٢٢\١٢\٢٠١٠
کۆنگره‌ی سێزده‌ی
(پ‌د‌ک -
عێراق) له نێوان دیموکراتیه‌ت و راستگۆییدا.

جه‌لال چوارتایی
یه‌که‌م - دیموکراتیه‌ت.
له ڕۆژانی ڕابردوودا کۆنگره‌ی 13ی پارتی به‌سترا . به‌ر له به‌ستنی
کۆنگره‌ش پڕۆژه‌ی فرۆشتنی نیوه‌ی باشووری کوردستان به شاری که‌رکوکیشه‌وه
ئاشکرا کرا له‌لایه‌ن ویکلیکسه‌وه که سه‌رۆکی هه‌رێم به‌م فرۆشتنه
هه‌ستاوه ، هه‌ر دوا به دوای ئاشکرابوونی به‌ڵگه‌کانی ویکلیکسیش
یاسای مۆڵه‌تدان به خۆپیشاندان و خنکاندنی هه‌ر جۆره ئازادیه‌ک په‌سه‌ند
کرا له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه .
له کۆنگره‌ی 13دا ، مه‌سعود بارزانی باسی له‌وه کرد که پیاوه‌کانی
بنه‌ماڵه‌که‌یان (بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ) هه‌زار که‌سن . گوێبگره له‌م
لینکه‌ی خواره‌وه:
http://www.youtube.com/watch?v=0r28wkvPe20&feature=player_embedded#!
به‌ڵام کاتێک هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام درا ، به‌پێی پڕۆژه‌یه‌کی پێشتر
ئاماده‌کراو ته‌واوی جێگه گرنگ و هه‌ستیاره‌کان بۆ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه
دیاریکرابوو ، واته له سه‌رجه‌م 51 که‌سی هه‌ڵبژێردراو 16 که‌سیان ئه‌ندامانی
یه‌ک بنه‌ماڵه بوون و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش هیچ کاتێک به‌راورد ناکرێت به
دانیشتوانی باشووری کوردستان و ده‌کاته نزیکه‌ی 33%ی ده‌نگه‌کان ، که
سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکیش هه‌ر له هه‌مان بنه‌ماڵه بوو ، به‌م
شێوه‌یه:
1 - مه‌سعود بارزانی – سه‌رۆک ، له هه‌مان کاتدا سه‌رۆکی هه‌رێمیشه .
2 - نێچیرڤان بارزانی – جێگر و برازای مه‌سعود بارزانی .
3 - مه‌سرور بارزانی – کوڕی مه‌سعود بارزانی ، له هه‌مان کاتدا سه‌رۆکی
ده‌زگای پاراستنیشه .
4 - سیداد بارزانی – برای مه‌سعود بارزانی .
5 - یوسف بارزانی – برازای مه‌سعود بارزانی و برای نێچیرڤانه .
6 - سیروان سابیر بارزانی – برازای مه‌سعود بارزانی ( سابیری باوکی یه‌کێک
له وه‌زیره‌کانی به‌عس بوو له سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا ) .
7 - ئه‌دهه‌م بارزانی – ئامۆزای مه‌سعود بارزانی .
8 - عبد المهیمن بارزانی – ئامۆزای مه‌سعود بارزانی .
9 - هۆشیار زێباری – خاڵی مه‌سعود بارزانی .
10 - عه‌لی ته‌ته‌ر نیروه‌یی – بنه‌ماڵه‌ی بارزانی .
11 - نه‌زهه‌ت حالی بارزانی – بنه‌ماڵه‌ی بارزانی .
12 - ئاراس حه‌سۆمیرخان بارزانی – بنه‌ماڵه‌ی بارزانی .
13 - دڵشاد وه‌هاب بارزانی – بنه‌ماڵه‌ی بارزانی .
14 - جه‌عفه‌ر ئیبراهیم منیلی – بنه‌ماڵه‌ی بارزانی .
15 - عومه‌ر عوسمان شیروانی – بنه‌ماڵه‌ی بارزانی .
16 - ره‌مزى شه‌عبان – بنه‌ماڵه‌ی بارزانی .
بێگومان باقی هه‌زار پیاوه‌که‌ی دیکه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ئه‌گه‌ر له
ناو هه‌ڵبژێردراوه‌کانیشدا نه‌بن ئه‌وا ڕۆڵێکی که‌متر له ئه‌ندامی مه‌کته‌بی
سیاسیان بۆ دابین ناکرێت له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه ، بڕوانه ئه‌م
لینکه‌ی خواره‌وه که ناوی ته‌واوی ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌کانی
کۆنگره‌ی 13ی پ‌د‌ک - عێراقی تێدایه:
http://www.gulan-media.com/t_detail.php?section=1&id=1753
ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌ری ده‌خات که ئه‌وه‌ی بوونی نه‌بێت له‌لای
بارزانی دیموکراتیه‌ته ، له کاتێکدا زیاتر له دوو ملیۆن کوردی فه‌یلی
و شه‌به‌ک هه‌ن که‌چی ته‌نها ئه‌ندامێکی یه‌ده‌کیشیان نییه .
له هه‌مان کاتدا ئه‌مه زه‌نگێکی هێجگار مه‌ترسیداره بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان
، چونکه ئه‌م کرده‌وانه‌ی بارزانی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که
که له‌لای سه‌رۆکی هه‌رێم بنه‌ماڵه و خێڵ به بنچینه وه‌رده‌گیرێت
نه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد ، ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئاماژه‌یه‌که
بۆ ئه‌وه‌ی که کوردان نه‌ک هه‌ر وه‌کو نه‌ته‌وه نه‌خوێندراونه‌ته‌وه
به‌ڵکو وه‌کو کۆیله‌یه‌ک چاویان لێده‌کرێت ، یان ڕاستتر بڵێم که وه‌کو
مه‌سه‌له‌ی خوداوه‌ندێک و عه‌بده‌کانیه‌تی ، که بارزانی وه‌کو خوداوه‌ندێک
حسابی بۆ کراوه و به‌شی کوردانیش ته‌نها عه‌بدایه‌تی و کڕنوش بردنه
بۆ ئه‌م خوداوه‌نده .
خاڵێکی دیکه‌ی سه‌رنج ڕاکێش ئه‌وه‌یه که به غه‌یری ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی
بارزانی هیچ نرخ و به‌هایه‌ک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ش نامێنێته‌وه که له
سه‌رکردایه‌تی پارتیدا جێگه‌یان پێدراوه ، به‌ڵکو جێگه پێدانیان له
سه‌رکردایه‌تی پارتیدا هه‌م بۆ چه‌واشه‌کاری کۆمه‌ڵگای کورده‌واریه و
هه‌م بۆ به‌کارهێنانی ئه‌و که‌سانه‌یه ( به‌شداری نه‌کردنی عه‌لی عه‌بدوڵای
سکرتێری پارتی و جه‌وهه‌ر نامقی ئه‌ندام مه‌کته‌بی سیاسی سه‌لمێنه‌ری
ئه‌م ڕاستیه‌یه ) ، چونکه له‌و باوه‌ڕه‌دام که که‌سانی وه‌کو عه‌لی
عه‌بدوڵا و جه‌وهه‌ر نامیق هه‌ر ئاگاداری ئه‌و کۆنگره‌یه‌ش نه‌بوون .
ئه‌گه‌ر ئه‌مه نرخ و به‌های سکرتێر و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی
بێت له‌لای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ، ئه‌ی تۆ بڵێی ئه‌و ئه‌ندامه نوێیه
غه‌یره بارزانیانه‌ی ئێستا چ نرخ و به‌هایه‌کیان هه‌بێت ؟
په‌سه‌ندکردنی یاسای خۆپیشاندان و هێنانه پێشه‌وه‌ی به کۆمه‌ڵی ئه‌ندامانی
بنه‌ماڵه زه‌نگێکی هێجگار مه‌ترسیداره که ڕووی کردۆته نه‌ته‌وه‌که‌مان
، چونکه جگه له‌وه‌ی که یاسای خۆپیشاندان ته‌واو ئازادی خنکێنه‌ره
و له حوکمی قه‌ره‌قوشیشدا یاسای وه‌ها بوونی نه‌بووه ، له هه‌مان
کاتدا هێنانه پێشه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه بۆ نهێنی هێشتنه‌وه‌ی
فرۆشتنی ته‌واوه‌تی کوردستانه و پیلانێکیشه دژ به کوردی پارچه‌کانی
دیکه‌ی کوردستان ساز کراوه و له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌خوازن هه‌م شۆڕشی
ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتدا لاواز بکه‌ن و
هه‌م پیلانه‌کانی داگیرکه‌رانیشیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ بکه‌ن و هیچ که‌سێکیش
له سه‌رکردایه‌تی پاره‌ته‌که‌یاندا دژ به پیلانێکی له‌و جۆره نه‌وه‌ستێته‌وه
، چونکه ئه‌مه گوته‌ی له مێژینه‌ی خودی خۆیانه که ده‌یانگوت :- ئه‌گه‌ر
شۆڕشیشمان پێنه‌کرێت ئه‌وا شۆڕشمان پێ تێک ده‌درێت .
هه‌مئاهه‌نگیه به‌رده‌وامه‌کانیان له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران و فرۆشتنی که‌رکوک
و ناوچه دابڕاوه‌کان گه‌واهی ئه‌وه ده‌دات که ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه
شۆڕ‌شیان پێ ناکرێت ، له‌به‌رئه‌وه له ڕێگه‌ی خنکاندنی ده‌نگی کوردان
و داسه‌پاندنی هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌وه تێکدانی شۆڕشی کوردانیان
خستۆته به‌رنامه‌ی نزیکیانه‌وه ، تا له ئه‌گه‌ری ڕووداوێکی له‌و
جۆره‌شدا ده‌نگی ئازادیخوازان خه‌فه بکه‌ن و نه‌ته‌وه‌که‌شمان سه‌رکوت
بکه‌ن به‌ناوی نه‌بوونی مۆڵه‌ته‌وه .
دووه‌م - ڕاستگۆیی.
مه‌سعود بارزانی له کۆنگره‌دا گوتی :- ( پارتایه‌تی بۆ ده‌ستکه‌وت و
ئیمتیاز نییه به‌ڵکو وه‌سیله‌یه‌که بۆ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتیمان ) .
ئه‌م گوته‌یه‌ی مه‌سعود بارزانی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی کرده‌وه‌کانیه‌تی ،
ئه‌گه‌ر پارتایه‌تی له‌لای مه‌سعود بارزانی بۆ ده‌ستکه‌وت و ئیمتیاز
نییه ئه‌ی چ هۆکارێک هانی داوه که سه‌رجه‌می ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی
بخاته سه‌رکردایه‌تیه‌وه ؟
ئه‌ی چ بیانوویه‌ک ده‌هێنێته‌وه بۆ کوشتنی سه‌دان هه‌زار ئازادیخوازی
نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌لایه‌ن پارته‌که‌ی بارزانی و به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی
مه‌سعود بارزانی ؟
ئایا خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان له‌وه‌دایه که ده‌ستتان له‌گه‌ڵ شه‌یتانیشدا
تێکه‌ڵ بکه‌ن له پێناوی قودسیه‌تی بنه‌ماڵه‌دا ؟
باس له کام نیشتمان ده‌که‌ن ؟ ئه‌و نیشتمانه‌ی که کردوتانه‌ته
ئارامترین جێگه بۆ ده‌زگا سیخوڕی و جاسوسیه‌کانی داگیرکه‌ران و جیهانی
؟
پاشان مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت :- ( من ئیحترام له ڕه‌ئی ئێوه ده‌گرم
) .
بریا بمزانیبایه مه‌سعود بارزانی باس له چ ڕه‌ئێک ده‌کات ؟ له‌و باوه‌ڕه‌دام
ئه‌م کابرایه هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد به گه‌مژه ده‌زانێت و گاڵته
به چاره‌نووسی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کوردیش ده‌کات !
ئایا له کاتی ڕوخاندنی به‌عسیه‌کاندا ، له 98%ی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌نگی
خۆیان نه‌دا به جیابوونه‌وه له عێراقی عه‌ره‌بی له کاتێکدا که هیچ
هێزێکی به‌رهه‌ڵستکاری کوردانیش له ئارادا نه‌بوو ؟ ئه‌ی بۆچی هه‌ر له‌و
کاته‌دا له ته‌له‌ڤزیۆنی الجزیره‌وه بۆ ده‌مکوتکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان
پاسپۆرته عێراقیه‌که‌ت ده‌رده‌هێنا و ده‌تگوت :- ( ڕفتخر بکونی کعراقی
، لمعلوماتکم لحد اڵان جوازی جواز العراقی ) ، واته [ شانازی به
عێراقی بوونی خۆمه‌وه ده‌که‌م و بۆ زانیاریشتان تاوه‌کو ئێستا
پاسپۆرته‌که‌م عێراقییه ] . ئایا 98%ی ده‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌مان به ڕه‌ئی
ناژمێردرێت ؟
ئایا په‌سه‌ندکردنی یاسای خۆپیشاندان ته‌واو کوشتن و بنپێخستنی ڕه‌ئی
نه‌ته‌وه‌که‌مان نییه ؟
مه‌سعود بارزانی درێژه به گوته‌کانی ده‌دات و ده‌ڵێت :- ( من ته‌مه‌نام
ده‌کرد و خۆزگه ئیجازه‌تان دابام که مرۆڤ بڵێت ده‌ڕۆم نه‌ک خه‌ڵک
بڵێن که‌ی له کۆڵمان ده‌بیته‌وه ) .
په‌ح ماڵت به قوڕ بگیرێت میرزا بۆ خۆت و بۆ چه‌واشه‌کاریه‌کانت . ئه‌رێ
ده‌بێت چ گه‌مژه‌یه‌ک به‌م دوعایه بڵێت ئامین ؟ ئاخر ئێوه‌یه‌ک که شه‌ڕی
هه‌موو کوردانتان کردبێت و ئه‌شبه‌تاڵ له دوای ئاشبه‌تاڵتان تۆمار
کردبێت و په‌لکێشی هه‌موو داگیرکه‌رانتان کردبێت و بوبنه دێوه‌زمه‌یه‌ک
به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه و فیتنه و ئاژاوه‌تان خستبێته نێو هه‌موو
ماڵێکی کورده‌وه و هۆکاری سه‌رکوتکردن و هانابردنه لای داگیرکه‌رانی
هه‌موو عه‌شیره‌ته‌کانی ( سورچی و لۆلانی و زێباری و برادۆستی و هه‌رکی
و گه‌ڵاڵی و شیروانی ڕێکانی و باڵه‌کایه‌تی و مزوری و...هتد ) بووبن و
سامانی نه‌ته‌وه‌یه‌کتان زه‌وت کردبێت و هه‌زاران تاوانی دژه‌کوردیتان
تۆمار کردبێت ، ئیتر چۆن خه‌ڵک ناڵێن که‌ی له کۆڵمان ده‌بیته‌وه ؟
هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت :- ( ئه‌ساسی ئێمه جه‌ماوه‌ری
خۆمانه ) .
له‌و باوه‌ڕه‌دام نه‌ک هه‌ر ئه‌ساسی ئێوه جه‌ماوه‌ر نییه به‌ڵکو ئه‌گه‌ر
داگیرکه‌ران له باوه‌شتان نه‌گرن ئه‌وا له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا له‌لایه‌ن
جه‌ماوه‌ره‌وه ده‌خرێنه ناو زبڵدانی مێژوو و بۆ هه‌تا هه‌تایه میلله‌ت
خۆی ڕزگار ده‌کات له ده‌ستتان .
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ترین گوته‌ی مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت :-
( هیچ فایلدارێک له نێو ئێمه‌دا نه‌بووه ) .
خودا هه‌ڵناگرێت ئه‌گه‌ر 31ی ئابیشتان ئه‌نجام نه‌دایه ئه‌وا سه‌رۆک
جاش و مسته‌شاره‌کان باشترین سه‌لمێنه‌ری ڕاستی و ناڕاستی ئه‌م گوته‌یه
ده‌بوون . خۆ ئه‌گه‌ر بێت و جاش و مسته‌شاره‌کانتان لێبکه‌نه‌وه ئه‌وا
ئه‌وا ته‌نها یه‌ک نه‌فه‌رتان پێوه نامێنێت . بریا مه‌سعود بارزانی
باسی له فایلدار نه‌کردایه چونکه دڵنیام که بۆ هه‌تا هه‌تایه له
ژماردنی فایلداره‌کان نابێته‌وه ، به‌ڵکو بریا باسی له که‌سه بێ
فایله‌کانی ناو پارته‌که‌ی بکردایه تاوه‌کو بمانزانیایه چه‌ند بێ
فایل ده‌دۆزێته‌وه !
بۆ بینینی به‌شێک له گوته‌کانی مه‌سعود بارزانی کرته له‌سه‌ر ئه‌م
لینکه بکه:
http://www.youtube.com/watch?v=4hOQUJ1Gy4I&list=ULj9gr6r4m6Rw&playnext=1
بۆ خوێندنه‌وه‌ی زانیاری زیاتر کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه
بکه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=47adc81e
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
چوارتایی
|