٥\٣\٢٠١١
کۆتره‌کانی یه‌کێتی
و گورگه‌کانی پارتی.

جه‌لال محه‌مه‌د
له ڕۆژی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی باشووری کوردستانه‌وه 17-02-2011تاوه‌کو
ئیمڕۆ هه‌شت که‌س شه‌هید بوون و سه‌دانی دیکه‌ش بریندار، ژماره‌ی ئه‌و
که‌سانه‌ی به گولله‌ی هێزه‌کانی یه‌کێتی شه‌هید و بریندار بوون زۆر
له ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه زیاتره که به گولله‌ی هێزه‌کانی پارتی
شه‌هید و بریندار بوون . لێ به‌ڵێ له هه‌موو جێگه‌کان ته‌نها
باره‌گاکانی پارتی ده‌کرێنه ئامانج و باره‌گاکانی یه‌کێتیش مێش
میوانیان نییه . تۆ بڵێی ئه‌م جیاوازییه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بێت که
چه‌که‌کانی یه‌کێتی گوڵ ببارێنن و چه‌که‌کانی پارتیش ئاگر ؟ یاخود
به‌هۆی ئه‌وه‌وه بێت که کوردکوژه‌کانی یه‌کێتی کۆتری ئاشتی بن و
کوردکوژه‌کانی پارتیش گورگی مرۆڤخۆر ؟
هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستی ئه‌م بابه‌ته له‌وه نییه که بڵێم پارتی شایانی
ڕیسواکردن نییه چونکه حیزبێک که به چاوی عه‌شایه‌ریانه له کوردان
بنواڕێت و میله‌ت وه‌کو ڕه‌عیه‌ت ببینێت و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ
منداڵێکی پێنج شه‌ش ساڵه به‌جێ بهێڵێت و هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه
بکاته که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه و خاوه‌نی ئاشبه‌تاڵ و
ڕه‌شه‌کوژکردنی سه‌دان هه‌زار کورد بووبێت له مێژووی 64 سڵه‌یدا و
هه‌زاران تاوانی دیکه‌ش ، ئه‌وا نه‌ک هه‌ر شایانی ڕیسواکردنه به‌ڵکو
پێویسته دادگایش بکرێت .
به‌ڵام هێرش کردنه سه‌ر باره‌گاکانی پارتی و چاوپۆشیکردنش له
باره‌گاکانی یه‌کێتی نامانگه‌یه‌نێته ئه‌و ڕاستیه‌ی که ده‌ستێکی
شاراوه بۆ به‌لاڕێدا بردنی خۆپیشاندانه‌کان خۆی خزاندبێته نێو
خۆپیشانده‌رانه‌وه و داخوازیه‌کانی گه‌ل بکاته کێشه‌یه‌کی حیزبایه‌تی
؟
ئایا به لاڕێدا بردنی خۆپیشاندانه‌کان نابێته هۆی ژێر پرسیار خستنی
داواکاریه‌کانی گه‌ل و زیاتر داسه‌پاندنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تاوانباره
؟
هوشیاری کۆمه‌ڵگا نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتنه:
کاتێک ڕاپه‌ڕینی گه‌لی میسر سه‌ری هه‌ڵدا ، گوێ له مسته‌کانی موباره‌ک
که به به‌لته‌جیه‌کان"البلگجیە" به‌ناوبانگ بوون به سواری ئه‌سپ و
حوشتر ، به چه‌قۆ و پێمه‌ڕه‌وه که‌وتنه گیانی خۆپیشانده‌ران . به
ده‌رکه‌وتنی ئه‌م دیمه‌نه له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه یه‌کسه‌ر
تاڵه‌بانی په‌یامی بۆ موباره‌ک نارد و وه‌کو که‌سێکی زیره‌ک پێناسه‌ی
کرد و گوتی " حوسنی موباره‌ک به‌و زیره‌کییه‌ی خۆی ده‌توانێت کۆنترۆڵی
خۆپیشاندانه‌کان بکات " . به‌ڵام به‌هۆی هوشیاری گه‌لی میسره‌وه
خۆپیشاندان به سه‌رکه‌وتن گه‌یشت و موباره‌کیش مایه پووچ .
