کۆنگره‌ی دووه‌می ناوه‌ندی چاک: چه‌ند ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک.
نیاز که‌رکووکی
ناوه‌ندی چاک له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا وه‌کو ناوه‌ندی ناسراو له کوردستان و ده‌ره‌وی کوردستان کار ئه‌کات بۆ ناساندنی جینوسایدی کورد و گه‌یاندنی تاوانباران به دادگا ،من لیره‌دا نامه‌وی ئاماژه.. بکه‌م به‌و کارانه‌ی که کردویه‌تی له‌رابردوودا. میلله‌تی کورد کاتی که کاره‌ساتی چینۆسایدی به‌سه‌ر هات که‌س نه‌بوو بێته وه‌لام و که‌س خۆی نه‌کرده خاوه‌نی من لیره چاوم که‌وت به ئه‌فسه‌ریکی ئه‌مریکی که خانه نشین کراوه که له هیزی تایبه‌ت کاری کردوه وتی کاتی که کیمیا بارانی هه‌له‌بجه کرا من له عیراق بووم له ژیر ناویکی که کارم ئه‌کرد توانیم بگه‌مه شۆینی روداوه‌که کومه‌لی وینه‌م گرد که تاکو ئیستا بلاو نه‌کراوته‌وه چونکه سیاسه‌تی ئه‌مریکا ئه‌و کاته وا پیویستی ئه‌کرد،دووای ڕاپه‌رینه جه‌ماورییه‌کی 1991 حوکمه‌تیکی کوردی ساویلکه دامه‌زرا و که‌وتنه هه‌ول دان بۆ کورسی و سامان هه‌موو ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که به‌سه‌ر میله‌ته‌که‌مان هاتبوون له یادیان کرد ،کاتی که ناوه‌ندی چاک درووست بوو یه‌کیتی و پارتی که‌وتنه دژایه‌تی بێ ئه‌وه‌ی بزانن که ناوه‌ندی چاک بۆ چی کار ئه‌کات تاکۆ ئیستا نه‌ک ده‌ستی یارمه‌تیان درێژ نه‌کردوه به‌ڵکو هه‌ر دژایه‌تی ئه‌که‌ن که ئه‌مه خۆی له‌خۆیداپرسیاره. له ساڵی 1994 جینوسایدی رواندا ڕوی دا که 800 هه‌زار که‌س تیا چوو 2 ملیون که‌س ئاواره بوون که به‌شیک له‌م کاره‌ساته ئه‌گریته‌وه بوو ئهمالی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان که نه‌یان توانی ده‌س به‌جی بریاری له‌سه‌ر بده‌ن ،له ساڵی 1995 جینوسایدی بۆسنیا ڕوی دا که 8000 هه‌زار که‌س کوژران له شه‌ری نیوان بۆسنیا و سربیا له ساڵانی 1992-1995 100 هه‌زار که‌س سڤل کۆژران ،له ساڵی 2003 جینوسایدی سودان له دارفور 70 هه‌زار که‌س کۆژران ویه‌ک ملیون که‌س ئاواره‌بوون.
به‌لام جیاوازی ئه‌م میله‌تانه له‌گه‌ل میلله‌تی کورد ئه‌وه‌یه که ئه‌وان توانیان جینۆسایدی میلله‌ته‌کیان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان پچه‌سپێنن و له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا کاریان بوو ئه‌کری ،به‌لام چاک چونکه ده‌زگاییکی نا حکومیه سه‌ر به هیچ لایه‌نێک نی یه له رووی ئابوریه‌وه هیچ تواناییکی نی یه زۆربه‌ی کاره‌کانی له ئه‌ستوی ئه‌ندامانه له کیرفانی خۆیان کردویانه بۆیه تاکو ئیستا نه‌مان توانیوه هه‌موو ئامانجه‌کانمان به ده‌س بهێنین چونکه کاره‌کانمان سنوردارده‌بن ،له باره‌ی ئه‌وی که کۆمه‌لیک که‌س هه‌یه که ره‌خنه ئه‌گرن لێمان که ئیمه خۆمان هه‌ل ئه‌قوتێنینه ناو کومه‌لی کار که پیوه‌ندی نی یه به جینۆسایده‌وه‌ه ئه‌مه‌وی ئاماژه بکه‌م که که‌سانێکی زۆر پیشنیاری ئه‌وه‌یان کرد که ئه‌بی بێنه هانای خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هیچ نه‌بی ده‌نگی ناره‌زایی خۆتان به‌رز بکه‌نه‌وه ئیمه‌ش چونکه به‌شێکین له‌و میلله‌ته هه‌ر یه‌کیک له ئیمه کۆمه‌لی کاره‌ساتی به سه‌ر هاتووه بۆیه هه‌ست به ئازاره‌کانیان ئه‌کیین به‌تایبه‌ت که‌س و کاری ئه‌نفال کراوه‌کان که تاکو ئیستا هیچیان بوو نه‌کراوه .هه‌ر وه‌ها ئیمه له گه‌ل گوران کاریداین به مه‌رجی که ره‌چاوی هه‌موو یاساکانی مافی مرۆڤ بکات بۆیه ئه‌م کونگره‌یه کومه‌لی گورانکاری ئه‌کات له ناو ناوه‌ندی چاک به هیوای ئه‌وه‌ی بتوانین کاری باشتر بکه‌ین بۆ چوار پارچه‌که‌ی کوردستان .
November/26/2007 ئه‌مریکا nyazkirkuki@hotmail.com
|