١\٦\٢٠١٠
کۆنفرانسی حیزبی
سووری نه‌رویجی و به‌شداری ناوه‌ندی چاک.
حیزبی سووری نه‌رویجی له ماوه‌ی دوو رۆژی
ڕابوردودا کۆنفرانسی خۆی به‌ست و چه‌ندین حیزبی سیاسی و ڕێکخراوی مه‌ده‌نی
بانگهێشتکردبوو بۆ ئه‌م کۆنفرانسه. ناوه‌ندی چاک، یه‌کێک بوو له‌و
ڕێکخراوه کوردیانه‌ی که به فه‌رمی بانگهێشتکرابوو. ئه‌م حیزبه یه‌کێکه
له حیزبه چه‌په دۆسته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی، و هه‌میشه له
پێشه‌وه‌ی ئه‌و حیزبانه‌یه که به‌رگری له مافی سیاسی و مرۆیی گه‌لی
کورد ده‌کات له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستاندا.
له‌گه‌ڵ بانگهێشتکردنیشدا ڕێگه درا به ڕێکخراوه‌که‌مان که دوو وتار
له لایه‌ن هاورێیان( باسیت ئه‌حمه‌د و سۆران کارباسیان) پێشکه‌ش به
ئاماده‌بووانی کۆنفرانسه‌که‌کرا که زیاتر له 200 به‌شداربوو ده‌بوون.
هه‌ر له‌سه‌ر داوای ئاماده‌کارانی کۆنفرانسه‌که داوا له ناوه‌ندی چاک
کرا که له په‌یامه‌کانیاندا پێشنیار بخه‌نه به‌رده‌م کۆبوونه‌وه‌کانی
کۆنفرانس. ئه‌م دوو په‌یامه بریتیبوون له باسێکی کورتی مێژووی گه‌لی
کورد و جینۆسایدی گه‌له‌که‌مان، به تایبه‌تی تیشک خرایه سه‌ر پرۆسه‌کانی
ئه‌نفالی به‌دناو و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت و ناوچه‌کانی
تری کوردستان. له په‌یامی دووهه‌میشدا باسی ناله‌باری ڕه‌وشی په‌نابه‌ره
کورده‌کان کرا که مافی په‌نابه‌رێتیان پێ‌نادرێت له وڵاتی نه‌رویجدا و
به زۆره ملێ ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ کوردستان، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه
کرایه‌وه که ئه‌م حیزبه وه‌ک حیزبێکی چه‌پ پێویسته هه‌وڵ بدات
سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی نه‌رویج بگۆڕێت بۆ باشکردنی ڕه‌وشی په‌نابه‌ران و
پێدانی مافی په‌نابه‌رێتیان.
ئه‌و پێشنیارانه‌ی که خرانه به‌رده‌م ئه‌م
کۆنفرانسه بریتیبوون له:
1/ گرتنی کۆنفرانسێک له‌سه‌ر جینۆسایدی گه‌لی کورد به هاوکاری و به‌شداری
ناوه‌ندی چاک. نوێنه‌رانی ناوه‌ندی چاک ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاند که
ڕێکخراوی ئێمه توانای به‌شداری مه‌عنه‌وی ته‌واوی هه‌یه بۆ به‌ستنی
ئه‌م جۆره کۆنفرانسانه.
2/ داواکرا که ئه‌نجامی کۆنفرانسه‌که‌یان، به بڕیارێک ده‌ربچێت که
ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به جینۆساید بناسێ و دانبنێت به
ڕاستی جینۆسایدی گه‌لی کوردا له مێژوودا، له‌سه‌ر ده‌ستی حوکو‌مه‌ته
دڕنده‌کانی داگیرکاری کوردستاندا و به تایبه‌تی له مێژووی ڕه‌شی
ڕژێمی به‌عسیه فاشیه‌کاندا.
3/ داواشکرا که ئه‌م حیزبه هه‌میشه چاودێربێت له‌سه‌ر ڕه‌وشی کورد
به گشتی و پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤی کورد ڕه‌تبکاته‌وه و ئیدانه‌یان
بکات.
شایانی ووتنه که سه‌رۆکی حیزبی سوور په‌یمانی
دا که دوای هه‌فته‌یه‌ک تا دوو هه‌فه‌ته وه‌ڵامی داواکاری و پێشنیاره‌کانی
ناوه‌ندی چاک بداته‌وه. دیسان بانگهێشتی ناوه‌ندی چاک کرایه‌وه بۆ
1.7.2010 بۆ به‌شداری له کۆنبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی حیزبی ناوبراودا، تا
زیاتر تیشک بخرێته سه‌ر مافه‌مرۆیی و سیاسیه‌کانی کورد و جینۆسایدی گه‌لی
کورد، به دۆکۆمێنت و فیلم پیشانبدرێت له ماوه‌ی چه‌ند ده‌مژمێرێکدا.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه، دژ به ئه‌نفالکردن و
جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک
www.chak.info
chak.org@gmail.com
|