په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١٢\٢٠٢١

کۆنگرەی ٢٠ ی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی.


عەلی مەحمود محەمەد  

 
ساڵانە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کۆنگرەی خۆی دەبەستێت لە نێوان نیوەی دووەمی مانگی نۆڤەمبەر بۆ نیوەی یەکەمی مانگی دیسەمبەر لە شاری لاھای ھۆڵەندا، پێنج ساڵ جارێکیش لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرکی ئەمەریکا کۆنگرەکە بەڕێوە دەچێت، بە بەشداری ولاتانی ئەندام کە ئێستا ژمارەیان ١٢٣ ولاتە و وڵاتانی نا ئەندام وەک چاودێر وە رێکخراوە جیھانییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، ئەمساڵ من بۆ ١٧ ەمین ساڵ بەشداری کۆنگرەکەم کرد، پێشتر ساڵانە ژمارەیەک باش لە رێکخراوەکان و پارێزەرو قوربانی و چالاکوانانیش لە کوردستانەوە بەشداریان دەکردو ئەوانەی کاریان لە گەڵمان بۆ دۆسیەکە کردووە، لە ئەنجامی ئەو ھەوڵانەی پێشتر دابوم و متمانەمان پەیدا کردبوو وە بە ئامانەتێکی پیرۆزیشەوە تا ئێستا جێبەجمان ، سالانە لسەر ئەرکی خۆمان سمینیشمان لەراوێزی کۆنگرەکە ، کوردی ەەین کوردی کوردی کوردی کوردی کوردکە ئەستەمە لایەنی دیکە کاری وایان کردبێت، کە سەرکەوت عەلی و بەڕێز مێتۆ رۆڵی سەرەکییان لە ئامادەکردن و رێکخستنی دەگێڕا، وەلێ دوو ساڵە لە ھەموو جیھان چەند کەسێکی زۆر کەمین بەشداری دەکەین و چالاکیەکانیش نەماون بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.


ئەرکی کۆنگرەکان بریتییە لە پەسەندکردنی بودجە، پڕکردنەوەی بۆشاییەکان لە رێگای ھەڵبژاردن، گوێگرتن لە وتاری وڵاتان بە ئەندام و چاودێرەوە، وتاری رێکخراوە جیھانییەکان و کۆمەڵگای مەدەنی، پێداچوونەوەو ھەڵسەنگاندن و پێشنیاری وڵاتان.


ئەوەی شایانی باسە شوێنی وڵاتانی "عێراق، ئێران، سوریا، تورکیا" ساڵانە چۆڵە، تەنانەت وەک چاودێریش بەشداری ناکەن، بەھۆی ئەندام نەبوونیان لە دادگاکەو گرنگینەدان پێی لە لایەن ئەو وڵاتانەوە، ئەمەش یەکێکە لە نەگبەتییەکانمان، ئەندام نەبوونی ئەوان لەو دادگایەو پابەند نەبوونیان پێوەی مایەی ماڵوێرانی گەلەکەمان و ھاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەیە.


ئەمساڵ لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٠٦/١٢ خولی بیستەمی ولاتانی ئەندام ASP٢٠ دەستی پێکرد، کۆنگرەکە بە راوەستانی دەقەیەک بۆ گیانی قوربانیانی تاوانەکانی تاوانە مەزنە نێودەوڵەتییەکان "جینۆسایدو تاوانی جەنگ، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی عدوان" دەستی پێکرد.


سەرۆکی دادگا "القاچی Piotr Hofmański،" پۆڵەندا ٦-٣-١٩٥٤ "، سەرۆکی کۆمەڵەی ولاتانی ئەندام ٢٠٢١-٢٠٢٣" ، سعادە السیدە سیلفیا فرناندیز دی غورمندی "" ئەرجەنتین ٢٤-١٠-١٩٥٤ "و داواکاری کحمر" "٣٠-٣-١٩٧٠ ئەدنەبەرە -بەریتانیا" ھەرسێکیان وەک ئەم پۆستانەیان بۆ یەکەمجار بوو بەشداری کۆنگرەکە بکەن، ئەمان و سەرۆکی سندوقی ھوکاری قوربانیان و دارایی وتاری خۆیان و کارەکانی ساڵی رابردووی دادگا و ھەڵبژاردنەکانی نێوان ھەردوو کۆنگرە کە ھەڵبژاردنی داواکاری گشتی و شەش قازیان پێشکەش کرد .


سەرۆکی دادگا لە میانی وتارەکەیدا وتی: دادگا لەسەر رێگای راست و لە ھەموو. ڕمساڵ ٢ دادگایمان ھبوو ، ساڵی داھاتوو ژمارەکە دەبێتە ٤ بۆ ٥ دادگایی.


ھەرچی کەریم خان داواکاری گشتی دادگایە وتی: ناتوانین رێگا بە دەرباز بوون لە سزا بدەین لە سەدەی ٢١ دا.


دەمانەوێت لە کۆمەڵگاکانی زەرەمەند لە تاوانە زەقەکان نزیک بینەوە ، ئێمە نامانەوێت سستەمی سیاسی بگۆڕین ، دەمانەوێت لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ بکەەینوننز لە.


ھەرچەندە رەخنە ھاتە سەر کەریم خان ی داواکاری گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەھۆی ئەوەی داوای لە دادوەرەکان کردووە پشکنین لە تاوانەکانی داعش و تاڵیبان بکرێت لە ئەفغانستان، لێ رێکخراوەکان رەخنەیان ھەیە لەوەی نابێت بەسەر ئەمەریکادا باز بدرێت کە تاوانی ئەنجامداوە لە ئەفغانستان، پێشتر بنسۆدا ئەمەریکاو تاڵبانی لەیەک ریزدا تۆمەتبار کردبوو بە ئەنجامدانی تاوان.


سەرۆکی سندوقی قوربانیانیش لە بەشێکی راپۆرتەکەیدا وتی: چوار کەیسی قەرەبوومان ئەنجامداوە، لە کەیسی جیرمان کاتانغا بەتاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ ١٢ ساڵ سزا دراوەو ٢٩٧ قوربانی، ھەریەکەی بە ٢٥٠ دۆلار قەرەبوو کراونەتەوە، لە ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨، بڕیار وایە لە ساڵی ٢٠٢٢ قەرەبوو کردنەوە دەست پێ بکاتەوە، لە کەیسی تۆماس لۆبانغا لە کۆنگۆی دیموکراتی بە ١٤ ساڵ زیندانی بە تاوانی چەکدارکردنی منداڵان سزا دراوە، بڕیار وایە ١٠٩٥ کەس قەرەبوو بکرێنەوە، لە کەیسی ئەحمەد فەقی مەھدی تاوانبار بەوێران کردنی شوێنە مێژوییەکان وەک تاوانی جەنگ، ٧٩٥ قوربانی ھەیە لە باماکۆی مالی و بڕیار وایە قەرەبوو بکرێنەوە، لە کەیسی نتغاندا "ژەنرالی شەڕ لە کۆنگۆی دیموکراتی بە ٣٠ ساڵ زیندانی حوکم دراوە لە لە ٧-١١-٢٠١٩ بە ئبانەنجامدانی ١٨ تاوانی "یورین قری ١٨ تاوانی".


دەوترێت داواکاری قوربانیان لە جەرگەی کارەکانی دادگا دابنرێن و قەرەبوو بکرێنەوە ، بەلام ھاوکاریەکانی ولاتان بۆ ، بلام ھاوکاریەکانی ولاتان بۆ ، بلام ھاوکاریەکانی ولاتان ، بلام ھاوکاریکانی ولاتان.


لێ بەشی دارایی لە راپۆرتی خۆی باسی ئەو قەیرانەی کرد کە دادگا تووشی ھاتووە لە ئەم ساڵدا بەھۆی پابەند نەبوونی ھەندێ ولات بە ئابوونەوە، ئەو وڵاتانەش بریتین لە "کۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست، جزر قەمەر، کۆنگۆ، غینیا، سورینام، زمبیا، فەنزوێلا، لیبریا و ئەنتیغواو باربدا ".


بۆیە ناچار بوونە لە ناوەڕاستی ئە بڕمساڵەوە پارەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ خرج بکەن، بە پێی زانیاریەکان گەیشتۆتە ٦٠ ملیۆن ئیرۆ.


دادگا بەھۆی گۆڕانی داواکاری گشتی و نوێکردنەوەی ستافی بیرۆکەی و زیادبوونی ژمارەی دادگاییەکانی لە دوو دادگاییکردنەوە بۆ چوار، داوای بودجەی زیاتری کرد بۆ ساڵی ٢٠٢٢ کە بڕەکەی ١٦٢٥٦٤٩٠٠ ئیرۆیە، وەلێ لە کۆتادا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڕی ١٥٤٨٥٥٠٠٠ ئیرۆ پەسەند کرا، کە ٤،٤٪ ی زیاترە لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١، کە بە بڕوای چاودێرانی کارەکانی دادگا لە رێکخراوە گەورەکانی جیھان ئەم بڕە پارەیە لە گەڵ ویستی دادگا بۆ ساڵی داھاتوو نایاتەوە.


