٩\٦\٢٠١١
کۆنفرانسی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان له ئۆسلۆ.

عه‌بدولباسیت محه‌مه‌د
ئه‌حمه‌د*
کاکی برا با لە ناو خۆمان دا رەخنەیەک بگرم خۆ دونیا خراپ نابێ !
بەرپرسانی حکومەتی وا دەزانن کە لە ئەورووپا کار هەر وەک کوردستان
بەڕێوە دەچێ.
ئه‌وه وته‌ی به‌ڕێزێکه له دۆستانی ناوه‌ندی چاک بوو، که بۆی
ناردبووین له‌سه‌ر ئه‌و کۆنفرانس(سیمناره)ی پرۆگرامی رۆژی
به‌رێوه‌بردنی کۆنفرانس که له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج له 6\6دا
به ناوی کۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه چوو، کاتێک که زانیبووی حکومه‌تی
هه‌رێم پێی شه‌رمه دانبنێت به ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کاندا که
ساڵانێکه له‌سه‌ر ئه‌رک و ماندووبوونی خۆیان کارده‌که‌ن و زۆرجاریش
کاره‌کانیان گه‌یشتۆته ئاستێک ئه‌وه‌نده به‌رز که حکومه‌تی هه‌رێم و
وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال سه‌ریانسورده‌ما له‌م کارانه.
که خۆیان به‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و سامانه‌وه ناتوانن ئه‌و جۆره
کارانه بکه‌ن که ڕێکخراوه‌کان ده‌یکه‌ن. دیاره هه‌ر ئه‌وه‌شه
وایلێکردوون که له کارێکی وا گرگنگدا هیچ ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی
نه‌خوێنه‌وه، ته‌نیا به‌کاری حکومه تی هه‌رێمی کوردستان بیناسێنن بۆ
خۆیان!. بیانووه‌که‌شیان ئه‌وه‌یه گوایه بۆیه هیچ ڕێکخراوێک
بانگهێشت ناکه‌ن نه‌ک ڕێکخراوێکیان بیر بچێت و گه‌له‌ییان بچێته
سه‌ر!. سه‌یره‌که له‌وه‌دایه حکومه‌ت وه‌زارتێکیش هه‌یه به ناوی
وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانه‌وه، ده‌بوایه نه‌ک
ناوی ڕێکخراویان بێربچێت به‌ڵکو زۆرێک له کاره‌کانیان به‌پروسوڕای
ئه‌و ڕێکخراونه ئه‌نجامبدایه که په‌یوه‌ندیدارن به که‌یسی
جینۆسایدی گه‌له‌که‌مانه‌وه. ئه‌و پاساوه ناگونجاوه که ئامژه‌م
پێدا، ووته‌ی کۆتای بوو له بری به فه‌رمی وه ڵامدانه‌وه‌ی ئێمه بوو که
هه‌رگیز چاوه‌رێمان نه‌ده‌کرد.
خوێنه‌ران و چاودێران به‌رێز من پێم وایه ، ئه‌گه‌ر به‌س ناوی جیگه‌و
دێهات و شارۆچکه ئه‌نفالکراو و کیمیابارانکراوه‌کان له‌سه‌ر نه‌خشه
دیاری‌بکرێت سێ ده‌مژێری ده‌وێ.
ئه‌گه‌ر به‌س باسی زیانی لایه‌نی گیانی و ماڵی و ژینگه‌یی و راگوازیان
بکرێت سێ ده‌مژمێری ده‌وێ.
ئه‌گه‌ر به‌س باسی لایه‌نی سیاسیی و یاسایی و به‌رنامه داڕێژراوه‌که‌ی
حکومه‌تی عێراقی بکرێت سێ ده‌مژێری ده‌وێ.
ئه‌گه‌ر به‌س باسی لایه‌نی دۆکۆمێنتی و ڕاپۆرت و مێدیا بیانیه‌کان
بکه‌یت له‌سه‌ر ئه‌و دوو تاوانه‌ی سێ دمژمێری ده‌وێ.
کێشه‌که هه‌ر له‌وه‌دانیه که پاره به‌هه‌دار دراوه و ئه‌م
به‌ڕیزانه‌ی هاتوون بۆ ئه‌م کۆنفرانسه له زیاده بووه، کێشه‌که
له‌وه‌دایه که ئه‌م کاره به‌کارێکی پسپۆڕیانه‌ی حکومه‌تی
وه‌زه‌ره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراو داده‌نرێ.
دیاره وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراون بۆیه که‌سی
له‌وانه بانگ نه‌کردبوو، نه‌ک وه‌ک ناوی ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان
هه‌ندێک ناویان بیر بچێت!!
