ئاگاداری: كۆمپانیای بێكاری بۆ به‌ختیاری.
كامل ژیر
هه‌لێكی زێرینه، نه‌ك هه‌ر بۆ بێكاران، به‌ڵكو بۆ كاردارانیش له هه‌موو چین‌و توێژه‌كان. ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و پرۆفیسوره‌ش كه‌وتی:
ئه‌م كۆمپانیایه بۆ ئه‌و فیته‌ره‌شه كه‌له وه‌لامدا وتی:
ده‌رگای ئه‌م كۆمپانیایه واڵایه بۆ هه‌موو كه‌سێ كه نه‌یه‌وێ ئاینده‌ی خۆی‌و كه‌س‌وكارو خزمانی بفه‌وتێنێ.
له‌م كۆمپانیایه‌دا ئه‌توانی به‌و فیته‌ره‌ش بڵێی:
بۆ ئه‌م كۆمپانیایه، پێویستت به (C.V)ی شاره‌زایی‌و پراوه‌ی پێشه‌كی‌و ده‌سره‌نگینی‌و بڕوانامه نیه. به‌ڵكو تا نه‌خوێنده‌وار‌و گه‌مژه‌بی، پله‌ت گه‌وره‌تر ئه‌بێ. به‌كورتی ئه‌م كۆمپانیایه به‌هه‌شتێكه له‌سه‌ر زه‌مین.
به‌به‌راوردێكی ئه‌و به‌هه‌شت‌و ئه‌م به‌هه‌شته‌ش، ئه‌گه‌ینه ئه‌م ئه‌نجامانه:
یه‌كه‌م: خاڵه هاوبه‌شه‌كان، له‌هه‌ردوكیاندا:
تائێره هه‌ردوكیان وه‌كیه‌ك بریتین له دوو ته‌مه‌لخانه له وتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌ییدا.
دووه‌م: خاڵه جیاوازه‌كان:
ئیتر ئا به‌وجۆره‌و خیام واته‌نی:
ئه‌ڵێن له‌به‌هه‌شت حۆری‌و غیلمانه شه‌رابی ئاڵ‌و هه‌نگوینی شانـــــــــه من به‌هه‌شتێكی ئاوه‌هام هه‌بـــــــێ* بۆخۆم هه‌ڵگرم بۆ ئه‌و زه‌مانـــــــــــه؟
تاكه بارمته‌یه‌ك كه ئه‌م كومپانیایه له‌تۆی بوێ، بریتییه له تێكه‌ڵه‌یه‌كی پێكهاتوو له: دڵۆپێك ئاوی ناوچه‌وان، تۆزێك ویژدان، سه‌ری له‌قاو، گوێی خه‌پاو، چاوی نووقاو، ده‌می درواو، مه‌رایی‌و ماستاو.
ئه‌م هه‌له له ده‌سمه‌ده. بژی كومپانیای ده‌سه‌ڵات. كومپانیای بێكاری بۆ به‌ختیاری.
*له‌گه‌ل داوای لێبوردنم له‌خیام. ئه‌و ئه‌ڵێ: من لێره مه‌ی و مه‌یخانه‌م هه‌بێ.
|