کورتھێنانی بودجە وا دەکات قوربانیان نەگەن بە دادپەروەری، نەتوانرێت پرۆسەی لێکۆڵینەوەی بەرایی و دادگایی بە پێی داواکاریەکان و گەبانامنج بە ئەامەێە.


بودجەی دادگا ئەوەندەیەو کەچی تەنھا لە ساڵی ٢٠١٥ ەدا وڵاتان ١٤ ترلیۆن دۆلاریان لە جەنگدا خەرجووە !!!، دادپەروەری دوای جەنگەکانیش بەوەندە ناگەڕێتەوە.


ھاوکات ئەمساڵ ٢٦ وڵات قسەی خۆیان کرد، وێڕای رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و مەدەنییەکان.


ولاتان لە قسەکانیان کۆمەڵێک بابەتی گرنگ و داواکاری گرنگیان ھێنایە بەر باس، کە گرنگترینیان بریتی بوون لە: "تاوانی ژینگەیی وەک تاوانی نێونەتەوەیی بناسرێت، دادگا ببێتە جیھانی، پشکنینەکانی تاوان جیھانی بێت، بەجیھانیکردنی ئیختساسی دادگا، تاوانی سیبریانی بە توانی نێونەتەوەیی بزانرێت لە پاڵ تاوانی جینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی عدوان، برسی کردنی بە ئەنقەست وک تاوانی جەنگ بناسرێت ئەگەر لە جەنگی ولاتانیش نەبێت، پێویستی جیھانی بۆ یاسای بنەڕەتی رۆما، قوربانیان ئێمەیان ھانداوە بۆ دادگایەکی جیھانی، تاڵیبان ھەڕەشەیە بۆ سەر مرۆڤایەتی، کەیسی سوریا پێویستە بدرێتە دادگا ، دادپەروەری و لێپرسینەوە بۆ قوربانیانی رۆھێنغا ، دادا ولاتان ھوکاری دادگا بکەن بۆ گرتنی تاوانباران ، سستەمێکی دادپەروەری جھانی ، ھاوکاری جیھان ب دگاریھانبرسی کردنی خەڵی سڤیل تاوانی جەنگە بەھی ئابلووقەوە، ئای سی سی بێ وینە بووە لە مێژووی مرۆڤایەتی، دادپەروەری بە خۆڕایی نایات، ھەوڵ و ئیرادەو دادپەروەری دەوی، قوربانیان دەبێت بگەن بە دادپەروەری، پێویستە دادگا بپەڕێتەوە بۆ دەرەوەی ئەفریقا، دادگا لەسەردەمی کۆرۆنا پێویستترە، نابێت برسیکردن وەک چەک لە شەڕدا بەکار بھێنرێت، وڵاتانی نا ئەندام ھاوکاری دادگا بکەن، دادگایەکی جیھانی شەفاف و سەربەخۆو بێلایەنی جیھانی، ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە لێپرسینەوە لە تاوانەکان، پشتیوانی سیاسی و دیبلۆماسی و دارایی بۆ دادگا، دادپەروەری لە دوای رێکەوتنی شەڕ پێویستییە، عەلی قوش تاوانباری سودانی دوای بیست ساڵ دێتە بەردەم دادگا، یەکسانی جێندەری و رۆشنبیری یەکسانی شوێنی کار "کۆڕبەندی نەوەی یەکسانی لە ٣٠ یۆنی بۆ ٢ ی یۆلی ٢٠٢١ لە شاری پاریس بەسترا، داگای تاوانەکان بەشداری تێدا کردو بڕیاری جێبەجێکردنی دا، ئەوەبوو ئەمساڵ کە ٦ قازی ھەڵبژارد،سێ ژن و سێ پیاو بوون، ھاوکات ژن و پیاوێکی لە کۆنگرە وەک جێگیری داواکاری گشتی ھەڵبژارد ، وەک پابەند بوون بە یەکسانی جێندەری لە بواری کاردا ".


پێشبینی دەکرێت لە داھاتوودا دادگا لە ھەمواری بنەماکانی خۆیدا، شوێنی دیاریردنی شەڕی سیبریانی وەک تاوانی نێونەتەوەیی بکاتەوەو وە بەکار ھێنانی ئابلوقەی ئابووری لە جەنگ و ململانێی ناوخۆییەکان وەک تاوانی جەنگ بناسێت و لە پاڵ ناسینی تاوانی ژینگەیی وەک تاوانی جەنگ.