له کوردستانیشدا هیچ که‌سێک هێنده‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا گرێدراوی
تاڵه‌بانی نه‌بووه ، ئه‌گه‌ر به‌لته‌جیه‌کانی موباره‌ک به چه‌قۆوه
که‌وتبنه وێزه‌ی ئازادیخوازان ئه‌وا چه‌کی ده‌ستی نه‌وشیروانه‌که‌ی
تاڵه‌بانی زۆر مه‌ترسیدارتر بووه بۆ کپکردنی ده‌نگی ئازادیخوازان .
تاڵه‌بانی وه‌کو ئه‌ندازیاری یاریکردن به عه‌قڵیه‌تی کوردان زۆر باش
ده‌زانێت چ که‌سێکی چه‌واشه‌کاری ئاماده کردووه بۆ کۆنترۆڵکردنی
ده‌نگی ئازدیخوازان . له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه په‌یامی بۆ موباره‌ک
ده‌نارد و به که‌سێکی زیره‌ک پێناسه‌ی ده‌کرد ، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی
که ئاستی هوشیاری میسریه‌کان گه‌لێک له‌وه زیاتره که کایه به
عه‌قڵیه‌تیان بکرێت .
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ستی له خۆپیشاندانه‌کان وه‌رنه‌دایه
ئه‌وا هه‌م ئاستی خۆپیشاندانه‌کان له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌وزدا
قه‌تیس نه‌ده‌ما و هه‌م داخوازیه‌کانی گه‌ل که ئازادی و چاکسازییه
شوێنی داخوازیه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فای ده‌گرته‌وه که کۆنه قین و
وه‌ده‌رنانی باره‌گاکانی پارتییه .
بۆچی ته‌نها باره‌گاکانی پارتی ؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له دیکتاتۆری و گه‌نده‌ڵی بێت ئه‌وا پشکی شێر به‌ر
تاڵه‌بانی و یه‌کێتی ده‌که‌وێت . ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له ده‌سه‌ڵاتدارێتی
بێت ئه‌وا له هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی که هێرش کراوه‌ته سه‌ر
باره‌گاکانی پارتی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها به ده‌ست یه‌کێتیه‌وه‌یه .
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له کوشت‌وبڕ بێت ئه‌وا ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که
به گولله‌ی یه‌کێتی پێکراون زیاتره له ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که
به گولله‌ی پارتی پێکراون .
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران بێت به
"بی.که‌ی.سی" ئه‌وا 13ی حوزه‌یرانی 1994 سه‌لمێنه‌ری ڕاستیه‌کانه که
ده‌یان کوژراو و سه‌دان بریندار به‌رهه‌می چه‌کی "بی.که‌ی.سی" بوون به
ده‌ستی هێزه‌کانی یه‌کێتی (به‌هۆی ڕێپێوانێکی هێمنانه‌وه) . خۆ
ئه‌گه‌ر له خۆپیشاندانه‌که‌ی 17ی شوباتی 2011دا به‌ردبارانی باره‌گای
پارتی کرابێت ئه‌وا له خۆپیشاندانه‌که‌ی 13ی حوزه‌یرانی 1994دا
ته‌نانه‌ت ته‌ماشای باره‌گای یه‌کێتیش نه‌کرابوو .
ئه‌ی بۆچی ته‌نها باره‌گای پارتی ده‌کرێته ئامانج ؟
بێگومان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئاشکرایه که به‌لاڕێدا بردنی
خۆپیشاندانه‌کان و زینده به‌چاڵکردنی داخوازیه‌کانی گه‌له به‌هۆی
کۆنه قینی نه‌وشیروان مسته‌فاوه . چونکه هه‌تا خۆپیشانده‌ران دروشمی
داخوازیه‌کانی گه‌لی کوردیان ده‌دا ئه‌وا پێناسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا
بۆ خۆپیشانده‌ران بریتی بوو له ووشه‌کانی " تێکده‌ر ، ئاژاوه‌گێڕ ،
گێره‌شێوێن " به‌ڵام کاتێک دروشمی ده‌رکردنی باره‌گاکانی پارتی که‌وته
سه‌ر زاری به‌شێک له خۆپیشانده‌ران ئه‌وا کاکه نه‌وه‌ش بوویه
پشتوپه‌نای خۆپیشانده‌ران .
داخوازیه‌کانی گه‌ل بریتییه له ئازادی و نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و کۆتایی
هێنان به حوکمی بنه‌ماڵه‌یی و به‌ده‌ستهێنانی حوکمی گه‌ل و سه‌روه‌ری
یاسا نه‌ک ویسته‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا که په‌یوه‌سته به
ده‌رکردنی باره‌گایه‌کی حیزبی و سوکایه‌تیکردن به دیارده‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی و جیاوازی دروستکردن له نێوان ناوچه‌یه‌ک و ناوچه‌یه‌کی
دیکه‌دا .
ده‌سته‌به‌رکردنی دیموکراتیه‌ت له سلێمانی:
جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ، هه‌ندێک که‌سایه‌تی شۆڕشگێڕ و ڕۆشنبیر به
شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ که‌وتوونه‌ته داوی تاڵه‌بانیه‌وه و هه‌رێمی
سه‌وز وه‌کو هه‌رێمێکی نیمچه دیموکراتی پێناسه ده‌که‌ن !!
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆشنبیرانه که‌مێک له دیرۆک بڕوانن ئه‌وا زۆر باش
ده‌زانن که له‌لایه‌ن یه‌کێتی و خودی تاڵه‌بانیه‌وه هیچ ده‌نگێکی
جیاواز قابیلی قبووڵکردن نه‌بووه . به فه‌رمانی تاڵه‌بانی شه‌ڕی
هه‌موو لایه‌نێکی کوردی کراوه و ڕێگه‌شی نه‌داوه هیچ ده‌نگێکی جیاواز
ده‌ربکه‌وێت و له هه‌ر جێگه‌یه‌کیشدا ده‌سه‌ڵاتدار بووبێت ئه‌وا ئه‌و
جێگه‌یه‌ی به تاپۆی خۆی زانیووه . ئه‌ی ده‌بێت چ هۆکارێک هه‌بێت بۆ
جۆش و خرۆشی خۆپیشاندان له هه‌رێمی سه‌وز"که‌سک" و بێ ده‌نگبوونیش له
هه‌رێمی زه‌رد ئه‌گه‌ر موویه‌ک له‌م ماسته‌دا نه‌بێت ؟ چونکه له هیچ
که‌سێک شاراوه نییه که ده‌زگای زانیاری و کۆمیته‌ی دژه تیرۆر
هاوشێوه‌ی ده‌زگای پاراستن و له‌شکری زێره‌ڤانین بۆ ڕه‌شه‌کوژی
ئازادیخوازان و کپکردنی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر .
به‌رده‌وامی خۆپیشاندان "له هه‌رێمی سه‌وز" ئه‌نجامی دیموکراتخوازی
یه‌کێتی و دڵفراوانی تاڵه‌بانی نییه ، به‌ڵکو هۆکاری تایبه‌تی خۆی
هه‌یه که په‌یوه‌سته به لاڕێدا بردنی ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌کان ،
که له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا کورت ده‌کرێته‌وه:
1- کۆنترۆڵکردنی به‌شی زۆری ده‌نگی ناڕازیه ئازادیخوازه‌کان و
ده‌مکوتکردنی به‌شه‌که‌ی دیکه‌شیان له ڕێگه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فای
گۆشکراوی تاڵه‌بانیه‌وه .
2- شاردنه‌وه‌ی کرده‌وه دیکتاتۆریه‌کانی تاڵه‌بانی و ڕه‌شه‌کوژیه‌کانی
یه‌کێتیش به‌رامبه‌ر به ئازادیخوازن له ئێستا و له ڕابردوودا (
واته چه‌واشه‌کردنی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و ڕێکخراوه
نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ) .
3- شاردنه‌وه‌ی ڕوخساری یه‌کێتی و ئاشکراکردنی ڕووخساری پارتی ( که
هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان هه‌ردوو ڕوخساردا نییه ) ، چونکه
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به حوکمی عه‌قڵیه‌تی عه‌شایه‌ریانه‌یان
به‌لایانه‌وه شه‌رم بووه ئه‌گه‌ر که‌سێکی غه‌یره بارزانی به‌رز
بکه‌نه‌وه که ببێته خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری دیاریکراو و
وه‌کو ئۆپۆزسیۆن جه‌ماوه‌ری پێ چه‌واشه بکه‌ن . به حوکمی داخراوی
ڕه‌وشتی عه‌شایریشیان به‌لایانه‌وه جوان نه‌بووه ئه‌گه‌ر
بارزانییه‌کی به ڕوکه‌ش ئۆپۆزسیۆنی بنه‌ماڵه دروستبکه‌ن "نه‌وشیروان
مسته‌فا ئاسا " ، چونکه ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنێکی کارتۆنی له که‌سێکی
بارزانیش دروست بکه‌ن ئه‌وا بۆ چه‌واشه‌کردنی کۆمه‌ڵگا ده‌بێت ئه‌و
ئۆپۆزسیۆنه هه‌ندێک له کرده‌وه دزێوه‌کانی بنه‌ماڵه ئاشکرا بکات
که ئه‌مه‌ش جێگه په‌سه‌ندی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه نابێت . هه‌ر بۆیه‌ش
تاڵه‌بانی زۆر به ئاسانی ده‌توانێت له ڕێگه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاوه
ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ی بارزانی ئاشکرا بکات که ئه‌و ڕوخساره‌ش
دیکتاتۆری و قبوڵ نه‌کردنی ده‌نگی جیاوازه . چونکه نه‌وشیروان
مسته‌فا نه‌ک هه‌ر ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاتداران نییه به‌ڵکو فریادڕه‌سی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌یه .
خۆپیشاندان مافی هه‌ر تاکێکی کورده دژ به ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو
بنه‌ماڵه‌ی گه‌نده‌ڵ:
خۆپیشانده‌رانی قاهیره خه‌ڵکی هه‌موو جێگه‌کانی میسری له‌خۆ گرتبوو
نه‌ک تانها قاهیره ، ته‌نانه‌ت به‌شێک له خۆپیشانده‌ران ده‌نگیشیان
به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی موباره‌ک دابوو له ڕابردوودا و هیچ که‌سیش مه‌رجی
بۆ خۆپیشانده‌ران دانه‌ده‌نا ، ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش بوو که هه‌م گه‌ل
سه‌رکه‌وت و هه‌م موباره‌ک له ده‌سه‌ڵات دوورخرایه‌وه . که‌چی له
کوردستانه‌که‌ی ئێمه‌دا که‌سانی وه‌کو دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ له
خۆپیشاندانی سلێمانی دوور ده‌خرێنه‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی
شارێکی دیکه‌یه و ده‌نگی به‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه داوه له
ڕابردوودا !
ئه‌گه‌ر ڕابردوو بکرێته پێوانه ئه‌وا ده‌بێت یه‌که‌م که‌س نه‌وشیروان
مسته‌فا سه‌رکۆنه بکرێت چونکه سه‌رتاپای ژیانی له خزمه‌تی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌دا بووه . خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رهاد پیرباڵ ده‌نگی به‌و
ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆر و گه‌نده‌ڵه دابێت ئه‌وا نه‌وشیروان مسته‌فا
دروستکه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆر و گه‌نده‌ڵه بووه . ئه‌گه‌ر
قورسترین چه‌کی ده‌ستی فه‌رهاد پیرباڵ پێنووس بووبێت ئه‌وا سوکترین
چه‌کی ده‌ستی نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌ور بووه . ئه‌گه‌ر فه‌رهه‌نگی
دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ زانست بووبێت ئه‌وا فه‌رهه‌نگی نه‌وشیروان
مسته‌فا ناوچه‌گه‌ری و دیل کوشتن بووه . ئه‌گه‌ر فه‌رهاد پیرباڵ له
گه‌رمه‌ی ئاڵۆزیه‌کاندا بۆلای خۆپیشانده‌ران چووبێت ئه‌وا نه‌وشیروان
مسته‌فا له‌و کاته‌دا هه‌م سلێمانی به‌جێهێشت و هه‌م تۆمه‌تی
تێکده‌ریشی خسته پاڵ خۆپیشانده‌ران .
به‌ڵێ بۆ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌کان و به‌شداریکردنی هه‌موو گه‌ل تا
به ده‌ستهێنانی داخوازیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و چۆکدادانی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه .
نه‌خێر بۆ به‌لاڕێدا بردنی ده‌نگی گه‌ل و ناوچه‌گه‌ری.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|