١٨\٣\٢٠٢٠
كۆرۆنا جگه له
موسوڵمانان هه‌موو جیهانی یه‌كخست!

عەبدوڵا ساڵح
سه‌ره‌تا پێم باشه وه‌بیر خوێنه‌ری ئه‌م
بابه‌ته‌ی بێنمه‌وه كه مه‌به‌ستی من له‌م نووسینه ڕه‌خنه گرتن
نیه له هه‌چ ئایین و مه‌زهه‌بێك، وه‌یا بیر‌و بۆچونێك، ئه‌وه ته‌نیا
ڕوون كردنه‌وه و سه‌رنج دانه له‌سه‌ر دوو هه‌ڵوێستی جیاوازكه پرسیار
به‌دوای خۆیدا دێنێ ، بۆیه ئومێده‌وارم خوێنه‌ر حه‌وسه‌له‌ی
خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێ تا كۆتایی دوایی حوكمی خۆی بدا.
گومانی تێدا نیه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین
پەتایەکان كه له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردودا نمونه‌ی نه‌بووه! لێره‌دا
من ناچمه سه‌رباسی چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی، بڵاوبونه‌وه‌ی، وه یا
چۆنیه‌تی خۆپاراستن لێی، چونكه پسپۆران و شاره‌زایان زۆریان له‌سه‌ر
نوسیوه وباسكردوه ته‌نانه‌ت ڕوبه‌رێكی زۆری له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن
به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كردوه.
خۆپاراستن له‌و به‌ڵایه گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه چونكه یه‌كه‌م زۆر
خێرا ده‌گوازرێته‌وه ودووه‌م هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ش خۆی ده‌بێته‌وه
ڤایرۆس!
یه‌كێك له خسڵه‌تاكنی كۆڕۆنا ئه‌وه‌یه جیهانگیره‌و به‌یه‌كسانی سه‌ر
به‌هه‌موو كون وكه‌لێنێكدا ده‌كا و له‌ده‌رگای هه‌موان ده‌دا به‌بێ
جیاوازی، به‌واتایه‌كی كه، یه‌كسانی به‌دیهێناوه، به‌ڵام به شێوازه
تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆی نه‌ك به خواستی ئێمه ، شا وگه‌دا ، پیرو جوان ،
نێر ومێ ، كرێكار وسه‌رمایه‌دار، بۆ ئه‌و هیچ جیاوازیه‌كیان نیه ، وه‌ك
ده‌ڵێن له‌مردندا هه‌موو یه‌كسانین ، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر كۆڕۆناشدا
هه‌موو یه‌كسانین.
هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دنیا، ده‌سه‌ڵاتداران، سیاسه‌تمه‌داران، ئابوری
ناسان، گشت چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌تایبه‌ت ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان
به‌گه‌رمی سه‌رقاڵی كۆڕۆنان و له‌به‌رامبه‌ریدا دنیا یه‌كیگرتووه یه‌كگرتنێكی
كه‌م وێنه، وه هه‌ر ده‌وڵه‌ته و به‌گوێره‌ی توانای خۆی روبه‌ڕویده‌بێته‌وه.
به‌ڵام موسڵمانان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیه بوونه دوو ده‌سته
، یاخود چونه دوو به‌ره‌وه :
یه‌كه‌میان ئه‌وانه‌ن به‌گوێره‌ی ئه‌و لۆژیكه به‌رخوردی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن
كه له‌نێو كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا باوه‌و ده‌ڵێ:
(هه‌رچی خوا نه‌یكا نابێ، كاری خوایه وڕازین پێی، هه‌رچی له چاره‌نووس
نوسرابێ ده‌بێ بێته دی، كه ئه‌جه‌لت هات ده‌بێ بڕۆی به‌ده‌ست خۆت نیه‌و
خوا له چاره‌ی نوسیوی، مردن حه‌قه وناتوانین لێی ڕاكه‌ین كه‌ی ڕۆژمان
ته‌واو بوو ده‌مرین و خوا هۆكارێكمان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ ، وزۆرێكی كه‌ش له‌و
فاكته نه‌گۆڕانه‌ی موسوڵمانان باوه‌ڕیان پێیه‌تی).
ئه‌و لۆژیك و فاكتانه له خۆڕا نه‌هاتوون به‌ڵكو له ده‌قی ئایه‌تی
قورئاندا هاتوون، بۆ نموونه: (قُلْ لَنْ يَصبنا إلا ما كَتَبَ الله
لنا) واته (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر بڵێ هیچ شتێكمان تووش نابێ جگه له‌وه‌ی
خوا له چاره‌ی نوسیوین) به واتایه‌كی تر هه‌ر له ڕۆژی له‌دایكبوونته‌وه
هه‌رچی به‌سه‌رت بێ ، چاك یا خراپ ، خۆشی یا ناخۆشی ، ده‌ردو به‌ڵا و
موسیبه‌ت ، نه‌داری و هه‌ژاری، دارایی و سه‌روه‌ت و ....... له چاره‌ت
نوسراوه ئیتر پێویست به ڕاكردن وخۆلادان ناكا له به‌ری. لێره‌دا ئه‌وانه‌ی
سه‌رپێچی له ئامۆژگاریه ته‌ندروستیه‌كان ده‌كه‌ن بۆ خۆپاراستن له
كۆڕۆنا پشت به‌و فاكته ده‌به‌ستن و نایانه‌وێ ئه‌ركه ئاینیه‌كانیان
به‌جێنه‌گه‌یه‌نن ولوكیسیان بچێ.
دووه‌میان ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن خوا ده‌رگای ڕه‌حمه‌ت داناخا و ده‌كرێ
لێی بپاڕێنه‌وه تا له و به‌ڵایه لامان دا ، نزا وپاڕانه‌وه‌وش
لۆژیكێكه له‌نێو موسوڵماناندا باوه ، ته‌نانه‌ت په‌نا بردن بۆ نوشته
یا چوونه سه‌ر ئارامگای - پیاو چاكان - بۆ پاڕانه‌وه، ئه‌وه‌ش به
ده‌قی ئایه‌تی قورئان پشتڕاسده‌كه‌نه‌وه كه ده‌ڵێ: (وإذا سألكَ
عِبادي عَني فإني قَريبٌ أجيبُ دَعوةَ الداعي إذا دَعانْ)، واته
ئه‌یپێغه‌مبه‌ر (ئه‌گه‌ربه‌نده‌كانمپرسیاریانده‌رباره‌ی من لێكردی،
ئه‌وا من نزیكموه‌ڵامی نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان ده‌ده‌مه‌وه
ئه‌گه‌رداواملێبكه‌ن)، یان ده‌ڵێ: (لا تيأسوا مِنْ رَحمةِ الله)،
واته (له ڕه‌حمی خوا نا‌ئومێد مه‌بن) و زۆر ئایه‌تی تریش له‌و
باره‌وه .
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م واقیع بینانه تر بۆ مه‌سه‌له‌كه ده‌چن و
په‌یڕه‌وی ئامۆژگاریه ته‌ندروستیه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ڕه‌نگه كه‌سانێكیش هه‌بن بڵێن : باشه هه‌ردووك لا ڕاست
ده‌كه‌ن چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای قورئان كه ده‌ستوری موسوڵمانانه
هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتوه، به‌گوێره‌ی فاكتی یه‌كه‌م بێ هه‌موو
ده‌رگایه‌ك داخراوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و چاره‌نوسه‌ی بۆت دیاریكراوه ،
به‌گوێره‌ی فاكتی دووه‌میش بێ هه‌موو ده‌رگاكان ئاوه‌ڵان!!
به‌و هیوایه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و به‌كه‌مترین زه‌ره‌و زیان له‌م
به‌ڵایه ڕزگاری بێ.
١٣\٣\٢٠٢٠
a_salih11@hotmail.com
|