١\۴\٢٠١٠
کۆڕێک بۆ نووسه‌ر
و ڕاوێژکار (بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید)
له‌ژێر ناونیشانی
(گه‌نج و توندتیژیی).
توندوتیژیی
نێو خێزان، ترسناکترین جۆری تووندوتیژییه که زۆر جار به‌شێوه‌یه‌کی
شاراوه له‌پشت ده‌رگا داخراوه‌کانه‌وه ڕووده‌دات، ئه‌مجۆره
تووندوتیژییه، دیارده‌یه‌که به‌زۆریی له‌نێو
کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه‌کاندا بڵاوه و زۆربه‌ی
کاتیش گه‌نجان قوربانی ئه‌م دیارده‌یه‌ن.
کوڕ‌و کچانی هه‌رزه‌کار چۆن له‌م دیارده‌یه ده‌ڕوانن؟ گه‌نجان ده‌توانن
چ ڕۆڵێک ببینن له‌که‌مکردنه‌وه یان قه‌ڵاچۆکردنی ئه‌م دیارده‌یه‌و به‌دیهێنانی
خێزانێکی یه‌کسان‌و به‌خته‌وه‌ردا؟ دابینکردنی ژیانێکی ئاسووده
و شیاو تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک ده‌توانێت دیارده‌ی توندوتیژیی
نێو خێزان سنووردار بکاته‌وه؟
هاتن ته‌نها بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌یه که ته‌مه‌نیان
له 15 ساڵ و
سه‌روتر.
کات: رۆژی یه‌کشه‌ممه
: 4 / 04/ 2010کاتژمێر
: 13.00 پاش نیوه‌ڕۆ.
شوێن:
s-Gravendijkwal 28, EC Rotterdam
بۆ گه‌یشتن به شوێنی مه‌به‌ست:
له سه‌نترالی رۆتردامه‌وه Rotterdam c.sبه
ترامی 21 یان 23
له Aسه‌رده‌که‌وێت و له دووه‌مین
ویستگه Tiendpleinداده‌به‌زی له‌ویش
پێنج خوله‌ک به پا ده‌ڕۆییت.
- یانه‌ی کوردی میدیا له رۆتردام
- یه‌کێتی ژنانی
کوردستان له هۆڵه‌ندا
|