١٩\٦\٢٠١٢
کۆششەکانی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
بۆ ڕاگرتنی
بەزۆرناردنەوەی ١٢٠٠ پەنابەری عێراقی لە هۆڵەندا.
سکرتێری فیدراسیۆن بۆ سەفیری عیراق لە هۆڵەندا:
''بە فەرمیی و بە کردەوە نیشانی بدەن کە
دژی بەزۆرناردنەوەی پەنابەرانن''.
لە درێژەی کەمپەینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بۆ بەرگری
لە مافی ١٢٠٠ پەنابەرانی عێراقی لە ووڵاتی هۆڵندا و دژ بەزۆر ناردنەوەو
کایەکردن بەژیانو داهاتوویان، لە لەندەنوهۆڵەندا خٶپیشاندانی
ناڕەزایەتی سازدرا. لە ئوسترالیاو سویسراو کوردستان نامەو ئیمزای
ناڕەزایەتی گەیەنرایە هەر دوو حکومەتی عێراقی وهۆڵەندا.
هۆڵەندا:
ڕۆژی ١٤-٦-٢٠١٢ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە شاری دەنهاغ
(لاهای) لەبەردەم باڵوێزخانەی عێراقی ئاکسیۆنێکی نارەزایەتی دژی بە زۆر
ناردنەوەی پەنابەران بەرپاکرد. لەم خۆپیشاندانەدا چەندین پلاکارتو
لافیتەی نوسراوبە ( نابێ حکومەتی عیراقی هیچ بریاریکی بە زۆر ناردنەوەی
پەنابەران لەگەل حکومەتی هۆڵەندا ئیمزا بکات! دیپۆرتی پەنابەران راگرن!
دەست هەڵگرن لە ژیانوداهاتووی پەنابەران! رێکەوتن نامە بە ژیانو
چارەنووسی پەنابەران مەحکومە! پەنابەران قوربانی جەنگوپشیوی
کۆمەلایەتین! مافی پەنابەری مافی ئینسانە.... لەگەڵ" شیعاری نا بۆ
دیپۆرت نا بۆ پێشیلکاری" ،" نا بۆ گەرانەوە نا بۆ گەرانەوه،"دیپۆرتی
پەنابەران مەحکومە"،"ئیتیفاقیە بە ژیانی پەنابەران مەحکومە"،"دەرگای
فرۆکەخانەکان بە رووی پەنابەرانی بە زۆر نێرراوە دابخەن"،"مافی
پەنابەری مافی ئینسانە" بە زمانی کوردیوعەرەبیو هۆلەندی لە لایەن
خۆپێشاندەرانەوە دەووترایەوە.
سەرەتای خۆپێشاندانەکە گۆران رەشید بەرپرسی فیدراسیۆن لە هۆڵەندا وێرای
بەخێرهاتنی بەشدار بوان، ووتەیەکی پێشکەشکرد لە سەر گرنگی ئاکسیۆنی
ناڕەزایەتی فیدراسیۆنو ئەو کارو چالاکیانەی لە ماوەی ٢هەفتەی رابردوو
لە پەیوەند بە ڕاکێشانی پشتیوانی لە کەمپەینی فیدراسیۆن دژی بە زۆر
ناردنەوەی ١٢٠٠ پەنابەر لە ئاستی هۆڵەنداو ئەنجام دراوە ووتی"فیدراسیۆن
لە ئاستی هۆڵەندا دا توانیویەتی پشتیوانی هەردوو حزبی کارو سۆشیالیست
کە ٣٦ ئەندام پەرلەمانیان هەیە، دژی بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران
رابکێشیت".
پاشان دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
ووتەیەکی پێشکەشکرد ووتی"دوای ئەوەی زانیمان هەڕەشەو بەڵای دیپۆرت
خەریکە یەخەی پەنابەران لە هۆڵەندا دەگرێت، کەمپەینمان راگەیاند، دەیان
خەڵکی ئازادیخواز، لایەنی سیاسی،رێکخراوی پەنابەریو ئینسانی،
رۆژنامەنووسان و ژمارەیەک پەرلەمانتار لە دەرەوەو ناوەوەی عیراق
وکوردستان بە ئیمزا، پشتیوانیان خۆیانکرد لە مافی نیشتەجیبوون بۆ
پەنابەرانی هۆڵەندا" لە دریژەی ووتەکەیدا ووتی"ئێمە نامەو یاداشتی
نارەزایەتیمان بۆ سەرۆک کۆماری عیراقوهەردوو سەرۆک وەزیرانی عیراقو
هۆڵەندا ناردوە لە ئاکامە زیانبارەکانی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران
ئاگادارمانکردونەتەوە...سەرباری داوای دانی مافی نیشتەجیبوون بەو ١٢٠٠
پەنابەرە....فیدراسیۆن ریگا چارەی نیشانداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی
ئەو پەنابەرانە و دەبێ وەک تەرەفی سێهەم و نۆێنەری پەنابەران گۆێ بۆ
بگیرێت"...
