په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٣\٢٠١٥

    کۆتا بەشی جامه شیعرى

    رەبەنی پرچ.

یوسف خەلیل

لە خەونێكی خۆش دام دەترسم شتێك بەئاگام بهێنێت
ئەو سۆزە پەرییەم پەرت بكات كە ئێستا تیایدام.
   *   *   *
پابەند مەبن بە نیاكان
بە نۆتی نما نیشان دەدەن
بەڵام نەتڵن
توولەڕێی مەرگ راڤە دەكەن
خۆر لە نێوەندی شەبەنگ دایە
شەوەزەنگ حەسارە و شەمشەمەكوێرەش دڕك
لەخشتەنەبرێن گەردەلوول تۆفان
خورپەكان لە بن دێنن
ژوانگەكان دەڕمێنن
مەنزڵگا و دونیای ترۆپك
بە دەینەسوری زوحاك دەپسێنن.
   *   *   *
نان بوو بیخۆن
نەشبوو برسی بن
زیتەڵەكان چرۆكان مەشكێنن
پرچەكان ماچەكان مەقرتێنن
بەواتەلاف وەژن كاران
دونیا دەدۆڕێنن
پەپوولەكان
كوا سروەی لاژەی بەیان
كوا لەتەوچێنی مەنش
كوا ماكی ماشەڵان
گاڵە
بووە شاكار بووە خەڵوەتگا
كۆس
كێش
گرەڤ
كردە ژووانگەی تاریكی كردكار.
   *   *   *
پەرییەكانی سۆز
تا شەپۆلی ئەم زوقمە
كپ دەبێتەوە چاوەنواڕ بن
وەك سۆتە قوربانی ئافات
سورەییای شێوا
زەمەن و رمووزن دێوان دڕڕانە
بەرەو خەڵوەتگای دەیجوور
لە ژێر تاووكی داپیرۆشكەدا
داڵدەت بەن و
دوا هەناسەی ئاوێنە هەڵمژییت
منیش لەبری ئەسریین
نووسراوەكان دەلێسمەوە
كە هەردەم لەنێوەندیدا
ئاسوودەگیی خودی تێدا دەبینمەوە.

 

ماڵپەڕی یوسف خەلیل

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک