ڕاگه‌یاندنی کۆتاییهاتنی کۆنفڕا‌نسی شه‌شه‌می ڕێکخستنه‌کانی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق.
له رۆژی 01.03.2008 له‌شاری بیرنی سویسرا، به‌ئاماده‌بوونی هاوڕێ فارس مه‌حموود وه‌ک نوینه‌ری مه‌کته‌ب سیاسی و هاوڕی کامل ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزب، کۆنفڕا‌نسی شه‌شه‌می حزب له سویسرا به‌سترا. سه‌ره‌تای کۆنفڕانس به‌سروودی مه‌زنی ئه‌نته‌رناسیۆنال ده‌ستیپکردو پاشان بۆ ڕێزگرتن له‌هاوڕێیانی گیان به‌ختکردووی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی وکرێکاری ده‌قیقه‌ک بێده‌نگ و ڕاوه‌ستان. به‌شوێن ئه‌وه‌ی که کۆنفڕانس شه‌رعیه‌تی سیاسی و قانوونی وه‌رگرت به‌به‌شداربوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ڕێکخسینه‌کانی سویسرای حزب، لیژنه‌یه‌ک بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ده‌ستووروکاره‌کانی کۆنفڕانس له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه هه‌ڵبژێردرا وه پاش تاوتۆێ کردنی له‌لایه‌ن به‌شداربوان ولیژنه‌که‌وه بریتی بوون له: 1-گوزارشی هه‌ڵسوڕانی ته‌شکیلات له‌کۆنفڕانسی پینجه‌مه‌وه تا کۆنفڕا‌نسی شه‌ش. له‌لایه‌ن هاوڕی سه‌ردار حامد به‌رپرسی حزب له‌سویسرا. 2- هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆنگره‌ی 4ی حزب له‌مێژووی سیاسی حزبدا له‌لایه‌ن هاوڕی فارس مه‌حمووده‌وه. 3- ئه‌وله‌ویاته‌کانی ڕێکخستنه کانی حزب له ده‌ره‌وه ی وولآت له‌لایه‌ن هاوڕی کامل ئه‌حمه‌ده‌وه. 4- پێوێیستمان به چ حزبیکه له سویسرا ، تێروانینیێکی ڕه‌خنه‌گرانه له مه‌یدانه‌کانی هه‌ڵسوڕانی حزب له‌سویسرا له‌لایه‌ن کازم قادر‌و جه‌مال کۆششه‌وه. 5- بریارو پێشنیاره‌کان. 6- هه‌ڵبژاردنی کۆمیته‌ی داهاتوو. له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه، نزیکه‌ی جوارکاتژمێرونیو لیکدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی چڕوپڕکرا، له زۆر په‌نجه‌ره‌وه ته‌ماشاکراو به‌ئامانجی به‌هێزکردنی حزب، دامه‌زراندنی ڕێکخسنێکی پته‌و هۆشیاری مارکسیستی،جه‌ماوه‌ری و له‌مه‌یدانه‌کانی خه‌بات رابه‌روده‌ستپێشکه‌ر،کۆمیته‌و ته‌شکیلاتێکی قایم وهاوئاهه‌نگ. وه له‌و بارانه‌وه بڕیار‌و پێشنیاری هه‌مه‌لایه‌نه درا به‌کۆمیته. هاورێیانی هه‌ڵبژیردراوی کۆمیته‌ی نوێ پیکهاتووه له(( ئه‌کره‌م مه‌حمود، سه‌ردار حامد،رێبوار ئه‌حمه‌د،جه‌مال کۆشش، کازم قادر)) وه هاوڕی ئومید قه‌لادزه‌یی وه‌ک ئیحتیا‌ت . دوایی ته‌واو بوونی کۆنفڕانس، ئاهه‌نگێک له‌لایه‌ن تیپی مۆسیقای کانی وه به‌ڕێوه چوو، که تا دره‌نگی شه‌و ئاماده‌بوانی شاد‌و سه‌رحاڵ کرد. ڕۆژیی دواتر یانی له2.3.2008 ، به‌ئاماده‌بوونی هاوڕێیان کامل ئه‌حمه‌دو فارس مه‌حموود، کۆمیته‌ی نوێی ڕێکخستنه‌کانی سویسرای حزب یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی به‌ست. له‌وێدا به‌سه‌ر ئه‌وله‌ویاته‌کان ،بریاره‌کان، پێشنیاره‌کان دا چوونه‌وه وچۆنیه‌تی جێبه‌جێکردن و میکانیزم و به‌رپرسی بوار‌و مه‌یدانه‌کان دیاریکران. وه هاورێیان جه‌مال کۆشش وه‌ک سکرتیر و سه‌ردار حامد وه‌ک جێگری سکرتیر له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی سویسراوه هه‌ڵبژێردران.
کۆمیته‌ی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی عیراق. 5.مارس.2008
|