كۆڕی ڕۆژنامه‌گه‌ریی.
ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد به‌رهه‌می وشه‌ی بوێره.
با له بیره‌وه‌ریی 110مین ساڵی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی "كوردستان"دا، یادی ئه‌و ئه‌ستێره‌گه‌شه‌ی ئاسمانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی زیندوو ڕابگرین.
Sunday 27 April 2008 From 2pm Until 6pm
به بۆنه‌ی یادی 110 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی و ده‌رچوونی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی به ناوی "کوردستان"ـه‌وه، له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و له 22ی نیسانی 1898ی زایین، له لایه‌ن ڕێبه‌ری ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی؛ مامۆستای کۆچکردوو "میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان" و ئه‌ندامانی دیکه‌ی خێزانه سه‌رفرازه‌که‌یه‌وه، ناوه‌ندی کوردیی "کیا" له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، له ڕێککه‌وتی 27/4/2008 و به ئاماده‌بوونی هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له ڕۆشنبیرانی کورد و دڵسۆزانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی، که مێژوونووسی ناسراوی کورد مامۆستا د. که‌مال مه‌زهه‌ر یه‌کێک ده‌بێت له‌وان و به‌ڕێزان ئه‌نوه‌ر سوڵتانی، د. سه‌عید شه‌مس، ناهیده به‌همه‌نی، سه‌ربه‌ست كه‌ركووكی، پێشڕه‌و نامۆ، وڵات زێدان و عه‌لی مه‌ناز، تێیدا ئاماده ده‌بن، هه‌ڵده‌ستێت به سازکردنی کۆڕێکی ڕۆشنبیری و ئاهه‌نگێکی تایبه‌ت، که تێیدا له ڕێگای به‌شداری و بیروڕای تایبه‌تی خۆیانه‌وه له بواره‌که‌دا ڕۆشنایی ده‌خه‌نه سه‌ر مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی و چۆنێتیی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌کردنی. هه‌روه‌ها له باره‌ی ڕێبه‌رانی پێشه‌نگ و ئه‌و قۆناغه گرنگانه‌وه ده‌دوێن که ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی پێیاندا تێپه‌ڕ بووه. ئه‌مه بێجگه له قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و نووچدان و نسکۆیانه‌ی که، له مێژووی پڕ له خه‌بات و تێکۆشانی بێپسانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆیدا، دووچاری ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی بووه. هه‌روه‌ها ڕۆشنایی ده‌خه‌نه سه‌ر ڕۆڵی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی و ئه‌و قه‌ڵه‌مه کوردییه سه‌رفرازانه‌ی که له گه‌شه‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی کوردی و له باسکردنی ئاوات و ئامانجه‌کانی گه‌لی کوردی سته‌ملێکراو و وڵاته دابه‌شکراوه‌که‌یدا ڕۆڵی تایبه‌تیان هه‌بووه. سه‌رباری ئه‌مانه باس له‌وه‌یش ده‌کرێت که ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی چ ڕۆڵێکی هه‌بووه له بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری نیشتمانپه‌روه‌رانه و مرۆڤپه‌روه‌رانه‌دا، ئه‌مه بێجگه له به‌شداربوونی له بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاریی نوێ و په‌خشکردنی پرنسیپه‌کانی یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کسانیی نێوان ژن و پیاو و پارێزگاریکردن له یه‌کسانییه بنچینه‌ییه‌کانی تاکه‌که‌س و کۆمه‌ڵ. پاشانیش باس له‌وه ده‌کرێت که ڕۆژنامه‌گه‌ری چ ڕۆڵێکی هه‌بووه له زه‌مینه‌خۆشکردن بۆ باڵاده‌ستکردنی چه‌مکه‌کانی قانوون له کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا و چ ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی و یه‌کلاکه‌روه‌ی هه‌بووه له لایه‌نه هه‌مه‌جۆره‌کانی دیکه‌ی په‌یوه‌ند به ژیان و سیاسه‌ته‌وه، که مێژووی کورد به شانازییه‌وه باسی لێوه ده‌کات و ده‌یگڕێته‌وه.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌شدایه که ده‌بێت ئاماژه به ڕۆژنامه‌ی پێشه‌نگ؛ ڕۆژنامه‌ی "کوردستان"، بکرێت که له ئاکامی گوشاری ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا بۆ سه‌ر میسر نه‌هێڵرا له 31 ژماره زیاتری لێ ده‌ربچێت؛ ئه‌گه‌رچی ئه‌مه بۆ ئه‌و کاته ژماره‌یه‌کی که‌م نه‌بوو، چونکه ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕۆژنامه کوردییانه‌ی تریش که به دوای ئه‌مدا هاتن، به هۆی لاوازیی توانای دارایی و دژایه‌تیکردنی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و ڕۆژگاره و که‌میی که‌سانی شایسته و لێهاتوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنیان، له ژماره‌یه‌ک یان زیاتریان لێ ده‌رنه‌چوو.
ئه‌وه‌ی گومانی تێدا نییه ئه‌وه‌یه ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی، که له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا یادی 110 ساڵه‌ی له‌دایکبوونی خۆی ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ له هه‌موو کاتێک زیاتر بوژاوه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا که له ئێستادا بووه به زه‌مینه‌یه‌کی به‌رفراوان و ئاوه‌ڵا بۆ ده‌رچوون و بڵاوکردنه‌وه‌ی زیاتر له دووسه‌د ڕۆژنامه و گۆڤار و بڵاوکراوه‌ی ڕۆژانه و هه‌فتانه و مانگانه و وه‌رزانه که به جیاواز له که‌شوهه‌وای ڕۆژنامه‌گه‌ریی هه‌موو کات و سه‌رده‌مه ڕابوردووه‌کان کار ده‌که‌ن و ئه‌مه‌یش وایکردووه ئه‌م هه‌رێمه سه‌رنجی دیده‌نیکه‌ران و ئه‌وانه‌یش که ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی‌یان به لاوه گرنگه به لای خۆیدا ڕابکێشێت.
ئه‌مه و ئاماده‌بوون له کۆڕ و ئاهه‌نگی ناوبراودا له‌سه‌ر بانگهێشتنی تایبه‌ت ده‌بێت که لایه‌ن ناوه‌ندی "کیا'ه‌وه دابه‌ش ده‌کرێت. هه‌روه‌ها، هاوكات، یادی 10 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی "كیا" و یه‌كه‌مین مانگنامه‌ی "په‌یامی لاوان" و "نه‌مام"ـه به زمانی ئینگلیزی و كوردی، كه له لایه‌ن لاوانی كورده‌وه به هاوكاریی ده‌ستگای "كیا" چاپ و بڵاو ده‌كرایه‌وه.
شایانی باسه به هاوكاری و پشتگیریی دارایی چه‌ند ده‌ستگا و كۆمپانیاییه‌كی كوردی له‌نده‌ن و ده‌ستگای "وێستوه‌ی تراست"ی به‌ریتانیایی ئه‌م یاده پیرۆزه ڕێكخراوه و به‌بێ هاوكاری و پشتگیریی ئه‌و به‌ڕێزانه، بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌م یاده پیرۆزه مه‌حاڵ ده‌بوو.
بۆ زانیاریی زیاتر و تۆماركردنی ناوتان بۆ رۆژی سیمیناره‌كه، تكایه پێوه‌ندیی بكه‌ن به: Ata Mufty: 07956 492252 atamufty@gmail.com, atamufty@yahoo.co.uk Azad: 079121 77579 azad_ayyildirim@hotmail.com Saman Lawa: 07725 530285 saman.lawa@gmail.com janroj Keles 07875 149068 mc@ksso.org.uk
شوێنی سیمیناره‌كه: Royal Garden Hotel 2-24 Kensington High Street London W8 4PT
|