کۆشکى
پەرلەمان نوێنەرى گەنجان لەخۆدەگرێت یان لاوان ؟

شوان سدیق
شوان سدیق دواى حەڤدە ساڵى رەبەق ململانێی بەحیزبکردنى میللەت لەلایەن
هەردوو پارتى دەسەڵاتدارەوە، بەروون و ئاشکرا بەدى دەکەرێت، بەحیز
بکردنى هاووڵاتى لەهەموو وڵاتێک هەوەس وئارە زوو و خواستە، بەڵام لەم
وڵاتەى ئێمە نەهەوەسە و نەئارەزوشە بەڵکو زۆرە ملێیە، تەواوى
دامەزراوەکانى وڵاتییان خستۆتە ژێر ڕکێفى خۆیان ژیانى کوردستانیان لەم
ناوچەیە والێ کردووە بەبێ بوونى تەسکێیەکى حیزبى نانى ئێوارەیەکت
بۆدابین نەکرێت، ئەوەى ئارەزوو دەکەم بیڵێم ئەزموونى گەنج وژیانى گەنجە
لەم وڵاتە هەمیشە دەسەڵاتە یەک لەواى یەکەکانى پیرى عاقیبەت شەر وەک
میکرۆبى کوشندە چوونە ژێر ڕکێفى دوا ڕۆژى گەنجەوە لێ ناگەرێن گەنج بۆ
خۆى بژیەت، گەنج هەوڵبدات بزانێت چۆن ئایندەى دوا ڕۆژى دیارى بکات.
لەنێو هەموو کۆمەڵگاو دەسەڵاتێک گەنج بنیاتنەر و داینەمۆى گۆرانکاریە
پێشککەوتنەکانە، بەڵام لەم وڵاتە ئەو دەرفەتە بە گەنج نەدراوە.
لەرۆژانى ئایندە یادى بەخێر لەرۆژى بەناو لاوان و گەنجاندا کۆنگرەیەک
لەهۆڵى کۆبوونەوەکانى هوتێل شیراتۆن سازکرا بە بیانووى گەنج و
بەشداریکرن لەپەرلەمان. نوێنەرى حکومەتى کوردستان و وەزارەتى وەرزش
ولاوان لەگوتەکانیاندا واوێناى کێشەکانى لاوانیان بچوک نیشانى بینەر
وبیسەر دەدا کەلەم وڵاتە گەنج کێشەى نیە، جگەلەئەندام پەرلەمانى نەبێت.
پێویستە دەسەڵاتى کورى وگەنج لە کوردستان ئەوەباش بزانن. ئێستا گەنج
پێویستى بەوە نیە ببێتە ئەندام پەرلەمان، ئەو پەرلەمانە گەنجى تێدەڕوات
یان لاو دەیان ساڵە لەم وڵاتە پەرلەمان بوونى هەیە کەچى تائێستاکە
ئەوەندەى پەرلەمانە فرەخاوەنەکەى عێراقى عەرەب دەوورى نەبینیوە بۆ
گۆڕینى یاسایەک کە لە بەرژەوەندى وڵاتدا ببێت، نەبوونى ناعەدالەتى و بێ
مافى و گەندەڵبوونى ڕەوایەتى دەسەڵات، واى لەزۆرێک لەگەنجان کردووە
رێگاى کۆچى بە لێشا و بگرنە بەر، بۆ لەیادی ڕۆژى جیهانى لاواندا یادى
خنکانى دەیان گەنجى نێو دەریاچەکانى تورکیاو یۆنان وئیتاڵیا ناکرێتەوە؟.
بۆ لەڕۆژى جیهانى گەنج ولاواندا دەسەڵاتى کوردى لەجیاتى ئەوەى کۆنگرە
بۆ گەنجان ببەستێت بەبیانووى بەرەو پەرلەمان، فشارێکى زۆر ناخاتە سەر
دەوڵەتانى ئەوروپا بۆ ڕێگاگرتن لە نەگەڕانەوە و دیپۆرتکردنەوەى بەزۆرى
گەنجان لەهەندەران.
لەوڵاتێک بەها کۆمەڵایەتیەکان کرا بەقوربانى
سیاسەتى سەرمایەدارى و ناسیۆنالیزمیەت و حیزب. لەوڵاتێک مرۆڤهکانیان
دابەشکردووە بەدووچینى جیاواز کە لەهیچ وڵاتێکى دونیا بەوشێوەیە بوونى
نیە، زۆرێک لەگەنجان ئەوانەى ناوەرۆکى پەرلەمانیان نەخوێندوەتەوە
وادەزانن گەنجێک بەرەو پەرلەمان هەڵکشێت ئیتر کێشەى گەنج چارەسەر
دەکرێت، لەرۆژى جیهانى لاواندا پەرلەمانتارێک پێی
گوتم گەنج بەتەنها کێشەى ڕۆشتنە ناوپەرلەمانى نیە بەڵکو کێشەى بەها
کۆمەڵایەتیەکان و نیشتەجێ بوونیان هەیە، ئێستا زۆرێک لەئەندام
پەرلەمانان گەنجن کوا بۆهیچ هەڵوێستێکى وایانیشان نەداوە، لەکوردستان
تائێستاکە مەرجەعیەت بوونى هەیە پێویستە گەنجان بەوشێوەیە بیر
لەپەرلەمان نەکەنەوە، کەوا خەیاڵى وەهمى پێوە دەبینن، جا گەنج لێرەدا
پێویستە خۆى وێناى ژیانى بکات. راستیەکانى رۆژگاى دەسەڵاتداریەتى پارتى
ویەکێتى لەبەرچاوبێت، لە حەڤدە ساڵدا نەیان توانیوە بەهاکانى ژیانى
مرۆڤ بۆ مرۆڤ بگەرێننەوە، پێویستە گەنج ئەوهۆشیاریەیان هەبێت
کەدەسەڵاتى کوردى بگەن..
هەولێر
shwansdiq@yahoo.com
|