان سیناریۆی دروستکردنی دیکتاتۆریه‌تی حیزبی، له چین و وڵاتانی دیکه‌شدا دووباره بۆیه‌وه . له چیندا، ماوتسی تۆنگ له ستالین تووندتر دژی نه‌یاره‌کانی له حیزب و له کۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ستایه‌وه . له پرۆسه‌ی عهمهلیکردنهوهی پلانی " وه‌رچه‌رخانی گه‌وره " و له " شۆڕشی کڵتووری "ه‌که‌یدا، به ده‌یان هه‌زار کۆمۆنیستی نه‌یاری ئه‌و دوو پرۆژه‌یه‌ی خۆی بێسه‌روشوێنکرد.
قوربانییه‌کانی ئه‌م دیکتاتۆر به‌رهه‌مهێنانه له‌و وڵاته‌نه‌ی که وورده‌بۆرژوا - کۆمۆنیسته‌کان تیاندا به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتن، ته‌نها کرێکاران نه‌بوون، به‌ڵکو مارکس و ئه‌نگڵسیش بوون . کۆمۆنیزمی مارکس و ئه‌نگڵس کرایه قوربانی هه‌ڵوێسته سکتاریستییهکانی لینین و ئامانجی به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتن و خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردنی وورده‌بۆرژوازی پێچراو له به‌رگی کۆمۆنیزمه‌وه.
تۆڕۆنتۆ - که‌نه‌دا
|