کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی:
هیچ جودابوونه‌وه و
کوده‌تا له‌ناو حیزب دروست نه‌بووه
و، یه‌کیه‌تیش ئه‌ندامه له
سۆسیال دیموکرات..

مه‌هدی کاوانی
به‌ڕێز کاک کۆسره‌ت له‌شاری سلێمانی له‌لایه‌ن
ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی*
چاوپێکه‌وتنێکی له‌سه‌ر ڕێکه‌وتننامه‌ی ئاسایشی و کێشه‌ی
مه‌سیحیه‌کانی موێل و ئه‌و ته‌نگژیه‌ی به‌و دوایه‌ی که‌له‌ناو ڕیزه‌کانیان
دروست بوو پاش ئه‌وه‌ی به‌بڕیارێکی فه‌ڕمی ده‌زگای ئه‌و پارتهبڕیاری
ده‌رکردنی چوار کادیری خۆی ده‌رکرد، له‌گه‌ڵ کرا.
له‌سه‌ر ده‌رکردنی ئه‌و چوار تێکۆشه‌ره
په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی حه‌یات به‌و شێوه‌یه
دێته ئاخاوتن:
به‌ڕێز کاک کۆسره‌ت تۆ که‌یه‌کێکی له‌به‌رپرسه‌کانی
یه‌کیه‌تی که‌به‌ڕێز جه‌لال تاله‌بانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، خوێندنه‌وه‌و
موباده‌ره‌ی خۆت چیهلهمهڕ ئه‌و جیاوازیه‌ی نێوانی ئه‌ندامانی حزبه‌که‌تان،
ئێمهگوێ بیستی ئهوهبوینهجودابوونهوهیهک له‌ڕیزه‌کانی پارته‌که‌تان
ده‌رئه‌نجامی بڕیاری ده‌رکردنی هه‌ندێ له‌ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌تان ڕووی
داوه‌و ناوتان لێ ناون کوده‌تاچیه‌کان، ڕووی داوه.
کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی: هیچ جودابوونه‌وه‌و کوده‌تا
له‌ناو حیزب دروست نه‌بووه‌و ، یه‌کیه‌تیش ئه‌ندامه له سوسیال
دیموکرات و بۆشایه‌کی فراوانیشی له‌جیاوازی ڕاده‌ربڕین له‌نێو ئه‌ندامانی
به‌جێ هێشتووه‌و حیزبیش پێشتر له‌ساڵی ١٩٧٥ وه‌ک به‌ره‌یه‌کی سیاسی له‌نێوان
کۆمهڵهڕێخراوێک دروست بوو و له‌ساڵی ١٩٩١ ئارهزوومهندانانه، ئه‌ندامانی
به‌شێوه‌یه‌کی مه‌نهه‌جی یه‌کیان گرت و پێڕه‌وی ناوخۆیان دانا‌و بووه
ده‌ستور بۆ ئه‌ندامانی پارته‌که‌یان.
هه‌ره‌ها کاک کۆسره‌ت له‌مه‌ڕ ده‌رکردنه‌که‌ی ئه‌ندامانی به‌و شێوه‌یه
هاته وه‌ڵام:
من نهم ده‌ویست سزادانهکهبهو قورسیه‌ی که‌له‌گه‌ڵیان
کراو له ڕێزه‌کانی حیزب ده‌ریان کردن بێت. سزا دانهکهتوندتر بوو له‌وه‌ی
که‌پێویست بوو بکرابایه. دهبوایهکاری سه‌رزه‌نشت کردن یان لێپێچانهوهیان
واتهلهلهندهنهوهبۆ سولێمانی بانگ کرابانهوقسهلهسهر جیاوازی
ڕاو بیروبۆچوون و یاخیبونهکهیان له‌گه‌ڵ کرابایه.
به‌ری خۆر به‌بێژینگ ناگیرێ . چیڕۆکی توندوتیژی ده‌سه‌ڵاتی باوی ئه‌و
پارتهلهسهر بیڕوڕای جیاواز‌و هه‌بوونی هه‌لوێست و به‌رقه‌ڕار کردنی
چالاکیه سیاسیه‌کان له‌ناو ئه‌و پارته،دوور له‌خواسته‌کانی نوخبه‌ی
ده‌سه‌ڵات ،چیڕۆکێکی خوێناوی پێوه‌یه.
