١٦\٣\٢٠١٤
کونفرانسێک
لە یۆئێن بۆ بە نێونەتەوەییکردنی کیمیابارانی هەڵەبجە.
بە
ئامانجی بە نێونەتەوەییکردنی کیمیابارن و کۆمەڵکوژی هەڵەبجە،
کۆنفرانسێکی تایبەت لە ژێر ناوی " یادکردنەوەی قۆربانیانی تراژیدیای
هەڵەبجە"، لە لایەن ١٠ ڕێکخراوی کوردستانی و بە ھاوکاری باڵوێزخانەی
عیراق بۆ کار و باری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، لە ڕۆژی ١٧ مارسی
٢٠١٤ بەڕێوە ئەچێ.
لەو یادکردنەوەیەدا کە ھاوکاتە لە گەڵ ٢٦ھەمین ساڵرۆژی کیمیابارنی
هەڵەبجە زیاتر لە ٣٠ باڵوێزی وڵاتانی دونیا و ژمارەیەکی بەرچاوی ڕێکخرا
و کەسایەتیە ناسراوە جیھانیەکان بەشدار دەبن.
پێویستە بگۆترێ کە بۆ یەکەمجارە کۆنفرانسی لەو چەشنە لە بنکەی سەرەکی
یۆئێن لە ژنێڤ بەڕیوە بچێ.
ناوی ئەو بەڕێزانە کە وەکو قسەکەری کونفرانسەکە بەشدار دەبن بەو شێوەیە
دەبێ:
١- چارلز گراڤێس - مۆدێراتۆر، خەڵکی سویس.
٢- ئەلیکساندێر فاسێل - باڵوێزی سویسرا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان.
٣- ژارمۆ ساریڤا - بەڕێوەبەری لەقی ژنیڤی یۆئێن بۆ کارو باری داماڵینی
چەک.
٤- خاتوو ماریانجێلا زاپیا - باڵوێزی یەکیتی ئۆروپا لە نەتەوە
یەکگرتووەکان.
٥- دوکتور گیرھارد فرەیلینگێر - دوکتوری چارەسەری بریندارانی کیمیایی
خەڵکی وڵاتی ئۆتریش.
٦- ستێفان ڕۆبینسۆن - سەرۆکی ڕێکخراوی خاچی شین.
٧- ڕەمەزان ئۆزتۆرک - وێنەگر و شایەتی کارەساتی هەڵەبجە، خەڵکی تورکیە.
٨- نوێنەرایەتی حکوومەتی عیراق.
٩- نوێنەرایەتی گرووپی ١٦/٣.
١٠- حاکم ئاسۆ قادیر- سەرۆکی یەکێک لە دادگاکانی کەیسی حەڵەبچە و
ئەنفال.
١١- عەدنان ئەسکەندەر - شایەت و قوربانی کیمیابارانی هەڵەبجە.
ناوی ڕێکخراوەکانی پێک ھێنەری گرووپی ١٦/٣ کە ھەستاون بە گرتنی ئەو
کونفرانسە بە ھاوکاری باڵویزخانەی عیراق بۆ کار و باری نەتەوە
یەکگرتووەکان لە ژنێڤ بەم شێوەیە:
١- ناوەندی کوردوساید - چاک
٢- ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ
٣- ڕێکخراوی زیندانیانی سیاسی
٤- ڕێکخراوی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان
٥- ڕێکخراوە دیمۆکراتیکەکانی یەکیتی نیشتمانی کوردستان
٦- کومیتەی ڕێکخستنی یەکیتی نیشتمانی کوردستان
٧- ڕیکخراوی پێشمەرگە دێرینەکان
٨- گرووپی چالاکی ھەڵگژان
٩- زانست پەروەرانی کوردستان
١٠- کۆمەڵەی گەنجانی کورد
وتەبێژی گرووپی ١٦\٣
ئازاد سەڵواتی
٠٠٤١٧٦٤٤٥٤٩٠٣
conference.halabja@gmail.com
|