لیخشتاین و ئیتاڵیاو فەرەنساو ...... باسی ھەموواری یاسای ولاتی خۆیانیان کرد، بە پێی ھەموارەکانی رێکەوتنی کەمبالا لە ھاوینی ٢٠١٠ کە تیایدا پەسەندی ھەموواری تاوانی عدوان وەک تاوانی نێونەتەوەیی و و تاوانی بەکارھێنانی چەکی کیمیاوی و بایەلۆجی لە شەڕی ناوخۆیی وەک تاوانی جەنگ ھاتووە.
 

لە رۆژی کۆتایی، بە زیاتر لە ٦٢ دەنگ لە کۆی ١٢٣ وڵاتی ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، دوو جێگیری داواکاری گشتی ھەڵبژێردران، جگە لە کۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست کە داوای کرد بەشداری بکات لە دەنگدان، ئەو ولاتانەی دیکە کە ئابوونەی بەشداریان نەدابوو مافی دەنگدانیان نەبوو، کە ھەشت وڵات ئابوونەیان نەداوەو مافی دەنگنامیان لە ھەڵبژ اردنەکانی دادا لێ سەندراوەتەوە، ئەو ولاتانەش بریتین لە "کۆماری ئەفریقیای ناوەڕانت، جزرەمەیر، غاردنی ، لاست ، جزرەمەری ، کماری ئەفریقیای ناوەڕانت ، جزر مەیین ، لیتنز.


ئەو دوو کەسەی وەک جێگیری داواکاری گشتی ھەڵردژێردران بۆ ماوەی ٩ ساڵ بریتین لە خاتوو نزە شامین خان لە فیجی ، وە بەڕێز مامی ماندیای نانغی لە سیگال کە ھەردوکین بان.


ئەوەی شایانی ئاماژەیە لە ھەڵبژاردنەکانی دادگا پیچشتر دوو شت رەچاو دەکرا ئەویش کەسی ھەڵبژێردراو دەبوایە ھاوولاتی ولاتێکی ئەندامی دادگا بێت و وە نا بێت دوو کەس وەک نوێنەری ھیچ ولاتێک بۆ ھیچ پۆستێک ھەڵبژێردرێت، ئێستا خاڵێکی دیکەشی بۆ زیادکراوە، ئەو پۆستانەی لە کەسێک زیاتری بۆ ھەڵدەبژێردرێت پێویستە یەکسانی جێندەری لە کاردای تێدا جێبەجێبکرێت.


السید الشیخ محمد بلال (بنغلادیش) ، والسید کیلی (ڕیرلندا) ، والسید ڕندریس بارماس (إستونیا) ، والسیدە. مینیرفا جوزیفینا تارافیز میرابال (جمھوریە الدومینیکان) والسید إبراھیم سوریلاە (سیرالیون). ".


تەنھا لە سەدەی بیست نزیک بە ٢٠٠ ملیۆن مرۆڤ گیانیان بەختکردووە بەھۆی ململانێ و کۆمەڵکوژی سەرکوت و قاسابخانەکانەوە، کە دەکاتە ١ لەسەر ٢٧ ی مردنەکانی جیھان، بۆیە بوونی دادگایەکی جیھانی ھیوایەکی مێژوییە بۆ کۆتایی ھێنان بە کۆمەڵکوژییەکان، لەو نێوەدا گەلەکەمان پشکی شێری بەردەکەوێت لە ژمارەی کەیسی تاوانە مەزنەکان و ژمارەی قوربانییەکانی.


وەلێ راستە زۆرینەی وڵاتان ١٢٣ ولات ئەندامی دادگان المحکمە الجنائیە الدولیە، بەڵام زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی جیھان و وڵاتە بەھێزەکانی جیھان ھێشتا لەدەرەوەی دادگان بە تایبەت "ئەمەریکا، روسیا، چین، ھیندستان" و بۆیە خەونی دادگایەکی جیھانی کاریگەر ھێشتا دوورە، بەلام ھەوڵدان بۆی بەردەوامە.


لە ھەمووشی ناخۆشتر ئەو ولاتانەی کوردستانیان داگیر کردووە ئەندامی دادگاکە نین، سەرکوتکردنی گەلەکەمان ھۆکارێکە بۆ ئەندم نەبوونیان لە دادگاکە بۆ ئەوەی دەستیان کراوە بێت لە سەرکوتکرنیدا، بۆیە تا نەبنە ئەندام دڵنەوایی دوبارە نەبونەوەی جینۆساید نییە.

 

ماڵپه‌ڕی عه‌‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک