٢٣\٧\٢٠١٢
کۆرپه راوه‌شاندن
تا مردن.

بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
کۆرپه ڕاوه‌شاندن، “Shakenbaby syndroom”،ئه‌و
کرداره‌یه که دایک یان باوک له ئه‌نجامی گریانی زۆر‌و ژیرنه‌بوونه‌وه‌ی
کۆرپه‌که‌ی، توندوتیژی جه‌سته‌یی به‌رامبه‌ر منداڵی ساوا به‌کارده‌هێین
ئه‌ویش “توندوتیژی ڕاوه‌شاندنه". جا گریان و نائارامی به‌رده‌وامی
ساواکه به هۆی هه‌رچ فاکته‌رێکی نه‌زانراوی جه‌سته‌یی بۆ نمونه حه‌ساسیه‌تی
کۆرپه به شیر، یان هه‌ر هۆکارێکى ده‌رونی وه‌ک تروامای کۆرپه له
کاتی دایک بوندا، بێت ئه‌وا دایک یان باوک بۆ ژیر کردنه‌وه‌ی ساواکه‌ی،
توندوتیژی جه‌سته‌یی"ڕاوه‌شاندن"به‌کار ده‌هێنن.
ئیتر ڕاوه‌شاندنی کۆرپه‌که له نه‌زانین و نه‌شاره‌زایی دایک یان
باوکه‌وه بێت، که هێشتا ئه‌وه‌یان بۆ رون نیه که کراده‌ره‌که
تراژیدیای گه‌وه‌ره‌ی لێ ده‌بێته‌وه، یان له ئاکامی هه‌ستی ناچاری و
هه‌راسانیداکه چیدی توانای قبولکردنی گریانی به‌رده‌وامی ساواکه‌یان
نیه، له خه‌فه‌ت و هه‌ڵچونی خۆیاندابه شێوازێک ساواکه راده‌وه‌شێنن
که کاره‌ساتی وه‌ک مه‌رگی کۆرپه‌ى لێده‌که‌وێته‌وه. له هه‌ندێ حاڵه‌تی
تردا، ڕاوه‌شاندنه‌که ده‌بێه هۆی کوێری یان په‌ککه‌وتنى منداڵه‌که
له ئاینده‌دا له رووی جه‌سته‌یی یان ژیری یاخود حاله‌تی له هۆشچوون
ده‌گرێته‌خۆ.
له لێکۆڵێنه‌وه‌یه کدا له هۆله‌ندا ده‌رکه‌وتوه "یه‌ک له بیست"
دایک و باوک، پێش ئه‌وه‌ی کۆرپه‌که‌ی بگاته سێ مانگ، چه‌ند جارێک
لێدان ، ڕاوه‌شاندن، یان ده‌مگرتن، له ئه‌نجامی گریانی کۆرپه، به‌کارهێناوه.
له ساڵێکدا نزیکی (چل کۆرپه) لایه‌ن تیمی فریاکه‌وتنی خێرایی نه‌خۆشخانه
چاره‌سه‌ر ده‌کرێن، که له ئه‌نجامی ڕاوه‌شاندن توشی نه‌زیفی ده‌ماغ
یان به سه‌ختی بریندار ده‌بن.
له‌م په‌یوه‌نده‌دا (سێ تا چوار) کۆرپه له ئاکامی ڕاوه‌شاندن گیان له
ده‌ستده‌ده‌ن. بکوژی ساواش له ٧٠٪ باوکی
بیۆلۆجی ساواکه‌یه، یان هاوڕێ دایکی ساواکه‌یه.
چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له کوردستان،
باوکێک که گوێى له گریانی به‌رده‌وامی ساواکه‌ی ده‌بێت ، بێزارى و هه‌راسانى
هاوکات بێ ته‌حه‌مولی به جۆرێک ته‌نگی پێهه‌ڵده‌چنیت، که خۆی ده‌یه‌وێت
منداڵه‌که ژیربکاته‌وه، له‌و په‌یوه‌نده‌دا باوکه‌که کۆرپه‌که‌ی
ڕاده‌وه‌شێنیت، به شێوه‌یه‌ک ساواکه‌ی بێ ده‌نگ ده‌کات، که باوکه‌که
پێی وابوه ، منداڵه‌که‌ی ژیر کردۆته‌وه، به‌لام له ڕاستییدا
منداڵه‌که‌ی به راوه‌شاندن کوشتبوو (ئاوێنه). جێ داخه له کۆمه‌ڵگای
خۆماندا، تا رۆژی ئێستا که باسی توندوتیژی ده‌کرێت، ته‌نها چه‌مکی
توندوتیژی پیاو به‌رامبه‌ر ژن یان خود توندوتیژی گه‌وره‌سال به‌رامبه‌ر
منداڵ دێته پێشه‌وه به‌ڵام توندوتیژی ڕاوه‌شاندنی کۆرپه له لایه‌ن
باوک یان دایک، تا رۆژی ئێستا باسنه‌کراوه‌و بایه‌خی پێنه‌دراوه. له
هه‌ندێ ووڵاتدا، پسپۆره‌کانی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌کان فلیمێکی
زانیاری به‌خشین سه‌باره‌ت به مه‌ترسی کۆرپه ڕاوه‌شاندن،
Shakenbabysyndroom، به ئامانجی که‌مکردنه‌وه‌ی
توندوتیژی به‌رامبه‌ر ساوا ده‌رکردوه. فلیمه‌که به مه‌به‌ستی
هوشیاریدان و ئاگاداری دایک و باوکه به‌رامبه‌ر کۆرپه‌کانیان. له ژێر
چاودێری سه‌رپه‌رشتیار دایک و باوک ڕێنمایی و زانیاری له‌سه‌ر مه‌ترسی
کۆرپه ڕاوه‌شاندن وه‌رده‌گرن.
شایانی باسه له هۆله‌ندا سالانه ١١٨ هەزار
حاڵه‌تی توندوتیژی به‌رامبه‌ر منداڵ به گشتی تۆمار ده‌کرێت. زۆربه‌ی
حاڵه‌تی توندوتیژی
جه‌سته‌یی ولایه‌نی فه‌رامۆشکردنی سۆزی کۆمه‌ڵایه‌تیه.
ماڵپه‌ڕی بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید
|