کۆنگره‌ی ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد به جیهان و ڕۆڵی ناوه‌ندی چاک تیایدا!
کۆنگره‌ی ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد به جیهان که له ڕۆژانی 26 ـ 28 ی مانگی یه‌کی 2008 له هه‌ولێر به‌سترا. به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی هات . ئه‌م کۆنگره‌یه کۆمه‌ڵێک ڕاسپارده‌و بڕیاری ده‌رکرد که زۆر له و بڕیارانه به قازانجی گه‌لی کورد به گشتی و که‌س وکاری ئه‌نفالکراوان و کیمیابارانکراوان ده‌شكێته‌وه، ئامانجه پێکراوه‌کانی ئه‌م کۆنگره‌یه زۆر نزیک بوو له خواست و ئامانجه‌کانی ناوه‌ندی چاکه‌وه بۆ ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد به جیهان و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی جدی له زیان لێکه‌وتوانی تاوانه‌کانی ئه‌نفالکردن و کیمیابارانکراوانی گه‌لی کورد. ناوه‌ندی چاک دوای ئه‌وه‌ی بانگهێشتی فه‌رمی پێگه‌یشت له لیژنه‌ی ئاماده‌کاری ئه‌م کۆنگره‌یه‌وه بڕیاریدا که به‌شداری جدی بکات به گوێره‌ی قه‌واره‌ی خۆی له‌م کۆنگره‌یه‌دا که قه‌واره‌یه‌کی به‌رچاوی پێدرا و کار و چالاکیه‌کانی ڕابوردووی له سه‌ر دۆزی جینۆسایدی گه‌لی کورد به هه‌ند وه‌رگیرا. ناوه‌ندی چاک له‌م کۆنگره‌یه‌دا ڕۆڵێکی دیار و به‌رچاوی بینی به پێشکه‌شکردنی لێکۆلێنه‌وه و کۆمه‌ڵێک پێشنیار و ڕاسپارده‌ی زۆر ، خۆشبه‌ختانه هه‌موو لێکۆڵینه‌وه و پێشنیار و ڕاسپارده‌کان به باشی هه‌ڵسه‌نگێندران و قبوڵکران له لایه‌ن لیژنه‌کانی ئاماده‌کاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆنگره‌وه. نوێنه‌رانی ناوه‌ندی چاک له په‌راوێزی ئه‌م کۆنگره‌یه‌دا، کۆمه‌ڵێک له نوێنه‌رانی ڕێکخراوه به‌شداربوه‌کانی کۆنگره و ماڵپه‌ڕه‌کان و که‌سایه‌تی یاسایی و دیاری کورد و بیانیه‌کانیان بینی، وێرای ئه‌وه‌ی که زیاتر ناوه‌ندی چاکیان پێناساندن، په‌یوه‌ندی دۆستانه‌و هاریکاریان له‌گه‌ڵ زۆرێک له‌م که‌سایه‌تی و ڕێکخراوانه‌دا به‌ست، به تایبه‌تی ناسین و په‌یوه‌ندی به‌ستن له گه‌ڵ کۆمه‌ڵیک له‌و پرۆفیسۆر و پزیشک و شاره‌زایانه‌ی دۆزی جینۆساید له جیهان و کوردستاندا. جگه له‌مه‌ش نوێنه‌رانی ناوه‌ندی چاک کۆمه‌ڵێک چاوپێکه‌وتن و دیالۆگیان ئه‌نجامداوه له گه‌ڵ میدیاکاندا وه‌ک ڕادوێکان و ڕۆژنامه کوردیه‌کن. چاوه‌ڕوانی ڕاپۆرتی نوێنه‌رانی ناوه‌ندی چاک بن له ڕۆژانی داهاتودا له‌سه‌ر ورده‌کاریه‌کانی کۆنگره و ڕۆڵی ناوه‌ندی چاک له کۆنگره‌ی ناوبراودا و ڕوونکردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو دیالۆگ و چاوپێکه وتنه‌کان و میتینگه‌کانی ناوه‌ندی چاک له په‌راوێزی کۆنگره و پاش کۆنگره.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک. chak.org@gmail.com www.chak.info
|