٦\١٢\٢٠١٠
کۆنگرەی جڤاکی
دیموکراتی و سەرۆکی شارەوانی دیاربەکر لە کوردستانی باکوور
پشتیوانی لە کەمپین دەکەن.
خانەقین - دیاربەکر
لە دوێنێوە کۆنفرانسی تەندرووستی لە شاری دیاربەکر بەڕێوەیە و زۆرێک لە
پزیشکەکانی کوردستان تێدا بەشداریان کردووە.
د. رابیعە عەباس(چالاکوانی کەمپین) یەکێکە لەو پزیشکانە کە لە
کۆنفرانسی ناوبراو بەشداری دەکات و ئێستا لەناو هۆڵی کۆنفرانسەکەیەو لە
پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رایگەیاند: دیدارێکمان لەگەل هەر یەک لە
ئەحمەد تورک (سەرۆکی پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتی)و سەڵاح بایدەمیر
(سەرۆکی شارەوانی دیاربەکر)کرد. لەم دیدارەکان باسی کەمپینی(هەر ئێستا
قوتابخانە بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن) و رۆڵ و چالاکییەکانی لەم
کاتە بۆ مافی سرووشتی رەوای منداڵی کوردستانلە خوێندن بە زمانی دایکی
کرد و ئەوانیش بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی خۆیان راگەیاندو سمبولی
کەمپینەکە(قەڵەم بەرزڕاگرت).
هەروا لە درێژەی قسەکانی: تەواوی بەشداربووانی کۆنفرانسەکەش پشتیوانی
خۆیان راگەیاند.
هەردوو پارتی ناوبراو نوێنەرایەتی ملیونان کوردستانی دەکەن لە باکوور‌و
زۆربەی شارەوانییەکانی کوردستانیان بەدەستەوەیە.
لەم بارەیەوە سەرپەرشتیاری کەمپینەکە، وتی: ئەمە دەستکەوتی یەک بە یەکی
ئەوانەی چالاکی بۆ کەمپینە دەکەن و ئەوپەڕی خۆشحاڵی خۆمان دەردەبڕین بۆ
هەواڵی پشتیوانیکردنی هەردوو بەڕێز(ئەحمەد تورک)و(سەڵاح بایدەمیر)
پشتیوانی ملیونان کوردستانییە بۆ مافی خوێندن بە زامین دایک. ئێستا بە
بەرچاومانەوە دەبینین چۆن گەلێک قەڵەم بەرزڕادەگرێ بۆ مافی سرووشتی
خۆی. ئەمە زەقترین نموونەیە لەبەرامبەر حکومەتگەلێک هێشتا بە ئاگرو
ئاسن رێ لە مافی منداڵی کوردستان دەگرن. ئێمە ئەم جارەیان لەبەرچاوی
رای گشتی جیهان وەک گەلێک لەسەرەتاییتر ماف بێبەشکراو و چەوساوە بە
بەرزڕاگرتنی قەڵەم لەگەڵ خاوەن سوپا زەبەڵاحەکان و بۆمبا و فڕۆکەی
جەنگی و زیندانە تاریکەکان زۆرانبازی دەکەین و بە دلنییایەوە خەڵکی
کوردستان بە پشتیوانی هۆشمەندی و ویژدانی زیندوی مرۆڤایەتی سەرکەوتنمان
مسۆگەرە. هەروا وتیشی: دەبا حکومەتی تورکیا، ئیران و سوریا بتوانن
لەبەردەم رای گشتی جیهان بیانوو بۆ سیاسەتە رەگەزپەرەست و
نائینسانییەکەیان بهێنن!
سەڵاو لە یەک بەیەکی ئامەدیان و هەموو ئەوانەی سەربەرزانە داکۆکی لە
مافی منداڵانی کوردستان دەکەن بۆ خوێندن بە زمانی دایک.
کەمپینی(هەر ئێستا خوێندن بە زمانی کوردی بێتە
دامەزراند) / خانەقین
5\12\2010
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پشتیوانیی
بۆ که‌مپه‌ینی به‌فه‌رمی ناسینی زمانی کوردی.
دوای ئه‌وه‌ی که که‌مپه‌ینی به ڕه‌سمی ناساینی زمانی کوردی به ناوی
"هه‌ر ئیستا په‌روه‌رده به زمانی دایکی" ده‌ستی به چالاکی کرد، له
لایه‌ن کوڕ و کومه‌ڵه جیاوازه‌کانه‌وه پشتگیری لێ ده‌کرێ.
