په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

کۆنە به‌رێوه‌به‌ری ئەمنى بەلدەى هەولێر - رائید عزەدین:                        
کۆنە سەرۆک جاشەکان لە هەموو کەس زێدە تر خیانەتیان لە میلەتى کورد کردووە.

 

رزگار کۆچەر


کە گەنجەکانیان لە گەرەکى ئازادى جادەى کەرکوک هەولێر لە پێش خەڵک گولە باران کرد منیش وەک ئەو هەموو سەرۆک جاش و مەفرەزە خاسەیە لەم شوێنە ئامادەبووم ...


کە هاتە تەنیشتم قسەى لەگەل بکەم زۆر تەنگە نەفەس بوو بەحاڵ قسەى بۆ دەکرا بۆیە ئەو کاتە نەم زانى من گفتوگۆ لەگەل تاوانبارێک دەکەم یان کەوتومەتە بەرامبەر کەسێک رۆژگارو گەمە سیاسیەکان وایان لێکردووە تاوانبار بێت ، رائید عزەدین ئەو پیاوەى رۆژگارێک لە شارى هەولێر بەرێوەبەرى ئەمنى به‌لده‌ بووە کاتێک قسەى لەگەل دەکەیت دەبێت لە هەگەبەت زۆر زانیاریت لەسەر رابردووى ئەو کەسە هەبێت چونکە مەحاڵە بۆ رۆژنامەنووسێک یان هەر کەسێکى تر بتوانێ زانیارى لە کەسێک دەست کەوێت کە لە رۆژگارێک خۆى زانیارى لەسەر مرۆڤەکانى ئەم وڵاتە کۆدەکردەوەو هەر ئەویش حکومى نوێبوونەى ژیان و کونجەکانى زیندانى بۆ ئەو مرۆڤانە دائەنا کە لە هەل و مەرجی ئەو کاتە دوژمنى سەرسەختى دەسەڵاتى بەعس بوون ، رائید عزدین ئەو پیاوە تورکمانەى کە زێدە تر دەیەوێت خۆى بە عەرەب بناسێت لە هۆزى حەمدانیە زمانى کوردی بە باشى قسە پێدەکات ، پێدەچوو خێزانەکەى کە وەک خۆى ووتى کوردێکى کاکەییە هۆکارێک بێت بۆ ئەوەى بەم شێویە بە کوردى قسە بکات بۆیە پێش ئەوەى بچێتە ناو بەشێک لە ژیانى رابردووى خۆى کاغەزێکى ناو گیرفانى دەرهێناو گوتى بەڵگە نامەیەکم لایە وا دەردەخات جارێک گەنجێکى کوردم لە پەتى سیدارە دان رزگار کردووە ، پاشان دەڵێت گەورە پیاوێکى کاکەیەکانیشم لە زیندان رزگار کرد ، ئینجا نموونەى حاجى کانەبى گەورە هاندەرى یانەى هەولێر دەێنێتەوە دەڵێت جارێک لەسەریان نوسیبوو کە ئەو پیاوە لە یاریگا و لە یاریەکانى ئەو کاتەى یانەى هەولێر جلى کوردى و جلى پَیشمەرگایەتى دابەش کردووە بۆیە کاتێک بەرێوەبرى ئەمنى هەولێر دەیەوێت راى رائید عزەدین بزانێت بە گوتەى رائید عزەدین ئەو کاتە زۆر بۆ حاجى کانەبى پاراوەتەو گوتوێتى حاجى کانەبى چى لە پێشمەرگایەتى بەڵکوو ئەو پیاوى قومار کردنە بۆیە ئەو کاتە بە پارانەوەى رائید عزەدین حاجى کانەبى لە گرتن و زیندانى کردن رزگارى بووە ، لەوانەیە پۆست و رابردووى ئەو پیاوە شایدمانێکى زیندووى بەشێک لە تاوانەکانى بن بەڵام بۆ خۆ دەرباز کردن دۆزینەوەى چەند سیناریۆیەک وا لە پیاوە دەکات زۆر بە راشکاوانە بڵێت کە تورکیا ویستى هێرش بکاتە سەر کوردستان خۆم و کورەکانم بەڵێنمان دابوو تا دوا دڵۆپ شەر بۆ پارستنى ئەزموونى کوردستان بکەین.

