١٨\١١\٢٠١٠
کۆنگره رۆژنامه‌نووسییە‌که‌ى
کوردۆساید بە بەشداری بنەمالەی قوربانیان و
نوێنەرایەتی زیاتر
لە ٨٠ پارت و ڕێکخراو جگە لە
پارتی و یەکێتی سەرکەوتوانە کۆتایی
هات.
ریکخراوى چاودێرى کوردۆسایدچاک ونوینه‌رانى که‌سو کارى قوربانیانى ده‌ستى
تاوانباره‌کورده ئه‌نفالچیه‌کان، رۆژى 25ى ئۆکتۆبه‌رى مانگى ڕابردوو
بۆبه‌دادگاى گه‌یاندنى تاوانبارانى ئه‌نفال و ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ناویان
له‌لیستى دادگاى بالاى تاوانه‌کانى عیراقدا هاتبوو ، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى
کوردستاندا کۆبونه‌وه‌یه‌کى ناڕازایه‌تیان به‌رێخست و یاداشتیکیان دایه
نوینه‌رانى په‌رله‌مانى کوردستان و له‌دواى گفتۆگۆکردن له‌گه‌ل نوێنه‌رانى
په‌رله‌ماندا بریارى ئه‌وه‌درابوو که‌له‌ماوه‌ى ته‌نها 10 رۆژدا وه‌ڵامێکى
جدى به داواکاریه‌کانمان بده‌نه‌وه ، به‌ڵام وه‌ک پیشه‌ى هه‌میشه‌یان
نه حکومه‌ت و نه‌په‌رله‌مانى کوردستان و نه‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى
کوردستان هیچ وه‌ڵامێکى داواکاریه‌کان و یاداشتانه‌مه‌که‌یان نه‌داینه‌وه
له‌کاتکیدا ئیمه ڕێز له‌هاوکارىکردنى چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێک ده‌گرین
که له‌کاتى ناڕه‌زایه‌تیه‌کانماندا تێکه‌ڵاوى که‌س و کارى قوربانیه‌کان
بوون ده‌نگیان خسته پاڵ داواکاریه‌کانمان.
بۆئه‌و مه‌به‌سته ڕۆژى 14ى تشرینى دووهه‌م له‌کات ژمیر 1ى پاشنیوه‌ر
له هۆلى " گۆران " ى ئوتیل " چوارچرا " شارى ( هه‌ولیر ) به‌ئاماده‌بونى
نوێنه‌رانى که‌س وکارى قوربانیه‌کانى ئه‌نفال له‌ناوچه‌جیاجیاکانى
کوردستان .
" نوسینگه‌ى باشورى کوردستان ریکخراوى چاودَیرى کوردۆساید چاک "به‌مه‌به‌ستى
به‌دواداچون بۆ دوا بریارى دادگاى بالاى تاوانه‌کانى عیراق له‌مه‌به‌ر
دادگاى گه‌یاندنى 285 تاوانبار که‌به‌شداربون له پیلانى قرکردنى نه‌ته‌وه‌ى
کوردا له‌ناوچه‌کانى کوردستان و پرۆسه‌ى ئه‌نفالکردنى خه‌لکى کوردستان
، کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى سازکردو له‌کۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌که‌دا
بى ده‌نگى په‌رله‌مان و حکومه‌ت و کاربه‌ده‌ستانى هه‌رێم به‌که‌مته‌رخه‌م
هاته ناساندن و به‌توندى هه‌ولیستى نابه‌رپرسانى کاربه‌ده‌ستانى له‌مه‌ر
به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنى داواکارى قوربانیه‌کان ئیدانه‌کرا .
هەروەها وتاری
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی کوردستان
٢٢ پارت و ڕێکخراو کە
زۆرینەیان نوێنەرایەتی شاری کەرکوکیان دەکرد
پەرلەمانتارانی گۆران
تیمی پارێزەرانی ئەنفال
٤٨ ڕێکخراوی بنەمالەی قوربانیان
٢٢ ڕێکخراوی داکۆکی لەبنەمالەی قوربانیان و جینۆساید
وتاری بنەمالەی قوربانیانی گەرمیان ، کۆیە ، پشدەر، هەولێر،ر رواندز ،
هەلەبجە ، چەمچەمال ...
سەرجەمیان پشتگیری خۆیان بۆ داخوازی رەوای بنەمالەی قوربانیان دەربڕی
کەخۆی لەدادگایی جاشەکان بێ جیاوازی دەبینیەوە،
هاوکات دەیان دەزگای ناوەندی کوردی وعەرەبی و بیانی ئامادەبون.
وەک پیشەی بەردەوامی میدیای پارتی و
یەکێتیش هیچ کام له ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندنىان ئاماده‌نه‌بون
وەسەرباری ئەوەی سەرجەم ئەندامانی لیستی فراکسیۆنی کوردستانیش داوەتی
ئەم کۆنفرانسە کرابوون بەلام هیچ ئەندامێکیان لەم کۆنفرانسە
بەرفراوانەی کە ٨٠ کەسایەتی بەنوێنەرایەتی حزب وڕێکخراو میدیاکان
بەشدار بون ئامادە نەبون .
شایەنی باسە ئەمە یەکەم جارە بتوانرێت بەو ڕیژە زۆرەو بەرفراوانە لە
پارت و ڕێکخراوی سیاسی دژ بەدادگایی نەکردنی جاشە تاوانبارەکان لەناو
چەقی پایتەخت نارەزایەتی دەرببڕێت و هاوکات بۆیەکەم جاریشە بتوانرێت
نوێنەرانی سەرجەم بنەمالەی قوربانیانی ئەنفال لەژێر یەک سەنترالدا بۆ
داخوازیەکی وا بوێرانە لە ناو چەقی پایتەخت کۆبکرێتەوە
چاودێرى کوردۆساید چاک - نووسنگه‌ى باشوورى
کوردستان
16\11\2010
kurdocide@hotmail.com
|