٢٢\٨\٢٠١٠
پارتی چەپی
سوێد و چاودێری کوردۆساید
کۆنفرانسێک لەسەر (بۆچ منالانی کورد بەرد دەهاوێژن) ساز دەکەن.
پارتی چەپی سوێدی بەهاریکاری کۆمیتەی باکوری چاودیری کوردۆساید (چاک )
رۆژی ٢٣ /٠٨/٢٠١٠ کۆنفرانسێک لە هۆلی ABF ، ساز دەکەن لەسەر زیندانی و
ئازاردانی هەزاران مناڵی خوار ١٨ ساڵی کورد لەزیندانەکانی تورکیا و
باکوری کوردستان ساز دەکەن
ئەم کۆنفرانسە دوای سەردانێکی پارتی چەپی سوێدی دێت بۆ شارەکانی باکوری
کوردستان و تورکیا کەسەردانی چەندین زیندانیان کردبوو کە پڕ بوو لەو
منالە کوردانەی خوار تەمەن ١٨ ساڵ ،کە بەبەردەکانیان خەباتیان بۆ
ئازادی نیشتمانەکەیان ئەنجام دابوو ،
پڕۆگرامی کۆنفرانسەکە:
١. کاتژمێر ١٨:٣٠ ئەندامی پەرلەمان و بەرپرسی دۆسیەی کورد لەپەرلەمانی
سوێد ( یاکوب یونسۆن ) و کچەکوردی باکور و کاندیدی پەرلەمانی لەسەر
لیستی پارتی چەپ و ڕاوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکی پارتی چەپ ( هەدیە
گوزێل) وێنەو زانیاری گرنگ بەئامادەبوان دەبەخشن
٢.کاتژمێر ١٩:٠٠ بەرپرسی مافی مرۆڤ لە شاری دیاربەکر ( کەزیبان یەلماز
) پاڕیزەری منالانی زیندانی و ( عەبدوڵلا دیمرباش) سەرۆکی شارەوانی
سوری دیاربەکر بەتەلەفۆن بەشدار دەبن ، هاوکات بێریڤان سایچە کەیەکێک
لەو منالە تێکۆشەرە زیندانەکان بوو بە هەول و خەباتی چاک وپارتی چەپ
لەئەورپا و ئازادیخوازانی ناونیشتمان لەمانگی رابردوو ئازادکرا
بەتەلەفۆن لە دیاربەکرەوە بەوتەیەک بەشدار دەبێت
٣. کاتژمێر ١٩:١٠ دکتۆر نمرود بیوک کایە ، بەناوی چاک وتارێک لەسەر
زیندانی منالان پێشکەش دەکات:
ا. پرسیار و گفتوگۆ .
ب. دیباتێکی کورت لەنێوان چەند ڕێکخراوێکی کوردی لەسەر رەوشی زیندانی
منالان.
شوێن و کات و ئەدرێس:
Datum och tid: måndagen den 23 augusti kl 18.30 - 20.15
Plats: Zeta-salen، ABF-huset، Sveavägen، Stockholm
بۆ پەیوەندی کردن و زانیاری دەتوانن بەئمێل و تەلەفۆنی هەدیە گوزێل
بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکی پارتی جەپ و کاندیدی پەرلەمانی وئەندامی چاک
بکەن:
Hediye Güzel، Vänsterpartiet، 070 306 6603، hediye.guzel@riksdagen.se
Arrangörer: Vänsterpartiet i samarbete med CHAK
چاودێری کوردۆساید چاک
21\8\2010
|