٣٠\٨\٢٠١٠
کۆنفرانسی
بوژاندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی.
هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق
کۆنفرانسی بوژاندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه له به‌رواری 8 و 9. 08 . 2010 له‌شاری
شه‌هیدان له لایه‌ن ڕێکخراوی (هه‌ڵویست)ه‌وه سازدرا .. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
که میوانداری ئه‌و کۆنفرانسه‌کرام به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند کارێکه مه‌ودای
به‌شداربوونم نه‌بوو .. دوای ئه‌وه‌ی که ڕاپۆرت و توێژینه‌وه‌کانی
کۆنفرانسه‌که‌م خوێنده‌وه که تێیدا پێشکه‌ش کرابوون .
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی و ماندوو نه‌بوونی تێکڕایی ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌م
که هاوکاربوون له به‌ستنی ئه‌م کۆنگره‌یه‌دا ، بێ گومان ئه‌و نه‌هامه‌تی
و مه‌زڵومیه‌تیه‌ی دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه دیویانه و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر
ئه‌واندا هاتووه پێویستی به‌کارو کرده‌وه‌ی زۆر له‌وه زیاتر و به‌رچاوتر
هه‌یه .. دڵسۆزی و ویستی دانیشتاونی له ئاوه‌دان کردنه‌وه‌و
بووژاندنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌یان ڕۆشنبیرانی هه‌ڵه‌بجه هانده‌دات که‌ربکه‌ن
و خۆیان ماندوو بکه‌ن و له هه‌وڵی به‌رده‌وام دابن ..
( 18 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ئاوه‌دانی هه‌ڵه‌بجه) تۆژینه‌وه‌ی ئه‌ندازیار
عمر عه‌نایت حه‌مه سه‌عید که تێکڕایی که‌موو کورتیه‌کانی به‌دیارخستووه
و ڕێگایی شیاو به‌رنامه‌ی گونجاو بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌ی
سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیان له‌م ناوچه‌یه خراوه‌ته ڕوو ، ئه‌مه هه‌نگاوێکه
بۆ توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌وام و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان و ده‌رخستنی
که‌م کورتیه‌کان و ده‌ست خستنه سه‌ر زامه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا
چاره بۆ تیمارکردنیان .. سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڕێزانی دی له بواره
جیاجیاکانی دی‌دا وه‌ک ( جوگرافیای هه‌ڵه‌بجه دابه‌شبوونی بنه‌مای
سروشتی و مرۆیی ..... مێژووی شارێک لێوان لێو له هه‌ورازو نشێو ....
باری ته‌ندروستی له هه‌ڵه‌بجه ..... بزاڤی ڕۆشنبیری له هه‌ڵه‌بجه
..... په‌روه‌رده‌و فێرکردن له هه‌ڵه‌بجه ...... وه‌رزش و لاوان له
هه‌ڵه‌بجه ..... ) تێکڕا بابه‌تی باش بوون و ده‌ستیان له‌سه‌ر تێکڕایی
که‌م و کورتیه‌کان نابوو و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خواست داواکاریه‌کانیش به‌دیارخرابوون
جێگای ده‌ست خۆشی و ڕێز‌و سوپاسه ...
سه‌باره‌ت به‌دابه‌ش بوونی بنه‌مای سروشتی و مرۆیی به‌ڕیز د.عه‌تا نه‌قشبه‌ندی
باس له‌ده‌ست نیشان کردنی سنوره‌کانی هه‌ڵه‌بجه ده‌کات و ئه‌و سنوره‌ی
له‌گه‌ڵ ئێران دا به سنورێکی سروشتی ناوده‌بات ، گه‌ر له ڕوانگه‌یه‌کی
ڕاست و واقیعیانه‌وه له سنوره‌کانی کوردستان بڕوانین ده‌بینین که ئه‌و
سنورانه ته‌نها سروشتی نین و به‌ئاشکرا ده‌ست کردن ... بۆ زیاتر سه‌لماندنی
ئه‌م ڕاستیه له‌م ناوچه‌یه‌دا ته‌واوی سنوره‌کان ئه‌رزو ئاو و سامانی
ئه‌و ناوچه‌یه به خه‌ڵکه‌که‌یه‌وه ده‌کات به‌دوو به‌شه‌وه برا له
برا ده‌کات و هه‌ریه‌که‌یان ده‌خاته وڵاتێکه‌وه و تائه‌مڕۆمان ئه‌و
هاوبه‌شیه به‌موڵکوماڵ‌و که‌سایه‌تیه‌کانه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه ...
ته‌واوی که‌موکورتیه‌کان و سه‌رجه‌م پێداویستیه‌کانی خه‌ڵک و خزمه‌تگوزاریه
سه‌ره‌تاییه‌کان بۆ ناوچه‌که و هۆکاری گشتی کێشه‌و گرفته‌کان و چاره‌سه
بنه‌مایه‌کانی ئه‌م ئاسته‌نگیانه به فشاری به‌رده‌وام له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
هه‌رێم و له‌و ڕێگایه‌شه‌وه بۆ ناوه‌ند واته ده‌سه‌ڵاتی عێراقی چونکه
ته‌نها به‌دروست کردنی بنایه‌ک یان قوتانخانه‌یه‌ک یا کردنه‌وه‌ی
خانوێک و قیرتاوکردنی چه‌ند کیلۆمه‌ترێک جاده و چه‌ند به‌ڵێنێک هه‌ڵه‌بجه
ئاوه‌دان نابێته‌وه .
سازدانی که‌مپینی به‌رده‌وام بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رخواسته‌کان و
سوربوون له‌سه‌ر داواکاریه‌کان بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه
له‌گه‌ڵ به‌رفراوان کردنی چوارچێوه‌ی کۆنفرانسه‌کان له‌سه‌ر ئاستی
ناوخۆیی و ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت نێوده‌وڵه‌تیش تا زیاتر هێز به هه‌نگاوه‌کان
بدات و به‌ڵێنه‌کان له‌و چوارچێوه گۆم خواردوویه‌دا بێته‌ده‌رێ و بکه‌وێته
بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه و له‌خه‌ونه‌وه به‌ره‌و ڕاستی هه‌نگاو بنێ ..
فشارخستنه سه‌رحکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد بۆ
کارکردنی جدی له‌سه‌ر که‌یسی هه‌ڵه‌بجه دوای ناساندنی ئه‌و تاوانه به‌جینۆساید
له‌دادگاکانی عێراق دا پێویسته و ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه ئه‌م
بڕیاره له په‌ڕله‌مانی عێراقدا په‌سه‌ند بکات و له‌وێوه کار بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی
ئه‌م ناوچه‌یه بکات و دواتر به‌ره‌و دادگاکانی ڕۆژئاوا‌و و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان
تا له چوارچێوه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌م دان پێدانانه په‌سه‌ند
بکرێت و بۆ ئاینده‌ش کورد له‌م ده‌رگایه‌وه ده‌توانی داوایی مافی
چاره‌نوسی خۆیی له ده‌وڵه‌تێکی کوردی سه‌ربه‌خۆدا بکات ، که‌واته هه‌ڵه‌بجه
و قوربانیانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌رگایه‌کن بۆ سه‌ربه‌خۆیی کورد گه‌ر
بوێرانه کاری بۆ بکرێت .
هۆکاری بنه‌ڕه‌تی شکستی هه‌نگاوه‌کان و که‌می کار‌و چالاکی له‌م ناوچه‌یه‌دا
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ململانێی حزبی و ناکۆکی دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه
له‌ڕووی فکریه‌وه ، ئه‌مه‌ش له‌ته‌واوی لێکۆڵینه‌وه‌کاندا ئه‌و به‌ڕێزانه
باسیان له‌و کۆسپه کردوه ... له‌هه‌مان کات دا گرنگه دانیشتوانی ئه‌م
ناوچه‌یه به‌خۆیان هه‌نگاو بنێن ئه‌و زه‌مینه‌یه له‌باربکه‌ن
تابتوانرێ کاری له‌سه‌ر بکرێت به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌کوردستان هه‌موو ته‌نها
داواده‌که‌ن و چاوه‌ڕوانن و که‌س به‌خۆیی هه‌نگاو نانێ بۆ نمونه له‌بواری
کشت وکاڵ دا جو‌تیاره‌کان به‌خۆیان نا‌یا‌نه‌وێت زه‌ویه‌کانیان وه‌ک
جاران بکێڵن و به‌رهه‌میان هه‌بێت یان دانیشتوانی گونده‌کان ناگه‌ڕێنه‌وه
گونده‌کانیان و له‌شاره‌کان نیشته‌جێ بوون ده‌ڵێن حکومه‌ت ئاوه‌دانی
ناکاته‌وه خۆ سه‌رده‌مانێک ده‌سه‌ڵاته‌کانی عێراقی هیچ کارێکیان بۆ
گونده‌کان نه‌ده‌کرد و هه‌میشه‌ش ئاوه‌دان بوون ، که‌واته گه‌ر هه‌نگاوی
یه‌که‌م له‌خاوه‌ن ماڵه‌وه بنرێت ئه‌و کات ده‌سه‌ڵاتی کوردیش ناچارده‌بێت
کار له‌سه‌ر ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی گونده‌کان بکات ، کاتێک منی خاوه‌ن زه‌ووی
و خاوه‌ن باخ و خاوه‌ن ئاو و خاوه‌ن سه‌یرانگا به‌خۆم شوێنی گه‌شتیاری
ئاماده‌ناکه‌م تا گه‌شتیاران ڕووی تێبکه‌ن ده‌بێ خه‌ڵکی دی چ تاوانی هه‌بێت
، که‌واته سه‌ره‌ڕای که‌موو کورتیه‌کان له‌ده‌سه‌ڵاتی ئیداریه‌وه که
گه‌نده‌ڵی به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌و کۆسپانه‌یه دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش
ده‌بێ هه‌نگاوی یه‌که‌م له‌خۆیانه‌وه بێت ئه‌وکات کار بۆ فراوانکردن و
ڕێکخستنی داڕێژراوی به‌به‌رنامه‌یی بێته ئاراوه ...
