کۆڕی ناوه‌ندی چاک بۆ خه‌لاتکردنی باشترین شاعیری تایبه‌ت به هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال له‌ساڵی 2008 دا.
شوێن: پاڵتاک- ژوری کوردستان-نه‌ته‌وه‌یی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌مه 19-04-2008 کاتژمێر 20:30 به‌کاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا
کۆڕی تایبه‌ت بۆ خوێندنه‌وه‌و خه‌ڵاتکردنی باشترین شیعر‌و شاعیر له‌سه‌ر بابه‌تی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، ژماره‌یه‌کی زۆر شاعیر به‌شداری ئه‌م یاده‌یان کردووه و به‌ر له‌چه‌ند مانگ له‌مه‌و به‌ر شیعره‌کانیان بۆ پرۆژه‌ی (خانه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر) ی ناوه‌ندی چاک ناردووه، له‌م ئێواره‌یه‌دا به ئاماده‌بوون و داوه‌ری لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت و بێلایه‌ن، ئه‌م شیعرانه ئه‌خرێنه به‌رباس و هه‌رله‌وێشدا باشترین شیعر و شاعیر خه‌ڵات ده‌کرێن.
ئه‌مه‌ده‌بوونتان له‌م کۆڕه‌دا ئه‌م بابه‌ت و به‌رنامه‌یه به‌رزو به‌ڕێزتر ده‌کات.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد - چاک -
17/4/2008
|