کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی
ڕه‌شی شێخایه‌تی،
پێویستی به یه‌کگرتوویی
و کاری هاوبه‌شی هه‌مومانه!

ئه‌یوب ره‌حمانی
ئه‌گه‌ر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕژیمێک بووایه به لانی که‌می
ستانداڕدی حکومه‌ته جێکه‌وتووه‌کانی جیهان، ئه‌وا به‌و هه‌مو قه‌یرانه
قوڵ و چاره‌سه‌رنه‌کراوه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و
دیپلۆماسیانه‌ی که ته‌نانه‌ت زۆربه‌یان هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌رکاری
ڕژیم، له‌گه‌ڵی له‌دایک بوون، ئه‌وا ئه‌م ڕژیمه له مێژساڵ بوو که
کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی هاتبوو و گه‌لانی بنده‌ست و چه‌وساوه‌ی ئێران و
له‌وانه گه‌لی ئازادیخوازی کوردستانیش له ده‌ست دواکه‌وتوویی و سه‌رکووتی
بێڕه‌حمانه‌ی ئه‌م ڕژیمه ڕزگارییان ده‌هات. به‌ڵام ڕژیم که خۆی کردۆته
خاوه‌نی نه‌وت و گازی ئه‌و وڵاته و ته‌نیا به زه‌بری داهاتی ئه‌م زه‌خیره
ژێرزهوینییانه حکومه‌ت ده‌کات و به سه‌رکوت و گرتن و کوشتن وڵامی خه‌ڵکانی
ناڕازی و وه‌زاڵه‌هاتو ده‌داته‌وه، سه‌لماندوویه‌تی که ئه‌وه‌ی له‌و
وڵاته بۆی گرنگ نیه، وه‌زعی ئاسایش و ئه‌منیه‌تی دانیشتوانی ئێرانه
و ته‌نیا شتێک که بۆی گرنگه و بایه‌خی پێ ده‌دات، مانه‌وه‌ی خۆی له
ده‌سه‌ڵاتدایه و ئه‌ویش به ڕێبه‌رایه‌تی به‌شێک له ڕوحانیه‌تی سه‌ر
به دیکتاتۆڕی ئێران عه‌لی خامه‌نه‌یی و هاوکات ده‌سه‌ڵاتی نیزامیی
سپای پاسداران و ئیتیڵاعات و ئه‌منیه‌تی ئه‌و ڕژیمه‌یه!
به دوا بیست و دوی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ و شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری،
ده‌قیق سێ مانگ پێش ئێستا، که باڵی پاوانخوازی ناو ڕژیم ئه‌و مسقاڵه
ڕێفۆرمهشی له چوار چێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی خۆیدا و له ناو هێزه
خۆییه‌کانیدا که زۆربه‌یان له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و ڕژیمه و هاوکار
و هاوسه‌نگه‌ری له مێژینه‌ی یه‌کتر بوون، پێ قه‌بوڵ نه‌کرا، کۆدتاێکی
زۆر زه‌ق و ناشییانه‌یان وه‌ڕێ خست و ئه‌و تۆزه متمانه‌یه‌ش که له
دایره‌ی خۆییه‌کاندا به ڕژیم هه‌بو که‌متر و که‌متر بووه‌وه و ئه‌مڕۆکه
ده‌بینین که دایره‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆییه‌کان هێند بچوک بۆته‌وه که له
کاتی ته‌نفیزی ئهحمهدینهژاددا ته‌نیا دو تا سێ که‌س له که‌سایه‌تیه
گرنگه‌کانی نیزام له‌و ڕۆژه‌دا و بۆ ئه‌و مه‌راسیمه به‌شدار بوون که
ئه‌ویش هه‌ر شانۆێکی له پێش ئاماده کراو بوو و له پشت سه‌حنه‌وه
زۆر شت له کردندا و ل ئارادا بوو که ئێمه و مانان له پشت شاشه‌ی
تلویزیۆنه‌کانه‌وه نایان بینین و ته‌نیا ئه‌و شانۆیه ده‌بینین که
مێدیاکانی ڕژیم ده‌رخوارد هه‌موانی ده‌ده‌ن! دیاره ئه‌م کڵاوه‌ی ڕژیم
که بۆ سیاسه‌توانان و دژبه‌رانی خۆی و بۆ کۆمه‌ڵانی به‌رینی گه‌لی
کوردستانیش له مێژ ساڵ بوو ناسرابو، ئێستا ئیتر بۆ کۆمه‌ڵانی به‌رینی
گه‌لانی بنده‌ستی ئێران به گشتی ده‌رکه‌وتوون و خه‌ڵک هه‌رگیز ئه‌و
متمانه‌یان به ڕژیم نه‌ماوه که ته‌نانه‌ت ساڵی پاریش به ڕژیمیان هه‌بو.
به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین که ڕژیم له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌م کێشه و گرفتانه که
توشی بووه، هێشتا هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدا ماوه‌ته‌وه و به کوێری و شه‌لی
درێژه به ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شه‌که‌ی ده‌دات و زاهیره‌ن وا خه‌ریکه وه‌زعه‌که‌ش
ئارام ده‌کاته‌وه و زۆربه‌ی چالاکانی سیاسی ئه‌م دواییانه‌ی ناسراو به
دۆزی سه‌وزی گرتووه و شانۆی ئیعتیڕافاتی تلویزیۆنی و شانۆی دادگا
بێداده‌کانی لێ وه‌ڕێ خستون و وا خه‌ریکه ورده ورده په‌روه‌نده
سازی بۆ گرتنی سه‌رانی ڕێفۆرم ده‌کات و هه‌ر ناکا ئه‌وانیش سه‌ریان له
به‌ندیخانه و سیاچاڵه‌کاندا ده‌رهێنا و دوای ماوهێهکیش ڕه‌نگه
شانۆی ئیعتیڕافاتی تلویزیۆنی ئه‌وانیش ببینین و ماوه‌یه‌کیتر پهشیوانیهکانی
ئه‌وانیش و تاریف و تهمجیدهکانیان له زیندانوانه‌کان و ئه‌شکه‌نجه‌ده‌ران
و تهجاوزگهرهکانیش ده‌بیستین!!
ئا به‌م وه‌زعه‌ی که پێش هاتووه دیسانه‌وه بۆ هه‌زاران جار بۆمان ده‌رده‌که‌وێت
و بۆمان ده‌سه‌لمێت که بۆ ڕژیم هیچ گرنگ نیه که حه‌فتا میلیۆن
دانیشتوانی ئێران یه‌که به یه‌که بگرێت و له سه‌ر شه‌قامه‌کان
بیانداته به‌ر گولله و بیانکوژێت. ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و ڕژیمه که له
ڕسوا ڕسواتره گرنگه ته‌نیا و ته‌نیا مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدایه و
ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له ده‌ست و په‌یوه‌نده‌کانیان ڕه‌نگ بێ ئاماده‌ش بن
به نرخی فه‌وتانی خۆیان و کاولترکردنی سه‌د ئه‌وه‌نده‌یتری ئه‌و وڵاته،
هێشتا ده‌ست له سه‌رکوت و ده‌سه‌ڵات به‌ر نه‌ده‌ن. ئه‌م ڕژیمه به
درێژایی سی ساڵه که فه‌رهه‌نگی خۆ کوژی و دوژمنی نامهرئیی و ئه‌م
شتانه‌ی خستۆته ناو مێشکی خه‌ڵکه‌وه و ئه‌م فه‌رهه‌نگه له پێش هه‌موکه‌سدا
له سه‌ر خۆیان کاریگه‌ری هه‌بووه. ئه‌مڕۆژانه دیتمان که ڕژیم به
ته‌واوه‌تی که‌وتبووه په‌له‌قاژه و تا حدودی ڕوخانیش چووه پێشه‌وه،
به‌ڵام به زاهیر و له حاڵی حازردا خۆی گرته‌وه و به سه‌ر هه‌ندێک
له کێشه‌کاندا سه‌رکه‌وت و ئه‌م دهسکهوتهشی ته‌نیا به سه‌رکوت و
له‌وپه‌ڕی بێڕهحمیدا به ده‌ست هێنا، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنێکی کاتیی.
کاتێک ئێمه ده‌بینین که ڕژیم له هه‌مو ئه‌هرومێک بۆ مانه‌وه‌ی خۆی که‌ڵک
وه‌رده‌گرێت، ده‌بێت وانه وه‌ربگرین که ئێمه‌ش وه‌ک چالاکوانان و
دژبه‌ران و به‌رهه‌ڵستکارانی ئه‌و ڕژیمه خۆمان یه‌کخه‌ین و ئێمه‌ش یه‌کگرتووانه
له هه‌مو ئه‌هرومه‌کانی به‌رده‌ستی خۆمان، دیاره به شێوه‌ی ئوسولی،
که‌ڵک وه‌ربگرین. ئێمه به‌رهه‌ڵستکاران ناتوانین له پڕژ و بڵاویدا و
هه‌ر که‌سه و بۆخۆی له دژی ڕژیم سه‌رکه‌وتو بین، به‌ڵکو به دور له‌وه‌ی
که چ بیر و باوه‌ڕێکمان هه‌یه و سه‌ر به چ حیزبێکین یا خۆ بێلایه‌ن
و بێ حیزبین، ده‌بێت ئههرومهکانمان یه‌کخه‌ین، بیر و ڕا بگۆڕینه‌وه،
له هه‌مو که‌س که‌ڵک وه‌رگرین. بێ شک ته‌نیا به‌م جۆره ده‌توانین به
سه‌ر ئه‌و ڕژیمه هاره‌دا سه‌ربکه‌وین. ئه‌مڕۆکه ڕۆژی یه‌کبوون و یه‌کده‌نگییه،
به هێزی سیاسیمان، به هێزی نیزامیمان، به هێزی مێدییایی و تهبلیغاتیمان،
به هێزی ئینسانیمان، به هێزی هونه‌ریمان، به هێزی ئه‌ده‌بیمان، به
هێزی ئابوریمان، به هێزی دیپلۆماسیمان و خولاسه به هه‌مو هێز و
توانا‌مان ده‌توانین ڕوخانی ئه‌و ڕژیمه گه‌نده‌ڵ و سه‌رکوتگه‌ر و نا
ئاسایی و نا شه‌رعییه خێراتر بکه‌ینه‌وه. به یه‌کبونمان ده‌توانین
سه‌رکه‌وتن مسوه‌گه‌ر بکه‌ین، و ئه‌مه ڕه‌مزی سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کی
و کۆتایی هێنان به دیکتاتۆڕی ئیسلامی و سه‌قامگیر کردنی ئازادی و
دێمۆکڕاسی و مافی مرۆڤه. هاوکات یه‌کگرتنی ئه‌مڕۆمان، کارئاسانی ده‌کات
بۆ دروست کردنی ده‌وڵه‌تی یه‌کگرتوو و به هێزی داهاتو و ئه‌مه‌ش ڕه‌مزی
سه‌ربه‌خۆیی و سهربهستیمانه بۆ هه‌میشه له ده‌ست داگیرکاری زێد و
وڵات و فه‌رهه‌نگ و ئاو و خاک و نیشتمانمان. هه‌مو مرۆڤێک سه‌ربه‌سته
له‌وه‌ی که خۆی چاره‌نووسی خۆی به ده‌سته‌وه بگرێت و ئه‌مه‌ش له
توێی ڕێفڕاندۆمێکی ئازاد و سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆدا به دی دێت و ئێمه
پێویسته هه‌ر له ئه‌مڕۆوه ڕێگا بۆ ڕێفڕاندۆمێک و ڕاپرسیێکی گشتی له
گه‌لی کوردستان خۆش بکه‌ین و ته‌نیا گه‌لی کوردستان ده‌بێت بڕیار بدات
که له داهاتودا ئێرانی ده‌مێنێته‌وه یا خۆ وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ پێک
دێنێت. ئه‌مه مافی له پسان نه‌هاتوی ئێمه‌یه و حاشالێنه‌کراوه. ده‌با
ئێمه‌ش ئه‌م مافه‌مان باشتر بناسین و هه‌وڵی بۆ بده‌ین.
له‌مه‌ڕ ڕێفڕاندۆم پێشتر وتارم نوسیوه و تکایه بۆ زانیاری زیاتر
چاوێک به وتاره پێشووه‌کانمدا بخشێنن!
به ئاواتی یه‌کگرتن و پشت به یه‌ک به‌ستن و ڕوخانی هه‌ر چی خێراتری
نیزامی شێخایه‌تی له ئێران و دامه‌زرانی سیستمێکی ئازاد و دێمۆکڕات و
سێکولار و سه‌ربه‌خۆ ((لیبڕاڵ دێمۆکڕات)) له وڵاتی دایکی نیشتیمان
واته کوردستان! سه‌رکه‌وێ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان!
22ی
خه‌رمانانی
2709
rahmayub@yahoo.de
www.kungfutoa.ch/ayub.rahmani
|