٢\١\٢٠١٢
کۆتایی ساڵی
٢٠١١.

جه‌مال عهلیالی
ئه‌و ڕۆژانه، هه‌م له ئاستی ناودهوڵهتیدا،
هه‌م له ئاستی کوردستانی‌دا زۆر پڕ ڕووداو بوو، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. یه‌ک له‌و ڕووداوانه، هه‌واڵی دڵته‌زێنی بۆمبارانی
فڕۆکه شه‌رکه‌ره‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر کاروانچیه‌کانی کوردی باکوور بوو.
ئه‌وه یه‌کم جار نیه که فاشیسته‌کانی تورک ڕۆڵه‌کانی کورد ده‌ده‌نه
به‌ر چه‌که‌کانی خۆیان، به متمانه‌ی زۆره‌وه دووایین جاریش نیه.
جێگه‌ی داخه که سه‌ره‌رای ئه‌و گشته نه‌هامه‌تیه، هه‌ر ئێستاش که‌سانێک
هه‌ن که لایان وایه داگیرکه‌رانی کوردستان ده‌توانن مافی کورد بده‌ن!...
ڕووداوێکی گرینگی‌تر له ئاستی ناوچه‌که‌دا کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکی
له عێراق بوو،ئه‌و ڕووداوه مسۆگه‌ری کرد که دێمۆکراسی له سه‌ره‌وه
را دیکته ناکرێ به‌ڵکوو ده‌بێ له خواره‌وه‌را به ده‌ستی کۆمه‌ڵانی
گه‌ل بنه‌مای بۆ دابندرێ. ڕاپه‌رین به‌و ئه‌رکه له کۆمه‌ڵگای خاوه‌ن
سازه‌ی دێمۆکراتیک هاسانه به‌و مه‌رجه‌ی دێمۆکراتیسم به واتای ڕاسته‌قینه
له لایه‌ن سازه‌کانه‌وه په‌یره‌و بکرێ.
چۆڵکردنی عێراق له لایه‌ن هیزه‌کانی ئه‌مریکی ئه‌و ڕاستییه‌ی ده‌رخست
که ئێران به‌و گوشارانه‌ی که ئێستا له سه‌ر رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د (که‌واته
له سه‌ر ئێران) هه‌یه زۆر ته‌نگاو بووه هه‌ر بۆیه به خێرایی قۆڵی
لێ هه‌ڵمالی بۆ ئه‌وه‌ی که عێراق بکێشێته ژێر ڕکێفی خۆی. ئهنگاوبوونی
ئێران له‌و باره‌وه به‌تایبه‌ت له داخۆیانیهکانی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و
ڕژێمه له‌و ڕۆژانه‌ی دوواییدا و له پێوه‌ندی له گه‌ل مانۆری سوپایی
ئێران باشتر ده‌رده‌که‌وێت. له پێوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ
داگیر کردنی عێراق، هاتنی هاشمی بۆ هه‌رێمی کوردستان ڕووداوی جێگه‌ی
پشوویه.
به بڕوای نووسه‌ر، ئه‌و ڕووداوانه گشتیان چه‌ند بابه‌ت ڕوونده‌که‌نه‌وه
بۆ بینه‌ر که ده‌توانن به‌و گۆێره‌یه بن: له‌و قه‌یرانه‌ی که زۆربه‌ی
وڵاتانی ناوچه‌که‌ی به‌خۆوه گرتووه، نه‌یاران و دووژمنانی نه‌ته‌وه‌ی
کورد به هه‌موو شێوه‌یه‌ک، هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه که چاو و زار و ده‌ست و
پێی نه‌ته‌وه‌ی کورد ببستن، ئه‌وه بۆیان ده‌رکه‌وتووه که ئیترئه‌و
نه‌ته‌وه‌یه ناتوێته‌وه و له به‌ین ناچێ. له‌و بواره‌دا ئه‌رکی گشت
تاک و سازه‌یه‌ک ئه‌وه‌یه که لانی که‌م به کۆده‌نگی، هاواریان به‌رز
بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که مافی خۆیان له چه‌نگی داگیرکه‌ران ده‌ربێنن.
یه‌ک له‌و مافانه، مافی چاره‌ی خۆ نووسینه. لێره‌دا هیچ پێویستییه‌ک
نابینم که بابه‌ته به شێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تێئۆریکی بخه‌مه به‌ر
باس، چونکه ده‌کرێ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به پرسیارێکی بچکۆلانه ڕوونکهینهوه:
به هۆی ئه‌وه که هیچ کام له داگیرکه‌رانی کوردستان نه له من و نه
له هیچ کوردێکیتریان پرسیار نه‌کردووه که ئایا که‌س له ئێمه
خوازیاری ژیان له گه‌ڵ ئه‌وانه یان نا، که‌واته خۆم ئه‌و مافه‌م هه‌یه
که له خۆم پرسیار بکه‌م ئایا من خۆم ده‌خوازم له گه‌ڵ ئه‌وان بژیم؟
هه‌ر به‌و هۆیه‌وه پێویسته چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ پرسی کورد
بدۆزرێته‌وه. چاره‌سه‌رییه‌که‌ش به‌ستراوه به وڵامی پرسیاری سه‌ره‌وه.
وڵامی تۆ چیه؟ ده‌خوازی له گه‌ڵ داگیرکه‌ران بی و له چوار چێوه‌ی قه‌واره‌ی
سیاسی ئه‌وان دا ژیان تێپه‌ڕ بکه‌ی؟ گرینگی وڵامی ئه‌و پرسیاره له‌وه‌دایه
که ده‌توانێ سیاسه‌تێک بخوڵقێنێ که زوو ده‌گاته به‌ر.
به پێی وته‌ی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد، تاهیر که‌مالی زاده
ته‌نیا کاتێک سه‌رکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌گاته به‌ر که بیری "ئێمه"
نه‌ک "من"، له هه‌ست و کرده‌وه‌ی سه‌رجه‌می سازه‌کان و تاکی بزووتنه‌وه‌ی
کورد جێگیر ببێ. ئه‌وه به ڕای نووسه‌ر پێشنیارێکه جێگه‌ی وه‌ستان و
بیر لێ کردنه‌وه. ئه‌و بۆچوونه ئه‌رکی زیاتر ده‌خاته سه‌ر شانی سه‌رۆک
و تاکی کورد (هه‌ر تاکێکی ئازاد و سه‌ربه‌ست، خۆی سه‌رۆکێکه) له هه‌ر
چوار پارچه و به تایبه‌ت له هه‌رێمی کوردستان. ئه‌تۆ! تۆێ خۆێنه‌ر
وه‌ک کوردێک، له پێوه‌ندی له گه‌ڵ بێده‌نگ کردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد و
ده‌ست و باڵ قرتاندنی نه‌ته‌وه‌ی کورد، هاوکات ده‌گه‌ڵ قڵت و بڕی کورد،
نه‌ک هه‌ر کۆمکوژییهکهی دوو ڕۆژ له‌مه‌و به‌ری فاشیسته‌کانی تۆرک، چ
هه‌ڵوێستێکت هه‌یه؟ هه‌ڵوێستی تۆ گرینگه!
هه‌ر ئێستا خه‌ریکه لاپه‌ره‌کانی مێژوو ده‌نه‌خشێ، کاتێک که تۆ وه‌ک
"کورد" چ سه‌رۆک، چ تاک، له داهاتوودا چاوت به کتێبه‌که که‌وت، حه‌ز
ده‌که‌ی خۆت له چ نه‌خش و ره‌نگێکدا ببینی؟... متمانه‌م هه‌یه که
هیچ که‌سێک ناخوازێ نه‌خشی خۆی به ڕه‌شی ببینێ.
٣١\١٢\٢٠١١
ماڵپه‌ڕی جه‌مال عهلیالی
|