٢٣\٥\٢٠١٤
کۆڕێک لەسەر
ره‌وشی مافی ئازادیی راده‌ربرین و کوشتنی ژنان لە پەرلەمانی سوێد.
وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه و به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
پێنج پارتی له په‌رله‌مانی سوێد مێزگردک له‌سه‌ر ره‌وشی مافی ئازادیی
راده‌ربرین و کوشتنی ژنان ساز ده‌که‌ن.
به هۆی به‌رده‌وامیی تیرۆری سیاسیی و رۆژنامه‌نووسان و کوشتنی ژنان
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی رەوشتپەرستیی رۆژی ٢٧ی ئه‌م
مانگه له په‌رله‌مانی سوێد کۆڕێکی کراوه ساز ده‌کرێ به به‌شداریی
چه‌ندین سیاسه‌تمه‌داری سوێدیی و رێکخراوه جیهانییه‌کانی داکۆکیی له
مافی مرۆڤ و ئازادیی بیروڕا.
لە سەرەتای کۆڕه‌که کورته فیلمێک که ده‌ربڕی ئازار و راستییه‌کانی
ئازاری ژنان و تیرۆره سیاسییه‌کانی هه‌رێمە پێشکەش دەکرێ، پاشان دوو
باس بەو جۆرە پێشکەش دەکرێن: یەکەم: (که‌مال چۆمانی - رۆژنامه‌نووسی
سه‌ربه‌خۆ) به زمانی ئینگلیزی کورته باسێک لەسەر ره‌وشی
رۆژنامه‌نووسان و تیرۆری سیاسیی پێشکەش دەکا. دووەم: (هه‌لاله رافع -
له سه‌نته‌ری نیناوه) باس له تاوانی کوشتنی ژنان به هۆکاری
ئابڕوو ده‌کا.
لە کۆتاییدا هه‌ر یه‌ک له سیاسه‌تمه‌دارانی سوێدیی: (کارولینا
سیلڤستۆرپ: به‌رپرسی به‌شی عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد)،
(ئیلیزابیس رام: به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له پارتی مۆدیراتی
سوێد)، (بۆدیل سه‌به‌لۆس: به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له پارتی
ژینگه‌ی سوێد)، (دیسریه بیترۆس: به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له
پارتی کرسیت دیموکراته‌کان)، (ئاننا لێنه سۆرنسون: په‌رله‌مانتار
له پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد)، (ئانا ستێلا: په‌رله‌مانتار له
پارتی خه‌لکی سوێد)، (ئیلزابیس لوفگران: له رێکخراوی ئامنستی
ئه‌نته‌ر‌ناسیونال) له‌سه‌ر ئه‌و دوو ته‌وه‌ره پرسیار ئاراسته‌ی
(که‌مال چۆمانی و هه‌لا رافیع) ده‌که‌ن و هه‌ڵوێست و سه‌رنجی خۆیان
ده‌رده‌برن.
کۆڕه‌که له لایه‌ن رێکخراوی (پێین کلاپ و رۆژنامه‌نوسانی بێ سنوور)
به‌ڕێوه ده‌بردرێ. ئه‌م کۆڕ و مێزگرده له لایه‌ن په‌رله‌مانتاری
پارتی جه‌پ (ئامینه کاکه باوه) و گرووپی ١٧ی شوبات له ستۆکهۆلم و
سه‌نته‌ری نی‌نا له سوێددا رێکخراوه و له ناو مێزگردە‌که‌دا ئاماژه
به دوا هێرشی ده‌زگایە ئاسیشیەکانی هەرێم به گشتیی و پارتی بە
تایبەتیی ده‌که‌ین بۆ سه‌ر باره‌گا و ناوه‌نده رۆژنامه‌نووسیی و
رێکخراوه سڤیله‌کانی ١٨ی ئه‌م مانگه‌دا له شاری هه‌ولێر.
کات: کاتژمێر ١ -
٣ی پاشنیوەرڕۆ، رۆژی ٢٧\٥\٢٠١٤.
شوێن: په‌رله‌مانی سوێد،
Mittpoolen، Riksgatan 2
دەتوانن بۆ به‌شدارییکردن له کۆڕه‌که په‌یوه‌ندیی بەو ته‌له‌فۆن و
ئیمایلانەوە بکه‌ن:
ژمارە ته‌له‌فۆنی ئامینه کاکه باوه :
٠٠٤٦٧٦١٣٠١٢٣٦
kadernader23@yahoo.se,
halala_rafii@yahoo.com
|