له زانکۆی ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ کۆنفرانسی شه‌هید سمکۆی شکاک به‌رێوه چوو،
ڕۆژی شه‌ممه 19ی گڵاڕێزانی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ربه 10.11.2007،به‌سه‌ر په‌ره‌ستی ئه‌نیستیتۆتی کوردی له بلژیک وکۆمه‌ڵێک کوردی ده‌ڤه‌ری ئورومییه‌و یه‌کێتی خۆێندکارانی کوردستان،له هۆڵی تایبه‌تی کۆنفرانسه‌کانی زانکۆی ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ کۆنفرا نسی سمکۆی هه‌رگیز نه‌مر به شێوه‌ی خواره‌وه به ڕێوه چوو،
1. سه‌ره‌تا به سرودی نه‌ته‌وه‌یی و دوژمن به زێنی ئه‌ی ره‌قیب وهه‌روه‌ها خوله‌کێک ڕاوه‌ستان وبێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی سمکۆی شکاک و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێبازی سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌رنامه‌که کرایه‌وه.
2. له لایه‌ن به‌رێز ده‌رۆێش فه‌رحۆ سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆتی کوردی له بروکسل به خێر هێنانی میوانان کراو به‌رنامه‌ی کاری کۆنفرانس پێشکه‌ش کرا،
3. له لایه‌ن عه‌بدوڵا حیجاب باسێکی کورت له سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی خه‌ڵکی کوردستان له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا به رێبه‌رایه‌تی سمکۆی شکاک پێشکه‌ش کرا.
4. له لایه‌ن عه‌لی سمکۆ که کوڕه‌زای سمکۆی شكاکه واته کوری تاهیر خانی سمکۆیه، بابه‌تێکی به‌نرخی سه‌باره‌ت به شۆڕشی سمکۆ پێشکه‌ش کرد،
5. له لایه‌ن به‌ڕێز دکتۆر حوسێنی خه‌لیقی بابه‌تێکی مێژووی له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی مه‌شروته له ئێران هۆکاره کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فه‌ییکانی ئه‌و جوڵانه‌وه‌و،هه‌روه‌ها ئاکامی ئه‌و شۆڕشانه که گه‌یشتنه ناو رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی له شاره‌کانی کرماشان و ئورمیه‌ی پێشکه‌ش کرا.
6. له لایه‌ن به‌ڕێز دکتۆر خوسره‌وی عه‌بدوڵڵاهی بابه‌تێک له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی ڕامیاری ئه‌وکاته‌ی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێشکه‌ش کرد،
له نێۆ ئاخنی به‌رنامه‌که‌دا بروسکه‌و پیرۆزبایی زۆربه‌ی حیزب و ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی پێشکه‌ش کرا، پاشان به هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی کاتی کۆتایی به‌رنامه‌که ،نۆره درا به‌م به‌رێزانه‌ی خواره‌وه که به کورتی بۆچوون وبابه‌تی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن،
1.سه‌ره‌تا له لایه‌ن کاک ڕێکار ئه‌حمه‌د سکرتێری گشتی پارتی ڕزگاری کوردستان وێرای به خێرهاتنی میوانان و پیروزبایی کردن به ناوی پارتی ڕزگارییه‌وه،تیشکی خسته سه‌ر زۆر خاڵی گرنگی شۆڕشه‌کانی شه‌هید سمکۆی شکاک. 2. پاشان نۆره گه‌یشته کاک عارف باوه‌جانی سکرتیری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، کاک عارف سه‌ره‌تا به ناوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به خێرهاتنی به‌شدارانی کرد‌و ده‌ست خۆشی ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و کۆنفرانسه‌کرد، ناوبرا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که جوڵانه‌وه‌ی شه‌هید سمکۆی شکاک یه‌کێکه له جوڵانه‌وه ناسیونالیزمه‌کانی گه‌لی کورد له مێژوودا، بۆیه زۆر پێویسته که ئێمه کورد هه‌موو ساڵێک به شانازییه‌وه یادی شه‌هیدانی ڕێبازی سه‌ربه‌خۆی کوردستان بکه‌ینه‌وه، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که هه‌ر تاکێکی تورکی شانازی به ئه‌تاتوره‌که‌وه ده‌کات چون بناغه‌دامه‌زرێنه‌ری بیرۆکه‌ی ناشیونالیزمی تورکی بووه،هه‌روه‌ها هه‌موو عه‌ره‌بیكیش شانازی به جه‌مال عه‌بدولناسره‌وه ده‌کات چون دامه‌زرێنه‌ری بیرۆکه‌ی ناشیونالیزمی عه‌ره‌بی بووه،که‌وابێت ده‌بێت ئێمه‌ی کوردیش زۆر به‌شانازییه‌وه بڕوانینه خه‌باتی ناشیونالیزمی شه‌هید سمکۆی شکاک وگشت شه‌هیدانی دیکه‌مان، کاک عارف له کۆتایی قسه‌کانیدا بانگێشه‌ی ڕاگه‌یه‌ناندنه کوردیه‌کان کرد که شاری شه‌هید سمکۆ واته شاری ئورمییه به پارێزگای ئازاربایجان ناونه‌به‌ن. 3. له لایه‌ن به‌شداران هیوا ومه‌لا موحمه‌د به کورتی بۆچوونه‌کانیان پێشکه‌ش کرا،
له کۆتایی به‌رنامه‌که بڕیارنامه‌ی کۆنفرانس پێشکه‌ش کرا،هه‌روه‌ها بڕیار درا که سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کانی کۆنفرانس بکرێته به کتێبێک و له لایه‌ن ئه‌نستیتۆی کورد له بروکسله‌وه چاپ و بڵاوبکرێته‌وه.
تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
|