په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٨\٢٠١٣

کۆنگرەی نەتەوەیی نابێ بە برسییکردنی کوردانی رۆژاوا تێپەرێ.

 


پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان..

لە کاتێکدا ئیوە هەولی سازدانی کۆنگرەی نەتەوەیی دەدەن ، لەبەرچاوتانە بەهۆی ململانێی سیاسی ، بەشیکی گرنگ لەنەتەوەکەتان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکەکەی (مەسعود بارزانی) ئابلۆقەی ئابوری لە خۆراک و داو دەرمان خراوەتە سەر . ئەم سیاسەتەش لەسەرەتای راپەرین بەعس بەرامبەر خەلکی کوردستانی باشوری پەیرەو کرد ، کە خەلکە هەژارەکە بەپلەی یەکەم باجەکەی دا.

گەلەکەمان لەرۆژاوای کوردستان ئەمرۆ روبەروی سەخترین رۆژگار بۆتەوە بەوەی لەلایەکەوە چەتەکانی ئەسەد و ئیسلامیە تیرۆریستەکان ، هەولی داگیرکردنەوەی کوردستانی خۆراوا دەدەن ، لەلایەکی تر بەهۆی ئەو شەرەی دوسالەی سوریا و رۆژاوا ، هەژاری و بێکاری و ئاوەرەیی خەلکی کوردستان و عەرەبی سوری لەکوردستانی خۆراوا، چەند بارە ئاسا زیاتر بوە . میژوی گەلەکەشمان ئەوەمان پێ دەلێت ، کەیەکێ لەچەکەکانی داگیرکەران بۆ لەناو بردن و کۆڵدان لەخەباتکردنی سیاسەتی ، ئابلۆقەی ئابوری و برسیکردن بووە . ئەو سیاسەتەی ئەمرۆ پارتی دیموکراتی کوردستان وەک داگیرکەران بەرامبەر گەلەکەی پەیرەو دەکات و خەلکی هەژار زیاتر برسی و ئازار دەدا . لەکاتێکدا ئەرکی دەسەلاتی باشور و سەرجەم پارتە کوردستانیەکانە ، لەم چرکەساتە بەهانای نەک هەر براکوردەکانیان دابجونایە ، بەلکو هەلویستی مرۆڤ دۆستانەشیان بەرامبەر هەموو ئەو خەلکە هەبوایە کەروبەروی شەر و مالویرانی دەبێتەوە ، وێنەیەکی مرۆڤ دۆستیان پراکتیزە بکرایە نەوەک سیاسەتی ئابلۆقەدانان بەرامبەر گەلەکەی خۆشیان بۆیە ئیمە ئەوانەی ناومان لەو کەمپینەدا هەیە بەراشکاوی رای دەگەینین:

١- ئەو ئابلۆقە ئابوریەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەر گەلەکەمان بەتوندی رسوا دەکەین وبەناپاکیەکی نەتەوەیی ئەژمار دەکەین وەلەداگیرکەرانی کوردستانی تێپەراندوە ، جونکە لەکۆچرەو کارەساتی ئەنفالەکاندا هەردوو داگیرکەری سەرسەختی کورد( ئیران وتورکیا ) دەرگای سنورە دروستکراوەکانیان بەرامبەر خەلک و هیزی پێشمەرگەدا کردبۆوە.

٢- سه‌رباری هه‌موو ئه‌و تێبینیانه‌ی له‌ سه‌ر ماهیه‌ت و چۆنیه‌تی ئیداره‌ دانی 'کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی' هه‌یه‌، له‌م قۆناغه‌دا و له‌ په‌یوه‌ند به‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه‌ی ڕۆژئاوای کوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێت پێویسته‌ ئه‌و هیزانەی کەخۆیان به‌ هیزی نەتەوەیی ومرۆڤ دۆست ده‌زانن، مەرجی دریژەدانی بەشداریکردنیان لەو کۆنگرەیه‌ ببه‌ستنه‌وه‌ به‌ لابردنی ئابڵوقه‌ و یارمەتیدانی خەلکی سڤیل و سەرجەم ئەو هێزو لایەنە سیاسی و سەربازیانە کە لە سەنگەری بەرگریدان لەخاکی کوردستان.

٣- ئیمە کارو چالاکی تریش لەخۆپیشاندان و خەباتی جەماوەری ئەنجام دەدەین تا دەروازەکان بەروی برا کوردەکانمان هەلدەگیرێ وچونکە هەست بەشەرمەزاریەکی گەورە دەکەین کەدەسەلاتێک بەخوێنی خۆشەویستانی ئیمە بنیات نراوە کەچی ئەمرۆ وەک داگیرکەران ئابلۆقە برسی کردن خراوەتە سەر خەلکی هەژار و کەم دەرامەت.