سه‌ره‌تای پڕۆژه‌ی کۆنفرانس ناوه‌ندی چاک له سازدانی کۆنفرانسێکی
پرۆفێشنواڵ له‌سه‌ر ناساندنی جینۆسایدی گه‌له‌که‌مان له ئۆسلۆی
پایته‌ختی نه‌رویج و به ئاگاداریی و به‌شداری حکومه‌ت و په‌رله‌مانی
وڵاتی ناوبراو ئه گه رێته وه بۆ زیاتر له ساڵێک پێش ئێسته . چۆن ئه‌م
پرۆژه‌یه له کۆنفرانسێکی 2 ڕۆژییه‌وه که وا بڕیار بوو به ده‌یان
که‌سایه‌تی و ڕێکخراوی جیهانی تیایدا به‌شداریبکات و به ده‌یان له
حیزبه سه‌وز و دۆسته به ناوبانگه‌کانی گه‌لی کورد له ئه‌وروپا و
ده‌وڵه‌تان به‌شداری تیا بکه‌ن، وه‌ک: گریگۆری سه‌رۆکی ڕێکخراوی
جینۆسایدی جیهانی، گورباتشۆف سه‌رۆکی ڕێکخراوی گرین کرۆس، یۆست
هێڵه‌ته‌رمان خاوه‌نی په‌روتوکێکی به‌ناوبانگ( کارێکی ژه‌هراوی)
له‌سه‌ر تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌به‌جه، که ئێستا ئه‌و به‌ڕێزه
بریکاری سه‌رۆکی ڕێکخراوی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه، وه‌ک که‌سی
یه‌که‌می باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له جنێف، وه‌ک چه‌ندین
له‌و که‌سایه‌تی و پرۆفیسۆر و دکتۆره ئه‌ورپیانه‌ی که سه‌فه‌ری
کوردستانیان کردوه و زانیاریی باشیان هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌نفالی
به‌ده‌ناو و تاوانی کیمیابارانی کوردستان و بێسه‌روشوێکردنی
بارازانیه‌کان. وه‌ک چه‌ندین که‌سایه‌تی عاره‌بی و ئه‌وانه‌ی کاتی خۆی
له کۆنگره‌ی هه‌وڵیر به‌شدارییانکردوه بۆ ناساندنی ئنفال وه‌ک
جینۆساید و به بابه‌تی باشیان هه‌بووه، وه‌ک چه‌ندین له که‌سایه‌تیه
ئه‌کادییمی و که‌سه شاره‌زاکانی ڕێکخراوی ناوه‌ندی چاک و ڕێکخراوه
کوردیه‌کانی تری که کارده‌که‌ن خۆبه‌خشانه بۆ ناساندنی تاوانی
جینۆسایدی گه‌له‌که‌مان.
گله‌یی و ڕه‌خنه زۆره له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و
وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراون، به‌ڵام ئه‌م گه‌له‌یی و
ڕه‌خنه‌ییه‌ی ئه‌م جاره جیاوازتره له‌وانی تر، چونکه که‌یسی به
جینۆساید ناساندی تاوانی ئه‌نفال و کیمیابرانی شاری هه‌ڵه‌بجه و
شوێنه‌کانی تری کوردستان ، کورد ده‌خاته سه‌رپێی به ده‌وڵه‌ت بوون،
پاراستنی میلله‌تی کورد ده‌خاته ئه‌ستۆی نێوده‌وڵه‌تی، کورد
ده‌گه‌یه‌نێته ئاستێک که ده‌بێت نه‌ک هه‌ر حکومه‌تیه میراتگره کان
،هه موو حکومه‌ته تاوانباره‌کان ده‌ره‌هه‌ق به میلله‌ته‌کامان داوای
لێبو‌ردنی فه‌رمیی بکه‌ن له گه‌له‌که‌مان، به‌ڵکو قه‌ره‌بویی هه‌موو
زیانلێکه‌وتوانی ئه‌نجامی ئه‌و تاوانه قه‌ده‌غه‌کراوه
نێوده‌وڵه‌تییه بده‌نه‌وه، که به گوێره‌ی قسه‌ی پسپۆران خۆی له
سه‌دان ملیار دۆلار ده‌دات که ئه‌مه ده‌بێت به بنه‌مایه‌کی زۆر
گه‌وره‌ی رامیار و ئابوریی و گه‌شه‌ی ئابوریی و مرۆیی و کوتلوتریی بۆ
میلله‌ته‌کامان.
دوایی ئه‌م پێشه‌کیه با به کورتی باسێکی چۆنیه‌تی له‌باربردنی
پرۆژه‌که‌ی ناوه‌ندی چاک بکه‌م بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێز.
له مانگی نیسان و به ته‌واوی له سمینارێکی ناوه‌ندی چاکدا له‌سه‌ر
تاوانی ئه‌نفال و کیمیابارانی کوردستان، له ساڵی 2010 دا بیرۆکه‌ی
کۆنفرانسێک، له‌و چه‌شنه‌ی که له پێشه‌کییه‌که‌دا باسمان کرد هاته
ئاراوه که له وڵاتی نه‌رویج سازبکرێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ک زۆر
جاری تر کێشه‌ی خه‌رجی ئه‌و کۆنفرانسه که به ته‌قدیری ئه‌وسای ئێمه
خۆی له 200 هه‌زار دۆلار ده‌دات بوو به ئاسته‌نگێکی گه‌وره بۆمان.