 

دوایش دەڵێت سەرکردایەتى سیاسى کورد نەیان ویست سود لە ئەزمونم وەرگن چونکە کاتێک ئێستا باسى مەجالیسى ئیساند دەکرد ئەوە بۆمن شتێکى ئەوندە سادە بوو چونکە دەمتوانى بەپەنجەکانم ئەو کەسانە بسورێنم کە بیر لە دامەزراندنەوەى ئەو مجالیسانە دەکەن بەتایبەتى لەناوچەکانى حەویجە و کەرکوک ، پاشان لە وەڵامى پرسیارێکم کە ئاخۆ ئەو پیاوە چۆن دەروانێتە حکومەتى ئێستاى عێراق ئەو دەڵێت ئەگەر راستیت دەوێت تەنها حکومەتى هەرێمى کوردستانى لێدەرچێت دەنا حکومەتى ئەو کاتە زۆر لەم حکومەتە باشترە کە ئێستا لە بەغدایە چونکە بە قسەى ئەو پیاوە جاران کارەبا و نەوت و زۆر شتى تر هەبوو کەچى ئێستا ئەندام پەرلەمانەکان بە بۆکس لەناو پەرلەمان بەشەر دێین ، بۆ ئەوەى زیاتر دەربارەى نەهێنیەکانى ژیانى ئەو پیاوە بزانم پرسیارى ئەوەم لێکرد کە ئاخۆ چۆن بووە بە بەرێوەبەرى دەزگایەکى وەک ئەمنى بلدە ئەو بە پێکەنینەوە وەڵامى دامەوە و رووى پرسیارى لێکردم کە ئاخۆ باوکم لە ژیان ماوە ؟؟


کاتێک ویستم پێى بڵێم بۆ دەپرسیت ئەو زوو خێرا گوتى پێش ئەوەى بکرێم بە بەرێوەبرى ئەمنى بەلدە لە بەرێوەبەرایەتى رەگەزنامە وەک مفەوەزێکى پۆلیس کارم دەرکرد پاشان گوتى لەوانەیە من هەوییەى نفوسم بۆ باوکت و زۆر خەڵکى تر دەرهێنا بێت ئینجا گوتى هەوییەى نەفوس و جنسیە احوال مەدنیم بۆ زۆربەى دانیشتوانى ئەم شارە دەرهێناوە ، ئەو ئەگەر چى نزیکەى سێ سال لە زیندانە کەچى بەهەمان سینارێویى کۆنە پیاوانى رژێم وا لە بەرامبەرەکەى دەکات وەک کەسێکى سادەو بێ تاوان دەر بکەوێت ، رائید عەزەدین وەک دەلێَ لەو کاتە دەستگیرکراوم تا ئێستا بەبردەوام بە هۆى رادیۆکەم ئاگادارى بارودۆخى سیاسى عێراقم پاشان دەڵێت رۆژگارێک دێت هەموو ئەو کەسانەى توهمەیان بۆ دروست کردووم بە خراپە ناویان هێناوم لە رێگاى دادگا شکاتیان لێدەکەم چونکە بە وتەى خۆى لە یەکێ لە رۆژنامەکان بوختانى بۆ هەڵبستراوە بۆیە ئەو دەڵێت وە نەبێت ئاگادارى ئەو بارودۆخە نەبم بەڵکوو دەزانم یاساى کارى رۆژنەمەگەرى لە کوردستان چۆن لەپەرلەمان دەنگى بۆ دراو دوایش چۆن لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستان دووبارە رەت کرایەوە ، لەو کاتەى قسەم لەگەل رائید عزەدین دەکرد چەد جارێک ئەو پیاوە دەستەکانى لە یەک دەداو دەى گوت خەڵکانێک وڵات دروست دەکەن خەڵکانی تریش وڵات تێک دەدات بۆیە کاتێک پرسیم نمونەت کێیە ئەو چیرۆکێکى سەرۆکى یوغسلافیاى پێشووى بۆ گێرامەوە دوایش گوتى سەدام کە جلەوەى دەسەڵاتى وەرگرت عێراقى دروست کرد بەڵام پاشان چوار دەورەکەى لێیان تێک دا و نەیان هێشت خزمەتى ئەو وڵاتە بکات.

 

رائید عزەدین خانەوادەکەى لە کەرکوک دادەنیشن کورێکى ئێستا لە پۆلیس کار دەکات و ناوە ناوە لە بەندیخانە سەردانى دەکەن ئەو باسى گرتنى خۆى دەکات و دەڵێت کورەکەم شەرى لەگەل گروپە تیرۆرستیەکان دەکرد پاشان بریندار کرا کاتێک چووم بیگەێنمە نەخۆشخانە دەستگیرکرام ، دەربارەى سەرۆک جاش و کۆنە مەفرزە خاسەکانى ئەو کاتەى کوردستان رائید عزدین دەڵێت پیس ترین مرۆڤ کە خواى گەورە دروستى کردبن ئەو پیاوانە بوون کە جاران سەرۆک جاش و مەفرزە خاسە بوون چونکە ئەوان کێشەى کوردییان دروست کردوو بوون بەبەشێک لەم کێشەیە بۆیە رائید عزەدین دەڵێت کاتێک دەهاتن بۆ لاى به‌رێوه‌به‌ری ئەمنى ئەو کاتەى هەولێر نەم دەهێشت وا بە سانایى بگەنە لاى بەڵکوو زۆیش هەوڵیان دەدا بگەنە لاى منیش من سیقەم پێیان نەدەکرد هەرچەندە رەشوەیان پێ دە دام بەڵام من هەمیشە سیقەم پێیان نەدەکرد بۆیە رائید عزەدین نموونەیەک دەهێنێت دەڵێت کاتێک بازگەمان دادەنا سەرەتا جاش و مەفرزە خاسە کوردەکان لە شەقامەکان دەوەستان ئینجا مەفرزەکانى ئەمن بۆیە کە جاشەکان سندوقى پشتەوەى ئۆتۆمبێلێکیان دەکردووە بەبێ ئاگایى شوفیرەکە ئەو سندوقەیان پر لە نشرەو رۆژنامەى بەرهەڵستکارەکانى ئەو کاتەى حزبە کوردستانیان دەکرد تا کە ئۆتۆمبیلەکە گەیشتە بازگەى ئەمن لەوەێ دەستگیر بکرێت هەرچەندە جاشەکان کە ئۆتۆمبێلەکە تێدەپەرى خۆیان تەواوى زانیاریان دەدا بە مەفرەزەکانى ئەمن تا ئەو کەسە بە پێشمەرگە لە قەلەم بدرێت بۆیە رائید عزەدین دەڵێت ئەو کۆنە جاشانە ئەو کاتە زۆر کەسیان بەناوى پیشمەرگە بە گرتن و کوشتن دا.

 

جێى ئاماژەیە رائید عەزەدین لە 7-10-2006 لە شارى کەرکوک پاش ئەوەى کورێکى پۆلیسى بە بریندارى دەگەینێتە نەخۆشخانە دەستگیر دەکرێت و تا ئێستاش لە زیندان هیچ حکومێکى بۆ دەرنەچووە ، رائید عزەدین لەم بارەوە دەڵێت کە دەستگیرکارام زۆر لەم کەسانەى لێم نزیک بوون لە عێراق رایان کردوو هەندێکیان رویان لە وڵاتانى سوریاو ئوردن کرد و هەندێکش پەوەنیدیان بە گروپە تیرۆرستیەکان کرد کاتێک لێى دەپرسێت ئەى بۆتۆ پێش ئەوەى دەستگیر بکرێیت رات نەکرد ئەو دەڵێت من ترسم نەبوو هیچ گوناهێکم نەبوو بۆیە رام نەکرد پاشان دەڵێت بۆ تەنها ئێمە لە زیندانەکان بکرێن ئەى ئەو هەوو بەعسیەى عیراق چیان بەسەر هات ئەو هەموو ملیۆن بەعسیە کە لە عێراق هەبوون ئێستا لە کوێییو چ دەکەن و چۆن عەفو کران ؟


لە کۆتایش رائید عەزەدین دەڵێت ئێستا عَیراق مێژووەکەى دیار نەماوە چونکە ئەوانەى ئێستا عێراق بەرێوە دەبن تەنها خەریکى خۆ دەوڵەمەند کردن و دروست کردنى کۆمپانیاو شەریکاتى تایبەتى خۆیانن بۆیە ئەو دەڵێت من ئەو جارە ئامادە نیم جارێکى تر بۆ عێراق بگرێم ...
 

 

r_kochare@hotmail.com