١٩\٧\٢٠١٠
کۆنفراسی یهکهمی
چاک له کوردستان.
لە
ژێر دروشمی (بەرەو بەدەستهێنانی مافە یاساییەکانی گەلێکی جینۆسایدکراو)
لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوەندی چاک
رێکەوتی 17/7/2010 یەکەمین کۆنفرانسی خۆی
لە کوردستان بەست .
لە تەوەری یەکەمی کۆنفرانسەکە دا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ناوندی چاک
لە وڵاتانی دەرەوە و بە ئامادەبوونی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدهنی و
فیدراسیونی رێکخراوەکان و یاساناسان و خەڵکێکی زۆر لەمیوان و
دۆستانی ناوەند لە هەڵەبجە و گەرمیان و گۆپتەپە و بالیسان و قەرەداغ
لەبەر رۆشنایی ئامانجەکانیدا دەستپێکی بەرنامەی کۆنفرانسەکە راگەیەندرا.
سەرەتا کە هەردو ئەندامانی ناوەندی چاک فەریدون فەتاحو بژار تەها
خەلیل بەرنامەکەیان بەرێوەدەبرد پاش بەخێراهاتنی میوانەکان، دەقیقەیەک
بەماتەمینی راوەستان. پاشان وتاری لیژنەی ئامادەکار ی کۆنفرانسەکە
لەلایەن مامۆستا ئەرسەلان عابدەوە خوێندرایەوە. داوای ئەویش
چالاکیەکانی ناوەندی چاک لەکوردستان بە سکرین پێشکەش بە ئامادەبوانکراو
لەلایەن عومەرمحەمەدەوە شیکردنەوەو رونکردنەوەیان لەسەردرا، هەروەها
چالاکیەکانی ناوەندی چاک لە خۆرئاوا لەلایەن دلیر محمد عەلییەوە
رونکردنەوەو شیکردنەوەیان بۆکرا. ئەو ئامانجانەی لە کۆنفرانسەکەدا
خرانە روو بریتی بوون لە:
1. قەرەبوو کردنەوەی مادی زیانلێکەوتوان.
2. قەرەبوو کردنەوەی مەعنەوی گەلی کورد وەکو نەتەوەیەکی جینۆسایدکراو
لەچوارچێوەی دەولەتی عێراق دا.
3. بەدەستهێنانی بریاری حەێانەی دەستوریی لەناوخۆی وڵاتو حەێانەی
نێودەوڵەتی لەنەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەوەی جارێکی تر نەتەوەی کورد بەر
سیاسەتو پەلاماری جینۆساید نەکەوێتەوە.
شایانی باسە ئامادەبوان هەریەکە لە نوێنەری وەزارەتی کاروباری شەهیدانو
ئەنفالکراوان (عەبدولکەریم هەڵەدنی)و نوێنەری رێکخراوەکانو یاساناسان
و چالاکوانانی دۆسێی ئەنفالو جینۆساید قسەیانکردو سەرنجو پێشنیاری
گرنگیان پێشکەش بە کۆنفرانسەکە کرد.
تەوەری دووەمی کۆنفرانسەکە :
کاتژمێر سێی پاشنیوەر و تایبەت بوو بەئەندامانی ناوەندی چاک کە لە
کاتژمێر سێ پاش نیوەرۆ دەستی پێکرد و لەکاتژمێر پێنجی ئێوارە کۆتایی بە
یەکەمین رۆژی کۆنفرانس هێنا.
1- لەتەوەری دووهەمدا لەسەر قسەوپێشنیاری زۆربەی ئەو میوانانەی
کۆنفرانس لەهەلەبجەو بالیسانو گۆپتەپە کە پێشنیاری ئەوە خرابووە ڕوو،
ناوی ناوەندی هەلەبجە بگۆردرێت بۆ ناوەندی کوردستان، بەڵام ئەندامانی
ناوەندەکە ئەوەیان رەتکردەوەو بریار درا کە ناوی ناوەندەکە وەکو خۆی
بمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی گۆرینی ناوی ناوەندەکە لەتوانای تەنها کۆمیتەی
وڵاتێکدا نیە .
2- بریاردرا ناوەندی چاک بەسیستماتیک کاربکاتو لە رۆژانی داهاتوودا
بەرنامەی کاری 6 مانگی داهاتوو دابنێ . لیژنەیەکی تایبەت بۆ ئەم ئەرکە
پێکبهێنێ.
3- بریاردرا لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێنێ بۆ پێداچوونەوەی پەیرەوی ناوخۆ.
4- بریاریدا کەوا ئەم کۆنفرانسە هەلپەسیرێ تا رۆژانی هەینیو شەممەی
داهاتوو .
ناوەندی هەڵەبجە
دژ بە ئەنفالکردن و جینۆسایدی گەلی کورد - چاک
www.chak.info/ku
chak.org@gmail.com
|