٣\٦\٢٠١١
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی
کوردستان، سه‌کۆیه‌ک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگه جیاوازه‌کان.

جه‌لال محه‌مه‌د
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له ساڵی 1999ز. دامه‌زرا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی
هه‌موو حیزب و ڕێکخراوه کوردیه‌کان له‌ژێر یه‌ک چه‌تردا تاوه‌کو
گوتارێکی هاوبه‌ش ساز بکات بۆ هه‌موو کوردان له به‌رامبه‌ر جیهاندا .
له ماوه‌ی ئه‌م 12 ساڵه‌دا گه‌لێک ده‌سکه‌وتی گرنگی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی
کوردستان به‌دی کراوه ، وه‌ک دانانی ستراتیژیه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی بۆ
کوردان و کۆکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی حیزب و لایه‌نه کوردیه‌کان له یه‌کتری
و سازکردنی کۆنفرانسی ساڵانه‌ی کوردان له په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپا و په‌یوه‌ندیگرتن
له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه دیموکاتخواز و ئاشتیخوازه‌کانی جیهانی و هه‌وڵدان
بۆ به‌ستنی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژی و
ئاڵۆزیانه‌ی که له نێوان هه‌ندێک له لایه‌نه کوردیه‌کانه‌وه ده‌هاته
ئاراوه و به‌ستنی جۆره‌ها سیمینار بۆ که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی جیهانی
و کوردستانی و ...هتد .
له ڕۆژانی 28 و 29 مانگی ڕابردوودا یازده‌هه‌مین کۆنگره‌ی خۆی سازدا
له بروکسلی پایته‌ختی به‌لجیک به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری زۆربه‌ی حیزب
و ڕێکخراوه کوردیه‌کان و سه‌دان سیاسه‌تمه‌دار و چاودێری سیاسی له
کورد و دۆستانی کورد له جیهان و کوردستان .
به‌شێک له‌و حیزب و ڕێکخراوانه‌ی که به‌شداری کۆنگره بوون و په‌یمانیاندا
که گرێدراوبن به په‌یام و ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی
کوردستانه‌وه بریتی بوون له :- په‌که‌که ، پارتی ، یه‌کێتی ، که‌جه‌که
، پارتی ئیسلامی ، پارتی دیموکراتی باکوور ، پژاک ، یه‌کگرتووی ئیسلامی
، حیزبی شیوعی کوردستان ، پارتی یه‌کێتی دیموکراتی ، چاودێری
کوردۆساید"چاک" ، پارتی چاره‌سه‌ری دیمۆکراتی ، حیزبی زه‌حمه‌تکێشان ،
پلاتفۆڕمی ڕێکخراوه هاوبه‌شه‌کانی کورد له سوریا ، یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی
دیموکرات ، حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی سه‌ربه‌خۆ ، پارتی سه‌وز ، حیزبی
سۆسیالیستی دیموکراتی ، بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتیخوازان ، کۆنگره‌ی گه‌ل ،
بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتی یارسان ، بزوتنه‌وه‌ی سریانیه‌کان ، یه‌کێتی په‌ڕله‌مانتارانی
کوردستان و زۆر که‌سایه‌تی و ڕێکخراوی دیکه بوون . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی
خواره‌وه:
http://www.kurdishinstitute.be/kurdi/kurd_kurdistan/1938.html
هاوکات جاڕنامه‌یه‌کی 15 خاڵیشی وه‌کو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک خسته به‌رده‌م
ڕای جیهانی و کوردستانی . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://pcdk.org/kurdi/page.php?sid=9886
هه‌روه‌ها به‌ڕێز تاهیری کهمالیزاده بۆ جاری دووه‌م به سه‌رۆک هه‌ڵبژێردرایه‌وه
و 14 که‌سیش بۆ کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و 7 که‌سیش بۆ کۆمیته‌ی حقوقی
ناوخۆیی ده‌ستنیشان کران . بۆ زیاتر ئاشنابوون به کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی
کوردستان و ئه‌رک و فه‌رمانه‌کانی گوێ بگره له ده‌قی ئه‌م دیمانه‌یه
که ڕۆژنامه‌وان محه‌مه‌دڕه‌زا ئه‌سکه‌نده‌ری ئه‌نجامی داوه له‌گه‌ڵ
به‌ڕێز تاهیری کهمالیزاده:
http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=VAyCKZ66vJQ
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|