پاشان کاتژمێر ٢ وە فدی فدراسیۆن کە پێک هاتبوون لە ( دەشتی جمال ،
گۆران رەشید ، هیوا جمال ، تواناهەورامی ، ئەستێرە فەتاح) لەگەل سەفیری
عێراق بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی ناڕەزایەتی پەنابەرانوجێبەجێکردنی
خواستەکانیان کۆبونەوە .
سەرەتا کۆبوونەوەکە دەشتی جمال پەیامی ناڕەزایەتی پەنابەرانو
خۆپیشاندەرانی گەیاندە سەفیرو باس لەوەکرد کە چۆن حکومەتی عێراقی
بەشداریکردوە لە هاوکاری سیاسەتی حکومەتەکانی ئەوروپا بۆ بەزۆر
ناردنەوەی پەنابەران وهەروەها ئازاردانو لیدانی پەنابەران لە
فرۆکەخانەی بەغدا.. سەفیر هەولیدا کە بلێ ئەو زانیاریانە راست نین کە
بە فیدراسیۆن گەیشتوە یان باسیان دەکات ، بەلام سکرتێری فیدراسیۆن بە
بەڵگەوە درێژەی بە ووتەکانیدا بە ئامارو وینەی پەنابەرە لێدراوەکانی
خستە بەردەست ..وە ئەمانەو چەندین بەلگەی تر خرایە بەردەستی سەفیر
بەناچاری دانی بەو راستیەکاندا نا ووتی" ڕاستن ئەوانە بەلام لە ئێستا
دا حکومەتی عێراق لەگەل بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران نیە وە حکومەتی
عێراق پلانی ئەوەی هەیە کە لە گەڵ حکومەتی هۆلندی ئەوانەی کاتی خۆی
وەلامی (د) یان هەبوە وە ئیقامەکەیان لێسەندراوەتەوە کە ئەمانە
سالانێکە لە هۆلندا دەژین جیا بکەنەوە لەوانەی ئێستا دێن داوای
پەنابەری دەکەن ودەبێ دۆسێیەکی تریان بۆ بکرێ...ئێمە لەفکری ئەوەیین
رێکەوتنیک بکەین لە گەل حکومەتی هۆڵندا بە ئاکامیک بگەین لەسەر ئەوانەی
بە خواستی خۆیان دەگەرێنەوە.".. بەڵام دەشتی جمال پێی ڕاگەیاندن"
پیویستە ئەوانەی ئیقامەی (د)یان هەیە دەست بەجێ ئیقامەکامیان تازە
بکریتەوە و مافی نیشتە جیبوونیان پێبدریت ، لەنیو ئەو پەنابەرانەدا ژنو
مناڵ هەیە وەیان نەخۆشن یان کەم ئەندامن .... پاشان ئێمەهەموو خەلکی
ئەو ولاتەین ئەو راستیە باش دەزانیین کە هاوڵاتیان لە نازو نیعمەت
راناکات، رۆژانە روداوی دلتەزێن رودەدەن وە خەڵکی رۆژانە خەلتانی خوین
دەکرێن ... حکومەتی عێراق دەبی فرۆکەخانەکانی دابخات بەرووی
بەزۆرناردنەوەی پەنابەرانو بەرەسمی رایگەنێت و بەعەمەلی نیشانی بدات
.. " لە بەشێکی تردا وەفدی فیدراسیۆن لەسەر کێشەو گیرو گرفتی پەنابەرە
دیپۆرتکراوەکان قسەوباسیکرد، ووترا "دەبێ بە فەوری حکومەت وەڵام بە
داخوازیەکانیان بداتەوە"...وەهەروەها فیدراسیۆن لە پەیوەند بە کەسێکی
پەنابەر کە زیاتر لە ١٥ سالە لەهۆلندا دەژی رۆژی ١٤-٦-٢٠١٢ بەناوی ( ز،
ن) پۆلیسی هۆلندی گرتویەتی وە بەرەسم چۆنیەتی گرتنیو شکاندنی دەرگا و
راپێچکردنی بۆ زیندان خرایە بەردەستی سەفیر داوایان لێکرا داوای ئازاد
کردنی بکەن بە فەوری.
لە کۆتاییدا جارێکی دیکە لەسەر ئەم داواکارییانە جەخت کرایەوە و هاوپێچ
بە دەیان واژۆی ناڕەزایەتی و نامەی دەیان رێکخراوی پەنابەریولایەنی
سیاسی تەسلیم بە سەفیری عێراقیک را داواکارییەکان:
١. نۆینەری فیدراسیۆن بەشدار بێت لەکۆبوونەوەی نێوان نۆینەری ھەردوو
حکومەتی ھۆڵەنداوعێراق، تاوەکو رای سێھەمیش ببیستن.
٢. نابێ وەفدی حکومەتی عێراقی ھیچ بریاریکی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران
لە لایەن حکومەتی ھۆڵەندا ئیمزا بکات.
٣. وەفدی حکومەتی عێراقی داوابکات ئیقامە بۆ پەنابەران تازەبکرێتەوەو
مافی نیشتە جێبوون بدات بەو ١٢٠٠ پەنابەرە.
٤. ئەوانەی بە خواستی خۆیان دەگەرێنەوە کارو و شۆێنی نیشتە جێبوونیان
بۆ دابین بکرێت.
٥. وەڵام بە داخوازیەکانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان بدرێتەوە.
لە کۆتایدا سەفیری عێراقی وتی دلنیاتان دەکەینەوە ئێمە لە گەڵ بە
زۆرناردنەوەی پەنابەران نیین و وەڵامی
داواکارییەکانتان ئەدەینەوە.
پاشان نوێنەران لەدوای ٤٠ دەقە گەڕانەوە ناو خۆپیشاندانەکەو قسەو
باسەکانیان بە ئامادەبوان گێرایەوە و سکرتیری فیدراسیۆن بە ڵینی دا
هەوڵەکانی فیدراسیۆن بەردەوام دەبێت بۆ بەرگری لەمافەکانی پەنابەران
ووتی"دە با خۆپیشاندانی ئەمرۆ بکەینە سەرەتایەک بۆ دامەزراندنەوەی
فیدراسیۆنوجۆشدانی ناڕەزایەتیەکانی پەنابەران" دوای سپاسی
ئامادەببوانکرا وکۆتای بە خۆپیشاندانەکە هات.
شایەنی باسە گۆران رەشید بە کەناڵی فەزای رۆژ تی ڤی چاوپێکەوتنیکرد.
هەمان رۆژ سکرتێری فیدراسیۆن ( گۆران رەشید، هیوا جەلال، توانا هەورامیو
جەلال سوفی ) دیاری کرد بۆ بۆدانیشتن لە گەل وەزیری کۆچ وکۆچبەری
هۆلندی و عێراقی هەروەها بەمەبەستی بەدواداچوونی کێشەکانی پەنابەران لە
هۆڵندا.
رۆژی ١٥-٦-٢٠١٢ دەشتی جەمال بە رۆژنامەی گەل( فۆلکس کرانت ) کە
ڕۆژنامەیەکی رۆژانەی هۆلندایە بە درێژی لەسەر دۆخی ئێستای عیراقو
کوردستانو کەمپەینی فیدراسیۆن بۆ بەرگری لەمافەکانی پەنابەرانو نامەیەک
کە ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی هۆڵندا کرابوو چاو پێکەوتنی کرد.
لەندەن:
هەمان رۆژ ڕەوەندی کوردی لە لەندەن لەبەردەم سەفارەتی هۆڵندا ئاکسیۆنی
ناڕەزایەتیان سازکرد بۆ هاوپشتی لە ڕاگرتی ناردنەوەی ١٢٠٠ پەنابەر لە
هۆڵندا. سهرەتا ئاسۆ گۆران قسهو باسێکی پێشکهشکرد لهسهر کارو
چالاکیهکانی فیدراسۆن سهبارهت به کهیسی 1200 پهنابهری هۆڵندا چ
وهک ئهو کهمپینهی بۆ ئهم مهسهلهیه ئهنجام دراوە چ وهک سهفهری
تایبهتی دهشتی جهمال بۆ هۆڵنداو ئەوکارانەی فیدراسیۆن له هۆڵنداو
لە ئاستی ئەوروپاو عێراق ئەنجامدراوە.
دواتر فهرهاد مارف ووتهیهکی پیشکهش کرد لهسهر ئهو نامهیهیی
ئامادەیان کردبو به پشتگیری 13 رێکخراو له لهنده ن بە دژی بە بەزۆر
ناردنەوەی پەنابەرانو داواکاری دانی ئیقامە بەو ١٢٠٠ پەنابەرانەی لە
هۆڵندا کە لەبەردەم مەترسید ناردنەوەدان..
دواتریش چهندین شیعار کە خواستو داوارەواکانی پەنابەرانی لە خۆگرتبوو
به زمانی ئینگلیزی لە لایەن خۆپیشاندەران دەوترایەوە . دوابهدوای ئهمهش
/ لیژنهیک که پێک هاتبوو له ( گۆنا سهعید، ، ، فهرهاد مارف، ئاسۆ
گۆران) نامەیەک که ئامادهکرابو به ناوی ئهم 13 رێکخراوهوه لهگهڵ
نامەی تایبهتی فیدراسیۆن به سهجهم پشتگیریهکانهوه درا به دهستی
بهڕیز نۆێنهری سیاسی باڵویزخانەی هۆڵندا دیمیترۆ لە لەندەن. ئەوانیش
بهڵێنی دا به زوترین کات بیگهینهێت به وەزارهتی کۆچی هۆڵنداو
سەرۆک وەزیرانی هۆڵندا.
عیراق و کوردستان:
دوای ئەوەی فیداسیۆن کەمپەینی نارەزایەتی بۆ داکۆکی لە مافە رەواکانی
پەنابەران ڕاگەیاند، لە ئاستی عیراقو کوردستان، نامە ئاراستەی
ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمانەکانی عیراق کرا بەمەبەستی پشتیوانیان لە
هەوڵەکانی فیدراسیۆن. بەریز ئەندام پەرلەمانی عیراقی سەردار عبدولا
سەرباری پەیوەندیەکی چروپر بە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەگەل بەریز
وەزیری کۆچوکۆچبەران دینداردۆسکی قسەوباس دەکات ئەوان لە هەولەکانیان
لە ئاستی پەرلەمانو پشتگریان لە هەولەکانی فیدراسیۆن ئاگادارکردەوە.
هاوکات بەریز ئەندام پەرلەمانی عیراقی دکتور سامان فەوزی سەرباری
پشتگریو دانی ئیمزای لە کەمپەینی فیدراسیۆن، نامەی فیدراسیۆنی لە
رێگای بەریز ئەندام پەرلەمانی عیراق ئاڵا تاڵەبانیەوە گەیاندە سەرۆک
کۆماری عیراق.
ئامانج عبدوڵا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆن نامەو ئیمزای کەمپینی
فیدراسیۆنو داواکاریەکانی فیدراسۆنی گەیاندە نوسینگەی پەرلەمانی عیراق
لە شاری سلێمانی.
هەر بەمەبەستی بەدوادا چوونی کێشەکانی پەنابەران لە هۆڵندا دەشتی
جەماال سکرتێری فیدراسیۆن ٣ جار لەگەڵ بەرێز وەزیری کۆچو کۆچبەرانی
عیراقی دیندار دۆسکی قسەو باسیکرد تا بە رێگا چارەیەکی کارسازو عەمەلی
بگەن لە سەر کێشەکانی پەنابەران وداوایانلێکرا فیدراسیۆن لایەنیک بێت
لە کۆبوونەوەکەدا بە نۆێنەرایەتی خواستەکانی پەنابەران کە بریارە رۆژی
١٩-٦ لەگەڵ حکومەتی هۆڵندا کۆببنەوە.
ئوسترالیا:
هەر لە ڕاستای پشتگیری لە کەمپەینی فیدراسیۆن دژ بە بەزۆر ناردنەوەی
پەنابەران حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لە ئوسترالیا نامەی
نارەزایەتی گەیاندە باڵویزخانەی هۆڵندا لە کانبێرا.
سویسرا:
بەمەبەستی پشتگیری لە کەمپەینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
و بەدوادا چوونی راکێشانی پشتیوانی بۆ خواستەکانی پەنابەران لە هۆڵەندا
وا بریارە چەند رۆژی داهاتوو فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە
سویسرا لەگەڵ رێکخراوی مافی مانەوە بۆ هەموان(بلای بەرێخت) کە لە
چەندین رێکخراوی پەنابەریو ئینسانیو کەمپەینەر پێک هاتووە چ بەشی بێرن
چ بەشی زووریخ نامەی ناڕەزایەتی ئاراستەی باڵویزخانەی هۆڵندا بکەن لە
بێرن.
هەروەها رێکخراوی ئەنتی راسییزم لە فریبۆرک نامە ئاراستەی باڵویزخانەی
هۆڵندا بکەن لە بێرن.
کۆششەکانی فیدراسیۆن لەو راستایەدا بەردەوامە لە دوایین زانیاریی لەو
بارەوە رای گشتیی ئاگادار دەکەینەوە.
نا بۆ دیپۆرت نا بۆ راسیزم. بەڵێ بۆ مافی نیشتەجێبوون.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
١٧\٦\٢٠١٢
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991
www.federationifir.com
|