کۆنتۆی بانکه‌که‌ی دۆکتۆر مالیکیی و بیتاقه‌ی باییعیه‌که‌ی دۆکتۆر عووده‌ی !!
نه‌وزاد شێردڵ
( نازانین ئاخۆ ده‌زگای - نه‌زاهه - و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئێستا کامیان چاودێریی ئه‌وی تریان ئه‌کات ؟! ) - ڕۆژنامه‌ی ده‌ستوور -
دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددام ( ناڵێم به‌عس ، به‌عس به نیوه چڵیی هه‌ر له جێی خۆیه‌تی ) وه پاش شیرازه لێك پچڕانی ته‌واوی که‌ناڵه ئۆفیشاڵیی و مه‌ده‌نیه‌کان و په‌ڕته‌وازه بوونی سه‌راپای سه‌نته‌ره په‌یوه‌ند داره بڕیار ده‌ره‌کان و جڵه‌و له ده‌ست یاسادا نه‌مان و هتد .. ، وه دوای سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان تۆڕه گرووپی مافیایی هه‌مه چه‌شنه و - شه‌ریکه دزی - فره باڵ و هه‌ڕه‌مه تاقمی گه‌نده‌ڵ و جه‌رده‌ی ئێجگار زه‌به‌لاحی ناو ته‌واوی دام و ده‌زگا حیزبیی و حکوومیی و مه‌زهه‌بیه‌کانی عێراق که سه‌رباری وجوودی ده‌زگای - نه‌زاهه ، ده‌ست پاکیی - و چه‌ندان لیژنه‌ی تری چاودێریی دارایی‌ش به‌ڵام بواری سیاسیی و قه‌زایی و ئاساییشی ووڵات به جۆرێك ئاڵۆز و شلۆق و به‌ر به‌ره‌ڵا بوو بوو ئیتر له‌و غافڵه فرسه‌ت هێنانه‌ی زۆرێك له‌و لایه‌ن و حیزبه چه‌کدارو تاجیرانی بازاڕی ڕه‌شی چه‌ك فرۆشیی و له ناو گه‌رمه‌ی ئه‌و هه‌موو مل ملانێی ده‌رفه‌تی به په‌له‌ی - شتێ زیاتر - خڕ کردنه‌وه‌ی دۆلار دا بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نێك کاغه‌ز و بڕیاری ئه‌وی تر بخوێنێته‌وه ، چیتر دیارده‌ی دزیی زۆر گه‌وره و فه‌لسه‌فه‌ی - یه‌ك ده‌رفه‌ته و فریا که‌وه ، تا بۆت ئه‌کرێت خۆت ده‌وڵه‌مه‌ند بکه - وه‌ك مۆدێلێکی باو تا ده‌هات زیاتر له ته‌شه‌نه سه‌ندندا بوو ، ته‌شه‌نه سه‌ندنێکی هێند چڕ و به‌رنامه ڕێژ و به‌ر بڵاوی نهێنیی که جگه له دزییه زۆر بچووکه پێنج و - ده - و بیست ملیۆن دۆلارییه لا به لایی و نۆرماڵه‌کانی بۆ نموونه دوور له چاوی ئۆپیك - په‌تڕۆڵی قاچاغ - ئاودیوو کردن و پڕۆتۆکۆلی وه‌همیی بازرگانیی فره چه‌شن ئیمزا کردن و هتده .. ساخته کارییه‌کانی تر ، کار گه‌ییشته ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا ڕیپۆرتاژێکی لیژنه‌ی تایبه‌تی چاودێریی دارایی عێراق له بنتاگۆن که گروپێك سیناتۆری ئیکۆنۆمیك ناسی کۆمارییه‌کان زۆر پێشتر به دووادا چوونی ووردیان بۆ کردوه ئه‌وه ئاشکرا بکات ، هه‌ر له ساڵی 2002 به دواوه تاکوو ئه‌مڕۆ خوودی سه‌رکرده و لێپرسراوه حیزبیی و حکوومیی و تائیفیی و مه‌زهه‌بییه عێراقییه‌کان نزیکی - سه‌د و په‌نجا بلیۆن - دۆلار که بێ گوومان نه‌ك هه‌ر به بێ ئاگای ده‌زگای ناوبراوی - نه‌زاهه - به‌ڵکوو به بێ ئاگای چاودێره داراییه پڕۆفیشیناڵه‌کانی - ئێف ، بی ، ئای - ناو - گرین زۆن - یش به ناوی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراقه‌وه دزیوه و ته‌واوی ئه‌و ڕێژه پاره‌یه‌ش له لووتکه‌ی هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌وه بۆ خواره‌وه له ناو چه‌ند گرووپێك دزی زلی بڕیار به ده‌ستی مه‌نسه‌ب یه‌ك به دوای یه‌ك و ناو نه‌زانراوودا دابه‌ش کراوه ، ڕێپۆرتاژه‌که ئه‌وه‌ش باس ئه‌کات که نزیکی - 9 - بلیۆن له‌و - سه‌د و په‌نجا - بلیۆن دۆلاره هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی گوایا بوونیاد و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق قۆناغ به قۆناغ و دیسان له ژێر ناوی گه‌لێك پڕۆژه‌ی وه‌همییدا به ژێر ئیمزای پێشتری حوکمی - پۆڵ برێمه‌ر - دا تێپه‌ڕ بوون ، من لێره‌دا جگه له بڕێك زانیاری به‌ڵگه‌دار چیتر زۆربه‌ی ئامار و ناو و ڕێژه و ڕێکه‌وت و قه‌واره و سه‌نگی پرۆتۆکۆله‌کانی ئه‌م دزه ئێجگار زلانه‌م له به‌ر ده‌ستا نییه ، به‌ڵام پشت به‌ست به هه‌ندێك تووێژینه‌وه‌ی زۆر وورد و گرنگی پرۆفیسۆر ، د. - جۆن دۆك ئه‌نتۆنیۆ - دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عاره‌ب وئامریکا ، مامۆستای لێکۆڵینه‌وه‌ی باڵای په‌یوه‌ندییه‌کانی ووڵاتانی که‌نداو و خۆرهه‌ڵاتی نا‌ویین له کۆلیژی به‌رگری هه‌واڵگریی - دفاعات ئیستخباراتیه - ی سه‌ر به بنتاگۆن و ڕاوێژکاری سه‌رۆك ئۆباما ، ته‌واو دڵنیا بووم که ئه‌و - سه‌د و په‌نجا بلیۆن - دۆلاره و چه‌نده‌ها ملیۆنی دزراوی ووردو درشتی تریش له مێژه به دابه‌ش کراوییه‌کی یه‌کسانانه‌ی - هه‌ر که‌س به پێی ڕه‌نج و پیلانی نا شه‌ریفانه‌ی خۆیان - ئه‌وه‌تان له ناو چه‌ند - قاسه و ده‌غییله - یه‌کی زۆر تایبه‌ت و ئێجگار نهێنیی پێشتر ئاماده کراوی زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵات دار و لێپرسراوه باڵا سیاسیی و سه‌ربازیی و مه‌زهه‌بیه یه‌ك به دوای یه‌که‌کانی پاش یه‌ك دوو مانگێك له خۆ حه‌شار دانی - سه‌ددام حوسێن - له ناو خوودی عێراق و زۆرینه‌ی ئه‌م فه‌رمانڕه‌وا سیاسیی و گه‌وره مه‌رجه‌ع و وه‌زیر و تاجیره په‌تڕۆڵیی و سه‌رۆك ده‌زگا و دامه‌زراوه فره پیشه‌یی و مه‌زهه‌بیی و سه‌ربازیی و هتد..انه‌ش دوور له چاوی هه‌ر بانكێکی لۆکاڵیی و ده‌ره‌کیی و هه‌ر ده‌زگایه‌کی وه‌ك - نه‌زاهه - ی ناوبراو به هه‌مان سیسته‌می تۆڕی مافیایی سه‌نته‌ر و مه‌رجه‌عیه‌ت لێك جوودا و بێ ئاگا له نهێنییه‌کانی یه‌کتر ، ئیتر مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن ده‌نا هه‌موویان به سوود وه‌رگرتن له هێزی مه‌نسه‌ب و ئۆته‌رێته‌ی مه‌عنه‌ویی و جه‌ماوه‌ریی تێگڕا له‌م پیس خۆریی و گزیی و - ئیختیلاسه مادییه ، به‌هه‌ده‌ر دانی سامانیی ده‌وڵه‌ته - دا پێشتر به خه‌ستیی و له قو‌وڵایی ئه‌و به‌ر به‌ره‌ڵاییه گشتییه‌دا به‌شدار بوون و تا ئێستاش ئه‌وه‌نده‌ی پیا ڕا بپه‌رموون زۆرینه‌یان له‌م ته‌نکاییه‌دا هه‌ر به‌شدارن ، من له دوای خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێك له تووێژینه‌وه‌کانی د . ئه‌نتۆنیۆ ئه‌م مشته پرسیاره وه‌ڵام ئێجگار ئاسانانه‌م له بنکه‌وه بۆ لووتکه‌ی هه‌ڕه‌مه خه‌روارێك له لا درووست بوون :- مانگی پێشوو نیویۆرك تایمز نوسیوویه‌تی :- ئێستا تاقه ده‌وڵه‌ت له جیهاندا که زۆر ترین مشته‌ری - هامه‌ر ئێچ 3 - ی تێدا بێت عێراقه ، تاکوو ئێستا زیاتر له بیست هه‌زار هامه‌ر له عێراقدا فرۆشراوه و داوای هه‌مان ڕێژه‌ش کراوه ، - هامه‌ر ئێچ 3 - نرخه‌که‌ی نزیکی - شه‌ست هه‌زار دۆلاره و سه‌رجه‌می مشته‌ریه‌کان بریتین له ماڵه لێپرسراوان و به‌س ، ( جا داخۆ ئه‌و لێپرسراوانه کێ بن به تایبه‌ت که یه‌کێکیان ساڵی پار دوو هامه‌ری بۆ کوڕ و کچه‌که‌ی کڕیوه ؟! ) ئه‌وه ئیشی ده‌زگای - نه‌زاهه‌یه - ، - فه‌وزی ترزی - ئه‌ندامێکی تورکوومانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه له‌سه‌ر لیستی کوتله‌ی سه‌دری !! ، مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌م به‌ڕێزه که به‌ر له که‌وتنی سه‌ددام فه‌رمانبه‌رێکی مووچه - هه‌شتا - دیناریی و کرێچی بووه بریتییه له نزیکی - پێنج - هه‌زار دۆلار ، به‌ڵام - ترزی - دوای - دوو - ساڵ ده‌ست به کار بوون ئه‌بێته خاوه‌نی بینایه‌کی - سی - ئاپارتمانیی و پێشانگایه‌کی - ڕینۆڵت - فرۆشتن له ئانکه‌ره ، داخۆ ئێستا چی تر شك ئه‌بات ، ئه‌وه کاری - نه‌زاهه - یه ، به‌ڕێز - موقته‌ددا - هاو شێوه‌ی زۆرێك له حازر خۆران و به‌ر له هاتنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر سفره‌ی حازریی ئه‌م دیموکراتییه‌ته ئه‌نتیکه‌یه‌ی شه‌یتانی گه‌وره هێشتا قیستی خانووه‌که‌ی - ق‌م - ی ته‌واو نه‌کردبوو ، ئه‌م دووای شه‌ش مانگ نیشته‌جێ بوونه‌وه و پاش سوپاس کردنی یارمه‌تیه مادییه‌کانی پێشتری ئێران و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش که ئێران بۆی ڕه‌خساند تاکوو به ده‌ستی خۆی گووریسه‌که بکاته ملی - سه‌ددام - ئیتر به درێژایی ساڵانێکی زۆر له‌سه‌ر خه‌رجی گیرفانی خۆی مووچه‌ی مانگانه‌ی نزیکی - هه‌شتا و پێنج - هه‌زار چه‌کداری خۆی له ناو - پێنج ماڵه - لێکدراوه‌که‌ی خۆیه‌وه دابه‌ش ئه‌کرد ، ئه‌و به پێی ڕاپۆرتێکی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئامریکا له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابوردوودا سێ جار - بیك ئاب - ه پڕ دۆلار و دیناری موڵکی تایبه‌تی خۆی ئاودیووی ئێران کردووه ، دووا پاره که ئاباتشیی یه‌کانی ئامریکا له‌سه‌ر سنوور بۆی نیشتنه‌وه و ده‌ستیان به سه‌ردا گرت - سه‌د و چل - ملیۆن دۆلاری ناو لاندگرۆزێك بوو ، ئه‌و پیاوه جگه له دوو ئۆتۆمۆبێلی گرانبه‌های - درع ، زری پۆش - و خانووه ناوداره‌که‌ی ناوچه‌ی - سه‌در - بیست و سێ لاندگرۆزی تایبه‌ت و چوار خانووی تری کاروان سه‌راو .. چی تریشی هه‌یه ؟! ئه‌وه کاری به‌ڕێزانی - نه‌زاهه - یه ، - ساڵح موتڵه‌گ - به‌ر له‌وه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دوواییدا به هه‌ڵه و له بری ماڵی - پاچه‌چی - به تاوانی بوونی گرووپێك تیرۆریست و وه‌رگرتنی - شه‌ش - ملیۆن دۆلار دیاریی - عیززه‌ت دووری - ماڵه‌که‌ی بپشکێندرێت ئه‌وه بوو سه‌ره‌تا - موتله‌گ - و به دوواشیدا - پاچه‌چی - و کوڕه‌که‌ی پڕ به ژێر زه‌مینێكی ئێجگار فراوان و نهێنیی دۆلار و تفه‌نگ له ماڵه‌کانیاندا گیرا و چیتر ماوه‌ی - پێنج - مانگ مووچه پێدانی ئه‌ندامه‌کانیان پێ هه‌ڵنه‌ئه‌سووڕا ، ئێستاش که به هه‌ردووکیان هێنده‌ی نیوه‌ی ئه‌ملاکی مادیی و مه‌عنه‌ویی ناو عێراق و ده‌ره‌وه‌ی ئالی مالیکیی سه‌رۆك وه‌زیرانیان هه‌یه و ، - پاچه‌چی - له هه‌وڵی ته‌واو بوونی ڤێلا نۆ ژووره‌که‌ی عه‌ممانی نزیك کێڵگه‌که‌ی شێخ - زاڕی - دایه که نرخه‌که‌ی هێنده‌ی سه‌روه‌ته ساخته‌که‌ی مالیکیی تێ چووه و هه‌رچی - موتڵه‌گ - یشه له کۆتایی مانگی مارچی ئه‌مساڵدا و گوایا له‌به‌ر ڕه‌وشی نائارامی ئاساییشی گه‌شته‌کانی خوودی خۆی نووسراوێکی نهێنی مۆڵه‌تی کڕینی فڕۆکه‌یه‌کی هێلیکۆپته‌ری سیڤڵیانه‌ی له‌سه‌ر خه‌رجی گیرفانی خۆی داوه‌ته ئامریکیه‌کان و.. داخۆ چی تریش شك ئه‌به‌ن ؟! دیسان ئه‌وه کاری به‌ڕێزانی نه‌زاهه‌یه.
( دوای تاڵان و بڕینی هه‌ر هه‌ژده گیرفانه‌که‌ی عێراق و هه‌ڵقووڕاندنی سه‌راپای - دۆ - یه‌که ، با بزانین ئێستا - نه‌زاهه - چی له شوانه تێر و پۆشته‌و گۆچان سیحرییه‌کانی ده‌وری ئه‌م مانگا مردووه ئه‌وێت ؟! )
هه‌ڵبه‌ته هه‌ر هه‌ڵوێستێکی مه‌ردانه‌ی وورد و درشتی هه‌ر ده‌زگایه‌کی چاودێریی دارایی له پێناوی به پاك ڕاگرتنی ده‌ستی خوود و ده‌ورووبه‌ر مایه‌ی خۆشحاڵیی و سوپاسگووزاریه‌کی زۆری کۆمه‌ڵگایه ، به‌ڵام ده‌زگایه‌کی وه‌ك ئه‌و - نه‌زاهه - یه‌ی عێراق که - ڕه‌حیم ئه‌لعگێڵی !! - سه‌رۆکیه‌تی ، کوت و پڕ و پشت به‌ست به زانیاری سه‌نته‌رێکی ئێجگار بچووك و ئه‌به‌د نه‌ناسراوی وه‌ك - مه‌کته‌بی سامه‌ڕرا بۆ تووێژینه‌وه ستراتیژییه‌کان ! - که ته‌نانه‌ت ئه‌مه یه‌که‌م جاره ئه‌و ناوه له جهیانی عاره‌بییشدا ببیسترێت ، هه‌ستێت له‌سه‌ر زمانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و مه‌کته‌به‌دا و له ڕێگای ته‌واوی میدیاکانه‌وه ئه‌و زانیارییه ئاشکرا بکات که گوایا - مالیکی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق - له ڕێگای پڕ کردنه‌وه‌ی فۆرمێکه‌وه له ڕێکه‌وتی 10 ی 3 ی ئه‌مساڵ هه‌موو موڵك و سه‌رمایه‌ی خۆی ئاشکرا کردووه که بریتییه له - 427 - هه‌زار و - 350 - دۆلار !! ، ئیتر ئاخۆ خوێنه‌رێك که که‌م تا زۆر سه‌ر له زانسته‌کانی دارایی و تووێژینه‌وه‌ی ئابووریی و به دووادا چوونه ئه‌کادییمییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌ر بکات ، تا چه‌ند بڕوا به مسداقییه‌تی ئه‌م هه‌واڵه به په‌له و عه‌شوواییه بکات که تاقه سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕ پێکراوی هه‌واڵه‌که زمانی خوودی سه‌رۆك وه‌زیران بێت و به‌س ؟! ، یاخووت له کاتێکدا که شانزه ڕۆژ به‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌دا تێپه‌ڕ نه‌بووبێت و دیسان - ده‌زگای نه‌زاهه - مژده‌یه‌کی تر‌مان بداتێ و بڵێت که هه‌ر گه‌رماو گه‌رم و به دوای - مالیکیی - دا شانزه وه‌زیری ترییش موڵك و سامانی خۆیان ئاشکرا کرد !! ، ئیتر که خوودی - ئه‌لعگێڵی - سه‌رۆکی ده‌زگاکه زۆر چاك بزانێت که ته‌نها بۆ به دوودا چوون و دۆزینه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی فه‌رمانبه‌رێکی ئاسایی کۆشکی سپی پێویستمان به نزیکی مانگێك سووراغ و لێکۆڵینه‌وه‌ی جدی فیکریی و مه‌یدانیی هه‌یه ، سا ئه‌بێت ئه‌م زانیاریانه‌ی - مه‌کته‌بی سامه‌ڕرا - به کام پێوه‌ره ماشێنی زانستی ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م دیراسه‌ی بۆ کرابێت که عێراق خاوه‌نی ئه‌و ماشێنه هه‌قیقه‌ت زانه بێت و به‌ڵام بۆ نموونه ئامریکا ئه‌و - ئه‌قڵه ئه‌لکترۆنییه - هاوچه‌رخه شك نه‌بات ؟!
ده‌زگای - نه‌زاهه ، ده‌ست پاکیی - عێراقیی به مه‌به‌ستی پڕ ئه‌نقه‌ست و به ڕاسپارده‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی له خۆی باڵا تر که گه‌وهه‌ری مه‌به‌سته‌که لای هه‌موومان ئاشکرایه دوای ئه‌وه‌ی سێ به‌شی بوودجه و ژێر خانی هه‌موو ئه‌م ساڵانه‌ی پێشووی عێراق دزران و خرانه گیرفانی نوخبه‌یه‌ك مافیای ڕه‌زا تاڵی شیعار شیرینه‌وه ، وه دوای ئه‌وه‌ی چیتر که‌سابه‌تی ئه‌م دزییانه‌ش وه‌ك جاران خێرێکی ئه‌وتۆی تیا نه‌ماوه ، ئینجا هه‌ر دوای دوو هه‌فته‌ش به‌سه‌ر سیحری چۆنێتی ئاشکرا کردنی موڵك و سامانی ناوبراواندا !! ئه‌وه‌تا ده‌زگای ناوبراو به ڕاسپارده‌ی فرمانی لایه‌نی له خۆی باڵا تر بۆ یه‌که‌م جار ئه‌و کوردوستانه‌ی که هه‌میشه به - شیمالی عێراق - ناوی ئه‌به‌ن ئه‌مجاره ( چوونکه مه‌سه‌له دۆلاره ) به حکوومه‌تی هه‌رێمی فێدرال ناویان بردووه و به نووسراوێکی - ته‌عمیم ، موعه‌مه‌م !! - و به پێی بڕگه‌ی - هه‌شت - له پاشکۆ بڕیاری ژماره - په‌نجاو پێنج - ی سزای قوورسی ئه‌گه‌ری موڵك و سامان ئاشکرا نه‌کردنی ساڵی 2004 ی خوودی ده‌زگاکه هه‌موو سه‌رکرده‌و لێپرسراو و فه‌رمانبه‌رێکی حیزبیی و حکوومیی و سه‌ربازیی ئه‌م حکوومه‌تی هه‌رێمه کوردییه‌و هه‌موو ( حکوومه‌ته فێدراله‌کان !! ) ی تری ناو عێراقیان ئاگادار کردۆته‌وه که له زوو ترین کاتدا هه‌مان فۆرمی موڵك و سامانی خوود ئاشکرا کردن پڕ بکه‌نه‌وه !! ، من دیسان ئه‌ڵێم :- ئه‌گه‌ر به ڕاستیی و به جدی هه‌ڵوێستێکی ڕاسته‌قینه‌ی ئاوا له ئارادا بێت بۆ نه‌هێشتنی دزیی و به سزا گه‌یاندن و ڕیسوا و سووك و زه‌لیل کردنی سه‌راپای لێپرسراو و فه‌رمانبه‌ره گه‌وره دزه عاره‌ب و کورد و هتده .. کان ، ئه‌وه بێ گوومان مایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی ده‌ست خۆشیی و سه‌رفرازیی و بووژاندنه‌وه‌ی هه‌موو گه‌لانی عێراقه به بێ جیاوازیی ، به‌ڵام له کاتێکدا که به ئاشکراو نهێنی ( حامی عێراق حرامیها ) بوو بێت ، ئیتر نابێ و ناکرێت ده‌زگای نه‌زاهه‌که‌ی - ئه‌لعگێڵیی - و لیژنه چاودێره پاڕله‌مانیه‌که‌ی - شێخ سه‌باح ئه‌لساعدی - و سه‌نته‌ره بچووك و نه‌ناسراوه‌که‌ی سامه‌ڕرای - ڕیاز به‌غدادیی - به بێ پشت به‌ستن به هیچ ڕیپۆرتاژێکی بێ لایه‌نانه‌ی پڕ وورده کاریی پڕۆفیشیناڵانی ئیکۆنۆمیك و به بێ به دووادا چوونێکی ده‌ستجه‌معیانه و ڕوون کراوه‌ی گه‌وره ئه‌فسه‌رانی پسپۆڕی پشکنین و به بێ چه‌ند دانیشتنێکی پێشتر نهێنیی و دواجار ئاشکرا و فه‌رمیی و مه‌بده‌ئیی یاسا ناسان و دادوه‌رانی به‌ر کامێرای تیڤی یه ڕاسته‌وخۆکان که دیسان زۆر پێویسته هه‌موو ئه‌مانه بێ لایه‌ن بن له کاری حیزبی و تائیفی و مه‌زهه‌بی و هتد .. ، یاخوود به بێ دوا قسه وه‌رگرتن و ڕاپۆرتی ڕێکه‌وت و ژماره و ئیمزا کراوی به‌ر له هه‌مووان بانکی مه‌رکه‌زیی نیشتیمانیی عێراقیی و ئینجا شاره‌زایانی بێ لایه‌نی بوواری - چاودێری ڤه‌ستیگه‌یشن ی دارایی ، - مراقب ئه‌لته‌حه‌ریات ئه‌لمالیه ی - بانکه‌کانی ئێران و که‌نداوی ئاره‌بیی و تورکیا و ، له هه‌مووشیان گرنگتر به بێ هێما دان به هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی ئۆفیشاڵیی و متمانه داری بانکه نێو ده‌وڵه‌تییه‌کانی ئاوروپا و ئامریکا ( که دوواجار سه‌رجه‌می لێدووانی شیکراوه‌ی ئه‌مانه‌ی دووایی له گۆڤاری - ئه‌نته‌رناشیوناڵ مۆنی ترانسفێر - ، یا له نامیلکه‌ی - زه مۆست ڕیچه‌رس مان ئاند ویمه‌ن ئۆن گڵۆباڵ = ده‌وڵه‌مه‌ند ترین پیاو و ژنی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه - و هه‌ندێك بڵاو کراوه‌ی تری لۆکاڵیی و ده‌ره‌کیی دا وه‌ك لێپرسراوێك به ئاگاداریی و له‌به‌رده‌م یاسای ده‌یان ساڵ پیاده کراوی نێو نه‌ته‌وه‌ییدا ساڵانه - مووچه و سه‌رمایه و موڵکی - سه‌قامگیر و گوێزراوه ، منقوله وه غیر منقوله - ی سه‌رۆك و میر و پادشا و لێپرسراو و هتد .. ی جیهان ئاشکرا ئه‌که‌ن ) ، به‌ڵێ به بێ هیچ ڕێچکه گرتنه به‌رێکی ئه‌کادیمیی و ته‌نانه‌ت په‌نا بردنه به‌ر هیچ پرسگه‌لی سه‌نته‌رێکی ستراتیژیی و بێ لایه‌نی تووێژینه‌وه باڵا ئیکۆنۆمیکیه ناو خۆییه‌کانیش ، دووباره وه‌ك ووتمان به بێ پشت به‌ستن به هه‌موو ئه‌م بابه‌ت و لایه‌نانه ئیتر چۆن به‌ڕێز - ڕه‌حیم ئه‌لعگێڵی - له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکدا له ئاست چۆنێتیی ئاشکرا کردنی موڵك و سامانی - سه‌رۆك وه‌زیران - و ئه‌و شانزه وه‌زیره‌ی تریشدا به بێ هیچ په‌كکه‌وتنێك له پای پرسیاری به‌رده‌م میدیاکان و به بێ وجوودی هیچ زانستێکی ماتماتیکیی و مۆڕاڵیی ، کابرا هاتووه و ته‌نهاو ته‌نها پشت به‌ست به فۆرمێكی مه‌ره‌که‌ب خووساوه‌ی لا کۆڵانێکی به‌غداد که پڕکردنه‌وه‌ی لای منداڵێکی پۆلی چواری سه‌ره‌تاییش ئاسانه ، که‌چی ئه‌م وه‌ك سه‌رۆکی ده‌زگایه‌کی هێند هه‌ستیاری وه‌ك - نه‌زاهه - و وه‌ك لێپرسراوێك له‌به‌رده‌م مێژوودا ئاوا به ساده‌یی ته‌واوی ڕێژه‌ی موڵك و سامانی تاکه که‌سیی - د. مالیکیی - مان له میدیاکاندا ڕێك به - چوار سه‌د و بیست و حه‌وت - هه‌زار و - سێ سه‌د و په‌نجا - دۆلاری قنج و قیت !! بۆ ئه‌خه‌مڵێنێت ، جا خۆ ئه‌گه‌ر ته‌نها پڕ کردنه‌وه‌ی فۆرمێکی ئاوا خوار و خێچ به‌س بێت بۆ شاهێدیی - نه‌زاهه‌ت - و ده‌ست و داوێن پاکیی لێپرسراوان که‌واته به پێچه‌وانه‌ی قسه و ڕاپۆرتی هه‌زاران هه‌زار نووسه‌ر و جۆڕنالیستی ناوخۆ و بێگانه ئه‌بووایه هه‌ر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌یه‌کی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌فتانه ، یه‌ك ڕۆژ داوه‌تی موحازه‌ره دانه‌وه‌ی ناو هۆڵی مه‌جلیسی گه‌وره - مونك - و ڕاهیبانی - تیبێت - ه داگیر کراوه‌که‌ی - ده‌لای لاما - بکرایه تاکوو فێری فه‌لسه‌فه‌کانی ده‌ست پاکیی دارایی و ڕاستگۆیی سیاسیی و ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵایه‌تیی بکردنایه ، ئه‌مه و به‌ڕێز - ئه‌لعگێڵی - هه‌ر دوای تێپه‌ڕ بوونی - چل و هه‌شت - کاتژمێریش به‌سه‌ر - هه‌ڵ هێنانی - هێلکه‌ی ئه‌و مه‌ته‌ڵه مێژوویی و هه‌ره عاسییه‌ی ناو عێراقێکی - فوول له ده‌ست پاکیی و نه‌زاهه‌ت - دا !! ، که هه‌ر له زاخۆ عه‌زیزه‌که‌ی شیماله‌وه تاکوو - به‌سڕا - ی جنووبی ئه‌و جه‌ننه‌تی عه‌ده‌ن