کۆنگرەی فیدراسیۆن دوای دوو ڕۆژ کاری چروپر سەرکەوتوانە کۆتایی هات.
رۆژانی 25-26-8-2007 لەشاری ستۆکهۆڵم کۆنگرەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی بە ئامادەبوونی نۆینەرانی فیدراسیۆن لە تەواوی وولاتەکانی ئەسکندنافی و ئەوروپا و کەندا. وبەمیوانداری(Jean Lambert)لەپەرلەمانی ئەوروپاوحزبی سەوز، و(Doug Holton) بەرپرسی کەمپینی دژی دیپۆرتی مندالان،و(Karen Johnson)بەنۆینەرایەتی یەکیتی کریکاری هاتووچوو و رێکخراوی (NO SWEAT)،شیرزاد فاتح بەرپرسی سەنتەری بەرگری لەمافەکانی منداڵان ،خەسرەو سایە نۆینەری مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق ،(فاتح شیخ)سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حزبی حیکمتیست ،(توفیق محمدی)نۆینەری رێکخراوی پەنابەرانی ئیرانی بێ مەرس،(فارس محمود نۆینەری کۆنگرەی ئازادی عیراق) و ژمارەیەک میوانی تر، سازدرا. کۆنگرە بەدەقیقەیەک وەستان بۆ ریزگرتن لەیادی ئەو پەنابەرانەی لەریگای سەخت ودەریاو سنوری وولاتەکاندا بونە قوربانی دەستی پیکرد، پاشان میژوو وە کارنامەی فیدراسیۆن لەلایەن "کارن" بە زمانی ئنگلیزی و ئاسۆ گوران بە زمانی کوردی پیشکەشکران، پاشان (دەشتی جەمال) ووتاری کردنەوەی کۆنگرەی فیدراسیۆنی پیشکەش کرد، کە تیایدا لەسەرجیگاو ریگای فدراسیۆن و گرنگی و پیداویستی چارەنووسسازی کۆنگرە لەهەلومەرجی سەختی ئیستای عیراق و ئەو دۆزەخەی لە ئاکامی جەنگ و داگیرکاری و شەری تایفی، و نائەمنی سیاسی و ئابوری و کۆمەلایەتیدا، روبەرووی خەلکی عیراق و کوردستان بۆتەوە، قسەوباسی کرد. هەروەها لە بارەی پیداویستی فیدراسیۆن وەکو رێکخراوەیەکی جەماوەری و ئینسانی و رادیکال توندو تۆڵ مەحکەم لەنیو کۆرو کۆمەڵی پەنابەری و بەدیلی فیدراسیۆن بۆ مافەکانی پەنابەران لەجیهان وەک بەشێک لە لائیحەی مافە جیهان داگرە ئینسایەکان خستە روو، هاوکات لە پەیوەند بە ئەرکەکانی فدراسیۆن بۆچارەسەری کیشەو وگیروگرفتەکانی پەنابەران لەوولاتەکاندا، رێگاچارەی کارسازو عەمەلی بەکۆنگرە پێشنیار کرد، پاشان کۆنگرە بەپیشکەشکردنی چەپکە گوڵیک قەدردانی خۆی بۆ هەڵسوران و ماندووبوونی ریبوار عارف دامەزرینەری رێکخراوی فیدراسیۆن راگەیاند. پاشان (Jean Lmbert) لە پەرلەمانی ئەوروپا و حزبی سەوزە لە ووتەیەکدا رای گەیاند پەرلەمانی ئەوروپا زۆری پێخۆشە پشتیوانی کارەکانی فیدراسیۆن بکات ،نابێ هیچ کەس بۆ بەزۆر رەوانەی عیراق بکرێتەوە ..،پێویستە دەرگای وولاتانی ئەوروپا بەرووی پەنابەرانی عیراقی بخریتە سەر پشت و مافی پەنابەریان بۆ دابین بکرێت ...لەبەشێکی تری قسەو باسەکاندا رایگەیاند ئەوان وەک کۆمەلێک ئەندام پەرلەمان لە هاوینی ئەم ساڵ چەند داوایان لەسەر کیشەو گیرو گرفتەکانی پەنابەران و ژنان و مندالانی پەنابەری عیراقی خستۆتە بەردەست و داوای گەیاندنی زانیاری زیاتریان کرد لە سەر کیشەی ژنان لەکوردستاندا. هەروەها نۆینەرانی رێکخراوە پەنابەری و ئینسانی وحزب و لایەن و کەسایەتیەکان لە بەشی ووتاری لایەنەکان قسەو باس و پشتیوانی بێ دریغی خۆیان لەکۆنگرەی فیدراسیۆن راگەیاند، هاوکات پەیامی لایەنەکان لەوانە(پەیامی ستافی رۆژنامەی ئازادی لەکوردستان ،سامان کەریم سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق ،ئاسۆ زامۆی نۆینەری فیدراسیۆن لەسوریا ،فەلاح عەلوان سکرتیری فیدراسیۆنی شوراو یەکێتی کریکاریەکان ،دارا ئەحمەد لەجیاتی فیدراسیۆنی کۆمەلە کوردیەکان ،کوردۆ جاف لە کۆمەڵەی رۆشنبیری کوردی وموخلیس خەلەف لە کۆمەلەی دۆستینی کوردی رۆژ ئاوا بەریتانیا، جەمال رۆژهەلات کۆمەلەی رۆژ هەلات ،پایزە ئەحمەد لە کۆمەلە ژنانی کورد،زانا کوردستانی لە فیدراسۆنی پەنابەرانی کورد، سەوسەن سەلیم ریکخراوی ژنانی پەنابەری کوردستان، رێکخراوی گەنجانی بیسنور، سارە پارکەر لە بەرەی دژی دیپۆرتی پەنابەران بۆ عیراق ،(Nico) لە کەمپینی هاوپشتی عیراق لە فەرەنسا وچەند نامەو پەیامی تر کە بە کۆنگرە گەیشتبوو بە ئنگلیزی و کوردی خۆیندرانەوە. ئێوارەی هەمان رۆژ کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری بۆ (دەشتی جەمال،ئاسۆ گوران،جاسم غفور،جین لامبیرت)لە سەر کۆنگرەی فیدراسیۆن وباسو رێگا چارەکانی بۆ کیشەی پەنابەران خرایە بەردەم میدیاکان کە پەیام نیری هاوولاتی و بۆ پێشەوە وتەلەفیزیوونی کۆمەلە وتەلەفیزیوونی سویدی چەند رادیوی کوردی ئامادەبوون وەلام بەپرسیارەکانیان درایەوە،فلیمی کارو هەڵسورانەکانی فیدراسیۆن کە لەلایەن لوقمانی حەمەرەش ئامادەکرابوو بۆ بەشدار بوانی کۆنگرە نیشان درا. رۆژی دووەم پاش هەڵبژاردنی هەیئەتی بەرێوەبردنی کۆنگرە و ناساندنی نۆینەران راپۆرتی دەورەی دووساڵی رابردوو لەلایەن دەشتی جەمال وهەڵسەنگاندنی کەموکورتیەکان پاشان ریبوارعارف سکرتیری پێشوی فیدراسیۆن و ئاسۆ گۆران و جەلال سەعید لەکەندا و سۆزان حسین سوید وجەمال کۆشش لە سویسرا وبابان عوسمان ستۆکهۆڵم بەشەکانی تری ئەم راپۆرتەیان تەواو کرد. لەبەشی بەڵگەنامەو بریارنامەکانی کۆنگرەدا، بەڵگەنامەی بەیانی مافەکانی پەنابەران لەلایەن دەشتی جەمال پێشکەش کرا، کەدوای کفتوگۆیەکی هەمەلایەنە، لەلایەن کۆنگرەوە بەوینەی سەنەندێکی فیدراسۆن پەسەندکرا ،پاشان بریار نامە لەسەر ناجێگیری و نائەمنی کوردستان و رەتکردنەوەی دیپۆرتی پەنابەران بۆ کوردستان لەلایەن ووڵاتە ئەوروپایەکان لەلایەن( جاسم غفور) پێشکەشکراو بەکەمێک ئالوگۆڕەوە پەسەندکرا. بەدوا ئەوەدا بەڵگەنامەی پەیرەوی ناخۆی فیدراسیۆن لەلایەن خەسرەو سایەوە پێشکەش بەگۆنگرە کرا پاش موناقەشەی بەشداربوان وکەمیک ئالوگۆر دەنگی پێدرا. کۆنگرە چەندین بریارو مەسەلەی تری لە پەیوەند بەوەزعی پەنابەران و ئاوارەیی و لەسەر کیشەی ژنان ومالی فیدراسیۆن سپارد بە سکرتاریتی داهاتووی فیدراسیۆن کە بریاری نیهایان لەسەر بدات. لەدواهەمین برگەی کۆنگرەدا (دەشتی جەمال) بە تیکرای دەنگ بە سکرتیری فیدراسیۆن هەڵبژیرا، بەدوا ئەویشدا هەریەک لە (بەکر حەمەد، ئاسۆ گۆران، ریبوار عارف، جاسم غفور، جەمال کۆشش، عمر ئەمین، بابان عوسمان، سۆزان حسین) بەئەندامی سکرتارێتی فیدراسیۆن هەلبژیردران. بە ووتاری کۆتایی کۆنگرە کە لەلایەن"جەشتی جەمال"ەوە پیشکەشکرا، کۆنگرە دوای دوو رۆژ کاری چرو پرو بەشداری چالاکانەی نوینەران و میوانەکانی سەرکەوتوانە کۆتایی بەکارەکانی خۆی هینا.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی 28-8-2007
|