کۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌یی و کاریگه‌رییه‌کانی.

ع. و.
خه‌نده‌ڕه‌ش
ئه‌گه‌ر به‌و چه‌شنه‌ی باسی لێوه ده‌کرێت کۆنگره‌ی هه‌ولێر پێک بێت؛ و
له سه‌ر داوای تورکیایش نه‌کرێته سه‌کۆیه‌ک بۆ پرۆپاگه‌نده کردن بۆ
پ ک ک، ده‌کرێ بڵێێن که ده‌بێته دیوه‌خانی کۆنه‌ئاغا و سه‌رۆک خێڵ و
تیره و تایفه‌کان بۆ بریاردان له‌سه‌ر چاره‌نووس و دواڕۆژی پ ک ک؛ و
نه‌خشه‌کێشان و ڕێخۆشکردن بۆ هه‌ندێک هه‌نگاوی خیانه‌تکارانه‌ی تر.
ئه‌و کۆنگره‌یه وه‌ک تا ئێستا به "کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی" ناوی
ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر به ڕاستی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بێت، ناشێت هیچ
بڕیارێکی تێدا په‌سه‌ند بکرێت که بۆنی خیانه‌ت و ناته‌بایی و دڕدۆنگی
و شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی نێوخۆیی لێوه بێت؛ و کاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر
بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌جێ بهێڵێت . گه‌ره‌که به‌رنامه‌ی کاری
وه‌ها کۆنگره‌یه‌ک ته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
نه‌ته‌وه‌یی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی نیشتماندا، نه‌ک
که‌مایه‌تییه‌کی ده‌سه‌ڵاتدار له‌وێدا خۆی به‌سه‌ر زۆرایه‌تییه‌کی
بێده‌سه‌ڵات یان که‌مده‌سه‌ڵاتدا بسه‌پێنێت و ویست و به‌رژه‌وه‌ندییه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بکاته قوربانی خواسته تایبه‌تییه‌کانی خۆی.
هه‌روه‌ها پێویسته له وه‌ها کۆنگره‌یه‌کدا چه‌مکه‌کانی نه‌ته‌وه و
نه‌ته‌وه‌ییبوون و خیانه‌ت و خیانه‌تکاریش به‌و جۆره‌ی که هه‌ن
پێناسه بکرێن، نه‌ک به ویستی خۆسه‌پێن و له‌خۆبایییه‌کان.
هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان له ده‌وروبه‌ری ئه‌وه ده‌خولێنه‌وه که
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی ئه‌و به‌ناو کۆنگره نه‌ته‌وه‌ییه گوشار خستنه
سه‌ر پ ک ک بێت. وه‌ها کارێک بۆی هه‌یه له کورتخایه‌ندا زه‌برێک له
پ ک ک بدات؛ و بۆ ماوه‌یه‌کی کورت مه‌یدان به پ ک ک ته‌نگ بکات؛
به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ناتوانێت ببێته هۆکاری له مه‌یدان بردنه
ده‌ری پ ک ک. و ئاسووده‌یی و سوکنایی بۆ دڵ وده‌روونی تورکه
فاشیسته‌کان. ئه‌مه‌ش ده‌کرێ چه‌ند هۆکارێکی جیاوازی هه‌یه.
یه‌که‌م، هۆکاری نێۆخۆیی و ڕيێکخراوه‌یی: پ ک ک له ڕووی ڕێکخستنه‌وه
کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی زۆر ڕێکوپێک و به توانا و خاوه‌ن پره‌نسیپه؛ و
ئه‌ندامانی خۆی به چه‌شنێک بارهێناوه که به که‌مترین توانا و
ئیمکانات گه‌وره‌ترین کار ئه‌نجام بده‌ن. له ڕووی شێوازی ڕێکخستن و
به‌ڕێوه‌بردنه‌وه له نێوان پ ک ک و ئه‌ڵقاعیده دا وێک‌چوونی زۆر
هه‌یه (دیاره به‌و مانایه نا که پ ک ک وه‌ک ئه‌لقاعیده بده‌ینه
ناسین. پ ک ک سه‌ره‌ڕای هه‌موو خراپییه‌کانیشی هه‌ر هێزێکی شۆرشگێری
کوردستانییه و جێگه و پێگه‌ی دیاره و خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هیده و
جێگای شانازیی گه‌لی کورده). هه‌ردووکیان تۆڕی ڕێکخستنی به‌ربڵاویان
هه‌یه و له ژێر چه‌تری سه‌دان ڕێکخراوی جیاجیادا کار ده‌که‌ن.
هه‌ردووکیان پابه‌ندی تاکه ئیدیۆلۆژییه‌کی تایبه‌ت به خۆیانن و
هه‌موو شته‌کان به‌گوێره‌ی بنه‌ما ئیدیۆلۆژییه‌کانیان نه‌ک ئه‌قڵ و
مه‌نتیق هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
ئیدیۆلۆژیی کوردبوون و کوردستانیبوون، گه‌وره‌یی سه‌رۆک ئاپۆ، و
ڕه‌وایی خه‌باتی پ ک ک، به جۆرێک له مێشکی ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه دا
جێی خۆیان کردووه‌ته‌وه، که لاڕێبوون لێیان ئاسان نییه. له ڕاستیدا
ئه‌و به‌شه له ئه‌ندامانی پ ک ک که که‌سانی ئیدیۆلۆژیکن، به هۆی
ئه‌و نه‌خشه و هێڵ و جه‌غزه تیۆریکانه که له مێشکیان ئاخندراوه،
وه‌ک ڕۆبۆت ره‌فتار ده‌که‌ن نه‌ک وه‌ک مرۆڤێکی ئاسایی. ئه‌م تیۆرییه
وشکانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه که ئه‌و که‌سانه گوێڕایه‌ڵی
فه‌رمانه‌کانی سه‌رۆک و سه‌رکرده‌کانیان بن؛ و هه‌ر لادانێک له‌و
فه‌رمان و ڕاسپاردانه به ناڕه‌وا و یاساشکێنی وه‌رگرن. هه‌ر بۆیه
ده‌بینین له هه‌مبه‌ر دۆست و دوژمن‌دا، له هه‌مبه‌ر خۆیی و بێگانه‌دا
به‌بێ هۆ زبری و ڕه‌قی له خۆیان نیشان ده‌ده‌ن. دیاره ئه‌م زبرییه‌ش
سه‌ره‌ڕای لایه‌نه نه‌رێنییه‌که‌ی له زۆر حاڵه‌تدا ئه‌وانی له
فه‌وتان و له‌نێوچوون پاراستووه.
