کۆنفرانسی کۆمیته‌کانی ئه‌وروپای ناوه‌ندی چاک سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی پێهات.
کۆنفرانسه‌که له کاتژمێر 11 ی 3/1/2009 به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی کۆمیته‌کانی ئه‌وروپای ناوه‌ندی چاک و نوێنه‌ری کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه (له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه)، و هه‌روه‌ها چه‌ند دۆست و نوێنه‌ری رێکخراوه کوردستانیه‌کان و که‌سو کاری قوربانیان به خوله‌کێک وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له گیانی قوربانیانی تاوانه جینۆسایدیه‌کانی گه‌لی کورد و مارشی ئه‌نفال ده‌ستی پێ‌کرد. پاشان وتاری ده‌سته‌ی ئاماده‌کار و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ند، و وتاری ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌ری ڕێکخراو و که‌س و کاری قوربانیان خوێنرایه‌وه، پاشان پارچه هۆنراوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن خاتو ڕۆژه ئه‌حمه‌ده‌وه پێشکه‌شکرا. له کۆتاییدا نامه‌ی ئه‌ندامێتی شانازی پێشکه‌ش به نوێنه‌ری کۆمه‌ڵێک له که‌س و کاری قوربانیان کرا، که ئاماده بوون و ژماره‌یه‌کیان بۆیان ڕه‌وانه کران، له ڕۆژی دووه‌می کۆنفرانس‌دا هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی گه‌لی کورد (شوان په‌روه‌ر) به ئاماده‌بوونی شه‌خسی پیرۆزبایی به‌ستنی کۆنفرانسی کرد و به وتارێک کار و چالاکیه‌کانی ناوه‌ندی چاکی به‌رز نرخاند.
له‌به‌شی دووه‌می ڕۆژی یه‌که‌می کۆنفرانس‌دا پێشنیار و ڕاسپارده‌ی کۆمیته‌کانی ئه‌وروپا و باشوری کوردستان و ئه‌مریکا و ئوسترالیا و دۆستانی ناوه‌ند خوێندرایه‌وه، و پڕۆژه‌ی پێشکه‌شکراوی ناوه‌ند خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ که چه‌ند ته‌وه‌ر و پرسێکی گرنگی له‌خۆ گرتبوو و که بریتی بوون له:
1- هه‌ڵوێستی ناوه‌ند له‌سه‌ر پرسه جیاجیاکانی دۆزی جینۆساید و مافی مرۆڤ له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات. 2- مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم و ڕێکخراوه سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌کانی کوردستاندا. 3- گفتوگۆکردن له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێکی نێو په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ناوه‌ند به مه‌به‌ستی گۆڕین / هه‌موارکردنی.
ته‌وه‌ره‌کانی ڕۆژی دووه‌می کۆنفراس بریتیبون له:
1- چاره‌نوسی ناوه‌ندی چاک. 2- پێناسه و هێڵی سه‌ره‌کی ئامانج و هه‌وڵه‌کانی ناوه‌ند. 3- میکانیزمی کاری ناوه‌ند تاوه‌کو کۆنگره‌ی دووه‌م. 4- هه‌ڵوێست له‌سه‌ر ئه‌و هاورێیانه‌ی له ناوه‌ندی چاک جیابونه‌وه و له‌ژێر ناوی چاک.بی کار ده‌که‌ن. 5- کۆنگره‌ی دووه‌می ناوه‌ندی چاک. 6- به‌رنامه‌ی کاری داهاتو
دوای گفتوگۆیه‌کی چڕ و پڕ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره ئاماژه پێکراوه‌کان، کۆنفرانس به کۆمه‌ڵێک بڕیار و ڕاسپارده‌ی گرنگ ده‌رچو وه‌ک:
- ئه‌نجامدانی کار و چالاکییه‌کانی ناوه‌ند له‌پێناو ئامانجه‌کانی ناوه‌ندا، فراوانکردنی تۆڕی په‌یوه‌ندی و که‌ناڵی نوێ به شێوه‌یه‌ک که زیاتر ڕووی له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بکرێته‌وه. - جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندێتی ناوه‌ندی چاک به پرسی جینۆساید که ئه‌رکی سه‌ره‌کیه‌تی. - هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌کی سه‌رپه‌رشتیاری تا به‌ستنی کۆنگره و فراوانکردنی ده‌سته و لیژنه تایبه‌تمه‌ندییه‌کان. - ئاماده‌بوانی کۆنفرانس هه‌وڵی دۆست و دڵسۆزانی ناوه‌ندی چاکیان به‌رز نرخاند، بۆ نزیکبونه‌وه و یه‌کگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له ژێر ناوی چاک.بی دا کار ده‌که‌ن، که دوایین هه‌وڵ له‌لایه‌ن نوێنه‌ری گردبونه‌وه‌ی حیزبه کوردستانییه‌کانی باشوری بچوک بوو، و ئاماده‌بوان دوپاتیان کرده‌وه که ده‌رگای ناوه‌ند واڵایه و پۆزه‌تیڤانه ئاماده‌یه بۆ دانوستان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه. - بڕیار له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک ڕاسپارده‌ی په‌یوه‌ست به په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ناوه‌ند درا ، بۆ پێشکه‌شکردنی به کۆنگره‌ی دووه‌م که بڕیاره له هاوینی ئه‌مساڵدا له باشوری کوردستان ببه‌سرێت.
پاشان به‌زمانی ئه‌ڵمانی په‌خشانێک له‌لایه‌ن خاتو (لارا فایه‌ق)ه‌وه پێشکه‌شکرا بریتی بوو له خه‌ون و به‌سه‌رهاتی کیژێکی هه‌ڵه‌بجه . کۆنفرانسی ناوه‌ندی چاک له به‌رواری 4/1/2009 کاتژمێر 8 ی ئێواره به مارشی ئه‌نفال کۆتاییپێهات.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد - چاک - ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن 7/1/2009
|