له‌هه‌شتاکان لێدوانی ناوخۆی فه‌ڕمی ئه‌و پارتهلهڕاگهیاندنهناوخۆکانی
ئه‌وه‌یان به‌ده‌رخست کهکۆمهڵهکادیرێکی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی
کوردستان به‌ناوی به‌رزه به‌وه‌ی کهئیدیعای عیڕاقچیهتی ده‌که‌ن له
ڕیزه‌کانی کۆمهڵهدوور خرانه‌وه ئه‌گه‌ر بۆ خۆشیان دانی پیا نه‌نێن،.
ئه‌و پارتی کۆمۆنیستی ئێستا ڕه‌چه‌له‌کی مێژووییان بۆ ئه‌وان ده‌گه‌ڕێته‌وه،
سه‌رکرده‌کانیان هی ئه‌و کاتی فوئادی مه‌جید مسری و نه‌جمه‌دین فه‌قێ
لهکهسایهتیهدیارهکانیان بوون .
له‌ساڵی ١٩٨٥ ئه‌و کۆمهڵهکادیرهی که‌خۆیان به‌هه‌واداری شه‌هید
ئارام ده‌زانی و له‌سه‌ر ئه‌دای یه‌کیه‌تی له‌مه‌ڕ شه‌ڕه ناوخۆیه‌کانی
و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ڕژێم مینبه‌رێکیان بۆ خۆیان دروست کردبوو و یه‌کیه‌تیش
هه‌مان تاوانی جه‌ماعه‌تی( به‌رزه) تاوانی عیڕاقچیهتی دهدانهپاڵ و
جودابوونهوهکهشیان به‌ناچاری بوو چونکهبهبهردهوام هه‌وادارانیان
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لیپێچانهوهو گرتن و ئازاردان و تومه‌تی نابه‌جێ
ده‌بوونه‌وه‌و له‌کاته‌کانی جیا بوونه‌وه‌شیان ئه‌و مه‌لا به‌ختیاره‌ی
که‌ئێستا له‌دژی ڕه‌گ کاردانه‌وه ده‌کاو ده‌ڵێ یه‌کیه‌تی کاری گێره‌شێوێنی
و تێکدانی ڕیزه‌کانی له‌که‌س قبوڵ ناکا ، له‌گه‌ڵ شێخ عه‌لی و پشکۆ نه‌جمه‌دین
به‌پلانێکی داڕێژراوی چه‌کداری و کۆ کردنه‌وه‌ی هێزێکی یه‌کجار گهورهوهبهرهو
ئه‌و ناوچهڕزگار کراوه‌ی که‌ئه‌وان لێی بوون به‌ڕێیان کرد‌و له‌ناو جه‌ماوه‌ریش
ده‌یان گووت عهمهلیهکی لێدانی گه‌وره‌ی ڕژێمان له‌به‌ر ده‌ست دایه.
له‌ناو زیندانیش بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ تا نزیکی ڕاپه‌ڕین به‌شێوه‌یه‌کی
دڕندانه‌و دوور له‌پاراستنی ڕێوشوێنی هاوڕێیه‌تی ئازاردانی به‌ده‌نی و
ده‌رونیان ڕووبه‌ڕوو ده‌کردنه‌وه.
له‌ساڵی ١٩٩٦ یش به‌ڕێز هاوڕێ کاکلهڕهشیان له‌سلێمانی گرت و به‌شێوه‌یه‌کی
تا بڵێیت نامرۆڤانه‌و نا هاوڕێیانهمامهلهیان له‌گه‌ڵ ده‌کرد و به‌دڕیژایی
ئه‌و ماوه‌ی به‌ندێتی له‌لایان به‌شی ئه‌و هاوڕێیهجهزرهبهدانی جه‌سته‌یی
و ده‌روونی و قسه وقسهلۆکی بێ بنه‌ما بوو، به‌ناوی ئه‌وه‌ی که‌ده‌یه‌وێ
ڕێکخراوێکی سه‌ر به‌خۆ به‌ناوی کۆمهڵهدروست بکات، به‌ده‌ریش که‌وت که‌ئه‌و
بهڕێزهمهبهستی دروست کردنی ڕێکخراوه‌که‌ی له‌دژ یه‌کیه‌تی نه‌بووه‌و
پرسیشی به‌هه‌ندێ له‌به‌رپرسانی باڵا کردبوو کهنیازێکی وای ههیهلهپێناو
ڕزگار کردنی کۆمهڵهکادیرێکی یه‌کیه‌تی له‌هه‌ولێر له به‌دواچوون و
لێپێچانه‌وه‌ی پارتی له‌سه‌ریان،ڕزگاریانبکا، بوو . ده‌زگای فه‌ڕمی یه‌کیه‌تیش
له‌پێشدا قسه‌ی خۆیان به‌نا بۆ نه‌کردو کهڕووشی دا به‌خۆشی
ڕایانکێشایهسولێمانی و له‌وێش یه‌کسه‌ر زیندانیان کرد.
دوا به‌دوای ڕاپه‌ڕێنی ساڵی ١٩٩١یش به‌ڕێز کاک نه‌وشیروان و کاک ملازم
عومه‌رو ئیدیش له‌به‌ر هه‌مان ناڕێکی ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تی بۆ ماوه‌ی چه‌ند
ساڵێک ناچار کران که‌وڵات به‌ره‌و هه‌نده‌ران به‌جێ بێڵن. پاش چه‌ند
ساڵێکیش له‌به‌ر دهنگهفراوانهناڕهزایهکانی خۆیان و به‌هه‌زارو سه‌د
تکاو ڕه‌جا هێنایانه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێستاش له‌گه‌ڵ ڕه‌گ ده‌کرێت، به‌ده‌ر نیه‌له‌و زنجیرهکۆتایی
پێنههاتووهی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تی له‌دژی ئه‌ندامانی خۆی له‌سه‌ر
جیاوازی بیر‌و ڕا .
بۆ هه‌موو جاره‌کانیش یه‌کیه‌تی لهلایهکهوهکاره نادیموکراتیه‌کانی
وه‌ها پۆشتهدهکات کهئهوانهجهماعهتی گێره‌شێوێنن و ده‌یانه‌وێ
ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تی تێک بده‌ن. دوای کاردانه‌وه‌که‌ش که‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
نێگه‌تیڤی له‌ناو ڕیزه‌کانی بۆ لێ دهکهوێتهوهههم دیسان نوخبه‌ی
ده‌سه‌ڵات پاساوی وه‌ها دیننهوهکهئهو به‌ره‌و دواوهچونانهخهتای
ئه‌و جهماعاتانهبوو که‌له‌ناو ڕیزه‌کانمان جودا بوونه‌وه.
ئاڵای شۆڕ‌شیان ده‌رپه‌ڕاندو لهجودیشیان دا‌و لهگۆڕهپانهکهوهدهریان
نان و پاشانیش بۆ خۆشیان نه‌یان توانی به‌ری ڕووداوه‌کان بگرن و ڕێگای
گفتوگۆیه‌کی نهزۆکانهیان به‌ر که‌وت کهپێیهوهو به‌هۆی خالی بوونی
گۆڕه‌پانی تێکۆشان ئه‌وانیش بۆ ئێران پاڵ دران. پاش ئه‌و ڕووداوانهباریان
به‌ره‌و ناڕێکی ده‌ڕۆیشت ده‌یان گۆت هه‌مووی خه‌تای ئاڵای شۆڕشهئهگهر
جودا نهبونایهوهبارهکهوهها به‌ناڕێکی ناکهوتهوه. له‌پاش ڕاپه‌ڕینیش
بهپۆشتهی دیموکراتی (لم والشمل) و به‌رقه‌رار کردنی ڕیبازی سوسیال
دیموکراتیانهبهپێکهوهیی زۆرانێکی سه‌رکرده‌و بنکه‌ی کادیره‌کانی
ئاڵای شۆڕش و سوسیالیستیان گێڕانه‌وه ناو یه‌کیه‌تی.
کۆسره‌ت ڕه‌سول له‌ناو حکومه‌تی سولێمانی وه‌ده‌رنراو بۆ دهرهوهپاڵی
پێوه‌نراو دواتریش به‌هه‌زار ڕه‌جاو پاڕانهوههێنرایهوه.