یه‌کێک له دۆستانی ناوه‌ندی چاک، پێشنیاری بۆ کردین که به هۆی
ئه‌وه‌وه په‌یوه‌ندی دروستبکه‌ین له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و
ئه‌م پڕۆژه‌یه بخه‌ینه به‌رده‌ستیان. دوای چه‌ندین په‌یوه‌ندی و
کۆبوونه‌وه، وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان په‌یمانی
پیداین. بۆ ئه‌مه‌ش شاندێک له ناوه‌ندی چاکه‌وه که پێکهاتبوو له
به‌ڕێزان کاک جیهاد موحه‌مه‌د و کاک عومه‌ر محه‌مه‌د به‌رپرسی ناوه‌ندی
چاک له کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌داله‌ت عومه‌ر که که‌سێکی
شاره‌زایه له‌سه‌ر جینۆسایدی گه‌له‌که‌مان، له‌گه‌ڵ به‌رێز وه‌زیری
کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان ئه وکاته کۆبوونه‌وه‌ی کرد. له‌سه‌ر
ئه‌وه ڕیکه‌وتین که به ئه‌جندای هه‌ردولا و به به‌شداری هه‌موو
ڕێکخراوه په‌یوه‌ندیداره‌کان ئه‌م کۆنفراسه سازبدرێت. به‌ڵام دواجار
که‌زانیان ناوه‌ندی چاک قبوڵی ناکات ئه‌م کۆنفرانسه به حیزبی بکرێت،
ناوه‌ندی چاکیان لێده‌رکرد. ئه وکاره پیرۆزه به شێوه ی باسم کرد به ئه
نجام نه گینرا. ئه و کاره سێ ده‌مژمێری سمیناره، به ناوی کۆنفرانسی
ناساندی جینۆسایدی گه‌لی کورده‌وه.
ئێوه ته‌ماشه‌کان، بۆ ناساندنی دوو تاوانی گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌نفال و
کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه حکومه‌ت سمینارێکی سێ ده‌مژێری بگرێت و
بووجه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆ ته‌رخان بکات و چه‌ندین په‌رله‌مانتار و
وه‌زیر و بریکاری وه‌زیر بنێرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ هه‌ر یه‌کی١٠
یان ١٥ ده‌قیقه قسه‌کردن، با حکومه‌ت خۆی وه‌ڵامبداته‌وه، به‌١٠ یان
١٥ ده‌قیقه قسه‌کردن، که‌س ده‌توانێت پێناسه‌یه‌کی جینۆساید بکات،
نه‌ک ئه‌وه‌ی بابه‌تێک له سه‌ر ڕه‌هه‌نده و قۆڵه‌کانی ئه‌و دوو
تاوانه باس‌بکات بۆ په‌رله‌مانتاره نه‌رویجیه‌کان؟!!
جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڕێز کاک مه‌سعود ده‌ڵێت په‌نجه بخه‌نه
سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌کان، خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌ی که ده‌بینرێ وا جه‌نابی
ده‌ستیکردوه به پاکسازی له حیزب و به‌رپرسه‌کانی حیزبه‌که‌ی خۆیه‌وه
، به راستی جێگه ده‌ستخۆشییه ، به‌ڵام ده‌با بفه‌رموویه‌ت بۆ
ته‌حقیقێک له‌م کاره‌دا ، با بپرسێت چه‌ند بابه‌ت پێشکه‌ش کراوه له‌و
سیمناره‌دا!، با پرسێت ئه‌و که‌سایه‌تیه جیهانیانه‌ی که
بانگهێشتکرابوون و بابه‌تیان هه‌بوو کێ بوون!، با پرسێت چه‌ن له‌و
ڕێکخراوه مه‌یدانیانه‌ی که کاریان له‌سه‌ر جینۆساید کردوه
به‌شداربوون! با جه‌بابی بپرسێت ڕێنماییه‌کانی رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان
پێش گرتنی ئه‌و سمیناره چی بووه بۆ وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و
ئه نفالکراوان. با بپرسێت ده‌رئه‌نجامی کۆتایی چی بوو وه به چی
ده‌رئه‌نجامێک گه‌یشتن.
هیوادارم وه‌زارتی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێمی کوردستان وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ندێک
به‌خۆیاندا بچنه‌وه. چونکه هه‌موومان به‌رپرسیاری مێژوویمان هه‌یه و
به‌رپرسیارین به‌ڵام به پێی به‌رفراوانی ده‌سه‌ڵات ئیداری به‌رامبه‌ر
به هه‌موو گه‌لی کورد به گشتی و قوربانیانی ئه‌نفال و کیماباران به
تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه هه‌ستیاره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا.
_________________________
*
به‌رپرسی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
چاک/ نه‌رویج
abdelbaset@live.no
|