ناوچه سنوریه‌کان و به‌تایبه‌ت گونده‌کان له‌و کۆنفرانسه‌دا زۆر که‌م
باسیان لێوه کراوه و ده‌بوو گرنگی زیاتر به‌و ڕوانگه‌یه بدرایه
چونکه بوژانه‌وه‌ی هه‌رناوچه‌یه‌ک به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی گونده‌کانیه‌وه‌یه‌تی
، ئه‌م ناوچه‌یه‌ش له‌و لایه‌نه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده له‌ڕووی بازرگانی
سه‌رسنوره‌کان له هاوه‌رده‌کردنی به‌روبووم و هه‌نارده‌کردنی کاڵا
ناوخۆییه‌کان تاده‌گاته به‌روبوومه کشت وکاڵیه‌کان و باخ و باخات و
زۆری به‌رهه‌مه‌کانی و پاشان پێگه‌یه‌کی گه‌شت و گوزاری ڕازاوه‌ی جوان
که ده‌کرێ ئه‌م ناوچه‌یه له هه‌ورامانه‌وه تا ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه
بکرێته ناوچه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئاستی وڵات به‌پله‌یه‌کی باش و سه‌رنج
ڕاکێش گه‌شتیاران ڕووی تێبکه‌ن و له‌ڕووی داراییه‌وه سود به‌هه‌موو
لایه‌ک بگه‌ێنێ .
کێشه‌ی هه‌میشه‌یی که چه‌ندین ساڵه دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌ده‌ستیه‌وه
ده‌ناڵن ئه‌وه‌یه که ته‌نها له‌م ڕوانگه‌یه‌وه قسه‌ده‌کریت و کرده‌وه
دیارنیه و به‌ڵێن له یادی کیمیاباران دا ده‌درێت و دواتر له‌بیرده‌کرێت
ئه‌مه‌ش دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه‌یی بێ ئومێد کردوه‌و له‌ده‌سه‌ڵاتی
تۆراندوون و شێوازێک له بێ بڕوایی لادروست کردوون ، ئه‌م نائومێدیه‌ش
وای کردووه خه‌ڵک بۆ خۆیی هه‌نگاو نه‌نێ و هه‌وڵ نه‌دات خۆیی ده‌ست
پێش خه‌ربێت که‌واته لایه‌نه ده‌رونیه‌که ئه‌و کاریگه‌ریه‌ی دروست
کردووه که ساردی له هه‌موو شته‌کاندا دروست بکات و هیچ ئومێدێک به‌ئاینده‌ی
ئه‌م ناوچه‌یه نه‌مێنێت ..
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ سه‌رکه‌وتنی هه‌موو هه‌نگاوێک ده‌بێ بڕوا یه‌ک بێت و
نیه‌ت پاکی و یه‌ک به‌رنامه‌یی و یه‌ک ده‌نگ دوور له فکری حزبی و بێ
لایه‌نانه به‌و ستراتیجیه‌ته هه‌مه‌لایه‌نیه درێژخایه‌نه به‌ره‌و
کاره‌کان بنرێت و ئه‌وکات به‌بڕوای هه‌موو لایه‌ک خواسته‌کان به‌هێزتر
ده‌بن و ده‌سه‌ڵات و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ناچارده‌بێ به‌ده‌م خواسته‌کانه‌وه
بێت و هه‌نگاوی یه‌که‌می به‌ره‌و ئاوه‌دانبوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان
و ناوچه‌کانی دی بنرێت ..
25\8\2010
ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی
تۆفیق
|