گه‌نجانی پێشه‌نگ به بڵاو کردنه‌وه‌ی بانگه‌وازیه‌ک تێکه‌ڵ به‌و ڕه‌وته
بوون.
له بانگه‌وازی گه‌نجانی پێشه‌نگ دا هاتوه: دوای ئه‌وه‌ی کوردستان به
پلانێکی ناونه‌ته‌وه‌ی و داگیرکارانه دابه‌ش و گه‌لی کورد بنده‌ست کرا،
هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م گه‌له‌ش به‌رده‌وام بن پێکراوه و کومه‌ڵگای
ناونه‌ته‌وه‌ی و به ناو پێشکه‌وتوی جیهانیش خۆی له ئاست چاره‌نوسی پڕ
له تراژیدیای ئه‌م گه‌له دا بێده‌نگ و نه‌بان کردوه.
یه‌کێک له سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی مروڤ قسه‌کردن و په‌روه‌رده به
زمانی دایکه، به‌ڵام گه‌لی کورد له کوردستانا خاوه‌ن ئه‌و مافه نیه
و ته‌نانه‌ت زمانه‌که‌شی له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه به زمانێکی نه‌ناسراو
پێناسه ده‌کرێ.
ئێمه وه‌ک گه‌نجانی پێشڕه‌و پشتگیری خۆمان بۆ که‌مپه‌ینی، "هه‌ر ئێستا
په‌روه‌رده به زمانی دایکی" ده‌رئه‌بڕێن و تێکه‌ڵ به‌و ڕه‌وته ده‌بین
و داواکارین له هه‌موو کوڕ و کومه‌ڵ و لایه‌نه کوردیه‌کان له‌مباره‌وه
خاوه‌ن هه‌ڵویست بن و ئه‌م که‌مپه‌ینه بکه‌ینه که‌مپه‌ینێکی گشتگر و
ناونه‌ته‌وه‌ی و زمانی کورد به ئیراده‌ی خۆمان پێش بخه‌ین و چاوه‌ڕوانی
که‌ره‌م و به‌زه‌ی داگیرکه‌ران نه‌بین.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پەیامی کەمپین بۆ
دیموکرات و کۆمەڵە.
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان
بەڕێزان سەڵاو
لەم کاتە کە کەمپینەکەمان بە شەونخونی سەرقاڵی سەرخستنی یەکێک لە مافە
سرووشتی، ئینسانی و دیموکراسی کوردستانیانە، گوێبیستی هەواڵی شەڕی
راگەیاندی ئێوە بووین.
ئێمە بەناوی دەیان سەرنووسەری رۆژنامە، گۆڤار، ماڵپەڕ، حزب، رێکخراو،
ئەندام پەرلەمان و کەسایەتی کوردستان و وەڵاتانی دەرەوە داواتان
لێدەکەین لەگەل گەیشتی ئەم پەیامە و بڵاوکردنی لە کەناڵەکانی راگەیاندن،
شەڕی راگەیاندنی نێوانتان رابگرن. ئەم شەڕەی ئێوە دیارییەکی خۆڕاییە بۆ
حکومەتە ستەمکارەکان. لە کانگای دڵمانەوە تکاتان لێدەکەین سوود لە
ئەزموونی کوردستانی باشوور وەربگرن!
لە دیمانەیەک لەگەل پیبە خوسێ(سەرۆک کۆماری ئۆروگوای) و لە وەڵامی
پرسیارێک لەبارەی نهێنی سەرکەوتنی چەپەکان لە وەڵاتەکەیان، وتی: ئێمە
بڕوامان بە گفتوگۆ، گفتوگۆ و گفتوگۆکردن هەیە لەگەل یەکتری.
ئایا ئێوەش لەبری شەڕی راگەیاندن دەتوانن لەگەل یەکدا گفتوگۆ، گفتوگۆ و
گفتوگۆ بکەن!
خۆشەویستان: ئیدی بەسەو رابردووی پڕ نەگبەتی بەجێبهێڵن و بە کار‌و
چالاکی بۆ سەرخستنی خەباتتان برینە قوڵەکانی رابردوو ساڕ‌ێژ بکەن و روو
لە داهاتوو بکەن.
رێز‌و حورمەتمان قبووڵ بکەن و هیوای یەکریزی و هاودەنگی و هاوپشتی
کوردستانیان لەپێناو مافە سرووشتییەکەیان!
هەر سەربەرز و سەرفەرازبن
کەمپینی (هەر ئێستا خوێندن بە زمانی کوردی لە کوردستان)
4\12\/2010
|