کۆشکێ له‌به‌فر .
تاچاو بڕکا ، سپی ڕه‌نگی و تامت له‌تامی به‌فر ئه‌چێ به‌فرێک..که‌هه‌ر له‌ترۆپکی کێوه ئه‌فسوناویه‌کان و له‌دوڕیانی وه‌رزه‌کانا دائه‌بارێ ئه‌و ده‌مانه‌ی چاو به‌رشه‌واره که‌وتووه‌و واقیش به‌ر ته‌لیسمی ووڕمان
تاچاو بڕکا ، بریسکاویت ده‌سته‌و یه‌خه‌ی له‌گه‌ڵ مانگه‌شه‌وی تابان من ئه‌پرسم ئاخۆ کامتان پرشنگ ئه‌ده‌ن به‌وی تر‌و کامتان به‌دوی ئه‌وی تردا ئه‌خولێنه‌وه
تاچاو بڕکا ، که‌ڵه‌گه‌تی بۆیه ، ئاسته‌م چاوم به‌چاوت ئه‌که‌وێ و ده‌نگت دره‌نگ دێته به‌رگوێ ئه‌ی چاو که‌ژاڵی دووره ده‌ست باش لێزانی گه‌لێک عه‌ییار ئه‌ی هه‌م ڕه‌قیب و هه‌م یاریش ئه‌ی هه‌م گوڵ و هه‌م جه‌خاریش
تاچاو بڕکا ، شۆخ و شه‌نگی ده‌مێ توڕه‌ی ده‌مێ مه‌نگی هه‌ر ده‌مێکیش .. به‌جۆرێکیش خۆت ئه‌گۆڕی ده‌مێ ئاوی ، ده‌مێ ئاگر ده‌مێ خواناس ، ده‌مێ کافر ده‌مێ سنه‌وبه‌رێکی لوت به‌رز ده‌مێ دار بی یه‌کی شۆڕی
له‌دووره‌وه شۆختر دیاری دوور کوژه‌یت و بته‌کانی مه‌عبه‌دی روح ئه‌خه‌یته سه‌ر به‌زمی یاری ئه‌ی چڕترین جه‌نگه‌ڵی شه‌و قوڵانجێکت تیا نه‌ماوه مینڕێژ نه‌بێ به‌هه‌لوه‌سه‌و به‌زینده خه‌و .. به‌یادگاری
ئای که‌شل و مل و نه‌رمی چه‌ن به‌حه‌یای،چه‌ن به‌شه‌رمی ئه‌ی په‌شمه‌کی ناسک و شیرینی ژێر زمان ئه‌ی پاوده‌ره شه‌کری له‌زه‌ت هه‌نگوینه ساغه‌که‌ی ژیان ئه‌ی عه‌ساکه‌ی ده‌ستی مو‌سا ئه‌سپی باڵدار‌ی خه‌یاڵات ئه‌ی کۆشکێ له‌پڕوشه‌ی به‌فر ئه‌ی .. ده‌سه‌ڵات
تاچاو بڕکا سپی ڕ‌نگی و تامت له‌تامی به‌فر ئه‌چێ به‌فرێ که‌چه‌ند کۆبێته‌وه ئه‌شی جارێ .. لای به‌هارێ به‌گزنگی ڕۆژێکی نوێ هێدی هێدی .. بتوێته‌وه.
2008 یه‌که‌م مانگی
|