١٤\٩\٢٠١٣
کۆتری ئاشتی دڵتم
پێ بسپێرە.

کەژاڵ
ئیبراهیم خدر
١
نمە نمە وەکو باران
وەک هەڵوەرینی
گوڵەکانی گەڵاڕێزانی پایز
وەک روباری باخچەی دڵم
دێمە پەرژینی دڵتەوە
تا ئاسۆی خۆریکی کەش
لەدڵمانا ببێتە هەڵاڵەی خۆشەویستی و
گەش ببمەوە.
٤
گوڵیت وەک شەونمی بەربەیان
زەوی دڵی خۆی خۆشدەویت
بە شەرمەوە پێدەکەنێت
ماچی لێوت سپێدەیەکی گەش و
دڵیشت خونچە چرۆیەکی ئاوەدان.
٣
وەک گوڵی هەنار تەڕیت
وەک کاتژمێرەکەی دڵی دەستم
دەنەخشێنیت جوانی روبار
مانگیت وەک خەرمانەی تریفە
ماسی دەریایت
لەشەپۆلم نابیتەوە
وەک ئاوازی مۆسیقا
تیشکی گەشیت.
٤
چرایەکی بۆ شەوانی تەنهایی
فریشتەیت و، بەرگی رەشت نەپۆشیووە
نۆتەی دەنگم
بۆ بارانی دڵت لێ دەدات
بارانێکی بۆ دڵی زەوی
تەڕیت وەک کزەی با
ئاسمانیت پڕیت لە ئەستێرە
شنەی شەماڵیت بۆ ورشەی گەڵا.
٥
جوانییت لە پەپوولە
دەچیت
باخچەیەکیت
بۆ پشووی ئێواران
لە سێبەرما دەبرسیکێتەوە
و
دەڵیت ئاونگی شەونمیت.
٦
هەتاویت
بۆ تریفەی مانگ
دەڕژێیتە هەناومەوە
لقی گەڵایەکی وەنەوشەیت
بە خۆشەویستیت دەژێمەوە.
٧
شمشاڵی گەرووی شوانیت
تابلۆی دەستی نیگارکێشی و
کۆترێکی ئاشتی زۆر توڕەییت
کە دەواری خۆشەویستیت هەڵدەدەیت
سێبەری رێژنەی بارانیت
هەناسەی هێلانەی ژیانیت.
٨
زریانێکی ناوەختیت
لەسەرخۆشیی بەدمەست دەچیت
کە دەریا شەپۆل دەدا
وەرزی خۆشەویستی
لە باخچەی دڵما هەڵدەکا.
٩
هەوری سپیت
دڵت شەونمی بەیانە و
جوانی ژیان دەنووسیەوە
هەندێک جاریش بەسەر
لاشەی پڕ لە ئازاری مندا
رەنگاوڕەنگیت.
١٠
لە ورشەی گەڵای داردەچیت
ملوانکەی بۆ گەردنم
ناسکیت وەک ئاوێنەی رۆحم
ئاسمانێکی پر ئەستێرەی
بە ئەسپایی دێیت و دەچیت.
ماڵپهڕی
کهژاڵ
ئیبراهیم خدر
|