گه‌له‌کۆمه‌کی ته‌که‌تولی کاک نه‌وشیروان و کاک کۆسره‌ت و زۆرانێکی تر
که‌پێشتر له‌سه‌ر ته‌که‌تولی سجن حیساب ده‌کران و خۆ بهدهرخستنێکیان
کرد به‌وه‌ی که‌چیتر قبوڵ ناکه‌ین ئه‌گه‌ر یه‌کیه‌تی به‌ره‌و باش بوون
خۆی نه‌گۆڕێ . بۆ ئه‌وانیش نه‌زۆکی لی که‌وته‌وه‌و مام جه‌لال کۆسره‌تی
له‌ناو ده‌رهێنان.
له‌هه‌لبژاردنی مهلبهندهکانیش به‌سیناریۆی هه‌لبژاردن نه‌وشێروان به‌ته‌واوه‌تی
په‌ڕاوێز کراو به‌ناچاری له‌ناو بارهکهدهرهات و کۆمپانیای وشه‌یان
بۆ خۆیان پێک هێنا، ئێستاش قسه‌گه‌لێکی زۆر که‌وتۆته‌ناو جه‌ماوه‌ری یه‌کیه‌تی
که‌ده‌ڵێن کاک نه‌وشیروان به‌هه‌ر نرخه‌کی بێت ده‌بێ بیگێڕنه‌وه‌و
کۆنگه‌ره‌ی سێش به‌بێ ئه‌و سه‌رناگرێ. بۆ هی ڕه‌گیش بهقهناحهتی خۆم
سه‌ین و به‌ینه‌کی یه‌کیه‌تی بۆ تیمار کردنی به‌ڕێوه‌یه.
ئه‌و پرسیاره‌ی کهلێرهو له‌وی خۆی قیت دهکاتهوهدهبێ ئه‌و کار‌و
کاردانه‌وه‌و جودابوونانهوانهو ناڕێکی ڕیزه‌کانی و دیارده‌ی کوتله‌و
کوتله‌کاری و... لهکوێوهسهرچاوهدهگرێ و کێنهئهوانهی به‌رپرسیاری
ئه‌و وه‌زعه‌ن.
زۆر جار ڕاگه‌یاندی ناو حیزبه‌کان ، دروست بوونی کۆمه‌ڵه‌و یه‌کیه‌تی
بۆ کاری مام جه‌لال ده‌بات تاوه‌کو پێیهوهئهو بهڕێزهدژایهتیهکانی
خۆی واتهسهردهمی جه‌لالیزم که‌سه‌رکه‌وتنی له‌دژی پارتی به‌ده‌ست نه‌هێنا،
بۆ ئه‌و بوارهبگوازێتهوه.
قسه‌له‌سه‌ر ڕاستی و ناڕاستی ئه‌و جۆرهبانگێشانانهناکهم و له‌مه‌ڕ
دروست بوونی کۆمه‌ڵه‌و یه‌کیه‌تی و کۆمهڵهڕای له‌یه‌ک جیاش هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕێز کاک نه‌وشیروانیش له‌گه‌وره‌و بچووکهوهخۆی نهدابایهپاڵ
مام جه‌لال هه‌تا ئه‌گه‌ر خۆی به مام ناوه‌ندیش حساب کردبایه، بهدوایهوهئاڵای
شۆڕش به‌ناچاری خه‌یاری جودابونهوهیان ههڵنهدهبژاردو مام جه‌لالیش
پێیهوهدهسهڵاتی ره‌های له‌ناو ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تی بۆ مسۆگه‌ر نه‌ده‌بوو.
له‌پاش ڕاپه‌ڕینیش ئه‌گه‌ر کاک کۆسره‌ت که‌دۆستی ههرهخۆشهویستی کاک
نه‌وشیروان بوو و به‌ده‌نگی ئهویشهوهبهفراوانی که‌وته‌ناو پڕۆسیسی
سه‌رکردایه‌تی، ئه‌وا بهدوایهوهمام جه‌لال نه‌یده‌توانی ده‌ستبه‌رداری
نه‌وشێروان بێت.
ئاڵای شۆڕشیش ئه‌گه‌ر به‌پێکه‌وه‌یی و به‌به‌رنامه‌یه‌کی نیشتمانی
تۆکمهبگهڕابانهوهناو یه‌کیه‌تی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی عهوداری پله‌و
پایهبن ، ده‌یان توانی هه‌ندێ ڕادهدابنێن لهکارهتاکه ده‌ستڕۆیشتوه‌کانی
ئه‌و کاتی یه‌کیه‌تی .
که‌کاک نه‌وشێروان و کاک کۆسره‌ت وئیدی و ئیدیش پاش ده‌رپه‌ڕاندن و بهڕهجا
گه‌رانه‌وه‌یان و دواتریش که‌ئه‌و گهلهکۆمهکێیهیان له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی
ڕه‌های مام جهدلال دروست کرد، به‌ئه‌نجامیان بگه‌یاندبایه، بهدوایهوهگێرهشێوێنی
هه‌لبژاردنه‌کانی مهلبهندهکانی لێ نه‌ده‌که‌وته‌وه. کاک کۆسره‌تیش
که‌ئێستا لیدوانی نهرمۆکهدهدا له‌مه‌ر جه‌ماعه‌تی ڕه‌گ نازانین له‌به‌ر
هه‌ڵوێسته‌یان ده‌یه‌وێ وه‌ک عه‌ره‌به‌کان گوته‌نی بهشهکێکهکهی
زیاتر بکرێ. ئه‌و برادهرهکهبۆ ڕۆژنامه‌ی حه‌یات ده‌ڵێ ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تی
دروسته، ده‌زانی لیدوانه‌کانی ناڕاستن. جا نازانین لێدوانه‌کانی له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه کهنهیهوێ ناڕێکی ڕیزه‌کانی بچێته‌ناو بێگانه‌یان ده‌یه‌وێ
خۆی بخاته‌ناو هه‌لویستی مام ناوه‌ند چونکه‌ئه‌و به‌ڕیزه‌ش وه‌ک باسم
کرد بۆ خودی خۆی به‌فراوانی کهوتبوهناو په‌ڕاوێز کردنانهو ئێستاش به‌شی
زۆری ئه‌و بریارهتاکڕهوانهی ده‌درێن دوور له‌ره‌زامه‌ندی ئه‌وه‌وه‌یه.
به‌ڵام لێره‌ش که‌ده‌ڵی سزای ڕه‌گ توند بوو هه‌ر باشه‌به‌ڵام ناچێته‌خانه‌ی
هه‌لوێست وه‌رگرتن چونکه‌ئه‌و بهڕێزهئهگهر بیه‌وێ هه‌لوێست وه‌رگیرێ
ده‌بێ ده‌نگی خۆی و تهکهتولهکهی بخاته‌پاڵ ئه‌و دهنگانهکهپێیهوهههوڵی
به‌ستنی ههرهزووی کۆنگره‌ی سێی یه‌کیه‌تی بدات و لهکۆنگرهش ده‌نگی
خۆی و تهکهتولهکهی بۆ ئه‌وه‌وه‌بێت که‌خه‌لکی به‌وه‌زن بهێنرێنهناو
کۆنگره‌و قسه‌یان پێ بیت بۆ گۆڕانی و پێک هێنانی ناوه‌ندێکی به‌وه‌زن
که‌تیایا هه‌موان تیایا شوێنیان تیا ببێته‌وه‌و که‌س نه‌توانی ئه‌وانی
تر به‌هه‌ر بڕو بیانۆیه‌ک په‌ڕاوێز بکات و ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ش بیننهپێشهوهکهکاری
ته‌که‌تول و تهکهتولکاری و پیک هێنانی مینبه‌ری ئازاد بۆ چاک کردنی
باری یه‌کیه‌تی نه‌ک ده‌سته‌و ده‌سته‌گه‌ری و ته‌که‌تولی بی فکری ئێسته‌یان
و ده‌رپه‌ڕاندنی ته‌که‌تولی فیکر‌و مینبه‌ری ئازاد.
*
ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی:
( السلیمانیە/ شمال العراق - مشرق
عباس الحیاە - 11/11/08)
١٣/١١/٢٠٠٨
mahdikawani@yahoo.co.uk
|