و کۆماره ئه‌فلاتوونیه‌ی - ڕه‌حیم - که مه‌حاڵه به هه‌ڵه‌ی ته‌کنیکییش - قه‌راغه دۆلارێك - ی حه‌رام په‌ڕیبێته ژێر عه‌مامه و گیرفانی پانتۆڵ و شه‌ڕواڵ له سه‌ر و به‌رێکیان ( جا بڕواننه سه‌ر و به‌ری مه‌به‌سته شاراوه و ڕاسپێردراوه‌که‌ی ئه‌م پیاوه ) ، هه‌ستاوه به بێ ئه‌وه‌ی - بۆ هه‌ره بچووك ترین نموونه - زاتی ئه‌وه بکات که نه‌ك به تاقه نووسراوێکی فه‌رمیی ، به‌ڵکوو به له‌ته ڕاسپارده و نه‌رمه بۆڵه‌ی سه‌ر زاره‌کییش ڕووی ده‌می بکاته بچکۆله ترین - ئایه‌تووڵا عوزمای وه‌ك حه‌زره‌تی مووقته‌دا - و پێی بڵێت :- مه‌ولام جه‌نابتان له‌سه‌ر وه‌ختی گه‌ڕانه‌وه‌تاندا بۆ سه‌ر سفره‌ی حازریی ، نزیکی - په‌نجا - هه‌زار تووما‌ن موڵکی به‌ر باخه‌ڵی جبه پیرۆزه‌که‌ت بوو ، به‌ڵام ئاخۆ چۆن سه‌رباری مۆڵ کردنی ملیۆنه‌ها دۆلاری چاپی ئه‌و ئامریکا موحته‌ل و مولحیده هاوکات توانیتان له ماوه‌ی ته‌نها - شه‌ش - مانگدا مووچه و جبه‌خانه‌ی ته‌قه‌مه‌نی بۆ - هه‌شتا و پێنج - هه‌زار مه‌هدینیزمی پۆشته‌و په‌رداخ به خاو و خێزانیانه‌وه ده‌سته‌به‌ر و فه‌راهه‌م بکه‌یت ؟! ، به‌ڵێ - عگێڵی - سه‌رۆکی نه‌زاهه وه‌ك ڕاسپێردراوێك چاو پۆشانه و پشت له‌و هه‌موو ڕه‌زمه هه‌ڵوێسته نا یاسایی و نا شه‌رعیی و نهێنیی و - نا نه‌زیهانه - ی تابوورێك وورده تاجیری ناو غافڵه پڕۆتۆکۆلی سه‌دان بۆڕیی په‌رژین به لوغمی بنتاگۆن چێنراو و ئیمزا و په‌نجه مۆری بێ ئاسه‌واری په‌تڕۆلیزمه موعه‌ممه‌م و تازه جه‌رده و قه‌ڕاسینه‌کانی که‌ناری - ئوم قه‌سر - و - عه‌قه‌به - ی ئاغای شه‌هرستانیی و عه‌سابه خوورده - مالیك ! - ه کانی بازاڕی ڕه‌ش و ژێر به ژێر باروود کڕینی دوکانه‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی و هتد .. هتد .. ، وه ڕوو له‌و هه‌رێمه‌ی کوردوستان که ئه‌میش چه‌شنی سه‌راپای چ ئاره‌به میانڕه‌و و چ لاپه‌ڕه‌ی ده‌ستوور دڕه تووند ڕه‌وه‌کان ئه‌به‌د پێشتر به فێدرال ناوی نه‌ئه‌برد ، هه‌ر دووا به دووای ئاشکرا کردنی ئه‌ملاك و سه‌رمایه‌ی ناو فۆرمه ناو براوه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ی - دۆکتۆر مالیکیی - کووتوپڕ هه‌ستا به فاکس کردنی نووسراوێکی پێشتر کڵێشه ئاماده کراو و مه‌به‌ست ئاشکرای فه‌رزی یاسایی بۆ ئاشکرا کردنی ڕێژه و ژماره‌ی موڵك و سه‌رمایه‌ی سه‌رکرده و لێپرسراو و بزنزمانه کورده‌کانی ئه‌و هه‌رێمه ، که به‌مه‌ش وه‌ك لێك شووبهاندنی حاڵه‌ت و دیراسه‌ی ئه‌م نه‌خشه به ئه‌نقه‌ست کێشراوه‌ی - سێ - به‌شی ڕووداوه‌کان ئه‌گه‌ر که‌مێك به دیقه‌ت له‌م هه‌وڵی ( ڕێکلام بۆ خۆ کردنه‌ی ئه‌مڕۆی دۆکتۆر مالیکیی و ڕێکلام بۆ خۆ کردنه ته‌زوویره‌که‌ی دوێنێی دۆکتۆر !! - عووده‌ی - ) بکۆڵینه‌وه و به هێمنیی هه‌ڵیان بسه‌نگێنین ئه‌وا سه‌رباری لێك چوونی چمکێك له ته‌نگه‌ژه‌ی زه‌مه‌نه‌کان و سایکۆلۆژیای فیکری نیوه‌ی به‌عسیه‌کانی ئه‌مڕۆ و دوێنێ هاوکات له مه‌به‌ستی ئه‌م سیناریۆیه و سیناریۆ کۆن و کۆمیدییه‌که‌ی وون بوونی بیتاقه‌ی - باییعیه‌که - ی ده‌ورانی قه‌یرانی ئابووری دۆکتۆر - عوده‌ی سه‌ددام ! - یش چاکتر حاڵیی ئه‌بیین ، / ئه‌و ماوه‌یه‌ی کۆتایی ساڵانی هه‌شتاکان که ئه‌فێکتی ئابلووقه‌ی ئابووری له‌سه‌ر عێراق گه‌یشتبووه ترۆپکی مه‌رگه‌ساتی برسێتیی و کوله‌مه‌رگیی بێ کاریی ، ڕۆژگارێك که بڕێك له ئافره‌ته مناڵداره‌کان بۆ ده‌ست خستنی دوو قوتوو شیر یا که‌مێك ئازووقه ئاماده‌ی - یه‌ك - شه‌و کاری نابه‌دڵانه‌ی له‌ش فرۆشیی بوون و زۆرینه‌ی له‌ش کڕه‌کانیش له پیاوانی زلی حیزبی به‌عس و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانگه جۆر به جۆره‌کان بوون تا ئه‌گا‌ته سێ به‌شی فه‌رمانبه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌زاره‌تی بازرگانیی و لیژنه‌ی ئۆڵمپی و زۆرینه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی تریش که له ژێر زه‌مینی هه‌ندێکیاندا ژوور و هۆڵی ڕازاوه‌ی ئاماده کراو هه‌بوون بۆ ئه‌و پڕۆسه‌ی نامووس ئه‌تك کردنه به خشته و پرۆگرامه‌ی ناوبراوانی مسقاڵێك نامووس تێدا نه‌ماو ، ئا له‌و ڕۆژگاره دۆزه‌خیانه‌دا له ڕۆژنامه‌ی - بابل - ی موڵکی - عووده‌ی - دا هه‌واڵێکی سیناریۆ کۆمیدیی به‌م شێوه‌یه له لاپه‌ڕه‌ی به‌شی - وه‌فییات - و ئاگاداریی و شت وون بوون و هتد.. دا بڵاو کرایه‌وه - :- ( ئاگاداریی بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێزی - بابل - :- بیتاقه‌یه‌کی - بایعیی - به ناوی هاو ووڵاتیی - عووده‌ی سه‌دام حوسێن - وون بووه ، تکایه هه‌ر که‌س دۆزییه‌وه بیگێڕێته‌وه بۆ پرسگای ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ، جێگای سوپاسه ).
منیش هه‌ر له کۆتایی ئه‌م نووسینه‌مدا ئه‌ڵێم :- ( خوێنه‌ری خێر خواز ، تکایه بۆ ئه‌وه‌ی چ خوودی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق و چ ئه‌و شانزه وه‌زیره به‌ڕێز و که‌ساس و نه‌داره‌ش خوا نه‌کرده دوای خانه نشین بوون تووشی به‌زم و گرفتاریی و مه‌سخه‌ره‌ی ژیانی کرێچێتیی نه‌بن ، با هه‌موومان له ڕێگای پیتاكی پاره کۆکردنه‌وه‌وه بۆ ئه‌م لێپرسراوه هه‌ژار و دڵسۆزانه هه‌وڵ بده‌ین هه‌ر له ئێستاوه یه‌کی - هۆده و هه‌یوانێکیان - بۆ مسۆگه‌ر و ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین ، تکایه هه‌ر بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م هاریکارییه پاره به‌خشینه‌کانتان بنێرن بۆ ئۆفیسی سه‌ره‌کیی به‌ڕێز - عگێڵی - له - ده‌زگای نه‌زاهه - ی به‌غداد ، تێبینی :- ئه‌توانن ئه‌و هاریکارییه مادیانه بنێرن بۆ خه‌زێنه‌ی حیزبیی - شیمالی حه‌بیب - یش چوونکه ئێستا زۆرینه‌ی گه‌وره لێپرسراوانی هه‌ژار و نه‌داری ئێمه له مه‌رکه‌ز و سه‌رکرده و کادێرانی جه‌ماوه‌ر لێ ڕه‌نجاو و بێ پشت و په‌نای ئه‌وانیش له شیمال ، به بێ زه‌ڕڕه‌یه‌ك جیاوازیی دارایی - نه‌ك فیکریی - ، هه‌ردوولایان هه‌ر یه‌ك شێوه جزدانی هه‌ڵوێستی مرۆڤایه‌تیی و یه‌ك جۆر و قه‌واره به‌ر باخه‌ڵی پڕ له شڕه کاغه‌زی درووشم و یه‌ك دوورینه - قیاس - یش گیرفانی قووڵی ئینتیمای وه‌ته‌نییمان هه‌یه ) ، هه‌میشه له سایه‌ی ئه‌م دابه‌شه داراییه یه‌کسان و پیرۆزه‌ماندا سوپاسی هه‌ڵوێستی باڵای به عێراقیی عرووبه بوونتان ئه‌که‌ینه‌وه .
|