كۆنفرانسى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى
پشده‌ر به‌رِیَوه‌چوو
له كۆنفرانسی قه‌ڵادزیَ : رِیَگا به چاك نادریَت وتاری خۆی
بخویَنیَته‌وه .
محه‌مه‌د چاوشین
له‌ژیَردروشمى (ئه‌وان ویَرانیان كرد , ئیَمه ئاوه‌دان) به‌به‌شدارى
ژماره‌یه‌كى زۆر له‌په‌رله‌مانتارانى عیَراق وكوردستان و نویَنه‌رانى
حزبى وحكومى ورِۆشنبیران وهونه‌رمه‌ندان ,یه‌كه‌م كۆنفرانسى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى
ناوچه‌ى پشده‌ر به‌رِیَوه‌چوو.
ئامانج له‌به‌ستنى ئه‌وكۆنفرانسه گفتگۆكردن بوو له‌سه‌ر بواره‌كانى (ئاوه‌دانكردنه‌وه,ئابورى,كۆمه‌لاَیه‌تى)
وهه‌ره‌وها سه‌رنج رِاكیَشانى هه‌ردوو حكومه‌تى عیَراق وهه‌ریَمى
كوردستانه بۆسه‌ر ئه‌وماڵویَرانى وكاولكاریه‌ى له‌سه‌رده‌ستى رِژیَمى
رِوخاوى به‌عس به‌سه‌رده‌ڤه‌رى پشده‌رداهاتووه.
له‌وكۆنفرانسه‌دا كه رۆژى 27 ى ئه‌ومانگه كۆتایى پیَ دیَت چه‌ندین
تویَژینه‌وه‌ورِاپۆرتى گرنگ له‌سه‌ر بواره‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه,
ئابۆرى,كۆمه‌لاَیه‌تى پیَشكه‌ش كران تیایدا كاریگه‌ریه‌كانى
رِاگواستنیان له‌سه‌ر ئه‌وسىَ لایه‌نه خسته‌به‌رباس ولیَكۆڵینه‌وه‌وپاشان
سه‌رجه‌مى ئه‌وتویَژینه‌وانه له‌چوارچیَوه‌ى كتیَبیَكدا چاپ وبلاَو ده‌كریَنه‌وه
وده‌خریَته‌به‌ده‌ست لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌مه‌به‌ستى كارله‌سه‌ركردنى
.
هه‌رله‌وكۆنفرانسه‌دا به‌شیَكى زۆرى ئاماده‌بوان داوایان له‌نویَنه‌رانى
كورد له‌په‌رِله‌مانى عیَراق دا كرد كه كاربكه‌ن بۆ رِازى كردنى په‌رِله‌مانى
عیَراق بۆده‌ركردنى برِیاریَك به‌مه‌به‌ستى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى
ناوچه‌ى پشده‌ر.
له‌لایه‌كى تره‌وه ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیارى كۆنفرانس بىَ هیچ پاساویَك
رِیَگایان نه‌دا كه‌كۆمیته‌ى قه‌لاَدزىَ ى رِیَكخراوى (چاك) ئه‌ویاداشته‌بخویَنیَته‌وه
كه‌بۆساڵیادى رِاگواستنى ناوچه‌ى پشده‌ر ئاماده‌ى كردبوو,ته‌نانه‌ت سه‌رۆكى
لیَژنه‌ى كۆنفرِانس نارِازى بوو له‌وه‌ى كه‌له‌هۆڵى به‌ستنى
كۆنفرِانسیشدا ئه‌ویاداشته‌بلاَبكریَته‌وه .
چاكنیوز
www.chaknews.com
|