په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٣\٢٠١٢

کۆنفرانسی ئامێد سەرکەوتوانە کۆتایی بەکارەکانی ھێنا.

 


کۆنفڕانسی زمانی نەتەوەیی لە ڕۆژانی ٢، ٣ و ٤ی مانگی مارس لە شاری ئامەد بە بەشداریی ٣٠٠ زمانزان، پەروەردەکار، سیاسەتمەدار و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە ھەموو بەشەکانی کوردستان و جیھانەوە پێک ھات. لەو کۆنفرانسە دا لە سەر بابەتی وەک دەوری زمان لە یەکێتی نەتەوەیی دا،ئەلفووبێ و ل…ەھجە کوردییەکان، سیستمی پەروەردە و ئاکادێمی زمان ووتار پێشکێش کران. لە ئاکامی لە سەر دوان و ھەڵسانگاندنی نوێنەرانی بەشدار لە کۆنفڕانس دا بڕیار درا ئەو داوخواز و پێشنیازانەی خوارەوە پێشکێشی بیروڕای گشتی، کۆنگرەی نەتەوەیی و لایەنی پێوەندیدا بکرێن.

 

کۆنگرەی جڤاکی دێمۆکڕاتیک، ئەو خاڵانەی خوارەوەی کە لە ئەنجامنامە دا ھەن ئاشکرا کرد:


١. ھەبوونی زاراوە کوردییەکان دەوڵەمەندییە،پاراستن و گەشەپێدانیشیان ئەرکێکی نەتەوەییە.
٢. لەم ڕۆژانە دا کە بەسترانی کۆنفڕانسی نەتەوەیی کورد دە ڕۆژەڤ دایە، دەبێ کوردیش خاوەنی بەرنامە و سیاسەتێکی نەتەوەیی زمانی بێ.
٣. ئەم کۆنفڕانسە بە ستاندار بوونی ھەرکام لە زاراوەکان بە پێویست دەزانێ، بەڵام لە کاتی ئاستە کردنی زاراوەکان دا دەبێ ھەر شت بەپێی شێوەی خۆی ئاستە بکرێ.
٤. بۆ ئەوەی کورد لە یەکتری تێبگەن و بۆ پێکھاتنی ووشیاریی نەتەوەیی پێویستی بە ھەبوونی یەک ئەلفووبێ ھەیە. ھەتا گەیشتن بەو قوناخە، لە بەر گونجاو بوونی ھەلومەرجی باشوور، پێویستە لەوێ ھەر دوو ئەلفووبێ لە سیستمی پەروەردە و لە ھەموو بوارێکی دیکە دا بەکار بھێندرێن.
٥. ئەم کۆنفڕانسە پەروەردە بە زمانی کوردی بە مافێکی تەبیعی و نەتەوەیی دەزانێ بۆیە لە پلەی بەر لە خوێندنگە تا زانکۆ داوخوازی پەروەردە بە زمانی کوردی دەکا، دیارە ئەوەش بە ھەبوونی ستاتوسێکی سیاسی پێک دی.
٦. کۆنفڕانسی ئێمە لە پێناو ساز کردنی کۆمەڵێکی دێمۆکڕاتیک و پلوڕالیست پێشنیازی سیستمێکی وەھای پەورەردە دەکا کە بەختەوەری و بەرەوپێشبردنی ئینسان بە ئەساس دابنێ.
٧. بۆ گەڵاڵە کردنی بەرنامەیەکی زمانیی نەتەوەیی پێویستی بە سازکردنی جووڵانەوەیەکی زمانیی کوردستانی ھەیە، بۆ ئەوەی بتوانێ کار و پێویستییەکانی زمانی کوردی جێبەجێ بکا. لەو کۆنفڕانسە دا بۆ سازکردنی جووڵانەوەیەکی ئەوتۆ دەستەیەک کە لە ٣١ کەسان پێک دێ، ھەڵبژێردرا.
٨. کۆنفڕانس بانگەوازی کوردان دەکا لە ھەموو بوارەکانی ژیان دا زمانی کوردی بەکاربھێنن و پێوەی بژین.
٩. کۆنفڕانس سڵاو دەکا لە خەبات و تێکۆشینی گەلەکەمان لە باشووری ڕۆژئاوا لە بواری زمان و پەروەردە دا و پشتیوانی خۆی لەوان دەردەبڕێ.
١٠. ئێمە پشتیوانی خۆمان دەردەبڕین لە داوخوازی زیندانیانی سیاسی کورد بۆ ھەبوونی مافی پارێزگاری لە خۆ کردن بە زمانی کوردی.
١١. ئێمە سیاسەتی ئاکەپە و ھەڵوێستی کاربەدەستەکانی سەبارەت بە زمان و کولتووری کوردی شەرمەزار دەکەین و ئەو سیاسەتە بە بەردەوامکردنی سیاسەتی تواندنەوە و حاشالێکردن دەزانین. ھەر بە ھەمان شێوە سیاسەتی ڕێژیمەکانی دیکەش لە ئاست کوردان بە ھیچ جۆر ناپەژرێنین.
١٢. کۆنفڕانسی ئێمە ئەو ئۆپێڕاسیۆنە نیزامی و سیاسییانەی کە لە سەر کوردان بەڕێوەدەچن شەرمەزار دەکا و بۆ چارەسەری پێشنیازی دیالۆگ و موزاکەرە دەکا.
١٣. منداڵ بۆ بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی زۆر گرینگن. بۆیە لە سیاسەت و بەرنامەی زمانی نەتەوەیی دا دەبێ جێیەکی تایبەت تەرخان بکرێ بۆ منداڵان.

 


ئاژانسی دەنگوباسی دیجلە

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک