١٥\٣\٢٠١٨
کۆتاییهێنان بە
تیرۆر ئەرکێکى پیرۆزە.

عەبدولڕەحمان رەسول
تێرۆر واتە کوشتن وگیان لێساندنەوە لە مرۆڤەکان بەبێ ئەوەى پێشتر
قوربانى یەکە یان مرۆڤەکە بزانێت کە لەوڕێگایە یاخود لەوشوێنە یان
لەوکاتە دا ڕووبەڕوو دەبێتەوە لەگەڵ دوژمنەکەى دا,زۆربەى جار کەسى
تیرۆرکراو بەهیچ شێوەیەک کەسى تیرۆریستى نەدیوە ونەناسیوە,یان هیچ
گفتوگۆیەکیش ڕووى نەداوە لەنێوان مرۆڤەکاندا بەڵام بەبێ تاوان دەکرێنە
قوربانى.ئەومرۆڤانەى کە کارى تیرۆریستى دەکەن بۆدەوڵەتێک یان
ڕێکخراوێکى تیرۆریستى دوورن لەهەبوونى ویژدانى زیندوویى
مرۆڤایەتى,دوورن لەبەهاجوانەکانى مرۆڤایەتى,دوورن لەعەشق وخۆشەویستى
بۆمرۆڤەکان,دوورن لەئاکاروڕەوشتى جوانى مرۆڤایەتى واتە ئەوانەى
مرۆڤەکان تیرۆردەکەن گۆشکراون بەفەرهەنگ وسونەت وبیروباوەڕى کۆنەپەرستى
و وەحشیگەرى ودژەئینسانى,هەروەهائەوانەى کە هاوکارى تیرۆریستان دەکەن
بەهەرجۆرێک بێت چ ماددى وچ مەعنەوى (پێدانى زانیارى) بەکەسى تیرۆریست
کەتایبەت بە چۆنێتى ژیان وشوێنى ژیان وشوێنى کارکردنى کەسى تیرۆرکراو
بەمەبستى دەست ڕاگەیشتن بۆ تیرۆرکردن.هیچ جیاوازیان نى یە لەگەڵ
تیرۆریستان وبکوژانى مرۆڤەکان.ئەوانەى هاوکارى تیرۆریستانن بەهەرجۆرێک
بێت بەهەمان شێوەى تیرۆریستان تاونبارن.
هەروەک کارڵ مارکس گوتویەتى (مرۆڤ بەنرخترین سەرمایەیە ),کەواتە چۆن
دەکرێت کڕین وفرۆشتنى پێوەبکرێت؟!لەپێناوى پێدانى پارەوساماندا هاوکارى
تیرۆریستان بکرێت.گیانى تێکۆشەرانى ئازادیخوازویەکسانیخواز کە شەو
ڕۆژبەبێ وەستان لەکارکردنى تێکۆشان دان بۆدەستەبەرکردنى ژیانێکى
باشتروشایەستەتروبەرابەروئازاد دوور لەهەرچەشنە چەوسانەوەیەک بۆ
مرۆڤەکانى کۆمەڵگاکەیان بە ئاوات دەخوازن بەڵام بەشێک لەمرۆڤەکان
بەهاوکاریکردنى تیرۆریستان دەیانەوێت ئامانج وخواستە ئینسانى یە
جوانەکانى ئەو مرۆڤ تێکۆشەرانە بەتیرۆرکردنیان لەگۆڕبنێن.دەبێت
تیرۆریستان ئەوەباشبزانن کە ئامانج وخەونەکانى تێکۆشەرانى ئازادیخواز
ویەکسانیخواز هەرگیزفەرامۆش ناکرێت لەلایەن هاوڕێ یانى تێکۆشەرانى گیان
بەخت کردووى دەستى تیرۆریستان وتەواوى خەڵکى تێکۆشەرودڵسۆزبەهێنانەدى
ماف وئازادى یەکان.
لەناوبردنى تیرۆروتوندڕەوى ئەرکى هەموو مرۆڤێکى بەویژدان وئازادیخوازە
ئەرکێکى پیرۆزە ناکرێت بەهیچ شێوەیەک کەمتەرخەم بین لەئاست دژایەتى
کردنى بیروباوەڕى توندڕەوى وتیرۆریستى دا ئەمەش لەپێناوى گەشەدان
بەئازادى وئاسوودەیى وژیانێکى ئارام بۆ سەرجەم مرۆڤەکان بەبێ
جیاوازى.لەماوەى کەمترلە پانزە (١٥) ڕۆژدوو کارى تیرۆریستى لەباشوورى
کوردستان لەژێر سایەى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا ئەنجامدراوە
تیرۆریستان لەئەنجامدانى کارەکانیان سەرکەوتووبوون.بۆچى؟لەبەرچى؟لەم
کات وسەردەمەدا دیسان تیرۆرى تێکۆشەرانى ئازادیخوازى ڕۆژهەڵاتى
کوردستان دەکرێتە ئامانج ؟! وەڵامى ئەم پرسیارانەى پێویستە سەرۆکى
حکومەت وجێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان وسەرۆکى پەرلەمان وجێگرى
سەرۆکى پەرلەمان وسکرتێرى پەرلەمان و ئەندامانى پەرلەمانى هەرێمى
کوردستان وسەرۆک وسکرتێرى حیزبەکانى دەسەڵاتدارلەباشوورى کوردستان
وەڵامى خەڵکى کوردى ڕۆژهەڵاتى کوردستان وسەرجەم تێکۆشەرانى ئازادیخوازى
ئۆپۆزیسیۆنى ئێران بدەنەوە. ناکرێت هەمووجارێک کە تێکۆشەرێکى ڕۆژهەڵاتى
کوردستان تیرۆردەکرێت تەنها بروسکەى هاوخەمى وسەرەخۆشى بڵاوبکرێتەوە
بەڵکوخەڵکى ڕۆژ هەڵاتى کوردستان وەڵامى جدى ترى دەوێت.خەم خۆرى کردارى
دەوێت.
ئەگەرناتوانن ئاسایش وئەمنێتى سەرجەم تێکۆشەرانى ئۆپۆزیسیۆنى ڕۆژهەڵاتى
کوردستان وئێران بپارێزن پێویستە بەئاشکرا وڕاستەوخۆپێیان بڵێن بەخەڵک
ڕابگەیەنن کە حکومەتى هەرێمى کوردستان ناتوانێت ئاسایش وئارامى بۆ
هەڵسوڕاوانى حیزبەکانى پۆزیسیۆنى ڕۆژهەڵاتى کوردستان وئێران دابین
بکات.کاتێک بەرپرسانى دەسەڵات وحکومەتى هەرێمى کوردستان ئەوەڕابگەیەنێت
زۆرجوان ولەجێی خۆی دایە هیچ کەس وحیزب لایەنێکى پۆپۆزیسیۆنى ڕۆژهەڵاتى
کوردستان وئێرانى نەڕەخنەیەکى دەبێ ونەهیچ گلێک بەڵام کێشە ئەوەیە کە
چەندین ساڵە تیرۆرکردنى تێکۆشەرانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەباشوورى
کوردستان بەردەوامەودرێژەى هەیە.بەبڕواى من درێژەدان بەکارى تیرۆریستى
لەدژى هەڵسوڕاوانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەباشوورى کوردستان نەک تەنها
تیرۆریستان تاوانبارن بەڵکوشەرمەزارى میژوویی تۆماردەکات بۆ دەسەڵات
وحکومەتى کوردى لەباشوورى کوردستان ڕیسوابوونى جۆرى سیستەم ودەسەڵاتیان
ڕوونتر بۆمرۆڤایەتى دەردەکەوێت.
سێشهمه له سهر چوارشهمه ٦لهسهر ٧ی مارسی ٢٠١٨، (١٥ له سهر
١٦ی ڕهشهمهی ١٣٩٦)،هەڵسوڕاوتێکۆشەرێکى حیزبى دیموکراتى کوردستان
بەناوى قادر قادری که به ماشێنی خۆی به سهردانێک چووبووه مێحوهری
بالیسان_چوارقوڕنه، به داخهوه درهنگانی شهو دهدرێته بهر دهسڕێژ
و تهرمهکهی، له دهوروبهری ماشێنهکهی له نزیک گوندی
“ههرتهلێ” دۆزراوهتهوه.ئهو کادره ناسراوهی حیزبی دیموکڕات
کێشهی شهخسیی لهگهڵ هیچ کهس و لایهنێک نهبووه،ههروهها لە
١-٣-٢٠١٨ لەبنەسڵاوە لەشارى هەولێر بۆمبێک بەئۆتۆمبیلێکى تێکۆشەرێکى
ترى ڕۆژهەڵاتى کوردستان کە کادیرى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران کە
ئەویش هیچ کێشەیەکى شەخسى یان کۆمەڵایەتى نەبووە دواتر بۆمبەکە
دەتەقێندرێتەوە بەسەختى دووکەس برینداردەبن کە کوڕو باوکێک پێکەوەدەبن,
بەداخەوە یەکیان بەناوى سەلاح ڕەحمانى گیان لەدەست دەدات.بە درێژایی
دەسەڵات وحکومەتى هەرێمى کوردستان لەساڵى ١٩٩١ هەتاوەکو ئێستا کە ٢٠١٨
زیاتر لە ٦٠٠کەس تیرۆرکراون لەباشوورى کوردستان لەهەڵسوڕاوان
وتێکۆشەرانى حیزبەکانى ئۆپۆزیسیۆنى ئێرانى, کۆماری ئیسلامیی له دوو
ساڵی ڕابردوودا،چهندین پیلانی تیرۆریستیی له ههرێمی کوردستان له
دژی بنکهکان و تێکۆشهرانی کوردی ڕۆژههڵات بهڕێوه بردوون،ڕێژیمی
کۆماری ئیسلامیی ئێران و بهکرێگیراوهکانی به ئهنجامدهری سەرجەم
کارە تیرۆریستى یەکان کە لەدژى تێکۆشەرانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان ئەنجام
دەدرێت تاونبارە لەبەرئەوەى تەراتێنی دەزگای اطلاعاتی کۆماری ئیسلامیی
ئێران لە کوردستانی عێراق بەئاشکرا دیارە لەشاروشارۆچکەکانى کوردستان
دێن ودەچن,بنکەونووسینەگەى تایبەتەمەند بەئیتڵاعاتیان هەیە. بەرپرسانى
باشوورى کوردستان رێگەیان بۆ دەزگای سیخوری اطڵاعات کردۆتەوەکە
بەئارەزووی خۆیان نەیارانی کۆمارى ئیسلامیی ئێران و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی
بکەنە ئامانج. کەئەمەش نیشانەى هاوکارى ویارمەتى دانى بەرپرسانى
حکومەتى هەرێمى کوردستان وحیزبەکانى دەسەڵاتدار لەباشوورى کوردستان
نیشان دەدات کردنەوەى دەرگاکانە بۆ دەزگای ئیتڵاعاتى تیرۆریستى یەکانى
کۆمارى ئیسلامیی ئێران,بۆئەوەى درێژە بەکارەتیرۆریستى یەکانى بدات
لەباشوورى کوردستان,ئەم کردەوە چەپەڵەى کۆماری ئیسلامیی ئێران مەحکومەو
شەرمەزارە, پێویستە خەڵکى باشوورى کوردستان لەئاست کارە چەپەڵ ودژە
ئینسانى یەکانى دەزگاکانى ئیتڵاعاتى ئێرانى کە کارى تیرۆریستى ئەنجام
دەدات خەڵکی باشوورى کوردستان وە دەنگ بێن وئەم دەزگاوسخوڕانە بەشەق
وەدەرنێن لەباشوورى کوردستان,هەبوونى ئەم فەرمانگەودەزگا ئیتڵاعاتیانەى
کۆمارى ئیسلامیی ئێران نیشانەى هەبوونى شەرمایەزارى یە بۆخەڵکى باشوورى
کوردستان لەگەڵ بەردەوام بوون وئەنجامدانى هەرکارێکى تیرۆریستى دا
کەلەدژى تێکۆشەرانى ئازادیخوازى ڕۆژهەڵاتى کوردستان ئەنجامدەدرێت
بەدڵنیایەوە زۆریان پێناخۆشەوئارەقى شەرمەزارى دەسڕن لەبەرئەوەى لەماڵى
خۆیان لەباشوورى کوردستان تیرۆردەکرێن,ئیتربابەسبێت چیتر ڕێگەنەدرێت
ئەم تێکۆشەرەئازایانە.بەم جۆرەتیرۆربکرێن,ئەرکی خەڵکی
ئازادیخوازویەکسانیخوازى کوردستانە لەئاست بەردەوامى تیرۆریزمی کۆمارى
سێدارەى ئیسلامیی ئێران نارەزایەتی دەرببڕن.پارستنی ژیانی ئۆپۆزسیۆنی
ڕۆژهەڵاتى کوردستان وئۆپۆزیسیۆنى ئێرانی لەئەستۆی حکومەتى هەرێمى
کوردستان ودەسەڵاتدارانی کوردستانە.
Abdulrehman.rasul@gmail.com
|