ناوەکان:


١. قادر نادر چالاکوانی مەدەنی سوید
٢. ھیوا ناسح ، چالاکوانی مەدەنی ، سویسرا
٣. مستەفا حەسەن گەورە ... چالاکوانی مەدەنی ، سلێمانی
٤. روناک ئەحمەد ... چالاکوانی بواری ژنان . ئەلمانیا
٥. د. ناجح گولپی ، چالاکوانی مەدەنی
٦. ھەلەبجە کەمال چۆمانی ، نوسەر ، ھیند
٧. ھیوا عەبدولا ،چالاکوانی مەدەنی ، بەلجیکا
٨. سالار یاسین ، نوسەر ، کەنەدا
٩. فەرمان چیمەن ، چالاکوانی مەدەنی ، بەلجیکا
١٠. مەجید دلنیا ، نوسەر ، ئەلمانیا
١١. . عەدنان کۆچەر .. چالاکوانی مەدەنی ، بەریتانیا
١٢. کامەران محمەد ، ڕۆژنامەنوس ، ھەولێر
١٣. زاھیر مەجید ئەمین ، سەرنوسەری گۆڤاری تۆپزاوە ، کەرکوک
١٤. موەفەق محمەد ، ئەلمانیا
١٥. تەھا رەئوف ، نوسەر ، ئەلمانیا
١٦. بەھمەن عومەر ، رۆژنامەنوس ، ھەولێر
١٧. پپێشرەو ئیسماعیل عارف ، چالاکوانی مەدەنی ، بەلجیکا
١٨. رەئوف شیخ سالح ( ھاورێ ھیوا ) چالاکوانی مەدەنی ،بەریتانیا
١٩. نگین شیخ ئیسلام ، نوسەرو چالاکوانی بواری ژنان ، سوید
٢٠. ئارامی مەلا عەبدولا ، چالاکوانی مەدەنی ، کەلار
٢١. ھەردی مەحمود ، خوێندکار ، بەریتانیا
٢٢. شوان ئەحە ، چیرۆک نوس ، سوید
٢٣. رەگەز کەمال ، ئەندازیار ، مالیزیا
٢٤. رێبوار فەتاح ، ئەلمانیا
٢٥. موەفەق یاسین ، ئەلمانیا
٢٦. شیروان خدر ، نوسەر ،. ئوسترالیا
٢٧. رابەر عوسمان عوزێر ، چالاکوانی مەدەنی ، ئۆکرانیا
٢٨. ھێمن عەلی ، خوێندکار ی ماستەر ، فینلەندا
٢٩. سۆزان سەعید ، خوێندکاری دکتۆرا لەفەلسەفە ، بەلجیکا
٣٠. ناز عەلی ، خوێندکار ی زانکۆ ، سلێمانی
٣١. دیار عەلی نەجم ، خوێندکار، بەلجیکا
٣٢. دیار عەزیز شەریف ، نوسەر ، ھەولێر
٣٣. ئەڤین کاکەیی ، شیوەکار ، بەلجیکا
٣٤. عیسا خدر ، رۆژنامەنوس ، ھەولێر
٣٥. ئارێز ئەندریانی ، چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ ، سوید
٣٦. فەرھاد کەریم عەبدولا ، رۆژنامەنوس
٣٧. خالید رەزا . نوسەر و پێشمەرگەی دیرین ، ھۆلەندا
٣٨. حەمە عەلی ، بنەمالەی قوربانیانی ئەنفال ، ھۆلەندا
٣٩. شالاو محمەد ، رۆژنامەنوس ، کەرکوک
٤٠. شەمال ئاکۆ . چالاکوانی مەدەنی ، سوید
٤١. ھیوا گول محمەد ، نوسەر ، سوید
٤٢. کیومارس ئەلیاسی ، چالاکوانی مەدەنی ، سوید
٤٣. پێشرەو حەمید ، نوسەر ، فینلەندا
٤٤. توانا سەعید محمەد ، کرێکار ، بەلجیکا
٤٥. فەرھاد مارف ، مافناس ، بەریتانیا
٤٦. شۆخان فەرەج ، نوسەر ، بەریتانیا
٤٧. عەبدولا قەرەگولی ، چالاکوانی مەدەنی ، سوید
٤٨. ھانا عەلی ، چالاکوانی بواری ژنان ، کەنەدا
٤٩. تاریق تاوگۆزی ، چالاکوانی سیاسی ، فینلەندا
٥٠. گەزیزە قادری ، شاعیر ، فینلەندا
٥١. محەمەد گۆران ، رۆژنامەنوس ، ھەولێر
٥٢. ئاراس عوسمان
٥٣. فەریدون یوسفی ، فینلەندا
٥٤. ناسک قادر ، توێژەر لەبواری سۆسیۆلۆجی ، سلێمانی
٥٥. ئارام رەفعەت ، نوسەر ، ئوسترالیا
٥٦. ھێمن حەسیب ، رۆژنامەنوس ، کەرکوک
٥٧. فەریدون عارف ، توێژەری کۆمەلایەتی ، سلێمانی
٥٨. تێکۆشەر حسێن حەمەدەمین ، مامۆستا ، ھەولێر
٥٩. فەتاح خەلیل زاخۆیی ، چاودێری سیاسی ، سلێمانی
٦٠. ئەحمەد مەجید ، چالاکوانی بواری جینۆساید ، کەلار
٦١. محمەد ئەبوبەکر عومەر فەتاح ، ئابوریناس ، ھەولێر
٦٢. سیروان سالح زادە ، خوێندکاری ماستەری زانستە سیاسیەکان ، رۆژھەلاتی کوردستان
٦٣. بەختیار سمایل ، پێشمەرگەی دیرین ، سوید
٦٤. سەرکەش عەبدولکەریم ، نوسەر ، سوید
٦٥. شیروان شیروانی ، رۆژنامەنوس ، بادینان
٦٦. بیستون رەسول
٦٧. ئاسۆ گۆران ، چالاکوانی مەدەنی ، بەریتانیا
٦٨. د. فائیق گولپی ، چاودێری سیاسی ، سلێمانی
٦٩. ھەڤال سەید حەسەن ، جالاکوانی سیاسی ، سوید
٧٠. بێباک رەشید عەلی ، چالاکوانی مەدەنی ، سوید
٧١. پێشرەو شیروانی ، چالاکوانی مەدەنی ، سوید
٧٢. کەمال ھەلوێست ، چالاکوانی مەدەنی سوید
٧٣. فائیزە فوئاد ، نوسەر ، کەرکوک
٧٤. یاسین بانی خیلانی ، نوسەر ، سوسیرا
٧٥. رەنجدەر گراوی ، چالاکوانی مەدەنی ھەولێر
٧٦. سۆران کۆستە ، نوسەر ، نەرویژ
٧٧. شیرین عەبدولا کۆیی ، ژمێریار ، ئەلمانیا
٧٨. ھێمن رەئوف ، نوسەر ، کەنەدا
٧٩. کاوە کافرۆشی ، شیوەکار ، ڤیەنا
٨٠. سەلام محمەد ، چالاکوانی مەدەنی ، دانیمارک
٨١. کۆیار رەئوف ، نوسەر ، بەریتانیا
٨٢. گۆران ھەلەبجەیی ، نوسەر ، دانیمارک
٨٣. شیروان عەبدولا ، چالاکوانی بواری مەدەنی ، کەنەدا
٨٤. دلشاد عەبدولا ، ئەفسەری پۆلیس ، سلێمانی
٨٥. رێبین تەھا ، سەرنوسەری مالپەر و گۆڤاری گەران
٨٦. مزەفەر جەعفەری ، چالاکوانی مەدەنی ، ھۆلەندا
٨٧. د، پشتیوان عەبدولا ، چالاکی سیاسی ، ھەولێر
٨٨. قاسم جەمال ، جالاکوانی مەدەنی ، سوید
٨٩. کارزان خالید ، کاسب ، سلێمانی
٩٠. تریفە ئەمین ، چالاکی بواری ژنان ، ئەلمانیا
٩١. کامیلۆ کافرۆشی ، نەمسا
٩٢. ھەژار ئەحمەد ، نەمسا
٩٣. شیرزاد عەزیز ، سایتی مالمۆ
٩٤. کۆمەلەی سکۆنەی کوردی
٩٥. حەمە قەرەداخی ، چالاکوانی بواری مەدەنی ،سوید
٩٦. عەبدولرەحمان ئەبوبەکر ، رۆژنامەنوس ، سلێمانی
٩٧. سۆزان موشیر ، چالاکوانی ژنان ، ئوسترالیا


کەمپینی هەلگرتنی ئابلۆقە لەسەر کوردانی رۆژاوا

٥\٨\٢٠١٣

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک