٢٧\٧\٢٠١٠
کۆمۆنیسته‌کان
مافی خۆیانه!

شوان سدیق
(14/7) هه‌موو ساڵێک له دوای ساڵی (2000)، بووه، به‌یادکردنه‌وه‌ی
رۆژی کوشتنی پێنج ئه‌ندام و هه‌ڵسوڕاوی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، که
له پێناو به‌رگریکردن، له مافی ئازادانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، به‌تایبه‌تی
چینی هه‌ژار و سه‌رکوتکراوی کۆمه‌ڵگادا ده‌نگیان به‌رووی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی و ئیداری یه‌کێتی نیشتمانی هه‌ڵبڕی. له ئه‌نجامدا جگه له
کوژران و ده‌ستگیرکردنی ئه‌ندامانی کۆمۆنیستی کرێکاری هیچ شتێکی دی لێ
نه‌که‌وته‌وه.
کوژران و تیرۆکردنی ئینسان له‌پێناو مافی به‌ده‌ستهێنانی ژیانێکی باشتر
له‌وه‌ی که تێیدایه‌تی ئه‌وه په‌یامێکی سازش له‌سه‌ر نه‌کراوه، له
لای کۆمۆنیسته‌کانی کوردستان. که ساڵانێکی زۆره له خه‌باتدان دژ به‌نابه‌رانبه‌ری
و نه‌بوونی داد په‌روه‌ری که ئێستا له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه
ناسیۆناله‌کانه‌وه سه‌رتاپا کۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه.
ئه‌وه به‌ته‌نها ئیسلامییه‌کان نین، له دیدێکی دواکه‌وتوانه‌وه، که
هه‌ڵگری چه‌مکێکی دژه ئازادی ئینسانه‌کان و یه‌کسانی مرۆڤه‌کانن، به‌ڵکو
حیزبه باڵا ده‌سته ناسیۆنالیسته‌کانیش هه‌مان خه‌سڵه‌تیان لا گرنگه‌و
له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان و مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات
ئه‌م رێگایه ده‌گرنه به‌ر و دژ به‌مافه مه‌ده‌نیه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه. به‌نموونه تیرۆرکردنی ئه‌ندامانی کۆمۆنیسته‌کان،
له ساڵانی رابردوو ئه‌مه به‌ڵگه‌ی شاهیده له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی
ئه‌م حیزبانه.
ره‌نگه به‌لای پارتی دیموکراتی ده‌سته هاوپه‌یمانی یه‌کێتی نیشتمانی
ره‌خنه‌کانی کۆمۆنیست و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن، له‌به‌رامبه‌ر کوژران و سه‌رکوتکردنی
ئه‌ندامه‌کانیان هێنده‌ی یه‌کێتی جێگای مشت‌ومڕ نه‌بێت، چونکه ئه‌وان
لایان وایه کۆمۆنیسته‌کان زیاتر له سنووری سلێمانی کۆبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و پێنج ئه‌ندامه‌شیان له‌وی کوژراوه!
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له ساڵانی رابردوو به ئێستاشه‌وه ئه‌ندامان
و هه‌ڵوسڕاوی کۆمۆنیست و ئه‌وانه‌ی داوای مافی ئازادانه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان و گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی نایه‌کسانی و به‌فیڕۆدانی سامان کۆمه‌ڵگا
ده‌که‌ن، له سنووری ئیداره‌ی پارتیش به‌ده‌وام هه‌ڵوێستیان هه‌بووه و
پارتیش رێگری کردووه، چونکه بوونی هه‌ڵوێست و ناڕه‌زای کۆمۆنیسته‌کان
دژ به بیری خورافی و کۆنه‌په‌ره‌ستی و جیاکاری ئینسانه‌کان له‌رووی
ژیانه‌وه هه‌میشه جێگای ناڕه‌زای پارتیش بووه.
هه‌ر له هه‌ولێریش بوو دوو ئه‌ندامی کۆمۆنیست له پایته‌ختدا به‌ر ده‌سترێژی
گوله دارن و که‌س نازانی تا ئێستاش ده‌ستی حیزبه ناسیۆناله‌کانی
تێدایه! یاخوود گروپ و حیزبه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کان کارێکی وایان
کردبێ، که خه‌ڵکی ئازادی خواز له پێناو ده‌سته‌به‌کردنی ژیانێکی
ئینسانیانه‌دا خه‌ڵتانی خوێن بکرێت.
ئه‌وکاتانه‌ی که یه‌کێتی و پارتی توشی شۆک ده‌بن، ئه‌ندامانی حیزبێک
یان که‌سانێکی ئازادی خواز و هه‌ڵوسڕاوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له شه‌قامی
سالمی سلێمانی و به‌رده‌م قه‌ڵای هه‌ولێر هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، له پێناو
داوای لابردنی ئه‌و ئابڵوقه‌ی که خستویانه‌ته سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و
رێگا له چالاکییه مه‌ده‌نی و ده‌نگه ئازاده‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌گرن،
جا سه‌یر و سه‌مه‌ر و ناخۆشتر له‌وه‌دایه که راگه‌یاندنه‌کانیان
کاتێک ئه‌م حیزب یان ئه‌و هه‌ڵسوڕاوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن
و ده‌یانه‌وێت له رێگای ناره‌زاییه‌وه خه‌ڵکی کوردستانی و دونیای لێ
تێبگه‌یه‌نن، که‌چی ئه‌وان وا رووماڵی ناڕه‌زاییه‌کان ده‌که‌ن، که له
کوردستان که‌شێکی "ئازاد هاتۆته کایه‌وه"، بۆیه پێده‌چێت ئه‌م هه‌ڵوێستانه
ده‌ستی "ده‌ره‌کی له پشته‌وه بێت".
که‌واته ئه‌وه‌ی کۆمۆنیسته‌کان له ئێستا هه‌ڵوێستیان له‌به‌رامبه‌ر
کوژرانی ئه‌ندامه‌کانیاندا ده‌رده‌بڕن، مافی خۆیانه که ئه‌و "تاوانانه‌ی
که سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی"، یان هه‌ر حیزبێکی دی له‌دژی ئه‌وان ئه‌نجامیان
داوه، هه‌رگیز له بیریان نه‌چێته‌وه و به‌رده‌وام له خه‌باتیشدابن،
بۆ به ده‌ستهێنانی ئاوات و ئامانجه‌کانیان له ژێر سێبه‌ری یه‌کسانی و
ژیانێکی ئازادانه بۆ خه‌ڵکی کوردستان.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|