دووه‌م، هۆکاری ده‌ره‌کی: ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه ڕابردوو و ئێستای
هه‌ڵسووڕانی پ ک ک و چاوێک به هاوکێشه هه‌رێمییه‌کاندا بگێڕین، به
ئاسانی ده‌توانین باوه‌ڕ به‌وه بێنین که تورکیا هه‌رچی بکات ناتوانێت
نه له مه‌یدانی جه‌نگ و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌دا، و نه به پیلان و
گه‌له‌کۆمه به هاوکاریی ده‌وڵه‌تی ئێراق و ئه‌مریکا پ ک ک
بفه‌وتێنێت. ئه‌مریکا هه‌شت ساڵه له ئه‌فغانستان له دژی تاڵه‌بان
ده‌جه‌نگێت؛ و ڕۆژ له دوای ڕۆژیش تاڵه‌بان هێز و توانای خۆی پتر
نیشانی ئه‌مریکا و جیهان ده‌دات. هۆیه‌که‌یشی له‌وه‌دا نییه که
تاڵه‌بان هێزیکی جادوویی هه‌بێت و ئه‌مریکا ده‌ره‌قه‌تی نه‌یه‌ت؛ یان
له‌وه‌دا نییه که تاڵه‌بان چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی زیاتر و مۆدێرنتری
هه‌بێت؛ به‌ڵکوو هۆکاره‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هاوکارییه ماددی،
مه‌عنه‌وی و لۆژێستیکییه هه‌رێمییه‌ی که له لایه‌ن ئێران و
پاکستانه‌وه بۆ تاڵه‌بان ده‌سته‌به‌رکراوه.
له بواری پ ک ک شدا مه‌سه‌له‌که شتێکی ئاوایه. پ ک ک وێڕای ئه‌وه
که له لایه‌ن ئه‌مریکا و ئوروپاوه دژایه‌تی ده‌کرێت، وا خه‌ریکه
کورده‌کانیشی لێ هان ده‌درێت؛ به‌ڵام نابێت ئه‌وه له‌بیر بکه‌ین که پ
ک ک ئه‌گه‌ر له باشووری کوردستانیش ده‌ربکرێت، له ئێران نه‌ک
ده‌رناکرێت، به‌ڵکوو هاریکاری و پشتیوانیشی ده‌کرێت و داڵده‌یش
ده‌درێت. ئێران هه‌رگیز ئاماده نابێت به خاتری کوژرانی چه‌ند سه‌رباز
و به‌کرێگیراوێکی خۆی کارتی پ ک ک له‌دژی تورکیا له ده‌ست بدات.
تورکیا ڕه‌قیبی مێژوویی ئێرانه و ئێرانییه‌کان هه‌رگیز ڕێگه ناده‌ن
وا سووک و ئاسان پ ک ک بفه‌وتێت و تورکیا بحه‌سێته‌وه. فه‌وتاندنی پ ک
ک به یارمه‌تیی کورده‌کانی ئێراق سه‌رکه‌وتنێک ده‌بێت بۆ تورکیا و
په‌ره ده‌دات به هێژمۆنیی نیۆ-عوسمانیزم به‌سه‌ر کورد و ئێراق و
دواتریش دنیای عه‌ره‌ب دا؛ و بۆی هه‌یه له درێژخایه‌ندا ئاگری
ئاژاوه و ناکۆکییه ئاینییه‌کان بکێشێته نێو چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
ئێرانیشه‌وه. هه‌ر بۆیه پێویسته کورده‌کانی باشوور زۆر وریا بن و
به‌خۆڕایی و کوێر کوێرانه خۆیان دوچاری جه‌نگێکی خیانه‌تکارانه
نه‌که‌ن، که بێجگه له ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری هیچیان بۆ
نامێنێته‌وه. ئه‌وان ئه‌گه‌ر خۆیان گێل نه‌که‌ن زۆر باش کۆماری
ئیسلامی و رێژیمه‌که‌ی به‌ر له ئه‌ویشیان ناسیوه؛ که چۆن له
سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه، ئێران کوردی ئێراقی وه‌ک
کارتێکی سیاسی به‌کارهێناوه و ئێستایش به‌کاری ده‌هێنێت، هه‌ر به‌و
شێوه‌یه‌ش که‌ڵکی خۆی له پ ک ک وه‌رده‌گرێت و ئاماده نییه
بیدۆڕێنێت. ڕه‌نگه ڕێگه بدات به لاوازبوونی، به‌ڵام ناهێڵێت تورکیا
به ئاسووده‌یی پاڵ بداته‌وه و که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف بگێڕێته‌وه ژێر
ده‌سه‌ڵاتی خۆی.
2009 03 27
|