کۆنگره‌ی سه‌ندیکای
رۆژنامه‌نووسانی کوردستان .

فـه‌هــد گــرده‌وانی
رۆژنامه
نووس ده‌ست به‌رز ناکاته‌وه به‌ڵکو قه‌ڵه‌م به‌رز ده‌کاته‌وه و
راستییه‌کان تۆمار ده‌کات . رۆژنامه‌نووس به‌دوای بڕیاڕی حیزب و
سه‌رکرده راناکات به‌ڵکو حیزب و سه‌رکرده به‌دوای رۆژنامه‌نووس
عه‌وداڵن بۆ ئه‌وه‌ی به دنیایان بناسێنێت . رۆژنامه‌نووس دزی ناکات،
به‌ڵکو دز و ره‌شوه‌خۆر و گه‌نده‌ڵباز بۆ میلله‌ت ئاشکرا ده‌کات و
جارجاره له دادگاکان سوودیش له راپۆرت و ریپۆڕتاژه‌کانی رۆژنامه‌نووسه‌که
وه‌رده‌گیرێ و تاوانباری پێئاشکرا ده‌کرێت . رۆژنامه‌نووس نابێته کلکی
ده‌سه‌ڵاتدار و به‌دوای کورسی عه‌وداڵ نی یه ، به‌ڵکو هه‌رده‌م ئه‌و
بیروکراته کورسی په‌رستانه ریسوا ده‌کات که هیچ خزمه‌تێک پێشکه‌ش به
میلله‌ت ناکات و کوسیش بۆ که‌س چۆل ناکات . رۆژنامه نووس به سه‌رمایه
نایه‌ته کڕین و بۆ پوول[ماده] سه‌ر شۆڕناکات و ئه‌وبه‌ری حیزب
حیزبایه‌تی ناکاته پیشه‌ی خۆی ، به‌ڵکو هه‌رده‌م ئه‌و ده‌ستانه ئاشکراده‌کات
که ده‌یه‌وێت به پاره و سه‌رمایه خه‌ڵکی ساویلکه و به‌رتیل خۆڕ
بکڕیت و له‌بازاری رۆژنامه‌گه‌ڕی دا به‌کاریان بهێنێت . ئه‌رێ ئه‌وه
که‌ی کۆنگره‌ی رۆژنامه نووسانه که به ته‌وافوقی لایه‌نه‌کان له‌دژی
بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ کۆنگره کۆتایی پێبێت .ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه
که‌ی ده‌توانن ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له کوردستاندا بپارێزن و له رۆژانی
ته‌نگانه‌دا به‌ده‌نگی ئه‌و نووسه‌رانه‌وه بێن که سه‌ر شۆڕناکه‌ن بۆ
ده‌سه‌ڵات . ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری بۆ کوردستان له نه‌وت و ئاو و کاره‌با
پێویستره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و میلله‌ته هۆشیار بێته‌وه .
ئه‌وه ده‌قی ئه‌و هه‌واڵه‌یه که له سایتی[ماڵپه‌ڕی]کوردستان نیوز
رۆژی29/12/2007له‌گه‌ڵ
وێنه‌کان بڵاوکرایه‌وه .
بڕیار نامیق، هه‌ولێر:
له‌ناو كۆنگره‌ی سه‌ندیكای
ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستانه‌وه له‌شاری هه‌ولێر ئه‌ندامێكی كۆنگره به‌كوردستانیوزی
ڕاگه‌یاند " پاش چه‌ند خوله‌كێك له‌ده‌نگدانه‌كان
ناوی ئه‌و كه‌سانه ڕاگه‌ێنرا
كه‌به‌لیستی ته‌وافوقی لایه‌نه‌كان دانرا بوون و له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوسانی
حزبه‌كانه‌وه به‌چه‌پڵه‌ڕێزان پیرۆزباییان لێكرا كه‌بریتین له‌هه‌مان
ئه‌و
كه‌سانه‌ی پێشوو ئه‌وانیش "
فه‌رهاد عه‌ونی
-
پارتی-
نه‌قیبی سه‌ندیكاو
مسته‌فا
ساڵح كه‌ریم -یه‌كێتی- جێگر"و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵاش بریتین له "به‌هجه‌ت
هروری-پارتی-
و
شوان داودی-یه‌كێتی-و
حامد محه‌مه‌د
عه‌لی-یه‌كگرتوو-و
زیره‌ك
كه‌مال-شیوعی-و
جه‌مال حسین-زه‌حمه‌تكێشان-و
شوان هه‌ورامی-كۆمه‌ڵ-و
ئومێد
خه‌لیفه-
توركمان-و
جینان پۆلس-كلدوئاشوری-و
ئه‌نوه‌ر حسێن-
سوسیالست-و
ئه‌كه‌د
موراد-كلدۆ
ئاشوری
."
30/12/2007
ستۆکهۆڵم
|